Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 171–180 of 206

171

۞ وَإِذْ نَتَقْنَا ٱلْجَبَلَ فَوْقَهُمْ كَأَنَّهُۥ ظُلَّةٌۭ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُۥ وَاقِعٌۢ بِهِمْ خُذُوا۟ مَآ ءَاتَيْنَٰكُم بِقُوَّةٍۢ وَٱذْكُرُوا۟ مَا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێنیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.

- ئەی موحەممەد - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کە کێوی طورمان لە بن ھێنا وە بەرزمان کردەوە بەسەر بەنوئیسرائیلدا کاتێک ئەوەی لە تەوراتدا بوو ڕازی نەبوون پێی، ئەو کاتە کێوەکە وەک پارچە ھەورێک بوو بەسەر سەریانەوە، وە دڵنیا بوون لەوەی کە دەکەوێت بەسەریاندا، ئەو کات پێیان وترا: ئەو فەرمان و بڕیارانەی کە پێمانداون تون بیانگرن و کاریان پێ بکەن، وە ھەرچیشی تێدایە لەو حوكمانەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت و بەرنامەی ژیانتان لەیادتان بێت وکاری پێ بکەن و پشتگوێی نەخەن، بەئومێدی ئەوەی خۆتان بپارێزن و لەخواناسان بن ئەگەر کارتان پێکرد.

Al-A'raaf 7:171Listen in Qur'an →
172

وَإِذْ أَخَذَ رَبُّكَ مِنۢ بَنِىٓ ءَادَمَ مِن ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ ۛ شَهِدْنَآ ۛ أَن تَقُولُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَٰذَا غَٰفِلِينَ

یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێئاگا بوین!!

- ئەی موحەممەد - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک پەروەردگارت لە پشتی نەوەکانی ئادەم وەچە و نەوەی دەرھێنا، وە پەیمانی لێ وەرگرتن بە داننان بە پەروەردگاریەتی خوای گەورە، ئەویش بەوەی خوای گەورە لەناخ و فیترەتیاندا ڕواندبووی، کە ئەو دروستکار و خالق و پەروەردگاریانە، پێی فەرموون: ئایا من پەروەردگارتان نیم؟ ھەر ھەموویان وتیان: بەڵێ تۆ پەروەردگارمانیت، ئەمجا خوای گەورە فەرمووی: بێگومان تاقیمان کردنەوە و پەیمانمان لێ وەرگرتن نەکا ڕۆژی دوایی ئینکاری بەڵگەکەی خوای گەورە بکەن کە لەسەرتانە، وە بڵێن: بە ڕاستی ئێمە لەمە غافڵ و بێ ئاگا بووین.

Al-A'raaf 7:172Listen in Qur'an →
173

أَوْ تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أَشْرَكَ ءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ وَكُنَّا ذُرِّيَّةًۭ مِّنۢ بَعْدِهِمْ ۖ أَفَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلْمُبْطِلُونَ

یاخود نه‌وه‌ک بڵێن: جا ئێمه چی بکه‌ین، به‌ڕاستی باوو باپیرانمان له پێشدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمه‌ش نه‌وه‌یه‌ک بووین دوای ئه‌وان هاتین و شوێنیان که‌وتین، جا ئایا تۆ له‌ناومان ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشێلکه‌رانی حه‌ق کردوویانه‌؟

یان بەڵگە بەوە بھێننەوە کە بڵێن: باوباپیرانمان بوو پەیمان و بەڵێنەکەیان شکاند و ھاوەڵیان بۆ خوا بڕیاردا، وە ئێمەیش چاومان لەوانکرد کە لەسەر بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان بوون، وە بڵێن: - ئەی پەروەردگارمان- ئایا تۆ بەگوناە و تاوانی باوباپیرانمان دەمانگریت و سزامان دەدەیت کە بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان کاروکردەوەکانیان پوچەڵ کردەوە؟ ئێمە چی گوناھێکمان ھەیە، کاتێک ئێمە تەنھا نەزان بووین و چاولێکەری باوباپیرانمان بووین.

Al-A'raaf 7:173Listen in Qur'an →
174

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ وَلَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

ئا به‌وشێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوونده‌که‌ینه‌وه (تالێی ورد ببنه‌وه‌) و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئیمان و خواناسین).

ھەروەک چۆن ئایەت و بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان لەبارەی چارەنوسی گەل و نەتەوە بێباوەڕەکانەوە ڕوونکردەوە، ھەروەھا ڕوونیشی دەکەینەوە بۆ ئەوانە بە ئومێدی ئەوەی وازبھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان و بتپەرستی بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و عیبادەتی ئەو بەتاک و تەنھایی، ھەروەک چۆن لەو پەیمان و بەڵێنەدا ھاتبوو کە خوا کردبوونی بە شاھید بەسەر خۆیانەوە.

Al-A'raaf 7:174Listen in Qur'an →
175

وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱلَّذِىٓ ءَاتَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا فَٱنسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ ٱلشَّيْطَٰنُ فَكَانَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه‌.

- ئەی پێغەمبەر - ھەواڵی ئەو پیاوە بە بەنو ئیسرائیل بدە کە ئایەت و نیشانەکانی خۆمان پێدا و فێری بوو، وە تێگەیشت لەو ھەق و ڕاستیەی کە لێی وەردەگیرا، بەڵام دواتر کاری پێ نەکرد، بەڵکو وازی لێھێنا و خۆی لێداماڵی، ئەمجا شەیتان دوای ھەنگاوەکانی خۆی خست، وە بوو بەیەکێک لە دۆست و ھاوەڵەکانی، جا چووە ڕیزی گومڕا و سەرلێشێواوە لەناوچووەکانەوە دوای ئەوەی یەکێک بوو لە ڕزگاربووان و ئەو کەسانەی کە ڕێنوێنی کرابوون.

Al-A'raaf 7:175Listen in Qur'an →
176

وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَٰهُ بِهَا وَلَٰكِنَّهُۥٓ أَخْلَدَ إِلَى ٱلْأَرْضِ وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ ۚ فَمَثَلُهُۥ كَمَثَلِ ٱلْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ۚ ذَّٰلِكَ مَثَلُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۚ فَٱقْصُصِ ٱلْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه‌) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه‌، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه‌.

ئەگەر بمانویستایە کە سوود لەم ئایەت و نیشانانە ببینێت ئەوا بەو ئایەتانە پلەمان بەرز دەکردەوە، بەوەی کاری پێ بکردنایە و لە دونیا و دواڕۆژدا پلەی بەرز دەبوویەوە، بەڵام ئەوەی ھەڵبژارد کە سووک و ڕسوای دەکات، بۆیە مەیلی شەھوەت و خۆشیەکانی دونیای کرد، فەزڵی دونیای دا بەسەر دواڕۆژیدا، وە شوێن ھەواو ئارەزوەکانی کەوت لە ھەڵبژاردنی باتڵ و ناھەقیدا، جا نمونەی ئەو جۆرە کەسانە لە سوور بوونیان لەسەر ژیانی دونیا وەک نمونەی ئەو سەگە ھارە وایە کە لەھەموو کاتێکدا ھەڵپە دەکات و زمانی دەردەھێنێت، ئەگەر تاری بنێیت زمان دەردەھێنێت، وە ئەگەر وازیشی لێ بھێنیت ھەر زمان دەردەھێنێت، ئەو نمونەی کە باسکرا وەک نمونەی ئەو گەلە ستەمکارە وایە کە باوەڕیان نیە بە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە و بەدرۆیان دادەنێن، جا - ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆکانەیان بۆ بگێڕەوە، بە ئومێدی ئەوەی بیربکەنەوە و واز بھێنن لەو گومڕایی و بەدرۆزانینەی کە لەسەرین.

Al-A'raaf 7:176Listen in Qur'an →
177

سَآءَ مَثَلًا ٱلْقَوْمُ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه‌، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه‌، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.

ھیچ کەس ھێندەی ئەو گەل و ھۆزە خراپ نیە کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمەیان بەدرۆ دانا، وە باوەڕیان پێی نەھێنا، ئەوان بەو کارەیان زوڵم و ستەم لە خۆیان دەکەن چونکە بەو کارەیان خۆیان دوچاری فەوتان و تیاچون کردووە.

Al-A'raaf 7:177Listen in Qur'an →
178

مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِى ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره‌، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن.

ھەرکەسێک خوای گەورە موەفەقی بکات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی لەسەر ڕێگای ڕاست، بێگومان ھەر ئەوە بەختیار و شارەزا و ڕێنوێنیکراوی ڕاستی، وە ھەر کەسیش بەھۆی لاساری خۆیەوە خوای گەورە دووری بخاتەوە لە ڕێگای ڕاست و گومڕایی بکات ئەوا بێگومان ئەوانە خەسارۆمەند و بێ بەختی ڕاستین، ئەوانەی خۆیان و ماڵومنداڵیان لە ڕۆژی قیامەتدا زایە کرد، بەراستی خەسارۆمەندی تەواو ئەوانەن.

Al-A'raaf 7:178Listen in Qur'an →
179

وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌۭ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌۭ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ

سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه‌، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.

زۆرێک لە جنۆکە و مرۆڤمان بۆ دۆزەخ دروستکردووە، چونکە ئێمە دەزانین ئەوان کاروکردەوەی دۆزەخیەکان ئەنجام دەدەن، ئەوان دڵیان ھەیە کەچی ھەقی پێ وەرناگرن و نازانن سوود و قازانجی خۆیانی پێ لێک جودا بکەنەوە، وە چاویان ھەیە کەچی ئایەت و نیشانەکانی خوای گەورە لە دەروونی خۆیان و گەردوندا پێ نابینن، وە گوێیان ھەیە کەچی ئایەتەکانی خوای پێ نابیستن و بیری لێ ناکەنەوە، ئەوانەی ئەوە سیفات و ئاکاریانە وەک ئاژەڵ وان کە ئەوانیش بێ عەقڵن، نەک ھەر ھێندە بەڵکو لە ئاژەڵیش خراپتر و وێڵ ترن، چونکە ئاژەڵ لە شوێن سوودی خۆی دەگەڕێ و لە زیانی خۆیشی ڕادەکات، ئەوانە غافڵ و بێ ئاگان لە باوەڕ و ئیمان و ڕۆژی دوایی.

Al-A'raaf 7:179Listen in Qur'an →
180

وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.

خوای گەورە چەندین ناوی جوان و ڕازاوەی ھەن، کە بەڵگەن لەسەر بەرزی و بڵندی و کەمال و تەواوی ئەو، ئێوەیش ھەر بەو ناوانەوە داوای لێ بکەن، و شوکر و سوپاس و سەنای بکەن، وە واز بھێنن لەو کەسانەی کە ئەو ناوانە دەگۆڕن و دەیدەنە پاڵ غەیری خوا، یان نەفی ئەوە دەکەن کە ئەو ناوانە ناوی خوا بن، یان لە مانای خۆی لایدەدەن و دەیچوێنن بە شتانیکی غەیری خۆی، دڵنیابە ئەوانەی ئەو ناوانە لە مانا و مەبەستە ھەق و ڕاستیەکەی خۆی لادەدەن بە تۆڵەی سەخت و بەئازاری کردەوەکانیان دەگەیەنین.

Al-A'raaf 7:180Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.