Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 81–90 of 206

81

إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةًۭ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌۭ مُّسْرِفُونَ

چونکه به‌ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌با‌تی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێکی ناپوخت و سنوور به‌زێن و زیاده‌ڕه‌ون.

ئایا ئێوە بۆ خاڵی کردنەوەی ئارەزووی جنسی خۆتان لە بری ئافرەتان دەچنە لای پیاوان ولەگەڵیان جووت دەبن؟! لەکاتێکدا خوای گەورە ئافرەتانی بۆ ئەو کارە دروستکردووە، ئەوەی ئێوە دەیکەن پێچەوانەی ژیری وفیترەت وفەرمانی خوایشە، بەڵكو ئێوە ھەموو سنورێکی خواتان بەزاندووە بەوە لەسنوری ژیری سەلیم وفیترەتی پاکی هاوسەنگی مرۆڤایەتی دەرچوون وزیادەڕۆییتان کردووە.

Al-A'raaf 7:81Listen in Qur'an →
82

وَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوهُم مِّن قَرْيَتِكُمْ ۖ إِنَّهُمْ أُنَاسٌۭ يَتَطَهَّرُونَ

وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌رکه‌ن چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان پاک ڕاده‌گرن (داوێن پاکن و وه‌ک ئێمه ناکه‌ن)!!

کەچی وەڵامی گەلەکەی لوط کە ڕێگری ئەو داوێن پیسی وفاحیشەیان لێکرابوو پشتیان لەھەق وڕاستی کردو ووتیان: لوط وشوێنکەوتووەکانی لەشار وگوندەکانتان دەربکەن ، چونکە ئەوان کەسانێکن دەیانەوێت خۆیان پاکڕابگرن لەم کارەی ئێمە دەیکەین، شیاو نییە بۆ ئێمە ئەوانە لەناو ئێمەدا بمێنن.

Al-A'raaf 7:82Listen in Qur'an →
83

فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ

ئێمه‌ش لوت و خانه‌واده‌که‌یمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسه‌ره‌که‌ی، چونکه ئه‌ویش له‌و که‌سانه بوو که تیاچوون (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به لوت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو).

خۆی وبنەماڵەکەیمان ڕزگارکرد ئەوانەی کە فەرمانمان پێکردن کە بەشەو لەگوندەکە دەربچن ، ئەو گوندەی کە سزاکەی بۆ دادەبەزێت، ھەموویمان ڕزگار کرد جگە لەژنەکەی نەبێت کە لەگەڵ خەڵکەکەی مایەوە، ئەوە بوو ئەو سزایەی تووشی ئەوان بوو توشی ژنەکەی لوطیش بوو.

Al-A'raaf 7:83Listen in Qur'an →
84

وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًۭا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ

ئه‌وسا (به‌ردمان) به‌سه‌رداباراندن، جا ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده‌و په‌ند وه‌رگره‌و بزانه‌، سه‌رئه‌نجامی تاوانباران وبێ ڕه‌وشتان چۆن بوو.

بارانێکی بەھێزمان باراندە سەریان، بەردبارانمان کردن بەبەردێکی لەقوڕ دروستکراو، وە گوندەکەمان ھەڵگێڕایەوە بەسەریاندا، وسەرەوژێرمان کردن، جا - ئەی پێغەمبەر- تێڕامێنە سەرەنجامی تاوانبارانی گەلی لوط چۆن بوو؟ سەرەنجامیان تیاچوون وزەلیلییەکی ھەمیشەیی بوو.

Al-A'raaf 7:84Listen in Qur'an →
85

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

بۆ هۆزی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، که‌وابوو له کێشانه و پێوانه‌دا (فێڵ و ته‌ڵه‌که مه‌که‌ن) و مافی خۆی بده‌نێ، شتی خه‌ڵکی سووک مه‌که‌ن و بێ نرخ ته‌ماشای مه‌که‌ن، تۆوی فه‌ساد و تاوانباری و گوناه له زه‌ویدا مه‌چێنن دوای چاکساز بوونی، ئه‌وانه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.

بۆ ھۆزی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان نارد (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تر نییە شایستەی پەرستن بێت، بەڵگەی ڕوون وئاشکراتان لەلایەن خواوە بۆ ھات، کەبەڵگەی ڕاست ودروستی ئەوەیە کە لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێناون، ئەی گەلەکەم مافەکانی خەڵکی بدەن بەوەی کێشانە وپێوانەکان تەواو وبەرامبەر بێت، کەلوپولی خەڵکی بێ بەھا وبەکەم مەزانن بەوەی تانە وتەشەر وعەیب ونەنگی لێ بدۆزنەوە، یان فڕوفێڵ لەخاوەنەکانیان بکەن، بەکوفر وبێباوەڕی وئەنجامدانی گوناھ و تاوان خراپەکاری لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە پاش ئەوەی خوای گەورە بەناردنی پێغەمبەرەکان لەپێشوودا چاکی کرد، ئەوەی باسکرا بۆ ئێوە چاکترە وبەسوودترە ئەگەر ئێوە باوەڕدارن، چونکە وازھێنان لەسەرپێچی خوای گەورە دوور کەوتنەوەیە لەوەی خوا ڕێگری لێکردووە، وە بەئەنجامدانی ئەوەش کەخوای گەورە فەرمانی پێکردووە مرۆڤ خۆی لەخوا نزیک دەکاتەوە.

Al-A'raaf 7:85Listen in Qur'an →
86

وَلَا تَقْعُدُوا۟ بِكُلِّ صِرَٰطٍۢ تُوعِدُونَ وَتَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِهِۦ وَتَبْغُونَهَا عِوَجًۭا ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ كُنتُمْ قَلِيلًۭا فَكَثَّرَكُمْ ۖ وَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌ک دامه‌نیشن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوا قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ن له‌گرتنی ڕێبازی خواو بتانه‌وێت ڕێبازی خوا به‌لاری و له‌وێری پیشان بدرێت و پیاده بکه‌ن، یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که که‌م و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆرو به‌هێزی کردن، ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.

لەسەر ڕێگاکاندا دامەنیشن ھەڕەشە لەو کەسانە بکەن کە ڕێبوارن وماڵ وسامانیان بەزۆر لێ بسێنن، وە مەبن بەڕێگر لەبەردەم ئاینی خوادا، لەبەردەم ئەوانەی کە مەبەستیانە رێگای ھەق وھیدایەت بگرنە بەر، وە ھەوڵیش مەدەن رێگای خوا بەلار وچەوتی نیشانی خەڵکی بدەن بۆ ئەوەی نەیەنە سەری، باسی ئەو ناز ونعیمەتانە بکەن کەبەسەرتانەوەیە تاوەکو سوپاس وشوکری بکەن، کاتێک ژمارەتان کەم بوو خوای گەورە زۆری کردن ودەسەڵاتی پێدان، وە بیر بکەنەوە وتێڕامێنن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی خراپەیان لەپێش ئێوە لەسەر زەوی بڵاو کردەوە چۆن بوو، سەرەنجامیان تیاچوون ولەناو چوون بوو.

Al-A'raaf 7:86Listen in Qur'an →
87

وَإِن كَانَ طَآئِفَةٌۭ مِّنكُمْ ءَامَنُوا۟ بِٱلَّذِىٓ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَطَآئِفَةٌۭ لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ فَٱصْبِرُوا۟ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ بَيْنَنَا ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له ئێوه باوه‌ڕی هێنابێت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که پێی ڕه‌وانه کراوم و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا بوو، ئه‌وه خۆتان بگرن و چاوه‌ڕێ بن هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات له نێوانمانداو هه‌ر ئه‌و زاته خۆی چاکترینی دادوه‌رانه‌.

ئەگەر چی کۆمەڵێک لەئێوە باوەڕیان ھێنا بەوەی لەلایەن پەروەردگارمەوە بۆم ھێنان، وکۆمەڵێکی تریش باوەڕیان پێ نەھێنا، دەی کەوایە - ئەی بێباوەڕینە - ئارام بگرن وچاوەڕێ بکەن ھەتا خوای گەورە لەنێوانتاندا دادوەری دەکات وچاک وخراپ لێک جودا دەکاتەوە، کە ھەر ئەویش لەگشت دادوەرەکان چاکترە.

Al-A'raaf 7:87Listen in Qur'an →
88

۞ قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَنُخْرِجَنَّكَ يَٰشُعَيْبُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَكَ مِن قَرْيَتِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۚ قَالَ أَوَلَوْ كُنَّا كَٰرِهِينَ

ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب سوێند به خوا خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له گه‌ڵتدا له شاره‌که‌ماندا ده‌رتان ده‌که‌ین، یان به ئاره‌زووی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه نێو ئاینه‌که‌مان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئه‌گه‌ر حه‌زیشی لێ نه‌که‌ین به‌دڵیشمان نه‌بێت؟!

گەورە و سەرۆکەکانی گەلی شوعەیب ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە شوعەیبیان وت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان بە - ئەی شوعەیب - ئێمە تۆ و ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێناویت لە گوندەکەمان وەدەرتان دەنێین، یان ئەوەتانێ دەگەڕێنەوە سەر ئاینەکەمان ، شوعەیبیش بیری کردەوە و بەسەر سوڕمانێکەوە پێی فەرموون: ئایا شوێن ئاین و دینەکەتان بکەوین ئەگەر ناچاریش بكرێین ، ئەوا دڵنیاین ئێوە لەسەر باتڵ و ناھەقین.

Al-A'raaf 7:88Listen in Qur'an →
89

قَدِ ٱفْتَرَيْنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِى مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا ٱفْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِٱلْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْفَٰتِحِينَ

به‌ڕاستی ئێمه درۆمان به‌ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستووه‌، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ناو ئاینه‌که‌ی ئێوه‌، دوای ئه‌وه‌ی که خوا له ده‌ست (ئه‌و خورافاته‌) ڕزگاری کردین، ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئاینی ئێوه مه‌گه‌ر ویستی خوای په‌روه‌ردگارمانی له‌سه‌ر بێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمان فراوانه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، هه‌ر به‌خوا پشت و په‌نامان به‌ستووه‌، په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی.

ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئاین ودینەکەتان ئەوا درۆمان بۆ خوا ھەڵبەستووە، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین کە ئێوە لەسەر بتپەرستی وبێباوەڕین دوای ئەوەی خوای گەورە بەفەزڵ ومنەتی خۆی ڕزگاری کردین لێی، ڕاست ودورست نییە بۆمان بگەرێینەوە سەر ئاینی بەتاڵی ئێوە مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت و لە ڕەحمی خۆی بێ بەشمان بکات، چونکە ھەمووان لە ژێر ویستی ئەوداین، پەروەردگار ئاگاداری ھەموو شتێکە وزانستی ئەو ھەموو شتێکی گرتوەتەوە، بەشێوەیەک ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە، پشت وپەنامان ھەر خوای گەورەیە کە لەسەر ڕاستە ڕێگا دامەزراومان بکات، وە بمانپارێزێت لە ڕێگاکانی چوون بەرەو دۆزەخ، ئەی پەروەردگارمان بەھەق ودروست دادوەری بکە لەنێوان ئێمە وگەلە بێباوەڕەکەماندا ، خاوەنی ھەق وڕاستی و ستەم لێکراوانیش سەربخە بەسەر ستەمکارانی سەرسەختدا، چونکە تۆی - ئەی پەروەردگارمان- چاکترینی دادوەرانیت.

Al-A'raaf 7:89Listen in Qur'an →
90

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لَئِنِ ٱتَّبَعْتُمْ شُعَيْبًا إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ

ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی شوعه‌یب ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێنی شوعه‌یب بکه‌ون، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.

گەورە وسەرۆکە بێباوەڕەکانی گەلەکەی شوعەیب ئەوانەی بانگەوازی یەکخواپەرستیان ڕەد کردەوە وپێی رازی نەبوون وھۆشداریان دەدا بەخەڵکی کە شوێنی شوعەیب و دینەكەی نەکەون، ووتیان: - ئەی گەلەکەمان- ئەگەر بچنە ناو ئاینەکەی شوعەیب ووازتان لە ئاینی خۆتان وباوباپیرانتان ھێنا ئەوە بێگومان لە خەسارۆمەندان دەبن.

Al-A'raaf 7:90Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.