Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 206

61

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى ضَلَٰلَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم...

نوحیش بە گەورە پیاوانی گەلەکەی فەرموو: من گومڕا وسەرلێشێواو نیم وەک ئێوە گومان دەبەن، بەڵکو من نێردراوم بۆ لای ئێوە لە لایەن پەروەردگارمەوە کە پەروەردگاری من وئێوە وھەموو جیھانە.

Al-A'raaf 7:61Listen in Qur'an →
62

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن...

ئەوەی خوای گەورە بە وەحی بۆی ناردوم پێتان ڕادەگەیەنم، وە ھەموو خێر وخۆشییەکم بۆتان دەوێت، بەوەی ھانتان دەدەم بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوای گەورە وبەدەستھێنانی پاداشتەکانی، وە دەتانترسێنم بەئەنجامدانی ئەو شتانەی کە خوای گەورە ڕێگری لێکردوون، لەگەڵ ئەو تۆڵە وسزایانەی کە دێن بەدواییدا، وە من شتگەلێک لەلایەن خوای گەورەوە دەزانم کە لە ڕێگای وەحییەوە فێری کردووم ئێوە نایزانن.

Al-A'raaf 7:62Listen in Qur'an →
63

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا۟ وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ڕه‌حمتان پێ بکرێت.

ئایا سەرتان سوڕ دەمێنێت، وەلاتان نامۆیە کە وەحی وئامۆژگاریتان لە لایەن پەروەردگارتانەوە لەسەر زمانی پیاوێکەوە لەخۆتان کەدەیناسن بۆ بێت؟! ئەو پیاوە لە نێو خۆتان گەورە بووە ودرۆزن وگومڕا وسەرلێشێواو نەبووە، وە لەڕەگەزی مرۆڤە وجنۆکە نییە، بۆ ئەوە ھات لە سزای خوا بتانترسێنێت ئەگەر بێتو باوەڕی پێ نەکەن وسەرپێچی بکەن، دەی کەوایە لەخوا بترسن، فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن ودوور بکەونەوە لەڕێگرییەکانی، بە ئومێدی ئەوەی ڕەحمتان پێ بکات ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا.

Al-A'raaf 7:63Listen in Qur'an →
64

فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ

(دوای ٩٥٠ ساڵ هه‌وڵ و کۆشش) هه‌ر به‌رنامه‌که‌یان به درۆزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد، جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی زریانه‌که‌مان کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیه‌کاندا).

کەچی گەلەکەی بەدرۆیان خستنەوە وباوەڕیان پێ نەکرد، بەڵکو بەردەوام بوون لەسەر بێباوەڕی خۆیان، ئەویش نزای لێکردن کەخوا لەناویان ببات، ئێمەیش ئەو وئەو کەسانەشی کە لە کەشتییەکە لە گەڵیاندا بوو کە باوەڕیان پێ ھێنابوو ڕزگارمان کردن لە نوقم بوون، وە ئەوانەشی کە بە درۆیان زانی وباوەڕیان پێ نەکرد وبەردەوامیش بوون لە بەدرۆخستنەوەی بەنوقم بوون لەناو تۆفان کە وەک سزا بۆیان دابەزی بوو لەناومان بردن، چونکە بەڕاستی ئەوانە لەئاست بینینی ھەق وڕاستیەکان کوێر ونابینا بوون.

Al-A'raaf 7:64Listen in Qur'an →
65

۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ

بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟!

ھودیشمان نارد بۆ لای ھۆزی عاد، ھود (سەلامی خوای لێ بێت) پێی فەرموون: ئەی گەلەکەم بەتەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرسترواێکی بەھەق وشیاوتان بۆ نییە، ئایا ئیتر لەسزای ئەو ناترسن وخۆتان ناپارێزن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەڕێگرییەکانی، تاوەکو سەلامەت وپارێزراو بن لەسزا وتۆڵەی ئەو.

Al-A'raaf 7:65Listen in Qur'an →
66

قَالَ ٱلْمَلَأُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى سَفَاهَةٍۢ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان.

گەورە وناودرانی گەلەکەی ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی: ووتیان: -ئەی ھود- بێگومان ئێمە دەزانین کە تۆ کاڵفام وخەڵەفاویت کاتێک بانگمان دەکەیت کەخوای تاک وتەنھا بپەرستین، وە واز بھێنین لە پەرستنی بتەکانمان، ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە ھیچ گومانمان نییە کە تۆ یەکێکیت لە درۆزنەکان لەوەی کە بانگەشەی دەکەیت کە تۆ پێغەمبەر ونێرراوی خوایت.

Al-A'raaf 7:66Listen in Qur'an →
67

قَالَ يَٰقَوْمِ لَيْسَ بِى سَفَاهَةٌۭ وَلَٰكِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

(هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه‌، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه‌...

ھودیش (سەلامی خوای لێ بێت) لەوەڵامیاندا پێی فەرموون: ئەی ھۆزەکەم من کاڵفام وخەڵەفاو نیم، بەڵکو من پێغەمبەرێکم لەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە بۆ لای ئێوە ڕەوانەکراوم.

Al-A'raaf 7:67Listen in Qur'an →
68

أُبَلِّغُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَأَنَا۠ لَكُمْ نَاصِحٌ أَمِينٌ

په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و من بۆ ئێوه دڵسۆزو ئه‌مینم.

ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووم لەگەیاندنی یەکخواپەرستی وشەریعەتەکەی پێتان دەگەیەنم، وە من ئامۆژگاریکارێکی دڵسۆز ودەستپاکم لەگەیاندنی ئەوەی فەرمانم پێکراوە، وەک خۆی پێتان دەگەیەنم بێ زیاد وکەم کردن.

Al-A'raaf 7:68Listen in Qur'an →
69

أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةًۭ ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاته‌وه‌، جا یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێنشین له دوای قه‌ومی نوح، له ڕووی جه‌سته‌وه زیاد له‌وان گه‌وره و تێرو ته‌واو به‌دیهێنان که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

ئایا سەرتان سوڕدەمێنێت وبەلاتانەوە نامۆیە کە پیاوێک لەخۆتان وبەزمانی خۆتان فەرمانەکانی خواتان وەبیربخاتەوە، لە خۆتان بێت نەک لە فریشتە وجنۆکەکان بتانترسێنێت بەسزاکانی خوای گەورە ئەگەر سەرپێچی بکەن؟ جا بۆیە سوپاسی پەروەردگارتان بکەن وشوکری بکەن لەبەرامبەر ئەوەی جێگیری کردون لەسەر زەوی، وە لەیادتان بێت کەخوای گەورە ئێوەی کرد بەجێنشینی گەلی نوح کە بەھۆی بێباوەڕیانەوە لەناوی بردن، جا بۆیە شوکر وسوپاسی بکەن کە لەخەڵکانی سەردەمی خۆیشتان بەقیافەتر وجەستە مەزنتر وبەھێزتری کردن، سوپاسی ئەو نازو نعیمەتە فراوانەی پەروەردگارتان بکەن تاوەکو سەرکەوتوو بن لەوەی داواتان لێکراوە، وە ڕزگارتان بێت لەوەی جێگای مەترسییە.

Al-A'raaf 7:69Listen in Qur'an →
70

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِنَعْبُدَ ٱللَّهَ وَحْدَهُۥ وَنَذَرَ مَا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا ۖ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(که‌چی قه‌ومی ناله‌بار له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین (که ساڵه‌هایه‌) باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! (به گاڵته و بێ باوه‌ڕیه‌وه وتیان): که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان پێش بهێنه‌!!

گەلەکەی پێیان ووت: -ئەی ھود- ئایا تۆ ھاتویت بۆ لامان تاوەکو فەرمانمان پێ بکەیت کە بەتاک وتەنھایی خوا بپەرستین، وە واز بھێنین لەوەی کە باوپاپیرانمان پەرستویانە؟! بۆیە بەھەر بەڵا وناخۆشی وسزایەک ھەڕەشەمان لێدەکەیت ئەگەر ڕاست دەکەیت کە تۆ پێغەمبەریت وڕاستگۆیت لەوەی بانگەشەی دەکەیت بۆمان بھێنە.

Al-A'raaf 7:70Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.