Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 206

41

لَهُم مِّن جَهَنَّمَ مِهَادٌۭ وَمِن فَوْقِهِمْ غَوَاشٍۢ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وانه (له‌ناو دۆزه‌خدا) ڕایه‌خی ئاگرینیان هه‌یه‌، له سه‌روشیانه‌وه‌(سه‌قف و به‌تانی و لێفه‌ی) ئاگرین داپۆشه‌ریانه‌، (سه‌رو خواریان ئاگره‌) بێگومان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین.

ئەو درۆزن و خۆبەزلزانانە ڕاخەریان ئاگرە لەناو ئاگری دۆزەخەدا، وە لەسەرویشیانەوە داپۆشەرێکی ئاگریان بۆ ھەیە، نمونەی ئەو سزایانە سزای ئەو کەسانەیان پێ دەدەین کە بە بێباوەڕی و پشت ھەڵکردنیان لە ئاینەکەی خوا سنوورەکانی پەروەردگاریان بەزاندووە.

Al-A'raaf 7:41Listen in Qur'an →
42

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

(له لایه‌کی تره‌وه‌) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (به‌مه‌رجێک) ئێمه له توانای هه‌رکه‌س زیاتر داخوازی ناکه‌ین، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و ژیانیان به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه تیایدا.

ئەوانەش کە باوەڕیان ھێناوە بە پەروەردگاریان و کارو کردەوەی چاکەیان ئەنجام داوە، تا دەتوانن و ئەوەی لە توانایاندا هەیە -وە خوای گەورەش تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات زیاتر لەوەی دەتوانێت- ئەوانە دەستە و کۆمەڵ و ئەهلی بەھەشتن، وە دەچنە بەهەشتەوە و بەھەتا ھەتایش تێیدا دەمێننەوە.

Al-A'raaf 7:42Listen in Qur'an →
43

وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ ۖ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ ۖ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

(هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغزو کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه‌) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێکرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.

وە بۆ تەواو کردنی ناز و نیعمەتەکانی خۆیشی خوای گەورە ھەرچی ڕق و کینە و حەسوودی ھەیە لە دڵ و دەروون و ناخیاندا ھەیە ڕادەماڵێت و لایدەبات، وە بەژێر کۆشک و تەلارەکانیاندا ڕووبار گوزەر پێدەکات، ئەوانیش کاتێک ئەو ھەموو خێر و بێر و ناز و نیعەمەتە دەبینن، داندەنێین پێیدا و دەڵێن: سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە کە یارمەتیداین و موەفەقی کردین کە ئەم کارو کردەوە چاکانە بکەین تاوەکو بگەینە ئەم پلە و پایەیە، خۆ ئەگەر خوای گەورە یارمەتی نەداینایە و موەفەقی نەکردینایە ئەوا ئێمە ھەرگیز ڕێمان دەرنەدەکرد بۆ ئەم کارە چاکانە، سوێند بێت پێغەمبەرانی خوا پەیامی ھەق و ڕاستیان ھێنا کە ھیچ گومان و دوو دڵییەکی تێدا نەبوو، وە ڕاستگۆ بوون لەوانەی کە موژدەیان پێداین و لەوانەیش کە ئێمەیان پێ ترساند، بانگكەرێک لەناویاندا بانگ دەکات و دەڵێت: ئەو بەھەشتەی کە پێغەمبەرەکان لەدونیادا ھەواڵیان پێدان، ئەوا ئێستا خوای گەورە بەھۆی کاروکردەوە چاکەکانەوە کە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامتاندان، کردنی بەجێنشین و میراتگری ئێوە.

Al-A'raaf 7:43Listen in Qur'an →
44

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّۭا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّۭا ۖ قَالُوا۟ نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

(پاشان) نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه‌) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت...

پاش ئەوەی بەھەشتی و دۆزەخییەکان ھەریەکەیان دەچنە ئەو جێگا و شوێنانەی بۆیان ئامادە کراوە، بەھەشتییەکان ئەوانەی بەھەمیشەی نیشتەجێی ئەوێن بانگی دۆزەخیەکان دەکەن، ئەو دۆزەخیانەی کەھەمیشە نیشتەجێی ئەوێن : ئەو پەیمان و بەڵێنەی کە پەروەردگارمان لە دونیا پێی داین ھاتەدی و خستینینە بەھەشتەوە، وە - ئەی بێباوەڕان- ئەو ھەڕەشەیەی کە خوای گەورە لێی کردن ئایا جێ بەجێی کرد و ھاتە دی؟ بێباوەڕانیش دەڵێن: بێگومان ئەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی پێ کرد لێمان گەیشتین پێی و دەسمانکەوت، ئەمجا لەو نێوەندەدا بانگەرێک بانگ دەکات و داوا لە خوا دەکات کە ستەمکاران لە ڕەحمەت و میھرەبانی خۆی دەربکات، چونکە خوای گەورە لە دونیادا دەرگاکانی ڕەحم و میھرەبانی خۆی لێ کردنەوە، بەڵام ئەوان پشتیان لێ ھەڵکرد و گوێیان پێ نەدا.

Al-A'raaf 7:44Listen in Qur'an →
45

ٱلَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًۭا وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ كَٰفِرُونَ

ئه‌وانه‌ی که به نه‌رمه بڕی به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی خوایان به خوارو خێچی ده‌وێت، له‌کاتێکدا هه‌میشه ئه‌وان بێ بڕوان به زیندوو بوونه‌وه و لێپرسینه‌وه‌.

ئەو ستەمکارانە ئەوانەن کە لە دونیادا خۆیان خەڵکیان لە ڕێگای خوا لادەدا و ڕێگریان دەکرد لەوەی بێنە ناو ئیسلامەوە و ھانی خەڵکیان دەدا کە پشتی لێ ھەڵکەن، وە ھەمیشە ھەوڵیان بۆ ئەوە بوو کە ئەو ئیسلامە ڕێک و پێکە بەخوار و خێچی نیشانی خەڵک بدەن تاوەکو ھیچ کەس شوێنی نەکەوێت، سەرەڕای ھەموو ئەو کارە خراپانەشیان باوەڕیان بە رۆژی دوایی نییە و خۆیانی بۆ ئامادە ناکەن.

Al-A'raaf 7:45Listen in Qur'an →
46

وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌۭ ۚ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌۭ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ ۚ وَنَادَوْا۟ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ

له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوارو په‌رده‌یه‌ک هه‌یه‌، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه‌.

لە نێوان ئەو دوو دەستەدا، دەستەی بەھەشتییەکان و دەستەی دۆزەخییەکان، بەربەستێکی زۆر بەرز ھەیە کە پێی دەڵێن: ئەعراف، لەسەر ئەو بەربەستە بەرزەوە کەسانێک ھەن کە چاکە و خراپەیان یەکسان و وەک یەک وان، ئەوانیش بەھەشتییەکان دەناسنەوە بەسەر وسیمای نورانی و ڕووی سپیان، وە دۆزەخییەکانیش دەناسنەوە بەسەر و سیما تاڵ و ڕووی ڕەشیان، ئەو خەڵکەی لەو نێوەندەدا ماونەتەوە وەک ڕێزگرتنێک بانگی بەھەشتییەکان دەکەن و پێیان دەڵێن: ئاشتی و ئارامی بڕژێت بەسەرتاندا، لە کاتێکدا ھێشتا نەچوونەتەوە نێو بەھەشتەوە، بەڵام ئومێدیان بە ڕەحم و میھرەبانی خوای گەورە ھەیە کە بچنە ناویەوە.

Al-A'raaf 7:46Listen in Qur'an →
47

۞ وَإِذَا صُرِفَتْ أَبْصَٰرُهُمْ تِلْقَآءَ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ قَالُوا۟ رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا.

کاتێکیش ئەوانەی لە ئەعرافن چاویان لە بەھەشتییەکان وەردەگێڕێت بەرەو لای دۆزەخییەکان، وە دەبینن لە چی سزایەکی سەختدان، نزا دەکەن و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان داوات لێدەکەین مەمانخە ریزی گەلی ستەمکارەوە، ئەوانەی باوەڕیان نییە و ھاوەڵیان بۆ بڕیار داویت.

Al-A'raaf 7:47Listen in Qur'an →
48

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْأَعْرَافِ رِجَالًۭا يَعْرِفُونَهُم بِسِيمَىٰهُمْ قَالُوا۟ مَآ أَغْنَىٰ عَنكُمْ جَمْعُكُمْ وَمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ

ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه‌) که دارو ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟! هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات!!

ھەر دەستەی ئەعرافییەکان کەسانێکی دۆزەخ بانگ دەکەن کە بێباوەڕن بەسەر و سیما و ڕواڵەتی دێز و ڕووی ڕەش و چاوی شینیان دەیانناسن، پێیان دەڵێن: ماڵ و سەروەت و سامان و خزمەتکاری زۆرتان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە پشت ھەڵکردن و ڕوو وەرگێڕانتان لە ھەق و ڕاستی و خۆبەزل زانیتان نەگەیشتە فریاتان و ھیچ کەڵکێکی نەبوو بۆتان.

Al-A'raaf 7:48Listen in Qur'an →
49

أَهَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَقْسَمْتُمْ لَا يَنَالُهُمُ ٱللَّهُ بِرَحْمَةٍ ۚ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَنتُمْ تَحْزَنُونَ

ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه‌! (ئه‌وه‌ته خوا پێیان ده‌فه‌رموێت): ده بچنه به‌هه‌شته‌وه‌، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.

خوای گەورەش بەسەر زەنشتەوە بەبێباوەڕان دەفەرموێت: ئایا ئەمانە (مەبەستی باوەڕدارانە کە ئێستا لەبەھەشتدان) ئەوانە نەبوون کە ئێوە سوێندتان دەخوارد کە بەر ڕەحم و میھرەبانی خوا ناکەون؟ وە بە باوەڕدارانیش دەفەرموێت: - ئەی باوەڕدارینە- بچنە نێو بەھەشتەوە ھیچ ترس و بیمێکتان نییە لە داھاتوو، وە ھیچ خەفەتیش ناخۆن لەوەی لە دونیادا لەدەستان چووە، چونکە ئێوە ئێستا لەناز و نیعمەتی ھەتا ھەتاییدان.

Al-A'raaf 7:49Listen in Qur'an →
50

وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَنْ أَفِيضُوا۟ عَلَيْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ أَوْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ ۚ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَهُمَا عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

(دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه‌) هاواریان له به‌هه‌شتیان کردو لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه‌...

ئەمجا دۆزەخییەکان بە ئومێدەوە بانگ لە بەھەشتیەکان دەکەن و ھاواریان لێ دەکەن و دەڵێن: ئەی بەھەشتیەکان کەمێک لە ئەو ئاوە زوڵاڵە بکەن بە سەرماندا و قومێکمان پێ بدەن، یان لەوەی خوا ڕزق و ڕۆزی داون لە خواردن بەشمان بدەن، بەھەشتییەکانیش دەڵێن: بە ھۆی کوفر و بێباوەڕییەوە خوای گەورە حەرام و قەدەغەی کردووە لە سەر بێباوەڕان، وە ئێمە ھەرگیز ناتوانین بێین بە ھاناتانەوە و شتێکتان پێ بدەین کە خوای گەورە قەدەغە و حەرامی کردبێت لە سەرتان.

Al-A'raaf 7:50Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.