Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 206

51

ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَهْوًۭا وَلَعِبًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ فَٱلْيَوْمَ نَنسَىٰهُمْ كَمَا نَسُوا۟ لِقَآءَ يَوْمِهِمْ هَٰذَا وَمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَجْحَدُونَ

ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی، جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد.

ئەو بێباوەڕانە ئەوانەن کە ئاینەکەیان کردە گاڵتەجاڕی و شتێکی بێ ھوودە، وە ژیانی دونیا بە زرق و برق و باقی خۆی ھەڵی خەڵەتاندن، لە ڕۆژی قیامەتیشدا خوای گەورە ئەوان لە بیر دەکات و فەرامۆشیان دەكات ، وە وازیان لێ دەھێنێت کە سزای سەخت بچەژن ھەروەک چۆن ئەوان لە دونیادا ڕۆژی قیامەتیان لە بیری خۆیان بردەوە و کاری بۆ نەکرد و خۆیان بۆ ئامادە نەکرد، وە باوەڕیان بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە نەبوو، وە بە عینادی و سەرکەشی خۆیان ئینکاریان دەکرد، لەکاتێکدا باش دەیانزانی کە ھەق و ڕاستە.

Al-A'raaf 7:51Listen in Qur'an →
52

وَلَقَدْ جِئْنَٰهُم بِكِتَٰبٍۢ فَصَّلْنَٰهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆته‌وه‌، هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی پێده‌هێنن.

بێگومان ئەم قورئانەمان ھێنا بۆیان کە پەرتوکێکە و دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)، کە بەزانست و زانیاری لەلایەن ئێمەوە بۆیانی ڕوون دەکەینەوە، کە مایەی ڕێنوێنی و ھیدایەتی باوەڕدارانە بۆ ڕێگای ڕوشد و ھەق و ڕاستی، وە میھرەبانیشە بۆیان کە بەڵگەیە لەسەر خێر و بێری دونیا و دواڕۆژیان.

Al-A'raaf 7:52Listen in Qur'an →
53

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُۥ ۚ يَوْمَ يَأْتِى تَأْوِيلُهُۥ يَقُولُ ٱلَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَآءَ فَيَشْفَعُوا۟ لَنَآ أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ ٱلَّذِى كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

ئایا (بێ باوه‌ڕان) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیه‌کان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن): ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت)، یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیاو کارو کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندو هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.

بێباوەڕان تەنھا چاوەڕوانی ئەو پێشھاتانە دەکەن کە ھەواڵی ڕودانی سزای بەئازاریان پێ درابوو لە ڕۆژی دواییدا، ڕۆژێک کە ئاکام و ئەنجامیشی دێت و ڕوون دەبێتەوە، وە ئەو پاداشتەش کە بۆ باوەڕداران باسکرابوو دێتەدی، جا ئەوانەی کە لە دونیادا قورئانیان بیر كردبوو ، وە کاریان پێ نەکرد لەو ڕۆژەدا دەڵێن: بەڕاستی پێغەمبەرانی پەروەردگارمان بە شەریعەتی ڕاست و دروستەوە بۆ ھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نەبوو، کە لەلایەن خوای گەورەوە ھاتبوون، خۆزگە نێوەندگیرێک دەبوو لای خوا تکای بۆ دەکردین تاوەکو لە سزای دۆزەخ ڕزگارمان دەبوو، یان خۆزگە دەگەڕاینەوە بۆ ژیانی دونیا لە بری خراپە و تاوان کارو کردەوەی چاکمان بکردایە تاوەکو ڕۆژمان نەدەگەیشتە ئەم ڕۆژە، بێگومان ئەو بێباوەڕانە خۆیان دۆڕاند و زیانمەند بوون بە ھۆی بێباوەڕیانەوە خۆیان دووچاری تیاچوون و فەوتان کردەوە، ئەوەشی لە بری خوا دەیانپەرستن لەو ڕۆژەدا لێیان دیار نین، وە ھیچ سوود و کەڵکێکیشیان پێ نەگەیاندن.

Al-A'raaf 7:53Listen in Qur'an →
54

إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ يَطْلُبُهُۥ حَثِيثًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومَ مُسَخَّرَٰتٍۭ بِأَمْرِهِۦٓ ۗ أَلَا لَهُ ٱلْخَلْقُ وَٱلْأَمْرُ ۗ تَبَارَكَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ

بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله‌)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده‌)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره‌، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه‌، له وه‌ڵامدا وتوویانه‌: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه‌، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه‌، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه‌، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه‌)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که‌: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆزو گه‌وره‌یه زاتی (الله‌) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.

- ئەی خەڵکینە- پەروەردگارتان ئەوەیە کە ئاسمانەکان وزەوی کە وێنەی نەبوو لە پێشدا لە ماوەی شەش ڕۆژدا دروستی كردن ، پاشان بەو شێوەیەی شایستەی زاتی خۆیەتی بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش کە شێوازەکەی نازانین، تاریکی شەو بە ڕووناکی ڕۆژ لادەبات، وە ڕوناکی ڕۆژیش لە تاریکی شەو لادەبات، وە ھەر دانەیەکیشیان بە خێرای بە شوێن ئەوی تردا دەڕوات ولێی دواناکەوێت، جا کاتێک یەکێکیان دەڕوات ئەوی تریان دێت ، وە ھەر خوای گەورە خۆر ومانگ وگشت ئەستێرەکانی دروستکرد، ھەر ھەموویشیان لەژێر دەستی پەروەردگاردا زەلیل وملکەچ وئامادەن، جا باش بزانن ھەموو دروستکردن وفەرمانێکیش تەنھا ھەر بۆ خوایە، کێ ھەیە غەیری ئەو بتوانێت وەک ئەو شت دروست بکات؟ خێر وبێرەکانی زۆر گەورەن وچاکەکانی زۆر زۆرن، زۆر بەرەکەت وگەورەیە زاتی ئەو کە خاوەنی سیفاتی بەرز وپیرۆز وئەو پەڕی کەمال وتەواوییە، کە پەروەردگاری جیھانیانە.

Al-A'raaf 7:54Listen in Qur'an →
55

ٱدْعُوا۟ رَبَّكُمْ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ

هاناو هاوار بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به‌پاڕانه‌وه‌ی به‌کوڵ، به‌نهێنی (له‌کات و شوێنی له‌باردا) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته ده‌ست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن که هاناو هاوار بۆ غه‌یری خوا ده‌به‌ن).

- ئەی باوەڕداران- بەو پەڕی زەلیلی وملکەچیەوە بە نھێنی وپەنامەکی لە پەروەردگارتان بپاڕێنەوە وداوای لێ بکەن، دڵسۆز بن لەنزاکانتان بێ ڕوپامایی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە لێی بپاڕێنەوە، بێگومان ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە لەنزا وپاڕانەوەکانیاندا سنوور شکێنی دەکەن، لە گەورەترین سنور شکێنیش لەنزا وپاڕانەوەدا ئەوەیە کە لەگەڵ خوادا ھاوار وبانگ لەغەیری ئەویش بکەیت، ھەروەک بتپەرست وموشریکەکان دەیانکرد.

Al-A'raaf 7:55Listen in Qur'an →
56

وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

(خه‌ڵکینه‌) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه‌.

ئەی خەڵکینە بەگوناھ و تاوانەکانتان خراپەکاری لەزەویدا بڵاو مەکەنەوە، پاش ئەوەی خوای گەورە بە ناردنی پێغەمبەرەکانی بەتاعەت وگوێڕایەڵی تەنھا بۆ خۆی چاکی کرد وئاوەدانی کردەوە، وە ھەمیشە بەترس وئومێدەوە تەنھا لەو بپاڕێنەوە، ترسان لەسزا وتۆڵەکانی، ئومێدیش بە بەدەستھێنانی پاداشتەکانی، بێگومان ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە نزیکە لەکەسانی چاکەکارەوە، بۆیە ئێوەش بالەوانە بن کە میھرەبانی ئەو دەیانگرێتەوە.

Al-A'raaf 7:56Listen in Qur'an →
57

وَهُوَ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتْ سَحَابًۭا ثِقَالًۭا سُقْنَٰهُ لِبَلَدٍۢ مَّيِّتٍۢ فَأَنزَلْنَا بِهِ ٱلْمَآءَ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ ۚ كَذَٰلِكَ نُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت له‌کاتێکدا مژده‌یه (بۆ خه‌ڵک) له‌نێوان دووده‌ستی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاردا، هه‌تا وای لێدێت که ئه‌و بایه هه‌وری سه‌نگین هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وسا ده‌ینێرین بۆ ناوچه‌و وڵاتێکی مردوو، جا به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه هه‌رچی به‌روبوومه ده‌ری ده‌هێنین، جا هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه مردووانیش له‌ناخی زه‌وی ده‌رده‌هێنین و زیندوو ده‌که‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.

خوای گەورە وپاکو بێگەرد باکان ھەڵدەکات کە موژدەی بارانیان پێوەیە، ھەتا کاتێک باکان ھەورە قورسە پر لە ئاوەکان ھەڵدەگرن، ئێمەیش ئەو ھەورانە دەخەینەڕێ بۆ ووڵاتێکی مردووی ووشکی بێ ئاو پێی پاراو دەکەینەوە، ھەر بەو ئاوی بارانە چەندین جۆر بەروبوومی پێ دەڕوێنین، ھەر بەو شێوەیە مردووەکانیش لە گۆڕەکانیان دەردەھێنین وزیندوویان دەکەینەوە، ئەوەمان ئەنجامدا بەڵکو ئێوە بیر بکەنەوە لەدەسەڵات وداھێنانی خوای گەورە، وە بێگومان ئەو بەدەسەڵاتە کە مردووەکان جارێکی تر زیندوو بکاتەوە.

Al-A'raaf 7:57Listen in Qur'an →
58

وَٱلْبَلَدُ ٱلطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُۥ بِإِذْنِ رَبِّهِۦ ۖ وَٱلَّذِى خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًۭا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَشْكُرُونَ

وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دارو دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن.

زەوی پاک وخاوێن بە فەرمانی پەروەردگاری خۆی ڕووەک وگیای بە تەواوی وجوانترین شێوە دەردەھێنێت، ھەر بەو شێوەیە باوەڕداریش وەک ئەو زەویە پاک وخاوێنە وایە گوێ بیستی ئامۆژگاری دەبێت وسوود وکەڵکی لێ وەردەگرێت، کارو کردەوەی چاکەی لێ وەبەردێت، وە ئەو زەویەش کەکڕێن وخوێدارە تەنھا ڕووەکی بێکەڵکی لێ دەڕوێت، ھەر بەو شێوەیە مرۆڤی بێباوەڕیش سوود لە ئامۆژگاری نابینێت، وە کاروکردەوەی چاکی لێ وەبەرنایەت کە کەڵکی لێ ببینێت، ھەر بەو شێوە جۆراو جۆرە ناوازەیە بەڵگەی ھەمە چەشنە دێنینەوە بۆ سەلماندنی ھەق وڕاستی بۆ ئەو کەسانەی کە سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی خوا دەکەن، وە کوفر وناشکوری ناکەن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی ئەون.

Al-A'raaf 7:58Listen in Qur'an →
59

لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ

سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه‌، به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن.

بێگومان نوحمان وەک پێغەمبەرێک ڕەوانە کرد بۆ لای گەلەکەی کە بانگیان بکات بۆ یەکخواپەرستی و وازھێنان لەپەرستنی غەیری ئەو، جا نوح بە گەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم تەنھا خوا بپەرستن کەجگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تری بە ھەق نییە، - ئەی گەلەکەم- من دەترسم کە دووچاری سزای ئەو ڕۆژە گەورەیە بن ئەگەر بێتو بەردەوام بن لەسەر بێباوەڕی.

Al-A'raaf 7:59Listen in Qur'an →
60

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِۦٓ إِنَّا لَنَرَىٰكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ

ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین!!

گەورە پیاوانی گەلەکەی نوح بە ئەویان ووت: بێگومان -ئەی نوح- ئێمە تۆ لە گومڕایی وسەرلێشێواویەکی ڕوون وئاشکرادا دەبینین.

Al-A'raaf 7:60Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.