Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 201–206 of 206

201

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ إِذَا مَسَّهُمْ طَٰٓئِفٌۭ مِّنَ ٱلشَّيْطَٰنِ تَذَكَّرُوا۟ فَإِذَا هُم مُّبْصِرُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێدار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه‌، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).

ئەوانەی لەخوا دەترسێن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، ئەگەر ھاتوو تووشی وەسوەسەیەک بوون لەلایەن شەیتانەوە، خێرا گەورەیی خوا و تۆڵەی بۆ سەرپێچیکاران وپاداشتی نەبڕاوەی بۆ چاکەکاران بیر دەکەوێتەوە، ئیتر تەوبە لەگوناھەکانیان دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگاریان، دەبینیت زۆر زوو چاویان دەکرێتەوە و لەسەر ھەق و راستی بەردەوام دەبن، وە خەبەریان دەبێتەوە و ڕادەچڵەکێن وە واز دەھێنن لەوەی پێشتر لەسەری بوون.

Al-A'raaf 7:201Listen in Qur'an →
202

وَإِخْوَٰنُهُمْ يَمُدُّونَهُمْ فِى ٱلْغَىِّ ثُمَّ لَا يُقْصِرُونَ

برا شه‌یتانه‌کانیشیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن له گومڕایی کردنیان به‌ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی گوناهو تاوانه‌کان، پاشان کۆڵ ناده‌ن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).

برا ئادەمیەکانی شەیتانەکان لە خراپەکاران و بێباوەڕان، ئەوانەی ھەردەم بەدوای شەیتاندا ئەڕۆن و لە خوا ناترسن، شەیتانەکان بەردەوام ھاوکاریان دەکەن و تێدەکۆشن تا زیاتر سەرلێشێواو و سەرگەردانیان بکەن، بە گوناهـ کردن لەدوای گوناھ، وە ھەرگیزیش واز ناھێنن، نە شەیتانەکان واز دەھێنن لە گومڕاکردن و سەرگەردان کردن، وە نە خراپەکارانی مرۆڤیش واز دەھێنن لە گوێڕایەڵی ئەوان و ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و کاری خراپە.

Al-A'raaf 7:202Listen in Qur'an →
203

وَإِذَا لَمْ تَأْتِهِم بِـَٔايَةٍۢ قَالُوا۟ لَوْلَا ٱجْتَبَيْتَهَا ۚ قُلْ إِنَّمَآ أَتَّبِعُ مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ مِن رَّبِّى ۚ هَٰذَا بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه‌) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه‌) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر ئایەتێکیان بۆ بھێنیت ئەوان خێرا بە درۆت دادەنین و پشتت لێ ھەڵدەکەن، خۆ ئەگەر ئایەتیشیان بۆ نەھێنێت ئەوا دەڵێن : باشە بۆ خۆت ئایەتێك داناھێنێت یان دروستی بکەیت، تۆیش پێیان بڵێ : من ناتوانم لەخۆمەوە ئایەتێك بھێنم، وە من تەنھا پەیڕەوی لەوە دەکەم لەلایەن پەروەردگارمەوە بە وەحی و نیگا بۆم دێت، ئەم قورئانەی کە بۆتان دەخوێنمەوە بەڵگە و نیشانەی خوای خالیق و دروستکەرتانە، کە تەواوی کاروبارەکانتان بەڕێوە دەبات، وە ڕێنمونی و ڕێنیشاندەر و ڕەحمەتیشە بۆ بەندە باوەڕداراەکانی، بەڵام جگە باوەڕداران لە سەرگەردانی و نەھامەتیدان.

Al-A'raaf 7:203Listen in Qur'an →
204

وَإِذَا قُرِئَ ٱلْقُرْءَانُ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥ وَأَنصِتُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).

ئەگەر ھاتوو قورئان خوێنرا بە وردی ئێوەی باوەڕدار گوێی بدەنێ، وە ھیچ قسە مەکەن، وە خۆتان سەرقاڵی شتی تر مەکەن، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە رەحمتان پێ بکات.

Al-A'raaf 7:204Listen in Qur'an →
205

وَٱذْكُر رَّبَّكَ فِى نَفْسِكَ تَضَرُّعًۭا وَخِيفَةًۭ وَدُونَ ٱلْجَهْرِ مِنَ ٱلْقَوْلِ بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ وَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْغَٰفِلِينَ

یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه‌).

- ئەی پێغەمبەر- بەگەردنکەچی و ترسەوە بەنھێنی و لەسەرخۆ یادی پەروەردگارت بکە، وە ھەمیشە با نزاکانت نێوەندگیر بێت لە نێوان بەرزکردنەوەی دەنگ و ئەسپاییدا لە بەرەبەیان و دەماودەمی ئێواراندا بێت، چونكە ئەم دوو كاتە فەزڵیان زۆرە، وە ھەرگیز لەو کەسانە مەبە کە بێ ئاگان لە یاد و زیکری خوا.

Al-A'raaf 7:205Listen in Qur'an →
206

إِنَّ ٱلَّذِينَ عِندَ رَبِّكَ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَيُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ يَسْجُدُونَ ۩

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن).

- ئەی پێغەمبەر - ئەو فریشتانەی کە لای پەروەردگارتن و نزیکن لە ڕەحم و میھرەبانی ئەو، ھەرگیز خۆ بەگەورە نازانن و سەرپێچی لەپەرستنی ناکەن، بەڵكو گوێڕایەڵ و ملکەچی فەرمانی ئەون وھیچ کاتێکیش ماندوو نابن لێی، ئەوان بە شەو بە ڕۆژ تەسبیحاتی پەروەردگاریان دەکەن، وە ھەر بۆ ئەویش سوژدە دەبەن.

Al-A'raaf 7:206Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.