Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 206

21

وَقَاسَمَهُمَآ إِنِّى لَكُمَا لَمِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ

(ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!!

شەیتان سوێندی بە خوا بۆ خواردن، ووتی: - ئەی ئادەم و حەوا- بێگومان من لە دڵسۆزان و ئامۆژگاریەکەرانی ئێوەم لەوەی کە ئاماژەم پێدا بۆتان.

Al-A'raaf 7:21Listen in Qur'an →
22

فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍۢ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه‌، (ناچار به‌په‌له‌) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه‌؟!

پاشان بە فڕوفێڵ و مەغرور کردن لەو پلە و پایەیە کە ھەیانبوو ھێنانیە خوارەوە، جا کاتێک لە بەری ئەو درەختەیان خوارد کە ڕێگریان لێکرابوو لێی بخۆن ئیتر شەرمەنگا و عەورەتیان وەدەرکەوت، بە پەلە بە گەڵای درختەکانی بەھەشت خۆیان داپۆشی، پەروەردگاریان بانگی کردن و پێی فەرموون: ئایا من ڕێگریم نەکرد لەوەی بەری ئەو درەختە بخۆن؟ وە ئاگادارم نەکردن و پێشم نەوتن: بێگومان شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا و دیارە و لەخشتەتان نەبات و نەتان خەڵەتێنێت؟

Al-A'raaf 7:22Listen in Qur'an →
23

قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

(ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کردو) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.

ئادەم و حەوا ووتیان: ئەی پەروەردگارمان، ستەممان لەخۆمان کرد، ئەوەی ڕێگریت لێ کردین لە خواردنی درەختەكە، ئێمە خواردمان و ئەنجامماندا، جا ئەگەر لە گوناھەکانمان خۆش نەبیت و ڕەحممان پێ نەکەیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە ئەوا لە خەسارۆمەندان دەبین، ھەرچی بەشێکە لە دونیا و دواڕۆژدا نامان بێت.

Al-A'raaf 7:23Listen in Qur'an →
24

قَالَ ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ

خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئیتر دابه‌زن هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن (شه‌یتان و دارو ده‌سته‌ی دوژمنی ئێوه‌ن و نه‌وه‌ی ئاده‌میش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌وه دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، بۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ک.

دوای ئەوە خوای گەورە بە ئادەم و حەوا و شەیتانی فەرموو: لە بەھەشت بچنە خوارەوە بۆ سەر زەوی، وە ھەندێکتان ببنە دوژمنی ھەندێکی ترتان، وە ئێوە لەسەر زەوی تا ماوەیەکی دیاریکراو جێ و شوێنی ژیان و مانەوەتان بۆ ھەیە.

Al-A'raaf 7:24Listen in Qur'an →
25

قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَجُونَ

خوا فه‌رمووی (پێیان): هه‌ر له زه‌ویدا ده‌ژین و له‌وێش ده‌مرن و (تێکه‌ڵ به‌خاکی ده‌بن، له کاتی دیاری کراویشدا) هه‌ر له ناخیه‌وه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه ( بۆ لێپرسینه‌وه‌).

خوای گەورە بە ئادەم و حەوا و نەوەکانی ئادەمی فەرموو: لەم سەر زەویە ماوەیەک کە خوای گەورە بۆی دیارکردوون دەژین، وە ھەر لەوێش دەمرن و دەنێژرێن ، وە لەگۆڕەکانتان دەردەھێنرێن و زیندوو دەکرێنەوە.

Al-A'raaf 7:25Listen in Qur'an →
26

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ قَدْ أَنزَلْنَا عَلَيْكُمْ لِبَاسًۭا يُوَٰرِى سَوْءَٰتِكُمْ وَرِيشًۭا ۖ وَلِبَاسُ ٱلتَّقْوَىٰ ذَٰلِكَ خَيْرٌۭ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره‌، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه‌) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن).

ئەی نەوەکانی ئادەم بێگومان ئێمە جلوبەرگێکی پێویست و زەرورمان پێداوون بۆ شاردنەوەی شەرمنگا و عەورەتتان، وە جلوبەرگێکی جوانکاریشمان پێداون بۆ ئەوەی لە ناو خەڵکدا خۆتانی پێ بڕازێننەوە، وە جلوبەرگی خواناسین - کە بریتییە لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی خوا و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی- باشترە لەم جلوبەرگەی لەبەرتانە، ئەو جلوبەرگەی باسکرا یەکێکە لەبەڵگە و نیشانەکان لەسەر دەسەڵات و قودرەتی خوای گەورە، تاوەکو ناز و نیعمەتەکانی خواتان بیر بکەوێتەوە و سوپاس و شوکری ئەو بکەن.

Al-A'raaf 7:26Listen in Qur'an →
27

يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ كَمَآ أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْءَٰتِهِمَآ ۗ إِنَّهُۥ يَرَىٰكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُۥ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ

ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان، ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات، بێگومان شه‌یتان و دارو ده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه‌) ئێوه ئه‌وان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

ئەی نەوەکانی ئادەم شەیتان فریوتان نەدات، بەوەی گوناھ وتاوانتان بۆ بڕازێنێتەوە، ئەو جلوبەرگەی شەرمنگا و عەورەتانی پێ دادەپۆشن یان جلوبەرگی خواناسینتان پێ واز لێ بھێنێت، چونکە ئادەمی باوکتان و حەوای دایكتانی لەخشتە برد و فریویدان ، بەوەی خواردنی بەری ئەو درەختەی بۆ ڕازاندەوە تاوەکو سەرەنجام بوویە ھۆی دەرکردنیان لە بەھەشت، وە شەرمنگا و عەورەتیان بەدەرکەوت، بێگومان شەیتان و زوڕییەتەکانی ئێوە دەبینن و ئێوە ئەوان نابینن ، بۆیە پێویستە لەسەرتان ئاگاداریان بن، بەڕاستی ئێمە شەیتانەکانمان کردووە بە دۆست و پشتیوانی ئەو کەسانەی باوەڕیان نییە بە خوای گەورە، بەڵام ئەوانەی باوەڕداران و کارو کردەوەی چاکە دەکەن شەیتان ھیچ دەسەڵاتی نییە بەسەریانەوە.

Al-A'raaf 7:27Listen in Qur'an →
28

وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

کاتێکیش (بێ باوه‌ڕان) تاوان و گوناهێک ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن: باوو باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و خوای گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین!! پێیان بڵێ: (نه‌خێر وانییه‌) چونکه به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ نادات، چۆن (جه‌ساره‌ت ده‌که‌ن) و شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا که نازانن وتویه‌تی یان نا.

ئەگەر ھاتوو بتپەرست و موشریکەکان کارێکی زۆر ناشیرین و ناپەسەندیان ئەنجامدا وەک ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە و تەواف کردن بەدەوری ماڵی خوادا بە ڕووتی و ھەندێک شتی خراپی تر، بڕوبیانوو بەوە دەھێننەوە کە باوباپیرانی خۆیان دیوە بەو شێوەیەیان کردووە، وە خوا فەرمانی پێکردوون ئاوا بکەن، جا - ئەی موحەممەد- تۆیش لە وەڵامیاندا بڵێ: بەڕاستی خوای گەورە فەرمان ناکات بە خراپە و گوناھکردن، بەڵکو ڕێگری لێ دەکات، ئیتر - ئەی بتپەرست و موشریکینە- چۆن شتێکی ناھەق دەڵێن و شتی نەشیاو ھەڵدەبەستن بە ناو خوداوە کە ئاگاتان لێ نییە و هەمووی درۆ و دەلەسە و بوھتانە؟

Al-A'raaf 7:28Listen in Qur'an →
29

قُلْ أَمَرَ رَبِّى بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَقِيمُوا۟ وُجُوهَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍۢ وَٱدْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ ۚ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه‌، له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا، له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه‌، له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه‌، چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه‌، له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌...

- ئەی موحەممەد- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: بێگومان خوای گەورە فەرمانی بە دادگەری و عەدل کردووە، نەک بەکاری خراپە و نادروست، وە فەرمانی کردووە کە ھەرچی بەندایەتی ھەیە بە دڵسۆزی ھەر بۆ ئەو بێت بە گشتی ، وە بەتایبەتی کاتێک لەناو مزگەوتدان، وە بە دڵێکی پاکەوە تەنھا داوا لە ئەو بکەن و گوێڕایەڵی و تاعەتان ھەر بۆ ئەو بێت، ھەروەک چۆن لەسەرەتاوە لە نەبوون ئێوەی دروستکرد، ھەر ئاوا جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ئەو كەسەی بە دەسەڵاتە لە سەرەتای دروستکردنتان، بەدسەڵاتیشە لەگەڕاندنەوە وزیندوو کردنەوەتان.

Al-A'raaf 7:29Listen in Qur'an →
30

فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلضَّلَٰلَةُ ۗ إِنَّهُمُ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلشَّيَٰطِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ

(جا ئه‌و کاته ده‌بنه دوو ده‌سته‌) ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه‌، ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕای و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بێجگه له خوا شه‌یتانه‌کانیشیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان، واش ده‌زانن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر.

خوای گەورە خەڵکی کردووە بەدوو دەستەوە، دەستەیەک لە ئێوەی ڕێنمونی کردووە و ھیدایەتی داون، وە ھۆکارەکانی ھیدایەتی بۆ ئاسان کردوون، وە ھەرچی ڕێگریشە لایداوە لێی، وە دەستەیەکی تریشیان بە ھۆی کاروکردەوەی خراپی خۆیانەوە گومڕابوونیان لە ڕێگای ھەق و ڕاستی لەسەر چەسپا، لەبەر ئەوەی ئەوان لە بری خوای گەورە شەیتانیان کردە دۆست و خۆشەویستی خۆیان، وە بەنەزانین ملەکەچی بوون، وە واشیان دەزانی کە لەسەر ڕێگای ھەق و ڕاستی و ڕێنوێنی و ھیدایەتن.

Al-A'raaf 7:30Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.