Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 181–190 of 206

181

وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیرو هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).

لەوانەش کە دروستمان کردون کۆمەڵێکیان تێدایە کە خۆیان لەسەر ھیدایەت و ڕێنوێنین و خەڵکی تریش ڕێنوێنی دەکەن بۆ لای ھەق و ڕاستی، وە بەدادگەری و ھەق بڕیار دەدەن و زوڵم و ستەم لە کەسی تر ناکەن.

Al-A'raaf 7:181Listen in Qur'an →
182

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن.

ئەوانەیش کە ئایەت و نیشانەکانی ئێمەیان بە درۆ دانا وە باوەڕیان پێ نەھێنا و ئینکاری و ملەجەڕێیان کرد، ھێدی ھێدی دەرگای ڕزق و ڕۆزی خۆمانیان لەسەر دەکەینەوە، بەڵام نەک لەبەر ڕێز و تەقدیری ئەوان، بەڵکو تاوەکو وردە وردە لە تاوان و گومڕایی خۆیاندا ڕۆبچن، ئیتر خوای گەورە کتوپڕ دوچاری سزای سەختی خۆیانی دەکات.

Al-A'raaf 7:182Listen in Qur'an →
183

وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ

من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توندو به‌هێزه‌.

وە تۆڵەی گوناھ و تاوانەکانیان بۆ دوادەخەین تاوەکو وا گومان ببەن کە ئیتر خوا وازی لێھێناون و سزایان نادات، بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە بەدرۆدانان و بێباوەڕی کردن بە ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خوا، تاوەکو سزاکەیان چەند جاران ببێتەوە، بێگومان پیلانم بۆ لەناو بردنیان زۆر بەھێزە، چاکە و ناز و نیعمەتەکانی خۆمیان بۆ ئاشکرا دەکەم، بەڵام مەبەستم پێ سوک و ڕسوا کردنیانە.

Al-A'raaf 7:183Listen in Qur'an →
184

أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ

باشه‌، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه‌) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه‌، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه‌) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت.

ئایا ئەوانەی کە ئایەت و نیشانەکانی خوا و پێغەمبەرەکەی بەدرۆ دادەنێن بیر ناکەنەوە، وە ژیری خۆیان ناخەنە کار کە بزانن ھاوەڵەکەیان کە موحەممەدە (صلی اللە علیە وسلم) شێت نیە، بەڵکو پێغەمبەری خوایە و ڕەوانەی کردووە تاوەکو بەڕوون و ئاشکرا بەسزای خوای گەورە بیانترسێنێت.

Al-A'raaf 7:184Listen in Qur'an →
185

أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍۢ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ

ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟

ئایا ئەوانە ورد نابنەوە و سەرنج نادەن لە گەورەیی دەسەڵاتی خوا لە ئاسمانەکان و زەوی؟ وە تەماشای ھەموو ئەو شتانەی تر کە خوای گەورە دروستی کردون لە گیانداران و ڕووەک و ھی تریش ناکەن؟ وە بیرناکەنەوە لەخۆیان چونکە پێدەچێت کاتی مردنیان نزیک بووبێتەوە، تاوەکو تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا پێش ئەوەی دەستیان لە ھەموو شتێک ببرێت، دەی ئیتر ئەگەر باوەڕیان بە قورئان و ئەو ھەمووە موژدە و ھەڕەشەیە نیە کە باسی کردوون ، ئایا ئیتر باوەڕیان بەچی کتێب و پەرتووکێکی تر ھەیە؟

Al-A'raaf 7:185Listen in Qur'an →
186

مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه‌) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه‌.

ھەرکەسێک خوای گەورە ڕێی لێ بگۆڕێت و لە ھەق لایبدات و گومڕای بکات لەسەر ڕاستە شەقامی ئیسلام، ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیدایەتی بدات و رێنوێنی بکات، سەرەڕای ئەوەش وازیان لێ دەھێنێت با ھەر لەناو گومڕایی و سەرلێشێواوی خۆیاندابن.

Al-A'raaf 7:186Listen in Qur'an →
187

يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى ۖ لَا يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلَّا هُوَ ۚ ثَقُلَتْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا تَأْتِيكُمْ إِلَّا بَغْتَةًۭ ۗ يَسْـَٔلُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِىٌّ عَنْهَا ۖ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه‌، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه‌، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه‌) نازانن.

-ئەی موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)- ئەو سەرکەش و بێباوەڕانە لە بارەی رۆژی قیامەتەوە پرسیارت لێ دەکەن، کەی ڕوو دەدات و کەی دێت؟ - ئەی موحەممەد - بلێ: نە من و نە جگە لە منیش نازانن کەی دێت و کەیش ڕوو دەدات، بەڵکو زانینی ھاتنی ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوای گەورەیە، ئەو نەبێت ھیچ کەسێک ناتوانیت کاتەکەی ئاشکرا بکات، ئاشکراکردنی ھاتنی نھێنیە لای خەڵکی ئاسمانەکان و زەوی، ڕۆژی دوایی لەپڕ بۆتان دێت، وە پرسیارت لێ دەکەن - ئەی موحەممەد - وەک ئەوەی تۆ سوور بیت لەزانینی ھاتنی کاتەکەی و پسپۆڕ بیت تێیدا، نازانن تۆ ھیچ پرسیارێک لەبارەی ھاتنی رۆژی دوایی ناکەیت چونکە تۆ چاک پەروەردگارت دەناسیت، پێیان بڵێ - ئەی موحەممەد - تەنھا ھەر خوا خۆی دەیزانێت کەی دێت کەی ڕوو دەدات، بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕاستیەکان نازانن.

Al-A'raaf 7:187Listen in Qur'an →
188

قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ لَٱسْتَكْثَرْتُ مِنَ ٱلْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِىَ ٱلسُّوٓءُ ۚ إِنْ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.

- ئەی موحەممەد - بڵێ: من ناتوانم ھیچ سوود و قازانجێک بەخۆم بگەیەنم، وە ناتوانم ھیچ زەرەر و زیانێک لەخۆم لا بدەم، مەگەر خوای گەورە خۆی بیەوێت، چونکە سوود و قازانج و زەرەر و زیان ھەر ھەمووی لای خواوەیە، وە ھیچ شتێک نازانم مەگەر خوا خۆی فێری کردبم، وە من ھیچ شتیک لە غەیب و شتە نادیارەکان نازانم، ئەگەر بھاتایە غەیبم بزانیبایە ئەوە ھۆکارەکانم ئەنجام دەدا تاوەکو ھەرچی خێر و خۆشی و بەرژەوەندیە بەدەستی بھێنم، وە ھەرچی خراپە و زیانە لە خۆمم دوور بخستایەتەوە، چونکە ئەو کاتە ئاگاداری کارەکان دەبووم پێش ڕوودانیان، وە دەیشمزانی سەرەنجامیان چۆن دەبێت، من ھیچ شتێک لەوانە نازانم، بەڵکو من تەنھا نێردراو و پێغەمبەری خوام، دەتانترسێنم لە تۆڵە بە ئازارەکانی خوا، وە موژدەی پاداشتی ڕێزدار دەدەم بەو گەل و ھۆزەی کە باوەڕ دەھێنن بەوەی من نێردراو و پێغەمبەری خوام، وە باوەڕیش دەھێنن بەوەی من ھێناومە.

Al-A'raaf 7:188Listen in Qur'an →
189

۞ هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ وَجَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا لِيَسْكُنَ إِلَيْهَا ۖ فَلَمَّا تَغَشَّىٰهَا حَمَلَتْ حَمْلًا خَفِيفًۭا فَمَرَّتْ بِهِۦ ۖ فَلَمَّآ أَثْقَلَت دَّعَوَا ٱللَّهَ رَبَّهُمَا لَئِنْ ءَاتَيْتَنَا صَٰلِحًۭا لَّنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین.

ئەو خوایەی کە ئێوەی - پیاوان و ژنان - لە تەنھا کەسێک کە ئادەمە(سەلامی خوای لێ بێت) دروستکردووە، وە لە پەراسووی ئادەمیشەوە (سەلامی خوای لێ بێت) حەوای خێزانی دروستکرد، تاوەکو ھاودەم و ھاوڕێی بێت، وە ئاسوودە بێت لەگەڵیدا، جا کاتێک لەگەڵ حەواوی خێزانی جووت بوو، لەسەر خۆی دووگیان بوو، ھەستی پێ نەکرد چونکە ھێشتا لەسەرەتاوە بوو، وە ماوەیەکیش بەو حاڵەوە مایەوە و کاروبارەکانی خۆی ڕادەپەڕاند و ھەستی بەبارگرانی نەدەکرد، جا کاتێک چوویە قۆناغی سەختی و قورسیەوە و مناڵەکەی لەسکیدا گەورە بوو، وە کاتی لەدایک بوونی نزیک بوویەوە، ھەردووکیان (ئادەم وحەوا) لەپەروەردگاریان پاڕانەوە و وتیان: - ئەی پەروەردگارمان - ئەگەر مناڵێکی ساڵح و ساغ و سەلیممان پێ ببەخشیت ئەوا لە کەسانی سوپاسگوزار دەبین بۆ ناز و ینعمەتەکانی تۆ.

Al-A'raaf 7:189Listen in Qur'an →
190

فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحًۭا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَا ۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ

که‌چی کاتێک نه‌وه‌ی پاک و بێ عه‌یبی پێ به‌خشین ئه‌وان هاوه‌ڵیان بۆ خوا دانا له‌وه‌ی که خوا پێی دابوون (به‌خشینی منداڵ ده‌ده‌نه پاڵ هۆکاره‌کان، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خوا)، خوا به‌رزتره له‌وه‌ی که ئه‌وان هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.

جا کاتێک خوای گەورە نزاکەی گیرا کردن و مناڵێکی ساڵحی ساغ و سەلیمی پێ بەخشین، ھەروەک داوایان کردبوو، ئەوە بوو خوای گەورە لەوەی پێی بەخشی بوون کردنی بەھاوبەش دانەر بۆ خوا، چونکە ناوی مناڵەکەیان بە بەندەی غەیری خوا ناونا، ناویان نا (عبدالحارث)، بەرز و بڵندی بۆ خوای گەورە و بێگەردە لەھەرچی ھاوەڵ و شەریکێك، تەنھا ھەر ئەو شایستەی خوایەتی و پەرستنە.

Al-A'raaf 7:190Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.