Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 206

101

تِلْكَ ٱلْقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآئِهَا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْكَٰفِرِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و شارو ناوچانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه‌، سوێند به‌خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو، ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا.

ئێمە ھەندێک بەسەرھاتی ئەو گوند وشارانەت بۆ دەگێڕینەوە کەخوای گەورە پێشووتر لەناوی بردن - وەک بەسەرھاتی گەلی نوح وھود وساڵح ولوط وشوعەیب- بەسەرتدا دەیخوێنینەوە وھەواڵی ئەوانت پێ دەگەیەنین -ئەی پێغەمبەر- لەگەڵ سەرسەختی وبەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکانیان پاشتریش خوای گەورە چۆن سزای بەسەردا باراندن ولەناوی بردن، تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆ ئەوانەی کە سوودی لێ دەبینن وپەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن، پێغەمبەرەکانیان بەڵگەی ڕوون ئاشکرایان ھێنا بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانە لەسەر ڕاستگۆیی خۆیان وپەیامەکانیان، بەڵام ئەوان کاتێک پێغەمبەرەکان ھاتن بۆ لایان باوەڕیان پێ نەکردن، خوای گەورەش پێشتر دەیزانی ئەوان باوەڕ ناھێنن وبەدرۆیان دادەنێن، ھەروەک چۆن خوای گەورە مۆری نا بەدڵی خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە پێغەمبەرەکانیان بە درۆ دانا، ھەر بەو شێوەیە خوای گەورە مۆریش دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کە باوەڕ بە موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ناھێنن، وە ڕێنوێنیان ناکات بۆ باوەڕھێنان.

Al-A'raaf 7:101Listen in Qur'an →
102

وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِم مِّنْ عَهْدٍۢ ۖ وَإِن وَجَدْنَآ أَكْثَرَهُمْ لَفَٰسِقِينَ

به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت که په‌یمان شکێن نه‌بن و به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان به‌ده‌رچوو له ئاینی خوا ده‌ستکه‌وت.

زۆربەی ئەو گەل وھۆزانەمان نەبینی کە خوای گەورە پێغەمبەری بۆ ڕەوانە کردن وەفایان ھەبێت وپابەند بن بەو وەسێتانەی کە خوای گەورە بۆی کردن، وە نەمانبینین کە ملکەچ وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن، بەڵکو زۆربەیانمان بینی لە تاعەت وگوێڕایەڵی خوای گەورە دەرچوون.

Al-A'raaf 7:102Listen in Qur'an →
103

ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَظَلَمُوا۟ بِهَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ

پاشان له دوای ئه‌و (پێغه‌مبه‌رانه‌ی که باسکران) موسامان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی جۆراو جۆردا بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرد، که‌چی سته‌میان له‌خۆیان کردو پێی بێ باوه‌ڕ بوون، جا ته‌ماشا بکه و ببینه بزانه چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی که چێنه‌ری تۆوی خراپه بوون.

لە پاش ئەو پێغەمبەرانە موسی (سەلامی خوای لێ بێت) یشمان بەچەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەی ئاشکرا نارد کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی خۆی بۆ لای فیرعەون وگەلەکەی، کەچی ھەر ھەموویان ئینکاری ئەو بەڵگە ونیشانانەیان کرد وباوەڕیان پێ نەھێنا، جا - ئەی پێغەمبەر - تێڕامێنە وسەیربکە، کەسەرەنجامی فیرعەون وگەلەکەی چۆن بوو، بێگومان خوای گەورە لەدەریادا نوقمی کردن، وە لەدونیا ودواڕۆژیشدا نەفرینیان بەدوادا دەچێت.

Al-A'raaf 7:103Listen in Qur'an →
104

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرْعَوْنُ إِنِّى رَسُولٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

موسا وتی: ئه‌ی فیرعه‌ون چاک بزانه و دڵنیابه که من ڕه‌وانه کراوو فرستاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه‌...

موسی (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک خوای گەورە ناردی بۆ لای فیرعەون وڕۆیشتە لای پێی ووت: ئەی فیرعەون ، من نێردراوی دروستکاری ھەموو دروستکراوەکانم، کە خاوەنی موڵک وبەڕێوەبەری کاروبارەکانی ھەموویانە.

Al-A'raaf 7:104Listen in Qur'an →
105

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ قَدْ جِئْتُكُم بِبَيِّنَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِىَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت، به‌ڕاستی به‌به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووم بۆ لاتان: که‌واته (ئه‌ی فیرعه‌ون) داواکارم نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازاد بکه‌یت، با له‌گه‌ڵ مندا بن و (ده‌ست مه‌هێنه ڕێگه‌یان).

موسی ووتی: کاتێک من لەلایەن خوای گەورەوە ڕەوانە کراوم شایستە نییە بۆم شتێک جگە لەھەق وڕاستی بڵێم، من بەبەڵگە گەلێکی ڕوون وئاشکراوە ھاتووم بۆ لاتان کە بەڵگەیە لەسەر ڕاستگۆیی من وئەوەیش کە من لەلایەن خواوە نێردراوم بۆ لاتان، ووتی بەفیرعەون: بەنو ئیسرائیلم لەگەڵدا بنێرە ولە کۆیلایەتی ئازادیان بکە تاوەکو بیانبەم بۆ (بیت المقدس).

Al-A'raaf 7:105Listen in Qur'an →
106

قَالَ إِن كُنتَ جِئْتَ بِـَٔايَةٍۢ فَأْتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(فیرعه‌ون بڕوای نه‌کرد) و وتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت هێناوه‌، ده بیخه‌ره ڕوو، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.

فیرعەون ووتی بە موسی: ئەگەر تۆ بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە بەڵگە ونیشانەت ھێناوە، ئادەی بیھێنە وپیشانمان بدە ئەگەر ڕاست دەکەیت لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەیت.

Al-A'raaf 7:106Listen in Qur'an →
107

فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِىَ ثُعْبَانٌۭ مُّبِينٌۭ

ئینجا موسا دارعه‌ساکه‌ی فڕێداو ده‌ستبه‌جێ بوو به‌مارێکی گه‌وره و ئاشکرا.

موسی یش (سەلامی خوای لێ بێت) گۆچانەکەی دەستی فڕێدا، دەستبەجێ بوو بە بەمارێکی گەورە لەبەردەم ئەوانەی تەماشایان دەکرد.

Al-A'raaf 7:107Listen in Qur'an →
108

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِىَ بَيْضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ

ده‌ستیشی (خسته بن باڵی)وده‌ری هێنایه‌وه خێرابوو به (کافوری) سپی و بریقه‌ی ده‌دایه‌وه بۆ ته‌ماشاکه‌ران.

وە دەستی لە درزی کراسەکەیەوە لە لای سنگیەوە، یان لەبن ھەنگڵیەوە دەرھێنا، کت وپڕ بوو بە نورێکی سپی زۆر جوان، دەدرەوشایەوە بۆ ئەوانەی تەماشایان دەکرد.

Al-A'raaf 7:108Listen in Qur'an →
109

قَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٌۭ

هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادووگه‌رێکی زۆر زانایه‌!!

گەورە ولێپرسراوەکانی لای فیرعەون کاتێک گۆچانەکەی موسایان بینی بوو بەئەژدیھا ودەستەکانیان بینی بوو بەنورێکی سپی درەوشاوەی دوور لەبەڵەکی، ووتیان: ئەم موسایە جادووگەرێکی زۆر زانایە.

Al-A'raaf 7:109Listen in Qur'an →
110

يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُمْ ۖ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ

(به‌م شتانه‌) ده‌یه‌وێت له‌وڵات و نیشتمانتان ده‌رتانپه‌ڕێنێت، جا چ فه‌رمانێک ده‌ده‌ن؟!

موسی دەیەوێت بەم کارەی لە خاک وزەوی نیشتمانی میسر وەدەرتان بنێت، پاشان فیرعەون ڕاوێژی کرد پێیان لە بارەی موساوە، وە پێی ووتن: ئایا ئێوە دەڵێن من چی بکەم لەگەڵ موسادا؟

Al-A'raaf 7:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.