الٓمٓصٓ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(الٓمٓصٓ) : پێشتر ڕاڤە و تەفسیری ئەم جۆرە ئایەتانە کراوە لەسەرەتای سورەتی (البقرة)وە.
سُورَةُ الأَعۡرَافِ
Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies
Ayahs 1–10 of 206
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
الٓمٓصٓ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.
(الٓمٓصٓ) : پێشتر ڕاڤە و تەفسیری ئەم جۆرە ئایەتانە کراوە لەسەرەتای سورەتی (البقرة)وە.
كِتَٰبٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلَا يَكُن فِى صَدْرِكَ حَرَجٌۭ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِۦ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
(ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.
قورئانی پیرۆز پەرتوکێکە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەرت - ئەی پێغەمبەری خوا- نابێت لە دڵ و دەروون و سینەتا ھیچ دڵتەنگی و گومان و دوو دڵییەک بەرامبەر ئەو قورئانە ھەبێت، دایبەزاندووە بۆت تاوەکو خەڵکانی بێباوەڕی پێ بترسێنیت، وە حوججە و بەڵگەیان لەسەر بچەسپێنیت، وە بشبێتە ئامۆژگاری و یادەوەری بۆ بڕواداران، چونکە بەتەنھا ئەوان سوود و قازانج لە ئامۆژگاری و یادخستنەوەکانی وەردەگرن.
ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ
(خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!
- ئەی خەڵکینە- شوێن ئەو پەرتووکە (قورئانە) بکەون کە پەروەردگارتان بۆتانی دابەزاندووە، وە شوێن سوننەتی پێغەمبەرەکەیشتان بکەون، وە شوێن ھەواو و ئارەزووی ئەوانە مەکەون کە بە پشتیوان و دۆستی شەیتانەکانیان دەزانن، وە شوێن زانا خراپەکانیش مەکەون، دەبنە پشتیوان و دۆستیان و وازدەھێنن لەوەی بۆتان دابەزیووە لەبەر ئەوەی ھەواو و ئارەزووی ئەوان بەسەرتاندا دەخوێننەوە، بێگومان ئێوە زۆر کەم بیردەکەنەوە و ئامۆژگاری وەردەگرن، چونکە ئەگەر بیرتان بکردایەتەوە فەزڵی خراپەی ئەوانتان نەدەدا بەسەر قورئاندا، وە شوێن ئەوە دەکەوتن کە پێغەمبەرەکەتان بۆتانی ھێناوە و کارتان پێی دەکرد، وە وازتان دەھێنا لەھەرچی شتێکە غەیری ئەو.
وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا فَجَآءَهَا بَأْسُنَا بَيَٰتًا أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ
چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کت‌وپڕ سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.
زۆرێک لە گوندەکانمان بە سزای خۆمان لەناو برد بە ھۆی گوناھ و سەرپێچی و سووربوونیان لەسەر بێباوەڕی و گومڕاییان، ھەر بەو شێوەیە لە کاتی بێ ئاگایی و لە شەودا سزای سەختیان بۆ دابەزی، یان لەکاتی حەوانەوەی نیوەڕۆیاندا، بۆیە کاتێک سزاکەیان بۆ ھات نەیانتوانی لە خۆیانی دوور بخەنەوە، وە ئەو بت و دار و بەردەیش کە بەخەیاڵی خۆیان کردبونیان بە خوای خۆیان نەیانتوانی سزایان لێ دوور بخەنەوە.
فَمَا كَانَ دَعْوَىٰهُمْ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَآ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.
لەدوای دابەزینی سزاکە تەنھا ئەوەیان پێکرا کە دانیان نا بە گوناھ و تاوانی خۆیاندا، ووتیان: بەراستی ئێمە ستەمکار بووین و فەرمانی خوامان شکاند و بێباوەڕ بووین بۆیە ئێستا ئەوەمان بەسەر دێت.
فَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْـَٔلَنَّ ٱلْمُرْسَلِينَ
ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).
لە ڕۆژی قیامەتدا لەو گەل و نەتەوانە دەپرسینەوە کە پێغەمبەرانی خۆمان بۆ ناردن کە وەڵامیان چی بوو بۆیان، وە لە پێغەمبەرانیش (سەلامی خوایان لێ بێت) دەپرسینەوە، ئایا ئەوەی فەرمانتان پێکرا بەگەیاندنی گەیاندنتان؟ وە وەڵامی گەل و نەتەوەکانیان چی بوو بۆیان؟
فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍۢ ۖ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ
ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.
پاشان ئەوان چی‌یان کرد و چۆنیان کرد ھەر ھەمووی بە عیلم و زانستی خۆمان دەگێڕینەوە بۆ تەواوی دروستکراوەکانی خوای گەورە، ئێمە بێگومان ئاگاداری ھەموو کار و کردەوەیەکیان بووین، وە ھیچ شتێکی ئەوانمان لا نھێنی و شاراوە نەبووە، وە ھیچ کات و ساتێک ئێمە لەھیچ شتێکیان بێ ئاگا و نادیار نەبووین.
وَٱلْوَزْنُ يَوْمَئِذٍ ٱلْحَقُّ ۚ فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروست له‌و ڕۆژه‌دایه، ئینجا ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووی (خێر و چاکه‌کانی) سه‌نگین بێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و جۆره که‌سانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.
كێشانەی کار‌و کردەوەکان لە ڕۆژی قیامەتدا زۆر بە دادگەرانەیە و ستەم لە ھیچ کەسیش ناکرێت، جا ھەر کەسێک تای تەرازووی چاکەکانی قورس‌تر بێت لە تای تەرازووی خراپەکانی ئەوانە ئەو كەسانەن کە سەرکەوتوون و ڕزگاریان بووە لە ترس و بیمی ئەو ڕۆژە.
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَظْلِمُونَ
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی تای ته‌رازوی (خێر‌و چاکه‌کانی سوک بێت) ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان دۆڕان و خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌به‌ڵگه و ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه و سته‌م ده‌که‌ن.
وە ھەر کەسێک لە كاتی كێشانەدا تای تەرازووی خراپەکانی قورس‌تر بێت لەتای تەرازووی چاکەکانی، ئەوانە ئەو كەسانەن کە زیانیان بە خۆیان گەیاند بە ئەنجامدانی ئەو کارانەی کە دەبنە مایەی تیاچوون لە ڕۆژی قیامەتدا، بە ھۆی ئەوەی لەبەرامبەر ئایەت و نیشانەکانی ئێمەدا ستەمیان کرد و ڕوویان لێ وەرگێڕا و باوەڕیان پێ نەکرد.
وَلَقَدْ مَكَّنَّٰكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ ۗ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ کرد له‌م زه‌ویه‌دا و ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین و جۆره‌ها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆکانی گواستنه‌وه‌و پۆشاک و ناوماڵ و ئاو‌و هه‌واو... هتد، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) سوپاسی که‌می نیعمه‌ته‌کان ده‌که‌ن یان که‌متان سوپاسگوزارن.
- ئەی نەوەکانی ئادەم - سوێند بێت ئێمە ئێوەمان جێگیر کرد لەسەر زەوی، وە زەویمان کردە ھۆکاری ژیان و گوزەرانی ئێوە، پێویست بوو لە سەرتان کە شوکر و سوپاسی خوا بکەن لە بەرامبەر ئەو نازو نیعمەتانەدا، بەڵام شوکرانە بژێریتان زۆر كەم بوو .
Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.