Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 191–200 of 206

191

أَيُشْرِكُونَ مَا لَا يَخْلُقُ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ

ئایا که‌سێک یان شتێک ده‌که‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، له‌کاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان به‌ده‌ست نیه‌)...

ئایا ئەو بتانە وجگە لە ئەوانیش دەکەنە ھاوبەشی خوا و لەگەڵ ئەودا دەیانپەرستن، لەکاتێکدا ئەوان دەزانن کە ئەو بتانە ھیچ شتێکیان دروست نەکردووە تاوەکو شایستەی پەرستن بن، بەڵکو ئەوان دروستکراوی خوان، ئیتر چۆن دەیانکەن بە ھاوبەشی خوا؟!

Al-A'raaf 7:191Listen in Qur'an →
192

وَلَا يَسْتَطِيعُونَ لَهُمْ نَصْرًۭا وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

ئه‌وانه ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌وان ببه‌خشن و ناشتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن و به‌رگریی له خۆیشیان بکه‌ن.

ئەو بتانەی کە کردویانن بەخوا و پەرستراوی خۆیان ناتوانن ئەو کەسانە سەربخەن کە دەیانپەرستن، وە ناتوانن خۆیشیان سەربخەن، ئیتر چۆن ئەوان دەپەرستن؟!

Al-A'raaf 7:192Listen in Qur'an →
193

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَتَّبِعُوكُمْ ۚ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ أَدَعَوْتُمُوهُمْ أَمْ أَنتُمْ صَٰمِتُونَ

ئه‌گه‌ر بانگیشیان بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه شوێنتان ناکه‌ون، چوونیه‌کیشه بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوه بێ ده‌نگ بن (ناتوانن بیانهه‌ژێنن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت).

- ئەی بتپەرست وموشریکینە - ئەو بتانەی لە بری خوا دەیانکەن بەخواو پەرستراوی خۆتان، ئەگەر داوایان لێ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستتان نیشان بدەن، نایەن بەدەمتانەوە و وەڵامتان نادەنەوە، جا ئەگەر بانگیان بکەن یان بێدەنگ بن، یەکسانە بۆتان، چونکە ئەوان ھیچ نین تەنها بێ گیانێک نەبێت، ژیر نین و نابیستن و قسە ناکەن.

Al-A'raaf 7:193Listen in Qur'an →
194

إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَٱدْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا۟ لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێده‌که‌ن جگه‌له خواو لێیان ده‌پاڕێنه‌وه‌، چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه‌) ده هاواریان لێ بکه‌ن، بابێن به‌ده‌متانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (له‌و داوایه‌تاندا).

- ئەی بتپەرست و موشركینە - بێگومان ئەوانەی کە ئێوە جگە لەخوا بانگیان لێدەکەن و دەیانپەرستن دروستکراوی خوان و خوا خاوەن ئەوانە، ئەوان وەک ئێوە وان بگرە ئێوە لەوان باشترن، چونکە ئێوە زیندوون و قسە دەکەن و دێن و دەڕۆن و دەبیستن و دەبینن، بەڵام بتەکانتان ئاواھی نین، دەی ھەر بانگیان لێ بکەن با وەڵامتان بدەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن لەوەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن.

Al-A'raaf 7:194Listen in Qur'an →
195

أَلَهُمْ أَرْجُلٌۭ يَمْشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَيْدٍۢ يَبْطِشُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ أَعْيُنٌۭ يُبْصِرُونَ بِهَآ ۖ أَمْ لَهُمْ ءَاذَانٌۭ يَسْمَعُونَ بِهَا ۗ قُلِ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ كِيدُونِ فَلَا تُنظِرُونِ

ئایا ئه‌و په‌رستراوانه قاچیان هه‌یه پێی بڕۆن به‌ڕێوه‌؟ یان ده‌ستیان هه‌یه ڕای بوه‌شێنن و ئازاری نه‌یاره‌کانی پێ بده‌ن؟ یاخود چاویان هه‌یه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هه‌یه پێی ببیستن؟ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له په‌رستراوه‌کانتان بکه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت له پیلان گێڕان بیکه‌ن و مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن...

ئەو بتانەی کە کردوتانن بە خوای خۆتان ئایا پێیان ھەیە تاوەکو بچن بەدەم داواکانتانەوە؟ وە ئایا دەستیان ھەیە تاوەکو بەھێز بەرگریتان لێ بکەن؟ وە ئایا چاویان ھەیە تاوەکو ئەوەی لە ئێوە نادیارە ھەواڵتان بدەنێ لەبارەیەوە؟ وە ئایا گوێیان ھەیە تا ئەوەی ئێوە نایبیسن ئەوان بیبیستن وپێتانی رابگەیەنن؟ جا ئەگەر ئەوانە ناتوانن ھیچ شتێک لەو کارانە بکەن ئیتر چۆن ئێوە دەیانپەرستن بە ئومێدی ئەوەی سوودێکتان پێ بگەیەنن یان زیانێکتان لێ دوور بخەنەوە؟! - ئەی پێغەمبەر- بڵێ بەو بتپەرست و موشریکانە: ھاوار لەوانە بکەن کە یەکسانتان کردوون لەگەڵ خوادا، پاشانیش بەھەمووتانەوە نەخشە و پلان دانێن بۆ زیان پێگەیاندنم، وە ھیچ مۆڵەتم مەدەن.

Al-A'raaf 7:195Listen in Qur'an →
196

إِنَّ وَلِۦِّىَ ٱللَّهُ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْكِتَٰبَ ۖ وَهُوَ يَتَوَلَّى ٱلصَّٰلِحِينَ

(هه‌روه‌ها بڵێ): به‌ڕاستی پشت و په‌نای من ئه‌و خوایه‌یه که قورئانی دابه‌زاندوه‌و له‌کاتێکدا ئه‌و زاته سه‌رپه‌رشتی چاکان و پاکان ده‌کات.

بێگومان سەرخەر و پشتیوانی من ئەو خوایەیە کە دەمپارێزێت، ئومێدم بەجگە لەو بەکەسی تر نیە، وە من ھیچ لە بتەکانتان ناترسم، ئەو خوایەی قورئانی دابەزاندووە بۆم تاوەکو ببێتە ھۆی ھیدایەت و ڕێنوێنی بۆ خەڵکی، وە ھەر بۆخۆیشی چاودێریی و سەرپەرشتی پیاوچاکان دەکات لە بەندەکانی، دەیانپارێزێت و پشتیوانیان دەبێت.

Al-A'raaf 7:196Listen in Qur'an →
197

وَٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَكُمْ وَلَآ أَنفُسَهُمْ يَنصُرُونَ

ئه‌وانه‌ی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن ناتوانن سه‌رکه‌وتوتان بکه‌ن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن یارمه‌تی خۆیشیان بده‌ن.

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئەو بتانەیش کە ئێوە ھاواریان بۆ دەبەن و داوایان لێدەکەن نەدەتوانن یارمەتی ئێوە بدەن وە نەیارمەتی خۆیشیان، ئەوان بێدەسەڵاتن ئیتر ئێوە چۆن ھاواریان بۆ دەبەن و لە غەیری خوا داوایان لێدەکەن؟!

Al-A'raaf 7:197Listen in Qur'an →
198

وَإِن تَدْعُوهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ لَا يَسْمَعُوا۟ ۖ وَتَرَىٰهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ وَهُمْ لَا يُبْصِرُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه (بانگه‌وازت) نابیستن (چ جای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیشت بده‌ن)، تۆ ده‌یانبینیت ئه‌وان سه‌یرت ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که نابینن.

- ئەی بتپەرست و موشرکینە - ئەگەر داوای ئیستقامە لەو بتانە بکەن کە جگە لە خوا دەیانپەرستن بۆ ئەوەی ڕێنوێنیتان بکەن و ڕێگاتان بۆ ڕوون بکەنەوە نابیستن و نایەن بەدەمتانەوە، وا دەبینیت بەڕواڵەت بۆت دەڕوانن، بەڵام ناتبینن چونکە ئەوان بێگیانن، ئەوان پەیکەری بتەکانیان لەسەر شێوەی مرۆڤ یان ئاژەڵەکان دروست دەکرد، کەدەست و قاچ و چاویان ھەبوو، بەڵام بێگیان و سارد و سڕ، بێ ژیان و بێ جووڵە.

Al-A'raaf 7:198Listen in Qur'an →
199

خُذِ ٱلْعَفْوَ وَأْمُرْ بِٱلْعُرْفِ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْجَٰهِلِينَ

کاری ئاسان له‌خه‌ڵکی داوا بکه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه‌، ڕووش وه‌رگێڕه‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان.

- ئەی پێغەمبەر - ھەموو کات لەگەڵ خەڵکیدا لێبووردەبە، وە بۆ جێ بەجێکردنی کاروبارەکانت ڕێگای ئاسانیان لەگەڵدا بگرە بەر، وە بەڕەوشت و ئاکاری جوان ھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە، ھەرگیز داوای کارێکیان لێ مەکە لەگەڵ سروشتی دەروونیان نایەتەوە، چونکە کارێکی لەو شێوەیە دەیانتارێنێت و ڕاویان دەنێت، وە فەرمان بکە بە ھەموو گوفتار و کردارێکی جوان، وە پشت ھەڵبکە لە ھەموو خەڵکانێکی نەفام و نەزان، بە نەزانی وکاڵفامی خۆیان ڕوو بەڕوویان مەبەرەوە، ھەرکەسێک ئازاری دایت تۆ ئازاری مەدە، وە ھەر کەسێک بێ بەشی کردیت لەشتێک تۆ بێ بەشی مەکە.

Al-A'raaf 7:199Listen in Qur'an →
200

وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ نَزْغٌۭ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌کت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستی له خشته‌ت به‌رێت و تووشی هه‌ڵه‌ت بکات، جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به‌خواو پشت به‌و ببه‌سته‌، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه‌.

- ئەی پێغەمبەر - ھاتوو ھەستت کرد کە شەیتان تووشی وەسوەسەی کردویت، یان ساردی کردویتەوە لە کاری خێر و چاکە ، خێرا پەنا بەخوا بگرە لێی، وە خۆتی پێ بپارێزە، چونکە بێگومان تۆ ھەر شتێک بڵێیت ئەو دەیبیستێ، وە زانا و شارەزای ئەوەیە کەتۆ ھانا و پەنات بۆ بردوە، وە دەتپارزێت لە شەیتان.

Al-A'raaf 7:200Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.