۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُم مِّنْ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر‌و هۆشمه‌ند بن.
{ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە}
[ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌رن با من پێتان بڵێم و بۆتان بخوێنمه‌وه ئه‌و شتانه‌ی كه په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی حه‌رام كردووه نه‌ك خۆتان له خۆتانه‌وه شت حه‌رام بكه‌ن [ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] له هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری حه‌رام كردوون ئه‌وه‌یه هیچ جۆره شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن، ئێوه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن به‌ڵام له‌ولاوه ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له رۆژى قیامه‌ت به پڕایى زه‌وی به تاوانه‌وه بگه‌یت به خواى گه‌وره‌و شه‌ریكت بۆ بڕیار نه‌دابێت ئه‌وا خواى گه‌وره به پڕایى زه‌وى به لێخۆشبوونه‌وه بۆت دێت و لێت خۆش ده‌بێت [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا ئه‌گه‌ر كافریش بن [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ] وه مناڵی خۆتان مه‌كوژن له‌به‌ر فه‌قیری و هه‌ژاری، كه هه‌ندێكیان كوڕیان له‌به‌ر هه‌ژارى و كچیان له‌به‌ر شه‌رمه‌زارى زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد [ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ئێمه ڕزقی ئێوه‌و ئه‌وانیش ئه‌ده‌ین [ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] وه نزیكی فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه وه‌كو زینا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و ئه‌وه‌ی نهێنیه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه ئه‌و نه‌فسه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه بیكوژن ئێوه مه‌یكوژن ئیلا به‌حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناحه‌ق كوشتبێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، یان له دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه ئه‌بێ بكوژرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش حاكمی موسڵمان ئه‌یكات نه‌ك تاك تاكه‌ی خه‌ڵكی [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٥١) ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره پێویستی كردووه له‌سه‌رتان و فه‌رمانی پێ كردوون و ئامۆژگاری كردوون به‌ڵكو عاقڵ بن و فێر بن و شت وه‌ربگرن.