Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 141–150 of 206

141

وَإِذْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ ۖ يُقَتِّلُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ

یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که ڕزگارمان کردن له دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون کاتێک که ناسۆرترین ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه زۆرینه‌ی کوڕه‌کانی ئێوه‌یان ده‌کوشت وئافره‌ته‌کانی ئێوه‌شیان ده‌هێشته‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی)، له‌وه‌شدا به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (بۆچی زوو فه‌رامۆشتان کرد).

- ئەی بەنوئیسرائیل - ئەوەتان لەبیر بێت، کاتێک ڕزگارمان کردن لەفیرعەون ودار ودەستەکەی، کە سزای زۆر خراپیان پێدەچەشتن وزەلیل وریسوایان کردبوون، بەوەی نێرینەكانتانی دەکوشتن و ژنەکانیشتانی دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردن، وە لەڕزگارکردنتان لەفیرعەون وگەلەکەی تاقیکردنەوەی گەورە ومەزن كران لەلایەن پەروەردگارتانەوە، کە شوکر وسوپاسی بۆ پێویست دەکات لەسەرتان.

Al-A'raaf 7:141Listen in Qur'an →
142

۞ وَوَٰعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَٰثِينَ لَيْلَةًۭ وَأَتْمَمْنَٰهَا بِعَشْرٍۢ فَتَمَّ مِيقَٰتُ رَبِّهِۦٓ أَرْبَعِينَ لَيْلَةًۭ ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَٰرُونَ ٱخْلُفْنِى فِى قَوْمِى وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ ٱلْمُفْسِدِينَ

به‌ڵێنی سی شه‌ومان به موسادا (که خواپه‌رستی تێدا بکات، تا ئاماده بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌ورات) و به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی موسا له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ته‌واو بوو که گه‌یشته چل شه‌و، موسا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت: ئیتر تۆ له جیاتی من به له‌ناو قه‌وم و عه‌شره‌تمدا ده‌وری چاکسازی ببینه و نه‌که‌یت شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌ویت که چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.

خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دا بە موسای پێغەمبەری تاوەکو سی شەو موناجات و گفتوگۆی لەگەڵدا بکات، پاشان خوای گەورە ئەو ماوەیەی بە دە شەوی تر بۆ تەواو کرد و بوو بەچل شەو، وە موسی کاتێک چوو بۆ گقتوگۆ کردن لەگەڵ خوادا بە ھارونی برای ووت: ئەی ھارون تۆ جێنشینی من بە لەناو گەلەکەم، وە کاروبارەکانیان بەچاکی بەرێوەبەرە و لە گەڵیاندا نەرم و نیان بە، وە ڕێگای خراپەکاران مەگرە بەر بەئەنجامدانی گوناھ و تاوان، وە مەبە بە یارمەتیدەری سەرپێچیکاران.

Al-A'raaf 7:142Listen in Qur'an →
143

وَلَمَّا جَآءَ مُوسَىٰ لِمِيقَٰتِنَا وَكَلَّمَهُۥ رَبُّهُۥ قَالَ رَبِّ أَرِنِىٓ أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَىٰنِى وَلَٰكِنِ ٱنظُرْ إِلَى ٱلْجَبَلِ فَإِنِ ٱسْتَقَرَّ مَكَانَهُۥ فَسَوْفَ تَرَىٰنِى ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُۥ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُۥ دَكًّۭا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًۭا ۚ فَلَمَّآ أَفَاقَ قَالَ سُبْحَٰنَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُؤْمِنِينَ

جا کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه‌، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه‌، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشیدا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه‌) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

وە کاتێک موسی ڕۆیشت بۆ گقتوگۆکردن لەگەڵ پەروەردگاریدا بۆ ئەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بۆی، کە تەواوکردنی چل شەوەکە بوو، پەروەردگار قسەی لەگەڵ کرد وموسی گوێی لەقسەی ئەو بوو، کە فەرمانی پێکرد بەھەندێ شت ووڕیگریشی کرد لەھەندێکی تر لەگەڵ باسکردنی ھەندێ شتی تر، موسی زۆر حەزی لەبینینی پەروەردگاری کرد، بۆیە داوای لێکرد کە تەماشای بکات وبیبینێت، خوای گەورەش (جل جلالە) وەڵامی دایەوە وپێی فەرموو: لە ژیانی دونیادا تۆ من نابینیت، چونکە تۆ توانای ئەوەت نیە، بەڵام تەماشای ئەو کێوە بکە من خۆم پیشانی ئەو دەدەم جا ئەگەر ئەو توانی لەجێگای خۆی بمێنێتەوە وکاریگەر نەبوو پێی، ئەوا تۆیش دەتوانیت من ببینیت، خۆ ئەگەر لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو ئەوا تۆ لەدونیادا من نابینیت، جا کاتێک خوای گەورە خۆی پیشانی کێوەکە دا لەگەڵ زەویدا تەخت ویەکسان بوو، موسایش لەھۆش خۆی چوو کەوتە سەر زەوی، وە کاتێک ھاتەوە ھۆش خۆی لەوەی دووچاری بوو بوو، پاڕایەوە لەخوا و ووتی: پاکوبێگەردی بۆ تۆ - ئەی پەروەردگارم - لەھەرچی نەنگی وکەموکورتیەک کە شایستەی تۆ نەبێت، ئێستا من تەوبەم کردو گەڕامەوە بۆ لای تۆ لەوەی کە داوام لێ کردیت کە تۆ ببینم لە دونیادا، ومن یەکەمین كەسم لەباوەڕدارانی ناو گەلەکەم.

Al-A'raaf 7:143Listen in Qur'an →
144

قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّى ٱصْطَفَيْتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِى وَبِكَلَٰمِى فَخُذْ مَآ ءَاتَيْتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

(خوای گه‌وره‌) فه‌رمووی: ئه‌ی موسا به‌ڕاستی من تۆم هه‌ڵبژاردوه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌هۆی په‌یامه‌کانمه‌وه و گفتوگۆکردنیشم له‌گه‌ڵ تۆدا، جا هه‌رچیه‌کم پێبه‌خشیوویت به توندو تۆڵی بیگره‌و په‌یڕه‌وی بکه‌و ڕای بگه‌یه‌نه و هه‌میشه و به‌رده‌وام له سوپاسگوزاران به‌.

خوای گەورە فەرمووی بەموسی: ئەی موسی ، من تۆم ھەڵبژاردووە، وە بەنامە وپەیامەکانم کە ناردومن بۆت فەزڵی تۆم داوە بەسەر خەڵکیدا، وە بەگفتوگۆکردنم لەگەڵتدا بەبێ ھیچ نێوەندگیر وھۆکارێکی تر فەزڵتم داوە بەسەر کەسانی تردا، دەی کەوابێت تۆیش ئەو شەرەف وپلەوپایە رێزدارەی کەپێم بەخشیوت وەری بگرە وقەدری بزانە، وە لەبەارمبەر ئەم بەخششە مەزنەدا لە سوپاسگوزاران بە بۆ خوا.

Al-A'raaf 7:144Listen in Qur'an →
145

وَكَتَبْنَا لَهُۥ فِى ٱلْأَلْوَاحِ مِن كُلِّ شَىْءٍۢ مَّوْعِظَةًۭ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ فَخُذْهَا بِقُوَّةٍۢ وَأْمُرْ قَوْمَكَ يَأْخُذُوا۟ بِأَحْسَنِهَا ۚ سَأُو۟رِيكُمْ دَارَ ٱلْفَٰسِقِينَ

له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێرو ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی موسا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده‌: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبارو له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).

وە لەو لەوح وتەختانەی بە موساماندا حوکمی ھەموو شتێک کە بەنو ئیسرائیل پێویستیان بوو لە کارورباری دین ودونیایان بۆمان نوسی، تا ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی پەندی لێ وەردەگرن، وە شیکەرەوەی ھەموو ئەو حوکمانەیە کە پێویست بەشیکردنەوە دەکات، - ئەی موسی - ئەم تەوراتە زۆر بەھێز وتوند بگرە و فەرمان بکە بەگەلەکەت بە بەنو ئیسرائیل کە ھەرە چاکەکەیان بگرن کە پاداشتەکەی زۆر گەورەیە، وەک جێ بەجێکردنی ئەوەی فەرمانی پێکراوە بەجوانترین شێوە، لە ئارامگرتن ولێخۆش بوون، وە دڵنیاش بە پاشەڕۆژ وسەرەنجامی ئەوانەی کەسەرپێچی فەرمانەکانم دەکەن و لە گوێڕایەڵیم دەردەچن نیشان دەدەم، وە چۆن خانە ولانەیان تێک وپێک دەشکێنم و لە ناویان دەبەم.

Al-A'raaf 7:145Listen in Qur'an →
146

سَأَصْرِفُ عَنْ ءَايَٰتِىَ ٱلَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَإِن يَرَوْا۟ كُلَّ ءَايَةٍۢ لَّا يُؤْمِنُوا۟ بِهَا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا وَإِن يَرَوْا۟ سَبِيلَ ٱلْغَىِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًۭا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَكَانُوا۟ عَنْهَا غَٰفِلِينَ

ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناحه‌ق فیز ده‌که‌ن له زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌نوێنن (له خه‌ڵکی)، له‌مه‌ودوا ڕووی دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له تێگه‌یشتنی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم، خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێبازی به‌رژه‌وه‌ندی دنیاو قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی ئاره‌زوو په‌رستی و گومڕایی ببینن، ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو لێیان بێئاگا بوون.

ئەوانەی کە لەسەر زەوی خۆیان بەگەورە دەزانن بەسەر بەندەکانی خوادا، وە بەناھەق خۆیان بەسەر ھەقدا بەرز ڕادەگرن، لە وەرگرتن وتێگەیشتن لەو بەڵگە ونیشانانەی کە لەدەرونی خۆیان وگەردوندا ھەیە لایان دەدەم وناھێڵم لێی تێبگەن وحاڵی بن لێی، لەکاتێکدا ئەوان ئەگەر ھەر بەڵگە ونیشانەیەکیش ببینن باوەڕی پێ ناکەن، چونکە ئەوان دژی دەوەستنەوە وپشتی تێھەڵدەکەن، ئەویش لەبەر ئەوەی ھەمیشە دژایەتی خوا وپێغەمبەرەکەی دەکەن، وە ئەگەر ڕێگای ھەق وڕاستیش بەدی بکەن کە بیانگەیەنێتە ڕەزامەندی خوای گەورە ئەوا ئەوان ئەو ڕێگایە ناگرنە بەر وحەزی پێناکەن، وە ئەگەر ڕێگای خراپەکاری وگومڕایی ببینن کە سەرەنجامەکەی توڕەیی وخەشم وقینی خوایە ئەوا دەیگرنە بەر وشوێنی دەکەون، ئەوەی دووچار ئەوان بووە بەھۆی ئەوە بووە کە بەڵگە ونیشانە گەورەکانی خوا کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی پێغەمبەرەکانی بەدرۆیان خستوەتەوە، وە غافڵ وبێ ئاگایش بوون لێی وسەرنجیان نەدانێ.

Al-A'raaf 7:146Listen in Qur'an →
147

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآءِ ٱلْءَاخِرَةِ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ ۚ هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

جا ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه و به یه‌کگه‌یشنه‌وه‌یان له دوارۆژدا به‌درۆزانی، ئه‌وانه هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی که ده‌یانکرد؟!

ئەوانەش کە نیشانە وبەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر ڕاست ودروستی پێغەمبەرەکان وھاتنی ڕۆژی قیامەت بەدرۆ دانا، کارە چاکەکانیان کەخۆیان لەگوێڕایەڵی وتاعەتدا دەبینیەوە پووچەڵ بوویەوە ولەناوچوون، ئەوانە خوای گەورە پاداشتی خێریان ناداتەوە، چونکە مەرجی وەرگرتنی کاری چاکەیان تێدا نیە کە باوەڕ وئیمانی ڕاست ودروستە، وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ھیچیان دەست ناکەوێت، جگە ئەوە نەبێت لە کوفر وبێباوەڕ وھاوەڵ بۆ خوا پەیدا کردن ئەنجامیان داوە، وە پاداشتی ئەوەشیان مانەوەی ھەتاھەتاییە لەناو ئاگری دۆزەخدا.

Al-A'raaf 7:147Listen in Qur'an →
148

وَٱتَّخَذَ قَوْمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِنْ حُلِيِّهِمْ عِجْلًۭا جَسَدًۭا لَّهُۥ خُوَارٌ ۚ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ

جا له دوای چوونی موسا (بۆ کێوی طور) قه‌ومه‌که‌ی په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کیان له خشڵه‌کانیان دروست کرد، که بۆڕه‌یه‌کی هه‌بوو!! ئایا ئه‌وان نه‌یانزانی که ئه‌وه به‌ڕاستی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکات و ڕێنمووییان ناکات بۆ هیچ ڕێیه‌ک، (سه‌یره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌م و کووڕیانه‌شدا) کردیان به‌خوای خۆیان، ئه‌وانه سته‌مکار بوون.

دوای چوونەکەی موسایش بۆ گفتوگۆ وموناجات لەگەڵ پەروەردگاری خۆی، بەنو ئیسرائیلی گەلی موسی لەخشڵ وزێڕ پەیکەرێکی گوێرەکەیان دروست کرد کەھیچ گیانی تێدا نەبوو بەڵام دەنگێکی لێوە دەھات، ئەو گوێرەکەیان پەرست، ئایا ئەوان نازانن ئەو گوێرەکەیە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وە ڕێنوێنشیان ناکات بۆ ھیچ خێر وچاکەیەک، نە بەرجەستە نە مەعنەوی ونادیار، وە ھیچ سوودێکیشیان پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ زەرەر وزیانێکیشیان لەسەر لانابات؟ ئەوان ئەو گوێرەکەیان کردە خوای پەرستراوی خۆیان، بەوەش ستەمیان لەخۆیان کرد چونکە چوونە رێزی ھاوەڵدانەرانەوە.

Al-A'raaf 7:148Listen in Qur'an →
149

وَلَمَّا سُقِطَ فِىٓ أَيْدِيهِمْ وَرَأَوْا۟ أَنَّهُمْ قَدْ ضَلُّوا۟ قَالُوا۟ لَئِن لَّمْ يَرْحَمْنَا رَبُّنَا وَيَغْفِرْ لَنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

کاتێکیش که له ده‌ستیان چوو و په‌شیمان بوونه‌وه و (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت و گوێره‌که بوو به په‌ند له‌به‌ر چاویان) زانیان و دڵنیا بوون که به‌ڕاستی گومڕا بوون و وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌یی پیاماندا نه‌یه‌ته‌وه و لێمان خۆش نه‌بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی له زه‌ره‌رمه‌ندانین.

جا کاتێک پەشیمان بوونەوە ودۆشدامان، وە زانیان کە بەڕاستی گومڕا وسەرگەردان بوون ولە ڕێگای ھەق وڕاستی لایانداوە بەو کارەی کە گوێرەکەیەکیان لەگەڵ خوای گەورە پەرستووە، گەڕانەوە بۆ لای خوا وزۆر بەزەلیلیەوە ووتیان: ئەگەر پەروەردگارمان ڕەحممان پێ نەکات وسەرکەوتومان نەکات بۆ تاعەت وگوێڕایەڵی خۆی، وە لێمان خۆش نەبێت لەوەی لەوەوپێش کردمان لەگوێرەکە پەرستی، ئەوا لەوانە دەبین کە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژ بوون.

Al-A'raaf 7:149Listen in Qur'an →
150

وَلَمَّا رَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًۭا قَالَ بِئْسَمَا خَلَفْتُمُونِى مِنۢ بَعْدِىٓ ۖ أَعَجِلْتُمْ أَمْرَ رَبِّكُمْ ۖ وَأَلْقَى ٱلْأَلْوَاحَ وَأَخَذَ بِرَأْسِ أَخِيهِ يَجُرُّهُۥٓ إِلَيْهِ ۚ قَالَ ٱبْنَ أُمَّ إِنَّ ٱلْقَوْمَ ٱسْتَضْعَفُونِى وَكَادُوا۟ يَقْتُلُونَنِى فَلَا تُشْمِتْ بِىَ ٱلْأَعْدَآءَ وَلَا تَجْعَلْنِى مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

جا کاتێک موسا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی (زانی بووی خه‌ریکی گوێره‌که په‌رستین) زۆر به‌توڕه‌یی و په‌ستی و غه‌مباریه‌وه وتی: به‌ڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیه‌کی خراپی منتان کرد، ئه‌وه په‌له‌تان کرد له واده‌ی په‌روه‌ردگارتاندا؟ (ئیتر له‌داخی ئه‌و لادان و سه‌رگه‌ردانیه‌) تابلۆکانی (ته‌ورات)ی فڕێداو په‌لاماری قژی (هاروون)ی برای داو ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خه‌تای من نه‌بوو، من زۆر هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسه‌ندم، خه‌ریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) که‌وابوو دوژمنانم پێ شاد مه‌که و له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاردا حسابم بۆ مه‌که‌.

کاتێک موسی لە گفتوگۆ وموناجاتەکەی لە کێوی طور لەگەڵ پەروەردگاری بەتوڕەیی وخەم وخەفەتێکی زۆرەوە گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی، کاتێک بینی کەخەریکی گوێرەکە پەرستنن، ووتی: - ئەی گەلەکەم - بێگومان دوای ڕۆيشتنی من ئێوە جێنیشینێکی زۆر خراپ بوون، کە دەبێتە ھۆی تیاچوون وسەرگەردانیتان، ئایا بێزار بوون لەچاوەڕوانی کردنم ودەستتان کرد بە گوێرەکە پەرستن؟! ئەوە بوو موسی ئەو تەختە ولەوحانەی کەتەوراتی تێدا نوسرابوو لەتوڕەیی وخەم و خەفەتدا ھەمووی فڕێدان، وە سەر وڕیشی ھارونی برای ڕاکێشا لەبەر ئەوەی لەناویاندا مابوویەوە، کەچی ڕێگری نەکردن لەگوێرەکە پەرستی، ھارون بیانوو پۆزشی بۆ موسی ھێنایەوە ولەسەرخۆی بۆ ڕاکێشانی عەتف وسۆزی براکەی پێی ووت: ئەی كوري دایکم گەلی بەنی ئیسرائیل وایانزانی لاوازم بۆیە زەلیلیان کردم، وە نزیک بوو بیشم کوژن، بۆیە سزام مەدە بە شتێک کە دوژمنەکانم دڵخۆش بکات، وە بەھۆی توڕەییت لێم مەمخەرە ڕیزی ئەو گەلە ستەمکارەی کە گوێرەکەیان لەبری خوا پەرست.

Al-A'raaf 7:150Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.