Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 71–80 of 206

71

قَالَ قَدْ وَقَعَ عَلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ رِجْسٌۭ وَغَضَبٌ ۖ أَتُجَٰدِلُونَنِى فِىٓ أَسْمَآءٍۢ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّا نَزَّلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍۢ ۚ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ

هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه‌، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم.

ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) وەڵامی دانەوە وپێی ووتن: بێگومان بە ھۆی گوناھ و سەرپێچیتانەوە سزا وتوڕەیی پەروەردگار کەوتە سەرتان، بۆتان دێت وھیچ شتێکیش نایگێڕێتەوە، ئایا ئێوە دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەن لەبەر چەند بتێک کە خۆتان وباوباپیرانتان کردوتانن بەخوا وپەرستراوی خۆتان، کەھیچ ھەقیقەتێک وڕاستیەکی نییە؟ وە خوایش ھیچ بەڵگەیەکی بتەوی دانەبەزاندوە لەوەی بانگەشەی دەکەن کە ئەوانە خوابن، جا چاوەڕوانی ئەو سزایە بکەن کە پەلەی ھاتنی دەکەن، وە منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕوانم، بێگومان ھەر دێت وھیچ گەڕانەوەی نییە.

Al-A'raaf 7:71Listen in Qur'an →
72

فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ وَمَا كَانُوا۟ مُؤْمِنِينَ

ئینجا (دوای دابه‌زینی خه‌شمی خوایی) هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، به‌ره‌حمه‌تێکی تایبه‌تی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن و ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار نه‌بوون به مژده‌کانمان.

جا ئێمەیش بە ڕەحم وبەزەیی ومیھرەبانی خۆمان ھود وئەوانەشی لەگەڵیدا بوون لەباوەڕداران ڕزگارمان کردن، وە ئەوانەیش کە بەڵگە ونیشانەکانی ئێمەیان بە درۆزانی لەڕیشەوە لەناومان بردن، چونکە ئەوان باوەڕدار نەبوون، بەڵکو نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیشیان بەدرۆزانی، بۆیە شایستەی ئەو سزایە بوون.

Al-A'raaf 7:72Listen in Qur'an →
73

وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی موعجیزه‌ی ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، ئه‌مه وشترێکه له‌لایه‌ن خواوه به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه (له‌سه‌ر داخوازیی خۆتان) که موعجیزه‌یه‌کی ئاشکرایه‌، وازی لێ بهێنن با بله‌وه‌ڕێت له زه‌وی خواداو ده‌ست درێژی مه‌که‌نه سه‌رو ئازاری مه‌ده‌ن (چونکه هه‌ر ئازارتاندا) سزاو به‌ڵایه‌کی به‌ئێش و ئازار داوێن گیرتان ده‌بێت.

بۆ لای گەلی سەمودیش ساڵحی برای خۆیانمان نارد کە بانگەوازیان بکات بۆ یەکخواپەرستی وعیبادەتی خوای گەورە، ساڵح پێی ووتن: ئەی گەلەکەم خوای گەورە بەتاک وتەنھایی بپەرستن، جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر شایستەی پەرستن نییە، بێگومان خوای گەورە بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ناردون لەسەر ڕاستگۆیی ئەوەی من پێی ھاتووم بۆ لاتان، ئەویش ئەم ووشترەی خوایە کە لەو بەردە گەورەیە ھاتە دەرەوە، ئەو کاتی دیاریکراوی خۆی ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، وە خۆتان ومەڕ وماڵاتیشتان ڕۆژێکتان ھەیە بۆ ئاو خواردنەوە، جا لەبەر ئەوە وازی لێ بھێنن با بۆ خۆی لەو زەوییەی خوادا بلەوەڕێت، وە ھیچ شتێکیشی لە خزمەت كردن و قوتی لەسەر ئێوە نییە ، دەخیلتان بم بە ھیچ شێوەیەک زیانتان بۆی نەبێت وئازاری مەدەن، نەوەک توشی سزایەکی بەئازار ببن.

Al-A'raaf 7:73Listen in Qur'an →
74

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ عَادٍۢ وَبَوَّأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ تَتَّخِذُونَ مِن سُهُولِهَا قُصُورًۭا وَتَنْحِتُونَ ٱلْجِبَالَ بُيُوتًۭا ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێنشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن.

بیری ئەو نعیمەتە بکەنەوە کە خوای گەورە کردنی بەجێنشینی گەلی عاد، وە سەقامگیری کردن لە زەوییەک کە تێیدا بحەوێنەوە، وە داواکارییەکانی خۆتانی تێدا بەدەست بھێنن، ئەمەش دوای ئەوەی خوای گەورە گەلی عادی لەناوبرد پاش ئەوەی ڕۆچوون لە بێباوەڕی و بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکەیان، بۆ خۆتان لە پێدەشتەکانیدا کۆشک و تەلاری لێ بنیات بنێن، وە لە کێوەکان خانوو دەتاشن و ھەڵدەکۆڵن، جا نیعمەتەکانی خوا وە بیر خۆتان بخەنەوە تاوەکو سوپاس و شوکری بکەن، وە وازبھێنن لە بڵاوکردنەوەی خراپەکاری لە زەویدا، ئەویش بە وازھێنان لە کوفر و بێباوەڕی بە خوا و وازهێنان لە گوناھ و تاوان کردن.

Al-A'raaf 7:74Listen in Qur'an →
75

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ لِلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِمَنْ ءَامَنَ مِنْهُمْ أَتَعْلَمُونَ أَنَّ صَٰلِحًۭا مُّرْسَلٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّا بِمَآ أُرْسِلَ بِهِۦ مُؤْمِنُونَ

(دوای ئه‌و یادخستنه‌وانه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی که چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه‌: باشه ئێوه ده‌زانن که صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕه‌وانه کراوه‌؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییه‌وه ئێمه باوه‌ڕدارین به‌و په‌یامه‌ی که به‌ودا ڕه‌وانه کراوه‌.

گەورە وسەرۆکەکانی گەلی عاد ئەوانەی خۆبەزلزان بوون بە ئەو باوەڕدارانەیان دەووت کە دەیانچەوساندنەوە: ئاخۆ ئێوە -ئەی باوەڕدارینە- باوەڕتان وایە کە ساڵح پێغەمبەر بێت لە لایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کرابێت؟ باوەڕدارانی چەوساوەیش لەوەڵامدا پێیان ووتن: بێگومان ئێمە باوەڕمان ھەیە بەوەی ساڵح ھێناویەتی، وە ملکەچی شەریعەتەکەی ئەوین دانی پێدادەنێین وکاریشی پێدەکەین.

Al-A'raaf 7:75Listen in Qur'an →
76

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا بِٱلَّذِىٓ ءَامَنتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه بێ بڕواین به‌وه‌ی ئێوه بڕواتان پێ هێناوه‌!

خۆبەزلزانەکانی گەلەکەیشی ووتیان: بێگومان ئەوەیش کە ئێوە باوەڕتان پێیەتی وبەڕاستی دەزانن - ئەی باوەڕداران- ئێمە کافر وبێباوەڕین پێی، وە ھەرگیزیش باوەڕی پی ناھێنین، وە کاریش بەشەریعەتەکەی ناکەین.

Al-A'raaf 7:76Listen in Qur'an →
77

فَعَقَرُوا۟ ٱلنَّاقَةَ وَعَتَوْا۟ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِمْ وَقَالُوا۟ يَٰصَٰلِحُ ٱئْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

یه‌کسه‌ر (چوون) وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی و له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ئاده‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که لێمان ده‌یکه‌یت بۆمان پێش بهێنه‌.

ئەمجا ووشترەکەیان سەربڕی (ئەو ووشترەی کە ساڵح وەک موعجیزەیەک لەبەردەکە بۆی دەرھێنان تا باوەڕی پێ بکەن)، لە کاتێکدا خوای گەورە ڕێگری لێ کردبوون کە بەخراپ دەستی بۆ ببەن وئازاری بدەن، خۆیان بەگەورەتر زانی لەوەی فەرمانەکەی خوا جێ بەجێ بکەن، وە بەگاڵتەجاڕیەکەوە کە ھەرگیز بەخەیاڵیاندا نەدەھات ئەوەی ساڵح پێی ترساندبوون بێتەدی، ووتیان: ئەی ساڵح ئەو سزا سەخت وبەئێش وئازارەی ھەڕەشەی پێ دەکەیت لێمان بۆمانی بھێنە ئەگەر تۆ بەڕاستی پێغەمبەری خوایت!!

Al-A'raaf 7:77Listen in Qur'an →
78

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

ئینجا یه‌کسه‌ر (دوای سه‌ربڕینی وشتره‌که‌) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوا به دوای ئه‌و هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.

ئەوسا کتوپر ئەو سزا سەختەی پەلەیان دەکرد لێی دابەزییە سەریان، بومەلەرزەی توند گرتنی، جا ھەموویان لەماڵەوە بەشێتی بەدەمدا کەوتن ولکان بەزەویەوە، بەشێوەیەک ھیچ کەسیان لەتیاچوون ڕزگاریان نەبوو.

Al-A'raaf 7:78Listen in Qur'an →
79

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَالَةَ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُحِبُّونَ ٱلنَّٰصِحِينَ

(جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه‌) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.

ئیتر کاتێک کە ساڵح بێ هیوا بوو لەوەی گەلەکەی بەدەم بانگەوازەکەیەوە بێن پشتی لێ هەڵكردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبووم پێم گەیاندن وتەبلیغم کردن، وە زۆریش بەخێرخوازی ئامۆژگاریم کردن وترساندمن لەسزای خوا، بەڵام ئێوە کەسانێکن ئامۆژگاریکارێک کەسوور بێت لەسەر ڕێنومایی کردنتان بۆ خێر وچاکە ودوور خستنەوەتان لە شەڕ وخراپە خۆشتان ناوێت.

Al-A'raaf 7:79Listen in Qur'an →
80

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ

یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه‌؟!

وە بیری ئەو کاتە بکەنەوە کە لوطمان ناردە لای گەلەکەی وڕێگری کردن لەو کارە خراپەی لەسەری بوون وپێی ووتن: ئایا ئێوە کاری خراپە وقێزەونی وا دەکەن کە دەچنە لای پیاوان ونێربازی دەکەن؟! ئەمەی ئێوە دەیکەن وداتان ھێناوە ھیچ کەسێک پێش ئێوە لەجیھاندا نەیکردووە وئەنجامی نەداوە!

Al-A'raaf 7:80Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.