Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 206

31

۞ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ خُذُوا۟ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَكُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، خۆتان بڕازێننه‌وه به پۆشاک له‌به‌ر کردن، له‌کاتی هه‌موو نوێژو چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، بخۆن و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌کان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

ئەی نەوەکانی ئادەم لە کاتی نوێژ و تەواف کردن بەجلوبەرگی پاک و خاوێن و جوان خۆتان و شەرمنگا و عەورەتان داپۆشن، وە بخۆن وبخۆنەوە لەو شتە پاک و خاوێنانەی کەخوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون، وە لەوەدا سنووری هاوسەنگی (مام ناوەندێتی) مەبەزێنن، وە سنووری حەڵاڵ بەرەو حەرام تێپەڕ نەکەن، وە ھەرگیز زۆر خۆری و زیادە ڕۆیی مەکەن، بێگومان خوای گەورە خۆشی لەوانە نایەت کەسنوری هاوسەنگی دەشکێنن.

Al-A'raaf 7:31Listen in Qur'an →
32

قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ ٱللَّهِ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَ لِعِبَادِهِۦ وَٱلطَّيِّبَٰتِ مِنَ ٱلرِّزْقِ ۚ قُلْ هِىَ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا خَالِصَةًۭ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌وه کێیه پۆشاک و زینه‌ت و جوانیه خواییه‌کانی له به‌نده‌کانی حه‌رام کردوه که له بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دیهێناون؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکه‌کانی حه‌رام کردوه‌؟! به‌و خه‌ڵکه بڵێ: هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ ئیماندارانه له ژیانی دنیاداو له کاتێکدا پاڵفته‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و هوشیار بن.

- ئەی پێغەمبەر- لە وەڵامی ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە ئەو جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە پاک و خاوێنانەی خوای گەورە حەڵاڵێ کردوون ئەوان حەرامی دەکەن، تۆ پێیان بڵێ: کێ جلوبەرگی جوان و قەشەنگی لەسەر حەرام کردوون؟ وە کێ ئەو خواردن وخواردنەوە پاک و خاوێنانەی کە خوای گەورە ڕۆزی داون لەسەر حەرام کردوون؟ - ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەو جلوبەرگە جوان و خواردنە پاک وخاوێنانە بۆ ئەو کەسانەیە کەلەم ژیانی دونیایەدا باوەڕیان ھێناوە، ئەگەر لە دونیادا کەسانی بێباوەڕیش بەشداری باوەڕداران بکەن لە تام و لەزەت بردن لەم ناز و نیعمەتانەدا ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا تایبەتە بە باوەڕداران و بێباوەڕانی لێ بێ بەشە، چونکە بەھەشت یاساغە لەسەر بێباوەڕان، ھەروەک حەڵاڵ و حەراممان بەدوور و درێژی بۆ باسکردن، ھەر ئاوایش بەڵگە و نیشانەکان بۆ کەسانی زانا و دانا و تێگەیشتوو شیتەڵ دەکەین، چونکە ئەوان سوود لەو بەڵگە و نیشانانە وەردەگرن.

Al-A'raaf 7:32Listen in Qur'an →
33

قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّىَ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَٱلْإِثْمَ وَٱلْبَغْىَ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا۟ بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًۭا وَأَن تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه‌، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه‌، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.

- ئەی پێغەمبەر- بە ئەو بتپەرست و موشریکانەی کە ئەوەی خوای گەورە حەڵاڵی کردووە ئەوان حەرامیان کردووە، پێیان بڵێ: بێگومان پەروەردگارم ھەر کاری خراپ و فاحیشەی لەسەر بەندەکانی حەرام کردووە، کە بریتیە لەگوناھ و کاری دزێو، چی ئاشکرا بێت یان نھێنی، وە تەواوی گوناھ وتاوانی حەرام کردووە، وە زوڵم و ستەم و دەستدرێژی کردنە سەر گیان و خوێن ماڵ و شەرەف و ناموسی خەڵکی حەرام کردووە، وە حەرامی کردووە بەبێ ھیچ بەڵگەیەک ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار بدەن، وە حەرامی کردووە لەسەرتان کە قسە و ئاخاوتنی بێ عیلم و زانیاری لەبارەی خواوە بکەن، قسە کردن لەبارەی ناو و سیفەت و کارو کردەوە و شەریعەتەکەیەوە.

Al-A'raaf 7:33Listen in Qur'an →
34

وَلِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ

بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌مه‌نێکی سنووردار هه‌یه‌، (له‌کاتی دیاریکراودا کۆتایی به‌ده‌وری ده‌هێنرێت)، جا کاتێک کۆتایی ته‌مه‌نیان هات، ئه‌وه نه تاوێک دوا ده‌که‌ون نه تاوێکیش پێش ده‌که‌ون.

ھەموو گەل و ئوممەت و جیل و نەوەیەک ماوەیەکی دیاریکراویان بۆ ھەیە، جا ھەر کاتێک ماوەی دیاریکراوی خۆیان ھات ئەوا ھیچ سات و کاتێک هەرچەندە کەم بێت دواناكەوێت ، نە پێش دەکەوێت و نە دوا دەکەوێت.

Al-A'raaf 7:34Listen in Qur'an →
35

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ إِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى ۙ فَمَنِ ٱتَّقَىٰ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ هات که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی منیان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه‌، جا ئه‌و که‌سه‌ی به ته‌قواو له خوا ترس بێت ئه‌وه ترسیان له‌سه‌ر نیه و دڵگران و غه‌مبار نابن.

ئەی نەوەکانی ئادەم ئەگەر لە لایەن منەوە پێغەمبەرتان لەگەل و نەتەوەکانی خۆتان بۆ ھات، وە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەتان بۆ دەخوێننەوە لەو پەرتووکانەی بۆیان دادەبەزێنم ئەوا گوێڕایەڵیان بن و فەرمانەکانیان جێ بەجێ بکەن، وە شوێن ئەوە بکەون کە ھێناویانە، وە ئەوانەی کە لەخوای گەورە دەترسن بەجێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی و کارو کردەوەکانیان چاک دەکەن، ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ ترس و بیمێکیان نییە، وە ھیچ خەفەتێکیشیان نییە بۆ ئەوەی لە دونیادا لە دەستیان دەرچووە.

Al-A'raaf 7:35Listen in Qur'an →
36

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ش بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه‌، لووت به‌رز بوون به‌رامبه‌ریان ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و به‌هه‌میشه‌یی تیایدان.

وە ئەو بێباوەرانەی کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ زانیوە، وە باوەڕیان پێی نییە، وە لە بەرامبەریان خۆیان بەگەورە زانی و کاریان نەکرد بەوەی پێغەمبەران ھێناویانە، ئەو کەسانە دەبنە ھاوڕێی ئاگر و لێی جیا نابنەوە، وە بە ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە.

Al-A'raaf 7:36Listen in Qur'an →
37

فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ يَنَالُهُمْ نَصِيبُهُم مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا يَتَوَفَّوْنَهُمْ قَالُوٓا۟ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ قَالُوا۟ ضَلُّوا۟ عَنَّا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ

جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، یان بڕوای به‌ئایه‌ته‌کانی نه‌هێناوه‌، ئا ئه‌وانه ئه‌وه‌ی که بۆیان بڕیار دراوه له دنیادا ده‌ستیان ده‌که‌وێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فریشته نێردراوه‌کانمان بۆیان دێن گیانیان ده‌کێشن، ئه‌وسا پێیان ده‌ڵێن: کوان ئه‌وانه‌ی جگه‌له خوا هانا و هاوارتان بۆ ده‌بردن و ده‌تانپه‌رستن؟! (به‌سه‌رسامیه‌وه‌) ده‌ڵێن: (نازانین) لێمان ون بوون، (ئه‌وسا به‌ناچاریی) شایه‌تی له خۆیان ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی ئه‌وان هه‌ر بێ باوه‌ڕ بوون.

ھیچ کەس ھێندەی ئەو کەسە ستەمکار نییە کە درۆ بە ناو خواوە ھەڵدەبەستێت، ئەو درۆیەی کە ھاوەڵی بۆ بڕیار بدات، یان ناتەواویەک بداتە پاڵ خوا، یان گوفتارێک خوا نەیفەرمووە بە ناو خواوە ھەڵیبەستێت، یان بەڵگە و نیشانەکانی خوا بە درۆ بزانێت، ئەو ئایەت و نیشانە بەرز و پیرۆزانەی کە مایەی ھیدایەت و ڕێنوێنی خەڵکین بۆ سەر ڕێگای ڕاست، ئەمانە لە دونیادا دەگەن بە بەش و نسیبی خۆیان لە ڕزق و ڕۆزی و کارو کردەوەیەك کە خوای گەورە لە (لوح المحفوظ) دا بۆی نوسیون، تا ئەو کاتەی فریشتەی گیان کێشان و ھاوکارەکانی دێنە لایان و گیانیان دەکێشن، بە سەرزەنشتێکەوە پێیان دەڵێن: کوان ئەو خوایانەی کە جگە لە خوای گەورە دەتانپەرستن؟ دەی بانگیان بکەن تاوەکو فریاتان کەون، بتپەرست و موشریکەکان بە فریشتەکان دەڵێن: ئەو بت و خوا درۆینانەمان لێ بزر بوون، نازانین چیان لێھات، ئەو کاتە دانی پێدا دەنێن و شایەتی دژ بە خۆیان دەدەن، کە ئەوان لە دونیادا بێباوەڕ بوون، بەڵام لەو کاتەدا داننان بەو شتانەدا بەڵگەیە لەسەر خۆیان و ھیچ سوودێکی نییە بۆیان.

Al-A'raaf 7:37Listen in Qur'an →
38

قَالَ ٱدْخُلُوا۟ فِىٓ أُمَمٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ فِى ٱلنَّارِ ۖ كُلَّمَا دَخَلَتْ أُمَّةٌۭ لَّعَنَتْ أُخْتَهَا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا ٱدَّارَكُوا۟ فِيهَا جَمِيعًۭا قَالَتْ أُخْرَىٰهُمْ لِأُولَىٰهُمْ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ أَضَلُّونَا فَـَٔاتِهِمْ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا مِّنَ ٱلنَّارِ ۖ قَالَ لِكُلٍّۢ ضِعْفٌۭ وَلَٰكِن لَّا تَعْلَمُونَ

(ئه‌وسا خوا فه‌رمانیدا) و فه‌رمووی: ده بچنه ڕیزی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه که پێش ئێوه هه‌بوون (له‌گومڕاکان) له‌ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاده‌کان له‌ناو دۆزه‌خدا، هه‌ر کاتێک هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک ده‌چنه ناوی نه‌فرین ده‌که‌ن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موویان کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌سه‌ریه‌کدا ده‌درێن له ناویدا، شوێنکه‌وته‌کان ڕوو به‌گه‌وره‌کانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاکرد، ده تۆش له‌ناو دۆزه‌خدا سزای دوو به‌رامبه‌ریان بده‌!! (خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی): بۆ هه‌موو لایه‌ک (سزاو تۆڵه‌) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه پێی نازانن.

فریشتەکان پێیان وتن: -ئەی بتپەرست و موشرکینە- بڕۆنە ڕیزی ئەو گەل و نەتەوانەی کە پێش ئێوە لە مرۆڤ و جنۆکەکان لەسەر بێباوەڕی و گومڕایی مردن و ڕۆشتن لەگەڵ ئەوانەدا بڕۆنە ئاگری دۆزخەوە، ئەوجا ھەر ئوممەت و گەلێک دەچێتە ناو دۆزخەوە نەفرین لەو ھاوبیرانەی خۆیان دەکەن کە پێش ئەوان چوونەتە دۆزەخەوە، تاکاتێک ھەموویان لەوێ پێکەوە کۆ دەبنەوە، ئەوانەی کۆتا جار دەچنە ناویەوە کە گێژ و کاڵفامەکانن، ئەوانەی شوێن گەورەکانیان کەوتوون، بەگەورە و سەرکردەکانیان دەڵێن کە پێش ئەوان چووبونە دۆزخەوە : ئەی پەروەردگارمان ئەو گەورە و سەرکردانە بوون کە لە دونیادا ئێمەیان گومڕا کرد و لەسەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی لایانداین، دەسا تۆیش دوو بەرامبەر سزایان بدە لەبەر ئەوەی گومڕایی و سەرلێشێوانیان بۆ ئێمە جوان و ڕازاوە کرد، خوای گەورەش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت: بۆ ھەردوولاتان سزای دوو بەرامبەر ھەیە، بەڵام ئێوە ئەوە نازانن و ھەستی پێ ناکەن.

Al-A'raaf 7:38Listen in Qur'an →
39

وَقَالَتْ أُولَىٰهُمْ لِأُخْرَىٰهُمْ فَمَا كَانَ لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍۢ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ

(پاشان) ده‌سته پێشوه‌کان به دوایینه‌کان ده‌ڵێن: وه‌نه‌بێت ئێوه هیچ ڕێزو فه‌زڵێکتان هه‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ده ئێوه‌ش بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وه ناله‌بارانه‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.

گەورە و سەرکردەکانیشیان ئەوانەی خەڵکی شوێنیان کەوتبوون بە شوێنکەوتەکانی خۆیان دەڵێن: ئێوەی -شوێنکەوتەی ئێمە- ھیچ فەزڵ و چاکەیەکتان بەسەر ئێمەوە نییە تاوەکو سزاکەتانی پێ سووک بێت، عیبرەت و پەند بەو کارو کردەوەیە کە ئەنجامتان داوە، وەھیچ بڕو بیانویەکتان نییە لەوەی شوێن ناھەقی و گومڕایی کەوتوون، جا - ئەی شوێنکەوتەکان- سزای سەخت بچێژن ھەروەک ئێمەیش چەشتمان، بە ھۆی ئەو بێباوەڕی و تاوانانەوە كە کردووتانە.

Al-A'raaf 7:39Listen in Qur'an →
40

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱسْتَكْبَرُوا۟ عَنْهَا لَا تُفَتَّحُ لَهُمْ أَبْوَٰبُ ٱلسَّمَآءِ وَلَا يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ حَتَّىٰ يَلِجَ ٱلْجَمَلُ فِى سَمِّ ٱلْخِيَاطِ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُجْرِمِينَ

بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌هێناوه و خۆیان له ئاستیدا به‌گه‌وره داناوه‌، ئه‌وانه ده‌روازه‌کانی ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا وشتر ئه‌چێت به‌ناو کونی ده‌رزیدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه پاداشتی تاوانباران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێده‌سێنین.

بێگومان ئەوانەی ئایەت و بەڵگە و نیشانە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمەیان بەدرۆ زانی، وە باوەڕیان پێ نەکرد و گوێڕایەڵ و ملکەچی نەبوون، وە لە ئاستیاندا خۆیان بە گەورە زانی و نائومێد بوون لە ھەموو خێر و چاکەیەک، بە ھۆی بێباوەڕیانەوە ھەرگیز دەرگاکانی ئاسمان ناکرێتەوە بۆ کارو کردەوەکانیان، وە بۆ گیان و ڕۆحیان ئەگەر مردن و وەفاتیان کرد، وە ھەرگیز ناچنە بەھەشتیشەوە تاوەکو ووشتر - کە گەورەترین ئاژەڵە- نەچێت بە کونی دەرزی دروماندا کە تەسکترین شتە، ئەمەش کارێکی مەحاڵە و ھەرگیز ڕوونادات، کەواتە دەست نادات ئەوانیش بچنە بەھەشتەوە، ئەم سزایەش خوای گەورە دایناوە بۆ کەسانێک کە گوناھ و تاوانەکانیان گەورەیە.

Al-A'raaf 7:40Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.