Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 206

11

وَلَقَدْ خَلَقْنَٰكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَٰكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه (باوه گه‌وره‌ی) ئێوه‌مان دروست کردو نه‌خش و نیگاری ڕواڵه‌ت و ڕوخساری ئێوه‌مان کێشا، پاشان وتمان به فریشته‌کان: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێزو به‌فه‌رمانی خوا) جا هه‌موو فریشته‌کان سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس (که فه‌رمانی خوای شکاندو) له سوژده‌به‌ران نه‌بوو.

سوێند بێت بەخوا - ئەی خەڵکینە- ئێمە باوکە ئادەمتانمان لە گڵ دروست کرد، پاشان بەو شێوە و وێنە جوانە نیگارمان کێشان، دوای ئەوە فەرمانمان کرد بە فریشتەکان وەک ڕێزێک سووژدەی بۆ ببەن، ئەوە بوو ھەموویان سوژدەیان برد و فەرمانەکەی خوای گەورەیان جێ بەجێکرد، شەیتان (ئیبلیس) نەبێت کە لە بەر عینادی و سەرسەختی و فیززلی سوژدەی نەبرد.

Al-A'raaf 7:11Listen in Qur'an →
12

قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ ۖ قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ

خوا فه‌رمووی: با‌شه‌، چی به‌رگری کردیت ئه‌ی ئیبلیس که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه‌.

خوای گەورە سەرزەنشتی ئیبلیسی کرد و فەرمووی : چی شتێک ڕێگر بوو لە جێ بە جێکردنی فەرمانەکەی من کە سوژدە ببەیت بۆ ئادەم؟ ئیبلیس لە وەڵامی پەروەردگاریدا وتی: ئەوەی ڕێگر بوو ئەوەیە من لە ئەو باشترم، بێگومان تۆ منت لە ئاگر دروستکردووە، و ئەویشت لە گڵ دروستکردووە، دیارە ئاگر بەرێزترە لە گڵ.

Al-A'raaf 7:12Listen in Qur'an →
13

قَالَ فَٱهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَٱخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

خوا فه‌رمووی: ده‌ی که‌واته دابه‌زه و له به‌هه‌شت یان له ئاسماندا یان له پله‌و پایه‌ی به‌ندایه‌تی، چونکه تۆ بۆت نیه له‌وێدا فیز بکه‌یت و خۆت به‌گه‌وره دابنێیت، جا تا زووه ده‌رچۆ، چونکه به‌ڕاستی تۆ له ڕیسواو بچوک و بێ نرخه‌کانیت.

خوای گەورەش پێی فەرموو : لە بەھەشت بچۆرە خوارەوە، بۆت نییە لەوێ لوتبەرزی بکەیت و خۆت بە گەورە بزانیت، چونکە بەھەشت جێگا و ماڵی پاک و خاوێنەکانە، وە دروست نییە تۆ لەوێ بیت، بێگومان -ئەی ئیبلیس- تۆ لە سووک و ڕیسواکانیت، ھەرچەندە تۆ خۆت وا دەبینیت کە لە ئادەم بەڕێزتریت.

Al-A'raaf 7:13Listen in Qur'an →
14

قَالَ أَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ

شه‌یتان وتی: داواکارم که مۆڵه‌تم بده‌یت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌.

ئیبلیس وتی: ئەی پەروەردگارم ، تاڕۆژی زیندوو بوونەوە مۆڵەتم بدە تاوەکو ئەوەی کە دەتوانم گومڕای بکەم لە خەڵكی گومڕایان بکەم.

Al-A'raaf 7:14Listen in Qur'an →
15

قَالَ إِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ

خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت.

خوای گەورەش پێی فەرموو : بێگومان - ئەی ئیبلیس- دەی بڕۆ تۆ لەو کەسانە بە کە تا ڕۆژی زیندوو بوونەوە مۆڵەتت ھەبێت، لەوانەیش بیت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوویت کە لەگەڵ یەکەم فووکردن بە کەڕەنادا مردن یەخەت دەگرێت، ئەو ڕۆژەی کە سەرجەم دروستکراوەکانی خوا دەمرن، وە تەنھا خالیق و دروستکاریان دەمێنێتەوە.

Al-A'raaf 7:15Listen in Qur'an →
16

قَالَ فَبِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَٰطَكَ ٱلْمُسْتَقِيمَ

شه‌یتان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م).

ئیبلیسیش وتی: بە هۆی ئەوەی گومڕات کردم ، تاوەکو وازم لە جێ بە جێکردنی فەرمانەکەی تۆ ھێنا و سوژدەم نەبرد بۆ ئادەم، دەبێت ڕاستە ڕێگاکەی تۆیان لێبگرم و دانیشم بۆ نەوەکانی ئادەم، تاوەکو لایان بدەم و گومڕایان بکەم، ھەروەک چۆن منیش گومڕا بووم لەوەی سوژدە بەرم بۆ ئادەمی باوکە گەورەیان.

Al-A'raaf 7:16Listen in Qur'an →
17

ثُمَّ لَءَاتِيَنَّهُم مِّنۢ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَٰنِهِمْ وَعَن شَمَآئِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَٰكِرِينَ

پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه‌، له پشتیانه‌وه‌، له لای ڕاستیانه‌وه‌، له لای چه‌پیانه‌وه‌، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.

پاشان لە ھەموو لایەکەوە بۆیان دێم، لەبەردەم و لە دوایانەوە، و لە راست و لە چەپەیانەوە، تاوەکو ڕۆژی دواییان لاکەم نرخ بکەم وژیانی دونیایان لا شیرین و خۆش بکەم، وە گومان وشک و دوو دڵیان بۆ دروست بکەم، وە شەھوەتبازی و ئارەزووەکانیان بۆ بڕازێنمەوە، ئەوجا دەبینیت کە زۆربەیان سوپاسگوزار و یەکخواپەرست نابن، بە ھۆی ئەوەی من کوفر و بێباوەڕییان بە سەردا دەخوێنمەوە.

Al-A'raaf 7:17Listen in Qur'an →
18

قَالَ ٱخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًۭا مَّدْحُورًۭا ۖ لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ

خوا فه‌رمووی: له به‌هه‌شت ده‌رچۆره ده‌ره‌وه به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراوی، سوێند به خوا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنت که‌وت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌موو.

خوای گەورەش پێی فەرموو : - ئەی ئیبلیس- بە ئابڕووچوویی و پەستی و دەرکراوی لە ڕەحم و میھرەبانی خوا لە بەھەشت بچۆرە دەرەوە، وە دڵنیابە لە ڕۆژی قیامەتدا دۆزەخ لە خۆت و شوێنکەوتووەکانت ئەوانەی گوێڕایەڵیان کردیت و سەرپێچی فەرمانەکانی منیان کرد پڕ دەکەم.

Al-A'raaf 7:18Listen in Qur'an →
19

وَيَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

(تۆش) ئه‌ی ئاده‌م، خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ بن، جا له هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێ بوو (خوارده‌مه‌نی و میوه‌یه‌) بخۆن، (به‌ڵام) نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی تایبه‌تی به‌رداربوو، بۆ تاقی کردنه‌وه‌یان خوای گه‌وره بڕیاریدا که هه‌ر نزیکی نه‌که‌ون، چ جای له به‌رو بوومی بخۆن) ئه‌و کاته ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه‌.

خوای گەورە بە ئادەمی فەرموو : ئەی ئادەم خۆت و حەوای خێزانت لە بەھەشتدا نیشتەجێ بن، وە ھەرچیش لەوێ ئارەزووتانە لە بەروبومە پاک و خاوێنەکانی بخۆن، بەڵام نزیکی ئەو درەختە مەکەونە و لێی نەخۆن، (درەختێک بوو کە خوای گەورە دیاری کردبوو) بێگومان دوای ئەوەی رێگریم کردن کە لێی بخۆن و لێتان خوارد، ئەوا لە سنوور شکێنان و ستەمکاران دەبن.

Al-A'raaf 7:19Listen in Qur'an →
20

فَوَسْوَسَ لَهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ لِيُبْدِىَ لَهُمَا مَا وُۥرِىَ عَنْهُمَا مِن سَوْءَٰتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَىٰكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةِ إِلَّآ أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ ٱلْخَٰلِدِينَ

شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته‌، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!!

شەیتان وازی لێ نەھێنان و تووشی وەسوەسەی کردن، تاوەکو شەرمەنگا و عەورەتیان وەدەرخات، وە پێی ووتن: خوای گەورە ڕێگری نەکردن لە خواردنی بەری ئەم درەختە تاوەکو نەبنە فریشتە، وە بە ھەمیشەیی لە بەھەشتدا نەمێننەوە.

Al-A'raaf 7:20Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.