Muslim99Muslim99
← Tafsir library

7. Al-A'raaf

The Heights · Meccan · 206 ayahs

سُورَةُ الأَعۡرَافِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 91–100 of 206

91

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

ئینجا یه‌کسه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.

ئەوجا لەپڕ بومەلەرزەیەکی زۆر توند گرتنی، ھەموویان لەناو ماڵەکانیاندا تیاچوون وبێ گیان کەوتن بەسەر ڕوومەت وئەژنۆکانیاندا، مردووی بێ دەنگ لەناو خانوەکانیاندا.

Al-A'raaf 7:91Listen in Qur'an →
92

ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَأَن لَّمْ يَغْنَوْا۟ فِيهَا ۚ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ شُعَيْبًۭا كَانُوا۟ هُمُ ٱلْخَٰسِرِينَ

ئه‌وانه‌ی که به‌رنامه‌ی شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو (له‌ناو بران) هه‌روه‌ک له‌و ناوه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن وابوو، ئه‌وانه‌ی که شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵوێران بوون.

ئەوانەی شوعەیبیان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکرد ھەر ھەموویان تیاچوون، وەک ئەوەی ھەرگیز لەناو ئەو خانوانەدا نەژیا بن وڕایان نەبواردبێت تێیدا، ئەوانەی شوعەیبیان بە درۆدانا ھەر ئەوان خەسارۆمەندن، چونکە ئەوان خۆیان وماڵ وسامان وئەوەیشی ھەیانبوو خەسار کرد، نەک ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنا پێی لە گەلەکەی، ئەوان ھیچ خەسارۆمەند نەبوون، ھەروەک چۆن بێباوەڕانی درۆزنی گەلەکەی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد.

Al-A'raaf 7:92Listen in Qur'an →
93

فَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰقَوْمِ لَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ رِسَٰلَٰتِ رَبِّى وَنَصَحْتُ لَكُمْ ۖ فَكَيْفَ ءَاسَىٰ عَلَىٰ قَوْمٍۢ كَٰفِرِينَ

جا شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.

کاتێک ئەوان تیاچوون شوعەیبی پێغەمبەریان(سەلامی خوای لێ بێت) پشتی تێکردن وپێی ووتن: ئەی گەلەکەم ئەوەی پەروەردگارم فەرمانی پێکردبووم کە پێتان بگەیەنم پێم گەیاندن، وئامۆژگاریم کردن بەڵام ئێوە ئامۆژگاریەکانی منتان وەرنەگرت، وەپابەندی ڕێنوماییەکانی من نەبوون، ئیتر چۆن دڵم تەنگ بێت بۆ گەلی بێباوەڕان، ئەو گەلەی سوور بوون لەسەر کوفر وبێباوەڕی خۆیان؟!

Al-A'raaf 7:93Listen in Qur'an →
94

وَمَآ أَرْسَلْنَا فِى قَرْيَةٍۢ مِّن نَّبِىٍّ إِلَّآ أَخَذْنَآ أَهْلَهَا بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَضَّرَّعُونَ

له هیچ شارو وڵاتێکدا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و نه‌خۆشی گیرۆده کردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه‌.

ھیچ پێغەمبەرێکمان لە پێغەمبەرانی خوا نەناردووە بۆ لای ھیچ گوند وشارێک وباوەڕیان پێ نەکرد بێت، ئیللا ئێمەش بەنەخۆشی وقات وقڕی وھەژاری گرتومانن، بە ئومێدی ئەوەی ملکەچ وزەلیلی بەردەم خوابن وواز بھێنن لە بێباوەڕی وسەرسەختی وفیز ودەعیەی خۆیان، ئەمەش ھۆشداری وئاگادار کردنەوەیە بۆ قورەیش وبۆ ھەموو کەسێکی تر کە بێباوەڕ بێت، وە باوەڕی بەیادخستنەوەی سوننەتی خوا نەبێت کە چی کردووە بەگەلانی پێشین کاتێک پشتیان ھەڵکردبێت لە ئاینی خوا وبەدرۆیان زانیبێت.

Al-A'raaf 7:94Listen in Qur'an →
95

ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کردو که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باوو باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه‌!!) ئێمه‌ش کتوپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.

پاشان ئەو نەھامەتی ونەخۆشی ونەدارییەمان بۆ گۆڕین بە خێر وبەرەکەت وئەمن وئاسایش تاوەکو جارێکی تر ماڵ وسامان وژمارەیان زیادی کرد، وە ووتیان: ئەوەی دوچارمان بوو لەخێر وخۆشی وخراپە باوباپیرانیشمان ھەروا تووشی ناخۆشی وزیان بوونەوە بەڵام دوای ئەوە ڕزگاریان بوو، کەچی نەیانزانی ئەوەی دووچاریان بوو لەناخۆشی وناڕەحەتی بۆ پەند وەرگرتن بوو، وە ئەوەشی تووشی بوون لەخێر وخۆشی مەبەست لێی ئەوە بوو خوای گەورە کەمەندکێشیان بکات تاوەکو زیاتر لەسەرپێچی وگوناھ وتاوان ڕۆبچن، ئەو کات ئیتر لەناکاودا بۆ ئەوەی ھەست بەخۆیان بکەن بەسزای سەخت گرتمانن لەکاتێکدا ئەوان چاوەڕوانی سزای لەو شێوەیە نەبوون وھەستیان پێ نەکردبوو.

Al-A'raaf 7:95Listen in Qur'an →
96

وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ ٱلْقُرَىٰٓ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّقَوْا۟ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِم بَرَكَٰتٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِن كَذَّبُوا۟ فَأَخَذْنَٰهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه‌، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن.

ئەگەر خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانمان بۆ ناردن باوەڕیان بەپەیامەکانیان بکردایە، وە لەخوا بترسانایە بەوەی وازیان لەبێباوەڕی وسەرپێچی بھێنایە وە فەرمانەکانی خوایان جێ بەجێ بکردایە ئەوا دەرگاکانی خێر وخۆشیمان لە ھەموو لایەکەوە لێ دەکردنەوە، بەڵام باوەڕیان پێ نەکردن ولە خوا نەترسان، بەڵکو پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ خستەوە، بەھۆی کارە خراپ وگوناھەکانیانەوە ئێمەش بەسزایەکی لەناکاو گرتمانن.

Al-A'raaf 7:96Listen in Qur'an →
97

أَفَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا بَيَٰتًۭا وَهُمْ نَآئِمُونَ

جا ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له شه‌ودا له کاتێکدا که ئه‌وان نوستوون؟!

ئایا خەڵک ودانیشتوانی ئەو گوندانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆزانی دڵنیان لەوەی لەشەودا کاتێک ئەوان لەخەوی قوڵی خۆیاندان وپشوو دەدەن بەڵا وسزای ئێمەیان بۆ نایەت؟

Al-A'raaf 7:97Listen in Qur'an →
98

أَوَأَمِنَ أَهْلُ ٱلْقُرَىٰٓ أَن يَأْتِيَهُم بَأْسُنَا ضُحًۭى وَهُمْ يَلْعَبُونَ

ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان دڵنیاشن و ناترسن له‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له چێشته‌نگاودا، له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی یاری و گه‌مه‌ن.

یان ئایا دڵنیان لەوەی لەسەرەتای ڕۆژەوە سزایان بۆ نایەت، کاتێک ئەوان سەرگەرمی گاڵتە وگەپن وسەرگەرمی دونیاكەیانن؟

Al-A'raaf 7:98Listen in Qur'an →
99

أَفَأَمِنُوا۟ مَكْرَ ٱللَّهِ ۚ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نه‌خشه‌و پلانی خوا (له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵ یان له‌سه‌ر ئاستی حوکمه‌ت و گه‌لان)؟! جا که‌س بێباک نابێت له نه‌خشه و پلانی خوا جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.

سەرنج بدەن وتێڕامێنن کە خوای گەورە چەندێک مۆلەتی داون، وە ناز ونیعمەتی خۆی لەھێز وڕزق وڕۆزی فراوانی پێ بەخشیون تاوەکو کەمەندکێشیان بکات بۆ ئەوەی لەناو لەزەت وخۆشیەکانی دونیادا سەرگەرم بن، ئایا ئەوانەی ئەو پێغەمبەرانەیان بەدرۆدانا لەخەڵکی ئەو شار وگوندانە دڵنیا بوون لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە کەچی بۆیان ئامادە کردووە؟ ھیچ کەسێک لە فێڵ وپلانی نھێنی خوای گەورە دڵنیا نابێت ئیللا گەل وھۆزی تیاچوو نەبێت، بەڵام ئەوانەی خوای گەورە موەفەق وسەرفرزای کردوون لە پلانی نھێنی خوا دەترسێن، ھیچ کاتێک مەغرور وسەرکەش نابن ئەگەر خوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتن، بەڵکو بە منەت وفەزڵی خوای دەزانن وشوکر وسوپاسی دەکەن.

Al-A'raaf 7:99Listen in Qur'an →
100

أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ أَهْلِهَآ أَن لَّوْ نَشَآءُ أَصَبْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ ۚ وَنَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

ئایا ده‌ریشنه‌که‌وت بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به‌دوای ده‌سته‌و چینه‌کانی پێش خۆیان پاش له‌ناوچوونی ئه‌وانه‌ی که تیایدا نیشته‌جێ بوون که ئه‌گه‌ر بمانویستایه‌، ئه‌وه به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه تووشمان ده‌کردن (وه‌ک چۆن خه‌ڵکانی پێش خۆیانمان له‌ناو برد)و مۆرمان ده‌نا به‌سه‌ر دڵه‌کانیاندا، جا ئه‌وان نابیستن.

ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانەی کەدەبنە میراتگری زەوی پاش تیاچوونی پێشینەکانیان لە گەلانی پێشوو بەھۆی گوناھ وتاوانەکانیانەوە، پاشان پەند وئامۆژگاریان وەرنەگرت لەوەی بەسەر ئەوان ھات، بەڵکو وەک ئەوان دەستیان کرد بەگوناھو تاوان، ئایا ڕوون نەبوویەوە بۆ ئەوانە ئەگەر خوای گەورە بیویستایە بەگوناھو تاوانی خۆیان دەیگرتن ھەروەک سوننەتی ئیلاھی خۆی لەپێشتر وابووە؟ ئەوانە پەند وئامۆژگاری وەرناگرن، وە بیر خستنەوە ھیچ سوودێکی نییە بۆیان، بۆیە خوای گەورە مۆری ناوە بەدڵەکانیاندا.

Al-A'raaf 7:100Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.