Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 151–160 of 206

151

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِأَخِى وَأَدْخِلْنَا فِى رَحْمَتِكَ ۖ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

(ئه‌وسا ئیتر موسا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.

موسی داوای لەپەروەردگاری کرد ووتی: ئەی پەروەردگارم لەگوناھی من وھارونی برام خۆشبە، وە بمانخە بەر ڕەحم ومیھرەبانی خۆت، وە بەشێوەیەک لەھەموو لایەکەوە دەورمان بگرێت، - ئەی پەروەردگارمان - بێگومان تۆ لە ھەموو خەڵکانی میهرەبان بە ڕەحم ومیھرەبانتریت.

Al-A'raaf 7:151Listen in Qur'an →
152

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ ٱلْعِجْلَ سَيَنَالُهُمْ غَضَبٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَذِلَّةٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُفْتَرِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.

بێگومان ئەوانەی کە گوێرەکەکەیان کردە خوای خۆیان وپەرستیان، دووچاری توڕەیي وخەشم وقینی پەروەردگاریان دەبنەوە، وە لەژیانی دونیاشدا ڕیسواو سەر شۆڕ دەبن، چونکە خوایان توڕە کرد وسوکایەتیان پێکرد، ئیتر بەھاوشێوەی ئەم سزایە پاداشتی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە درۆیان ھەڵبەست بە ناو خوای گەورەوە.

Al-A'raaf 7:152Listen in Qur'an →
153

وَٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِهَا وَءَامَنُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کردو په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

ئەوانەیش کەکاری خراپیان کرد لەھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە، وە گوناھ و تاوانیان ئەنجامدا، وە پاشان تەوبەیان کرد وگەڕانەوە بۆ لای خوا، وە باوەڕیان پێھێنا، وە وازیان ھێنا لەو گوناھ و تاوانانەی کە کردبویان، بێگومان - ئەی پێغەمبەر - دوای ئەم تەوبە کردنە گەڕانەوە بۆ لای خوا و وازھێنان لە شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان و گەڕانەوە بۆ باوەڕ وئیمان، وە لەتاوان وگوناھەوە بۆ تاعەت وگوێرایەڵی، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت بەوەی چاوپۆشیان لێدەکات وگوناھەکانیان بۆ دادەپۆشێت، وە بەڕەحم ومیھرەبانە بۆیان.

Al-A'raaf 7:153Listen in Qur'an →
154

وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى ٱلْغَضَبُ أَخَذَ ٱلْأَلْوَاحَ ۖ وَفِى نُسْخَتِهَا هُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ

کاتێک تووڕه‌یی موسا هێور بۆوه‌، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه‌، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت.

کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) توڕەیی وڕقەکەی ھێور بوویەوە، ئەو تەختە ولەوحانەی بەھۆی توڕەییکەیەوە فڕێی دابوون ھەڵیگرتنەوە، ئەو تەخت ولەوحانە ڕێنومایی خەڵکی تێدابوو لە گومڕاییەوە بۆ ھیدایەت وە ڕوونکردنەوەی ھەق وڕاستیان تێدا بوو، وە ڕەحمەت ومیھرەبانی بوو بۆ ئەوانەی کە لە پەروەردگار وسزا و تۆڵەی دەترسێن.

Al-A'raaf 7:154Listen in Qur'an →
155

وَٱخْتَارَ مُوسَىٰ قَوْمَهُۥ سَبْعِينَ رَجُلًۭا لِّمِيقَٰتِنَا ۖ فَلَمَّآ أَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ قَالَ رَبِّ لَوْ شِئْتَ أَهْلَكْتَهُم مِّن قَبْلُ وَإِيَّٰىَ ۖ أَتُهْلِكُنَا بِمَا فَعَلَ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَّآ ۖ إِنْ هِىَ إِلَّا فِتْنَتُكَ تُضِلُّ بِهَا مَن تَشَآءُ وَتَهْدِى مَن تَشَآءُ ۖ أَنتَ وَلِيُّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا ۖ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْغَٰفِرِينَ

(دوای ماوه‌یه‌ک) موسا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، موسا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه‌، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه‌، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.

موسی حەفتا پیاوی ھەڵکەوتەی لەگەلەکەی ھەڵبژارد تاوەکو پۆزش وداوای لێبوردن لەپەروەردگاریان بکەن لەبەرامبەر ئەو کارە نەشیاوەی کاڵفامەکانی بەنو ئیسرائیل کردنیان لەگوێرەکە پەرستی، خوای گەورە بەڵێنیدا کە کات وشوێنیان بۆ دیاری بکات کە ئامادەبن تێیدا، جا کاتێک ئامادەبوون زاتی ئەوەیان کرد بەرانبەر بە خوا کە داوا لە موسی بکەن خوای گەورە خۆی پیشانی ئەوان بدات، جا لەتۆڵەی ئەوەدا بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، لەتاو بەھێزی بومەلەرزەکە مردن وتیاچوون، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەردنکەچی وزەلیلیەوە داوای لەخوای گەورە کرد و وتی: ئەی پەروەردگارم ئەگەر بتویستایە من وئەوانیشت پێش ئامادە بوونمان بۆ ئێرە لەناو دەبرد، ئایا بەتاوان وگوناھ و کاروکردەوەی کاڵفامەکانمان لەناومان دەبەیت؟ ئەوەی گەلەکەم پێی ھەستان لە گوێرەکە پەرستی تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خۆتە، بەمەیل ومەشیئەتی زاتی ھەقی تەعالای خۆت خەڵکانێکی پێ سەرلێشێواو وگومڕا دەکەیت، وە ڕێنومایی وھیدایەتی کەسانێکی تریشی پێ دەدەیت، تەنھا تۆ سەرپەرشتیار گەورەی ئێمەیت، لەگوناھەکانمان خۆشبە، وە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی خۆت ڕەحممان پێ بکە ومیھرەبان بە لەگەڵماندا، وە باشترین بەخشێنەری گوناھەکان ھەر تۆی، وە ھەر تۆیش باشترین کەسێکیت کە لەتاوان وگوناە خۆش دەبێت.

Al-A'raaf 7:155Listen in Qur'an →
156

۞ وَٱكْتُبْ لَنَا فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةًۭ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ إِنَّا هُدْنَآ إِلَيْكَ ۚ قَالَ عَذَابِىٓ أُصِيبُ بِهِۦ مَنْ أَشَآءُ ۖ وَرَحْمَتِى وَسِعَتْ كُلَّ شَىْءٍۢ ۚ فَسَأَكْتُبُهَا لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِنَا يُؤْمِنُونَ

داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزاو تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...

وە بمانگێڕە لەو کەسانەی کەلەژیانی دونیادا ڕێزت لێگرتوون بەبەخشینی ناز و نیعمەتەکانی خۆت و موەفەق و سەرکەتووت کردون بە ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاکە، وە بمانگێڕە لەو بەندە ساڵح و چاکانەت کە لەڕۆژی دواییدا بەھەشتت بۆ ئامادە کردوون، بێگومان ئێمە تەوبەمان کردووە لە گوناھ و تاوانەکانمان، وە گەڕاوینەتەوە بۆ لای تۆ و داندەنێین بە کەمتەرخەمی خۆماندا، خوای گەورەش لە وەڵامدا فەرمووی: مەیلم لە ھەر کەسێک ھەبێت بەھۆی سەرکەشی و سەرپێچی و خراپی خۆیەوە سزا و ناڕەحەتی خۆمی بەسەردا دەڕێژم، وە ڕەحمەت و میھرەبانیشم ھێندە فراوانە ھەموو شتێکی لەدونیادا گرتوەتەوە، ھیچ دروستکراوێکی خوا نیە ئیللا ڕەحمەت و میھرەبانی خوای پێگەیشتووە، وە لە فەزڵ و ئیحسان و چاکەی ئەودا نوقم بووە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ڕەحمەت و میھربانی من بۆ ئەوانە دەبێت کە لە خواترس بوون، وە فەرمانەکانیان جێ بەجێکردووە و دوور کەوتونەتەوە لەڕێگریەکانی، وە بۆ ئەوانەیش دەبێت کە زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن و دەیدەنە کەسانی شایستە، وە بۆ ئەوانەیش کە باوەڕیان ھەیە بە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە.

Al-A'raaf 7:156Listen in Qur'an →
157

ٱلَّذِينَ يَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِىَّ ٱلْأُمِّىَّ ٱلَّذِى يَجِدُونَهُۥ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاورو جوو، ناوو نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیلدا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاکو چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه‌) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه‌، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.

باوەڕداری تەواو ئەوانەن کە شوێن موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکەون، ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی کە نە دەتوانێت بنوسێت و نە دەتوانێت بخوێنێتەوە، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، ئەو پێغەمبەرەی کە ناو و سیفاتەکانی و ئەوەیش دابەزیوەتە سەری لەو تەوراتەی دابەزیووە بۆ سەر موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لەو ئینجیلەی کە دابەزیوە بۆ سەر عیسا (سەلامی خوای لێ بێت) نوسراوە لای خۆیان دەستیان دەکەوێت، یانی زۆر بەچاکی دەیناسن، ئەو پێغەمبەرە فەرمانیان پێدەکات بەو کارانەی کە چاک و باشن، وە ڕێگریان لێدەکات لەو کارانەی کەژیری و عەقڵی سەلیم و فیترەتی ساغ و دروست بەخراپەی دەزانن، وە ھەموو شتێکی پاک و خاوێن و بەلەزەتیان بۆ حەڵاڵ دەکات لە خواردن و خواردنەوە و ژن و ژنخوازی و ھتد، وە ھەموو شتێکی پیس و پۆخل و زیانبەخشیشیان لێ یاساغ و حەرام دەکات، وە ھەموو کارێکی قورس و کۆت و زنجیرێک کە لەسەریان بوو لایدەبات، وەک کوشتنەوەی کەسی بکوژ لە تۆڵەی کەسێکی تردا جا ئەو کوشتنە بە ئەنقەست بووبیت یان بە ھەڵە و نەزانین، جا ئەوانەی لە نەوەى ئیسرائیل و جگە لە ئەوانیش باوەڕیان بەو پێغەمبەرە ھێنا، وە بە گەورە و ڕێز و حورمەتەوە ڕایانگرت، وە ھاوکاریان کرد و سەریانخست بەسەر ئەوانەی دژایەتیان دەکرد، وە شوێن ئەو قورئانە کەوتن کە لەگەڵیدا نێردراوە وەک نورێکی ڕێنمویکار وایە، ئەوانەی سیفاتیان ئاوایە سەرفرازن لەوەی ھەرچیەک داوای دەکەن پێیان دەدرێت وە ھەرشتێکیش بیانترسێنێت لێیان دوور دەخرێتەوە.

Al-A'raaf 7:157Listen in Qur'an →
158

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنِّى رَسُولُ ٱللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِ ٱلنَّبِىِّ ٱلْأُمِّىِّ ٱلَّذِى يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَكَلِمَٰتِهِۦ وَٱتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)  بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی‌، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته‌، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره‌، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه‌) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خواو به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.

- ئەی پێغەمبەر - بڵێ: ئەی خەڵکینە ، بێگومان من نێردراوی خوام بۆ لای ھەمووتان، بە عەرەب وعەجەمتانەوە، ئەو خوایەی کە موڵک و پادشایی ئاسمانەکان و زەوی تەنھا بۆ ئەوە، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە ئەو نیە، مردوەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، - ئەی خەڵکینە - باوەڕ بھێنن بەخوا و بە موحەممەدی پێغەمبەریشی (صلی اللە علیە وسلم) ئەو پێغەمبەرەی کە نەدەتوانێت بخوێنێتەوە و نەدەتوانێت بیشنوسێت، بەڵام پەروەردگاری وەحی و نیگای بۆ دەکات، کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە باوەریشی ھەیە بەوەی دابەزیوە بۆ سەری و بەوەیش دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش خۆی بەبێ جیاوازی، کەوابێت ئێوەش شوێن ئەوە بکەون کە لەلایەن پەروەردگارییەوە ھێناویەتی، بە ئومێدی ئەوەی ڕێنمایی بکرێن بۆ شتانێک کە بەرژەوەندی دونیا و دوارۆژتانی تێدایە.

Al-A'raaf 7:158Listen in Qur'an →
159

وَمِن قَوْمِ مُوسَىٰٓ أُمَّةٌۭ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ

له قه‌ومی موسا که‌سانێک هه‌ن (ژیرو هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).

لەناو گەلەکەی موسی، گەلی بەنوئیسرائیلدا دەستەیەک ھەبوون کە لەسەر ئاينی ڕاست و دروست بوون، ڕێنیشاندەری خەڵکی بوون بۆ لای ئەو ئاینە ڕاست و دروستە، وە حوکم و دادوەریشیان بە ھەق دەکرد، وە ھیچ زوڵم و ستەمیان نەدەکرد.

Al-A'raaf 7:159Listen in Qur'an →
160

وَقَطَّعْنَٰهُمُ ٱثْنَتَىْ عَشْرَةَ أَسْبَاطًا أُمَمًۭا ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ إِذِ ٱسْتَسْقَىٰهُ قَوْمُهُۥٓ أَنِ ٱضْرِب بِّعَصَاكَ ٱلْحَجَرَ ۖ فَٱنۢبَجَسَتْ مِنْهُ ٱثْنَتَا عَشْرَةَ عَيْنًۭا ۖ قَدْ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٍۢ مَّشْرَبَهُمْ ۚ وَظَلَّلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْغَمَٰمَ وَأَنزَلْنَا عَلَيْهِمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ ۖ كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ ۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ موسا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که‌: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.

بەنوئیسرائیلمان دابەش کرد بۆ دوازدە ھۆز و قەبیلەوە، وە کاتێک گەلەکەی موسی تینویان بوو و داوای ئاویان لێکرد، وەحی و نیگامان کرد بۆ موسی کە گوچانەکەت بدە بەو بەردەدا، موسایش لەبەردەکەیدا، ئەوە بوو بەژمارەی ھۆز و قەبیلەکان لەبەردەکە دوازدە کانی لێ ھەڵقوڵا، وە ھەموو ھۆز و قەبیلەیەکیش دەیزانی کانیاوی تایبەتی خۆی کامەیە کە ھیچ کەسێکی تر ھاوبەش نیە لەگەڵیدا، وە ھەورەکانمان کردە سێبەر بۆیان لەگەڵ ھاتن و چونیاندا ھەورەکانیش دەھاتن و دەچوون، وە لە ناز و نیعمەتەکانی خۆمان شەرابێکی شیرینی وەک ھەنگوینمان بۆ ناردنە خوارەوە، وە باڵندەیەکی بچوکی گۆشت خۆشی وەک پۆرێشمان بۆ ڕامکردبوون کە بە ئاسانی دەیانگرتن و دەیانخواردن، وە پێیمان وتن: لەو ڕزق و ڕۆزییە پاکو خاوێنانەی کە پێمان داوون بخۆن، کەچی لەبری سوپاسگوزاری کوفری نیعمەتەکانیان کرد، بۆیە ئێمە ھیچ شتێکمان لەو ناز و نیعمەتانە کەم نەکردەوە، بە ھۆی ئەوە نەبێت کە خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد و کوفری نیعمەتەکانیان کرد، وە بەشێوەیەکی شایستە ڕێزیان لە نیعمەتەکانی خوا نەگرت، ئێمە ھیچ ستەممان لێ نەکردن بەڵکو ئەوە خۆیان بوون بە ھۆی گوناھو تاوان و سەرپێچی فەرمانەکانی خواوە ستەمیان لەخۆیان کرد و بوونە مایەی لەناو چوونی ناز و نیعمەتەکان.

Al-A'raaf 7:160Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.