Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 81–90 of 165

81

وَكَيْفَ أَخَافُ مَآ أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًۭا ۚ فَأَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِٱلْأَمْنِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...

[ وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا ] وه‌ چۆن من بترسێم له‌ ئه‌و بت و خوایانه‌ی ئێوه‌ كه‌ سوودو زیانیان به‌ده‌ست نیه‌ وه‌ ئێوه‌ ناترسێن له‌و هه‌موو شه‌ریك دانانه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌ی بڕیار ئه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌ناردۆته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ شه‌ریكى بۆ بڕیار بده‌ن [ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ ] ئایا له‌م دوو كۆمه‌ڵه‌ كامیان شایانترن به‌وه‌ی كه‌ ئه‌مین بن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ وه‌ نه‌ترسێن؟ ئایا باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ یان ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌و بت و دروستكراوه‌ لاوازانه‌ هه‌یه‌؟ [ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٨١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ڵگه‌كان ئه‌زانن و حه‌ق و باتڵ لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ كامیان شایه‌نترن به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌من و ئاسایشدا بژین.

Al-An'aam 6:81Listen in Qur'an →
82

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يَلْبِسُوٓا۟ إِيمَٰنَهُم بِظُلْمٍ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ

ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه‌، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه‌، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.

[ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ وه‌ ئه‌هلی ته‌وحیدن به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن وه‌ ئیمانه‌كه‌یان واته‌: ته‌وحیده‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌ زوڵم واته‌: به‌ شیرك نه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ دابه‌زی صه‌حابه‌ له‌سه‌ریان قورس بوو تا (عبدالله¬ی كوڕی مه‌سعود) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كێ هه‌یه‌ له‌ ئێمه‌ زوڵم له‌ خۆی نه‌كات؟ فه‌رمووی: ئه‌و زوڵمه‌ نیه‌ كه‌ ئێوه‌ گومان ئه‌به‌ن گوێتان لێ نه‌بووه‌ كه‌ لوقمان به‌ كوڕه‌كه‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ] (لُقْمَان: ١٣) واته‌: ئه‌ی كوڕی خۆم شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ چونكه‌ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره‌ گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه‌، كه‌واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن و یه‌كخواپه‌رستییه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌ شیرك نه‌كردووه‌ [ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌ ئه‌مینن له‌ سزای خوای گه‌وره‌ له‌ قیامه‌تدا [ وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٨٢) ] وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مانه‌ن كه‌ شایه‌نن به‌ ئه‌من و ئاسایش نه‌ك كافران و موشریكان.

Al-An'aam 6:82Listen in Qur'an →
83

وَتِلْكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيْنَٰهَآ إِبْرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ

ئه‌و وتو وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه‌، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.

[ وَتِلْكَ حُجَّتُنَا آتَيْنَاهَا إِبْرَاهِيمَ عَلَى قَوْمِهِ ] ئه‌مه‌ی كه‌ باسمان كرد حوجه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك بوو كه‌ دامان به‌ ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - به‌سه‌ر قه‌ومه‌كه‌یداو بۆی باس كردن [ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ] ویستمان لێ بێت پله‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هیدایه‌ت بۆ ڕێگای حه‌ق هه‌روه‌كو پله‌ی ئیبراهیممان- صلى الله عليه وسلم - به‌رز كرده‌وه‌ [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (٨٣) ] په‌روه‌ردگاری تۆ به‌ڕاستی زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌.

Al-An'aam 6:83Listen in Qur'an →
84

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ كُلًّا هَدَيْنَا ۚ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِن قَبْلُ ۖ وَمِن ذُرِّيَّتِهِۦ دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ۚ وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ

(له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و موسا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاکو پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).

[ وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ] وه‌ ئیسحاقمان به‌ ئیبراهیم به‌خشی كاتێك كه‌ خۆى و ساره‌ى خێزانى بێئومێد بوون له‌ منداڵ، وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسحاقیش یه‌عقوبیشمان پێی به‌خشی و كوڕه‌زاى خۆى بینى [ كُلًّا هَدَيْنَا ] وه‌ هیدایه‌تی هه‌موویانمان دا [ وَنُوحًا هَدَيْنَا مِنْ قَبْلُ ] وه‌ پێش ئه‌مانیش هیدایه‌تی نوحمان دا- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِنْ ذُرِّيَّتِهِ دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ وَأَيُّوبَ وَيُوسُفَ وَمُوسَى وَهَارُونَ ] وه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئه‌مانیش داودو سوله‌یمان و ئه‌یوب و یوسف و موسى و هارون هیدایه‌تی هه‌موومان داون وه‌ هه‌موومان كردوون به‌ پێغه‌مبه‌ر (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێت) [ وَكَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٨٤) ] به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌.

Al-An'aam 6:84Listen in Qur'an →
85

وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَىٰ وَعِيسَىٰ وَإِلْيَاسَ ۖ كُلٌّۭ مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

(هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون.

[ وَزَكَرِيَّا وَيَحْيَى وَعِيسَى وَإِلْيَاسَ ] وه‌ هیدایه‌تی زه‌كه‌ریاو یه‌حیاو عیسى و ئیلیاسمان داوه‌و كردوومانن به‌ پێغه‌مبه‌ر [ كُلٌّ مِنَ الصَّالِحِينَ (٨٥) ] وه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان له‌ پیاوچاكان و پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ بوونه‌.

Al-An'aam 6:85Listen in Qur'an →
86

وَإِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًۭا ۚ وَكُلًّۭا فَضَّلْنَا عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش (له‌هیدایه‌ت دراوو پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).

[ وَإِسْمَاعِيلَ وَالْيَسَعَ وَيُونُسَ وَلُوطًا ] وه‌ ئیسماعیل و یه‌سه‌ع، كه‌ وتراوه‌: خضره‌، یاخود وتراوه‌: هاوه‌ڵی ئیلیاس بووه‌، وه‌ یونس و لوطيش ئه‌مانه‌ هه‌موومان هیدایه‌ت داون وه‌ كردوومانن به‌ پێغه‌مبه‌ر (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان لێ بێت) [ وَكُلًّا فَضَّلْنَا عَلَى الْعَالَمِينَ (٨٦) ] وه‌ هه‌موو ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ فه‌زڵمان داون به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا به‌وه‌ی ئه‌مانه‌ وه‌حیان بۆ هاتووه‌و كراون به‌ پێغه‌مبه‌رو له‌ خه‌ڵكی باشترن.

Al-An'aam 6:86Listen in Qur'an →
87

وَمِنْ ءَابَآئِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ وَإِخْوَٰنِهِمْ ۖ وَٱجْتَبَيْنَٰهُمْ وَهَدَيْنَٰهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.

[ وَمِنْ آبَائِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ وَإِخْوَانِهِمْ ] وه‌ هه‌ندێ له‌ باوك و نه‌وه‌و براو خێزانیانمان هیدایه‌ت داوه‌ [ وَاجْتَبَيْنَاهُمْ وَهَدَيْنَاهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٨٧) ] وه‌ هه‌ڵمانبژاردوون و هیدایه‌تمان داون بۆ ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌.

Al-An'aam 6:87Listen in Qur'an →
88

ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَلَوْ أَشْرَكُوا۟ لَحَبِطَ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کارو کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.

[ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] ئا ئه‌مه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ ویستی لێ بێت هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دا بۆى له‌ به‌نده‌كانی بۆ ڕێگای ڕاست به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى [ وَلَوْ أَشْرَكُوا لَحَبِطَ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٨٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ یان هه‌ر كه‌سێكی تر شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ن ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانی پێشتریان هه‌مووی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه.

Al-An'aam 6:88Listen in Qur'an →
89

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ ۚ فَإِن يَكْفُرْ بِهَا هَٰٓؤُلَآءِ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًۭا لَّيْسُوا۟ بِهَا بِكَٰفِرِينَ

ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیرو هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ] ئا ئه‌مانه‌ن كه‌ كتاب و حوكم و بڕیارو زانیاری و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یاممان پێ به‌خشیوون [ فَإِنْ يَكْفُرْ بِهَا هَؤُلَاءِ ] ئه‌گه‌ر كافرانی قوڕه‌یشیش كوفر بكه‌ن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ فَقَدْ وَكَّلْنَا بِهَا قَوْمًا لَيْسُوا بِهَا بِكَافِرِينَ (٨٩) ] ئه‌وه‌ ئیمان ئه‌به‌خشین به‌ كه‌سانێكی تر كه‌ موهاجیرو ئه‌نصارو صه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوان- صلى الله عليه وسلم - وه‌ شوێنكه‌وتوانیانن تا رۆژى قیامه‌ت كه‌ ئه‌مانه‌ كافر نین و ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هێناوه‌.

Al-An'aam 6:89Listen in Qur'an →
90

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُ ۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقْتَدِهْ ۗ قُل لَّآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْعَٰلَمِينَ

ئه‌و (ناوبراوانه‌) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه‌) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌.

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] ئا ئه‌مانه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون [ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆش شوێنی هیدایه‌تی ئه‌وان بكه‌وه‌، وه‌ شوێنى پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆت بكه‌وه‌ [ قُلْ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من داوای ئه‌جرو پاداشت و پاره‌ له‌ ئێوه‌ ناكه‌م له‌سه‌ر ئیمان هێنان و هیدایه‌ت [ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرَى لِلْعَالَمِينَ (٩٠) ] به‌ڵكو ئه‌م قورئانه‌ ته‌نها یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌موو جیهان به‌ قورئان یادتان ئه‌خه‌مه‌وه‌.

Al-An'aam 6:90Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.