Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 121–130 of 206

121

قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

جادووگه‌ران وتیان: ئێمه باوه‌ڕێکی پته‌ومان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانیان...

جادوگەرەکان ووتیان: باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگاری ھەموو دروستکراوەکان، ھەموو جیھانیان.

Al-A'raaf 7:121Listen in Qur'an →
122

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

که په‌روه‌ردگاری موسا و هاروونه‌.

پەروەردگاری موسی وھارون (سەلامی خوایان لێ بێت) کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، نەک خوا و پەرستراوە درۆینەکان.

Al-A'raaf 7:122Listen in Qur'an →
123

قَالَ فِرْعَوْنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكْرٌۭ مَّكَرْتُمُوهُ فِى ٱلْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا۟ مِنْهَآ أَهْلَهَا ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ

فیرعه‌ون وتی: ئایا باوه‌ڕتان هێنا به په‌روه‌ردگاری موسا و هاروون، پێش ئه‌وه‌ی من مۆڵه‌ت و ڕووخسه‌تتان بده‌م؟! به‌ڕاستی دیاره که ئه‌مه پیلانێکه سازتانداوه و گێڕاوتانه له شاره‌که‌دا تا خه‌ڵکه‌که‌ی لێ ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن، جا له‌مه‌ولا ده‌زانن (چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم)...

پاش ئەوەی جادوگەرەکان باوەڕیان ھێنا بەخوای تاک وتەنھا، فیرعەون هەڕەشەی لێدان و پێی ووتن: ئایا باوەڕتان کرد بە موسی پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم؟ بێگومان باوەڕکردنتان بە موسی بەوەی ھێناویەتی فڕوفێڵێکی نێوان ئێوە وموسایە لەسەری ڕێکەوتون بۆ ئەوەی خەڵکی میسر لەشار بەرنە دەرەوە، جا - ئەی جادوگەرینە - پاشتر دەزانن کەچی سزایەکی سەختتان دەکەم، وە چی پاشەڕۆژێکی ڕەش چاوەڕیتان دەکات.

Al-A'raaf 7:123Listen in Qur'an →
124

لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍۢ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ

سوێند بێت ده‌ست و قاچه‌کانتان ڕاست و چه‌پ ده‌بڕم، پاشان سوێند بێت هه‌مووتان هه‌ڵده‌واسم و له خاچتان ده‌ده‌م.

دەستی ڕاست وقاچی چەپ، یان دەستی چەپ وقاچی ڕاستی ھەریەکێکتان دەقرتێنم، وە پاشان ھەرھەمووتان ھەڵدەواسم بەقەدی دار خورماکاندا، تاوەکو سزایەکی سەخت بێت بۆ ئێوە وترسێنەر وپەند وئامۆژگارییش بێت بۆ ئەوانەی کە حاڵی ئێوە بەو شێوەیە دەبینن، لەبەر ئەوەی ھەرگیز زاتی ئەوە نەکەن لە فەرمانی من دەربچن.

Al-A'raaf 7:124Listen in Qur'an →
125

قَالُوٓا۟ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ

(جادووگه‌رانی ئه‌وسا که ئیماندارانی ئێسته‌ن) وتیان: (ئێمه باکمان نیه‌) به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌...

جادوگەرەکانیش لە وەڵامی ھەڕەشەکانی فیرعەوندا ووتیان: بێگومان ئێمە دەگەڕێینەوە بۆلای پەروەردگاری تاک وتەنھامان، وە ھیچ باکمان نییە بە ھەڕەشەکانت.

Al-A'raaf 7:125Listen in Qur'an →
126

وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتْنَا ۚ رَبَّنَآ أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًۭا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ

تۆ هیچ بێزاریه‌کت له ئێمه نیه جگه له‌وه که باوه‌ڕمان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی په‌روه‌ردگارمان هێناوه‌، کاتێک بۆمان هات، (پاشان ده‌ستی نزاو پاڕانه‌وه‌یان به‌رز کرده‌وه و وتیان) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژه‌و به موسوڵمانێتی بمانمرێنه‌.

دیارە تۆیش تەنھا لەبەر ئەمە ڕقت لێمانە وتۆڵەمان لێ دەسێنیتەوە وسزامان دەدەیت، چونکە باوەڕمان ھێنا بە بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگارمان کاتێک لەسەر دەستی موسی بۆمان ھاتن، جا ئەگەر ئەمە گوناھ وتاوان بێت ولۆمە وسزای لەسەر بێت ئەوە گوناھی خۆمانە، پاشان بەنزا وپاڕانەوە ڕوویان کردە خوای گەورە و ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئارامی وخۆگریمان بەسەردا بڕێژە تاوەکو دامانپۆشێت ودامەزراومان بکە لەسەر ھەق وڕاستی، وە بە موسڵمانێتیش بمانمرێنە، وەگوێڕایەڵ فەرمانەکانی تۆبین، وە بمانکە بە شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەت.

Al-A'raaf 7:126Listen in Qur'an →
127

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوْمَهُۥ لِيُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَ ۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَآءَهُمْ وَنَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَٰهِرُونَ

هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: ئایا (هه‌روا به‌ئاسانی) واز له موساو قه‌ومه‌که‌ی ده‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خراپه و تاوان بچێنن له‌م زه‌ویه‌داو واز له خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعه‌ون وتی: (چۆن وازیان لێ ده‌هێنین) له‌مه‌ودوا به‌زۆریی کوڕه‌کانیان ده‌کوژین، ئافره‌تانیشیان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی) و به‌ڕاستی ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکه‌ین.

لێپرسراو وگەورەکانی گەلەکەی فیرعەون فیرعەونیان ھاندا دژ بەموسی وئەوانەی باوەڕیان پێھێنا بوو، وە پێیان ووت: - ئەی فیرعەون - ئایا واز بھێنین لە موسی وگەلەکەی کە خراپەکاری بڵاو بکەنەوە لەسەر زەویدا، وە لە تۆ وخواکانت واز بھێنن، وە بانگەواز بکەن بۆ پەرستنی خوا بەتاک وتەنھایی؟! فیرعەون ووتی: ناھێڵم لەچنگمان قوتاریان ببێت، بەم زووانە ھەرچی نێرینەی بەنو ئیسرائیلە ھەر ھەمووی دەکوژین، وە ژنەکانیان دەھێڵینەوە بۆ خزمەتکردنی خۆمان، وە بێگومان ئێمە بە دەسەڵاتی خۆمان بە سەریاندا زاڵ وسەرکەوتوو دەبین ولە دەستمان دەرناچن.

Al-A'raaf 7:127Listen in Qur'an →
128

قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱسْتَعِينُوا۟ بِٱللَّهِ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱلْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ

موسا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: داوای کۆمه‌کی و پشتیوانی له خوا بکه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و ئارامگر بن، به‌ڕاستی زه‌وی موڵکی خوایه‌و ده‌یسپێرێت به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ پارێزکارانه‌.

موسایش ئامۆژگاری گەلەکەی کردو پێی ووتن: - ئەی گەلەکەم - داوای یارمەتی وکۆمەکی لە خوای تاک وتەنھا بکەن بۆ ئەوەی زەرەر وزیانتان لێ دوور بخاتەوە وەخێر وخۆشی وقازانجتان تووش بکات، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وموسیبەتەی کە تێی کەوتوون، وە چاک بزانن کە زەوی موڵکی خوای تاک وتەنھایە، نەک ھی فیرعەون وغەیری ئەویش تاوەکو بەئارەزووی خۆیان دەستی تێوەربدەن وحوکمی بەسەردا بکەن، وە خوای گەورە بە وویستی خۆی دەست ودەستی پێ دەکات لە نێوان خەڵکیدا، بەڵام ئەوەش بزانن سەرەنجامی چاک وباش لەسەر زەویدا بۆ ئەو باوەڕدارانەیە کە فەرمانەکانی خوای گەورە جێ بەجێ دەکەن ودوور دەکەونەوە لە ڕێگری وقەدەغەکراوەکانی، وە پاشە ڕۆژی ڕووناکیش بۆ خواناسانە ئەگەر چی دووچاری تاقیکردنەوە وبەڵا وموسیبەت و میحنەیش ببنەوە.

Al-A'raaf 7:128Listen in Qur'an →
129

قَالُوٓا۟ أُوذِينَا مِن قَبْلِ أَن تَأْتِيَنَا وَمِنۢ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ

(قه‌ومه‌که‌ی موسا دیاره زۆر له ناخۆشیدا بوون) بۆیه وتیان: پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته ناومان و دوای ئه‌وه‌ش که هاتوویت (بارودۆخی ئێمه نه‌گۆڕاوه‌) هه‌ر ئازاردراو بووین، موسا وتی: ئومێد وایه په‌روه‌ردگارتان دوژمنه‌که‌تان له‌ناو ببات و بتانکاته جێنشین له زه‌ویدا، ئه‌وسا سه‌یرتان ده‌کات که ئێوه چۆن کارده‌که‌ن!!

گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسی ئێمە بەدەستی فیرعەون دوچاری تاقیکردنەوە بووین، بە کوشتنی نەوە وکوڕەکانمان وە ھێشتنەوەی ژن و کچەکانمان پێش ئەوەی تۆ بێیت بۆ لامان وپاش ھاتنی تۆیش، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) ئامۆژگاری کردن وموژدەی خۆشی پێدان وپێی فەرموون: بەڵکو خوای گەورە دوژمنەکەتان –فیرعەون وگەلەکەی - لەناوبەرێت، وە لەپاش ئەوان لە زەویدا جێگیرتان بکات ودەسەڵاتتان بداتە دەست، جا تەماشاتان دەكات پاش ئەوە بزانە چی دەکەن لە شوکر وسوپاس کردنی، یان کوفرو ناشکوری کردنی.

Al-A'raaf 7:129Listen in Qur'an →
130

وَلَقَدْ أَخَذْنَآ ءَالَ فِرْعَوْنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقْصٍۢ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ

سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وتوه‌کان و گه‌لی فیرعه‌ونمان گیرۆده‌ی چه‌ند ساڵێکی گرانی و نه‌هاتی و که‌م بو‌نه‌وه‌ی ڕزق و ڕۆزیی و به‌روبوومه‌کان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دابچڵه‌کێن و په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه‌.

بێگومان بەگرانی ووشکە ساڵی وکەم بوونەوەی بەروبوم ودانەوێڵە وقات وقڕی سزای دار ودەست وکەسوکارەکەی فیرعەونماندا، بەئومێد وھیوای ئەوەی داچڵەکێن وبەخەبەر بێنەوە وپەند وئامۆژگاری وەربگرن، بەوەی ئەوەی بۆیان دابەزیووە تۆڵە وسزای خوایە لەسەر ئەو کوفر وبێباوەڕییەیان، تاوەکو تەوبە بکەن وبگەرێنەوە بۆ لای خوا.

Al-A'raaf 7:130Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.