Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 161–170 of 206

161

وَإِذْ قِيلَ لَهُمُ ٱسْكُنُوا۟ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةَ وَكُلُوا۟ مِنْهَا حَيْثُ شِئْتُمْ وَقُولُوا۟ حِطَّةٌۭ وَٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا نَّغْفِرْ لَكُمْ خَطِيٓـَٰٔتِكُمْ ۚ سَنَزِيدُ ٱلْمُحْسِنِينَ

یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه‌) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوون بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه‌، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه‌، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).

- ئەی پێغەمبەری خوا - وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک خوای گەورە بە بەنوئیسرائیلی فەرموو: بچنە ناو (بیت المقدس)ـەوە، وە لەبەروبوومی شارەکە بخۆن، لەھەر شوێنێک و لە ھەر کاتێک خۆیان دەیانەوێت، وە کاتێکش دەچنە ناو شارەکەوە بڵێن: ئەی پەروەردگارمان گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە و بیانسڕەوە، وە بە دەم سوژدە بردنەوە لە دەرگاکەیەوە بە گەردنکەچیەوە بۆ پەروەردگارتان بچنە ژوورەوە، جا ئەگەر ھاتوو ئاواتان کرد ئەوا ئێمەیش لە گوناھەکانتان چاوپۆشی دەکەین، وە ھێشتا ئەوانەیش کە چاکەکارن پاداشتی زیاتریان لە خێری دونیا و دواڕۆژ دەدەینەوە.

Al-A'raaf 7:161Listen in Qur'an →
162

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ قَوْلًا غَيْرَ ٱلَّذِى قِيلَ لَهُمْ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِجْزًۭا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَظْلِمُونَ

جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزاو به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.

ئەوە بوو ئەو وتەیەی کە پێیان وترابوو لە کاتی چوونە ژوورەوە بیڵێن، ستەمکارەکانیان گۆڕییان، لەبری ئەوەی بڵێن: خوایە گوناھەکانمان ھەڵوەرێنە (حطة) وتیان (حنطة) واتە دەنکە گەنمێك، وە ئەو کارەی کە فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیان نەدا و کارێکی تریان کرد، وە لەبری ئەوەی بە سوژدە و گەردنکەچیەوە بچنە ناو شارەکەوە بەپاشە و پاش چوونە ژورەوە، ئەوە بوو بەھۆی زوڵم و ستەمی خۆیانەوە سزایەکمان لە ئاسمانەوە بۆ ناردنە خوارەوە.

Al-A'raaf 7:162Listen in Qur'an →
163

وَسْـَٔلْهُمْ عَنِ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَتْ حَاضِرَةَ ٱلْبَحْرِ إِذْ يَعْدُونَ فِى ٱلسَّبْتِ إِذْ تَأْتِيهِمْ حِيتَانُهُمْ يَوْمَ سَبْتِهِمْ شُرَّعًۭا وَيَوْمَ لَا يَسْبِتُونَ ۙ لَا تَأْتِيهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ نَبْلُوهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه‌.

- ئەی پێغەمبەری خوا - وەک یادخستنەوە لەو جولەکانە بپرسە کەخوای گەورە چۆن سزای پێشینەکانی ئەوانیدا لە بەسەرھاتی ئەو گوندەی کەنزیک دەریاکە بوون کاتێک سنورەکانی خوای گەورەیان شکاند لە ڕۆژی شەممەدا ڕاوی ماسیان کرد لەکاتێکدا خوای گەورە تاقی کردنەوە کە لە شەممەدا ڕاو نەکەن، چونکە لەو ڕۆژەدا ماسیەکان دەھاتنە کەناری دەریاکە و گرتنیان زۆر ئاسان بوو، بەڵام ڕۆژەکانی تر نەدەھاتن، خوای گەورە بەمە تاقیکردنەوە لەبەر ئەوەی لە فەرمانەکانی خوا دەرچوون و دەستیان کرد بە سەرپێچی و گوناھکردن، ئەوە بوو دەستیان کرد بە فروفێڵ و تەڵەکەبازی بەوەی تۆڕەکانیان پێش ڕۆژی شەممە دادەخست و چاڵیان بۆ ھەڵدەکەندن، ماسیەکانیش ڕۆژی شەممە دەبوون بە تۆڕەکانەوە، ئەوانیش ڕۆژی یەک شەممە دەھاتن ھەڵیان دەگرتن و دەیانخواردن.

Al-A'raaf 7:163Listen in Qur'an →
164

وَإِذْ قَالَتْ أُمَّةٌۭ مِّنْهُمْ لِمَ تَعِظُونَ قَوْمًا ۙ ٱللَّهُ مُهْلِكُهُمْ أَوْ مُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا ۖ قَالُوا۟ مَعْذِرَةً إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

(دیاره که هه‌ندێک له‌و جوله‌کانه فه‌رمانی خوایان شکاندووه‌، به‌هه‌ر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوه‌، بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له پیاو چاکانیان که‌وتوونه‌ته ئامۆژگاری کردنی ده‌ست درێژکاران) که‌چی کاتێکیش ده‌سته‌یه‌ک له‌وان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری که‌سانێک ده‌که‌ن که خوا هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه‌، یان سزاده‌ریانه به‌سزایه‌کی توند ( له وه‌ڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابه‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و به‌و هیوایه ئه‌وان له خوا بترسن.

- ئەی پێغەمبەر- وە بیرخۆت بھێنەرەوە کاتێک کۆمەڵێک لەوان ڕێگری ئەو کارەیان لێکردن وە ھۆشداریان پێدان، دەستەیەکی تر لەوان بەوانیان وت: بۆچی ئێوە ئامۆژگاری کەسانێکی وادەکەن، کە خوای گەورە بە ھۆی ئەنجامدانی گوناھەکانیانەوە لە دوونیا لەناویان دەبات، یان لە ڕۆژی قیامەتدا سزایەکی زۆر توندیان دەدات؟ ئامۆژگاریەکەرەکانیش وتیان: ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەوەیە لای خوای گەورە بیانویەکمان ھەبێت کە ئەو فەرمانەی پێی کردوین، فەرمان بەچاکە وڕیگری لە خراپە بکەین، تاوەکو پەروەردگار لەبەر وازھێنانمان لەوەھا کارێک ئیمەش سزا نەدات ونەمانگرێت، وە بەڵکو ئەوانیش سودێک لەو ئامامۆژگاریانە وەربگرن و وازبھێنن لەو گوناھو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدەن.

Al-A'raaf 7:164Listen in Qur'an →
165

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦٓ أَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلسُّوٓءِ وَأَخَذْنَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ بِعَذَابٍۭ بَـِٔيسٍۭ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

جا کاتێک فه‌رامۆشیان کرد ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یان ده‌کرد ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردو هه‌وڵیاندا بۆ کردنی ئه‌وکاره ناڕه‌وایه‌، به‌سزایه‌کی سه‌خت گیرۆده‌مان کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنوور ده‌رچوو بوون.

جا کاتێک سەرپێچی کەرەکان پشتیان ھەڵکرد لە ئامۆژگاری ئەو کەسانە، وە وازیان نەھێنا لە خراپە و تاوان، ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کە ڕێگریان کرد لە خراپە و تاوان، وە سزای توندی ئەوانەماندا کە لە ڕۆژانی شەممەدا بەڕاوکردن سەرپێچی فەرمانی خوایان کرد، بەھۆی دەرچونیان لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە و سووربونیان لەسەر ئەنجامدانی گوناھو تاوان.

Al-A'raaf 7:165Listen in Qur'an →
166

فَلَمَّا عَتَوْا۟ عَن مَّا نُهُوا۟ عَنْهُ قُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ

جا کاتێک هه‌ر سه‌رکه‌شییان کرد له‌وه‌ی که قه‌ده‌غه کرابوو لێیان، ئێمه‌ش پێمان وتن: ببنه کۆمه‌ڵه مه‌یمونێکی سووک و ڕیسواو دوور له ڕه‌حمی خوا.

کاتێکیش کە بە لووتبەرزی و لەخۆبایی بوون درێژەیان بەو کارەیاندا کە ڕێگری کرابوون لێی و سنوری سەرپێچی خوایان تێپەڕاند، وە پەند و ئامۆژگاریان وەرنەگرت و لە گوناھو تاوان نەگەڕانەوە، پێمان وتن: ئەی سەرپێچکەرینە لە تۆڵەی ئەو کارەتاندا ببن بە مەیمون بە سوک و ڕیسوایی، ئەوە بوو بوون بە مەیمون ھەروەک ئێمە ویستمان، چونکە ئێمە ھەر ئیشێکمان ویست کە بیکەین پێی دەڵێین: ببە، ئەویش خێرا دەبێت.

Al-A'raaf 7:166Listen in Qur'an →
167

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكَ لَيَبْعَثَنَّ عَلَيْهِمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَن يَسُومُهُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۗ إِنَّ رَبَّكَ لَسَرِيعُ ٱلْعِقَابِ ۖ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگه‌یاند به‌ڕاستی که‌سانێک ده‌نێرێته سه‌ریان تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری سه‌ختیان بدات، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌خێرایی تۆڵه ده‌سێنێت ( له سته‌مکاران)، هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆشبوو میهره‌بانیشه ( بۆ ته‌وبه‌کاران و ئیمانداران).

- ئەی پێغەمبەر - وە بیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە بە ڕاگەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرا کە ھیچ ناڕوونی و نادیاریەکی تێدا نەبوو، کە تا ڕۆژی قیامەت کەسانێکی وا زاڵ دەکەم بەسەر جوولەکەدا کە خراپترین سزایان لە ژیانی دونیا تا ڕۆژی قیامەت پێ بچەژێت، - ئەی پێغەمبەر - پەروەردگاری تۆ چەسپان و خێرایە لە تۆڵە سەندنەوە لەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن، ھەتاوەکو ھەندێ جار ھەر لە دونیادا سزاکەیان بۆ پێشدەخات، وە بێگومان پەروەردگارت زۆر لێبوردەیە بەرامبەر گوناھو تاوانی ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە.

Al-A'raaf 7:167Listen in Qur'an →
168

وَقَطَّعْنَٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أُمَمًۭا ۖ مِّنْهُمُ ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنْهُمْ دُونَ ذَٰلِكَ ۖ وَبَلَوْنَٰهُم بِٱلْحَسَنَٰتِ وَٱلسَّيِّـَٔاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

سه‌رئه‌نجامیش نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به‌چه‌ند به‌شه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌یانه چاک و له خواترسه‌، هه‌شیانه وا نیه و له‌پله‌یه‌کی نزمدایه‌و به‌چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).

لە زەویدا جولەکەمان کردە چەند دەستە و تاقمێک و لێکمان ترازاندن، دوای ئەوەی کە کۆک و تەبا و یەکگرتوو بوون، ھەیانبوو پیاوچاک و ساڵح بوون، مافەکانی خوا و خەڵکیشیان جێ بەجێ دەکرد و ڕاست و دروست ڕێگای ڕاستیان گرتبووە بەر، وە ھەشیان بوو زیادەڕۆییان کرد بە ئەنجامدانی گوناھو تاوان، وە بە خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنەوە بە ئومێدی ئەوەی کە واز بھێنن لەو سەرپێچی و تاوان وگوناھەی کە لەسەری بوون.

Al-A'raaf 7:168Listen in Qur'an →
169

فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌۭ وَرِثُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ يَأْخُذُونَ عَرَضَ هَٰذَا ٱلْأَدْنَىٰ وَيَقُولُونَ سَيُغْفَرُ لَنَا وَإِن يَأْتِهِمْ عَرَضٌۭ مِّثْلُهُۥ يَأْخُذُوهُ ۚ أَلَمْ يُؤْخَذْ عَلَيْهِم مِّيثَٰقُ ٱلْكِتَٰبِ أَن لَّا يَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ وَدَرَسُوا۟ مَا فِيهِ ۗ وَٱلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

جا له دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی نوێ جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ته‌وراتیان به‌میراتی وه‌رگرت، ئه‌وانه (به په‌رۆشه‌وه‌) په‌لاماری که‌لوپه‌لی (حه‌رامی) ئه‌م دنیایه ده‌ده‌ن و ده‌شڵێن چاوپۆشیمان لێده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌لێکی تریان بۆ بێت وه‌ک ئه‌و، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه (چاویان تێرنابێت)، باشه‌، ئایا ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ته‌وراته‌وه په‌یمانیان لێ وه‌رنه‌گیراوه که به‌ناوی خواوه شتێک نه‌ڵێن جگه‌له حه‌ق و ڕاستی؟ خۆ هه‌رچی له ته‌وراتدا هه‌یه‌، ئه‌وانه خوێندویانه‌و ده‌یزانن!!، بێگومان ماڵی قیامه‌ت، به‌هه‌شتی به‌رین، چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناسی و دینداری ده‌که‌نه کاڵای باڵایان، باشه ئه‌وه تاکه‌ی ژیرنابن؟! (بۆ ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن)؟!

کەچی دوای ئەوان کۆمەڵێکی خراپەكار جێی ئەوانی گرتەوە، تەوراتیان لە پێشینەکانی خۆیانەوە وەرگرت ، دەیانخوێندنەوە بەڵام کاریان پێ نەدەکرد، کەل و پەل و کاڵای دونیایان وەک بەرتیل وەردەگرت تاوەکو کتێب و پەرتوکەکەی خوای پێ بگۆڕن، وە بە غەیری ئەو حوکم و دادوەریان دەكرد ، ئەو جولەکانە ئەمە کاریانە کەچی دڵی خۆیان خۆش دەکەن کە خوای گەورە لە تاوان و گوناھەکانیان خۆش دەبێت، خۆ ئەگەر جارێکی تر کەل و پەل و کاڵایەکی وەک ئەوەیان دەست بکەوێت جار لە دوای جار وەری دەگرن و ھیچ گوێ بەحەرامی و حەڵاڵی نادەن، ئایا خوای گەورە پەیمان و بەڵێنی لەوان وەرنەگرت کە جگە لە ھەق و ڕاستی ھیچی تر نەڵێن بێ ئەوەی ھیچ شتێک تێک بدەن و ھیچ شتێکیش بگۆڕن؟ وە نەبێت ئەو کارەیان لە نەزانین و جەھلەوە بێت، نەخێر بەڵکو لە زانینەوە ئەوەیان دەکرد، ئەوەی لە تەوراتدا بوو خوێندبویانەوە، وە چاکیش شارەزای حوکمەکانی بوون، بۆیە گوناھی ئەوان گەورەتر بوو، ماڵەكەی تر و ڕۆژی دوایی کە پڕیەتی لە ناز و نیعمەتی ھەمیشەیی و نەبڕاوە بۆ خواناسان و لە خواترسان، ئەوانەی فەرمانەکانی خوا جێ بەجێ دەکەن و دوور دەکەونەوە لە ڕێگریەکانی، باشتر و خاسترە لەتام لەزەتی کاتی ژیانی دونیا، ئایا ئەوانەی کەسەرگەرمی کۆکردنەوەی کەلو پەلی بێ نرخی دونیان نازانن و بیر ناکەنەوە ئەوەی خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ خواناسان لە ڕۆژی دواییدا باشترو ھەمیشەیی ترە لەوەی لە ژیانی دونیادا ھەیە؟!

Al-A'raaf 7:169Listen in Qur'an →
170

وَٱلَّذِينَ يُمَسِّكُونَ بِٱلْكِتَٰبِ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُصْلِحِينَ

ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.

ئەوانەش کە ھەمیشە دەست دەگرن بە کتێب و پەرتووکەکەی خواوە، وە کاری پێدەکەن، وە نوێژەکانیان لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن، بە تەواوی مەرج و واجب و سوننەتەکانیەوە، خوای گەورە پاداشتی کار و کردەوەکانیان دەداتەوە، وە خوای گەورە پاداشتی چاکەکاران ون و زایە ناکات.

Al-A'raaf 7:170Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.