وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِذْ قَالُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍۢ مِّن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِى جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورًۭا وَهُدًۭى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًۭا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنتُمْ وَلَآ ءَابَآؤُكُمْ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِى خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ
(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!
[ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] كافران خوای گه‌وره‌یان به گه‌وره نه‌زانیوه ئه‌وه‌نده‌ی كه خوای گه‌وره شایه‌نی به‌گه‌وره زانینه [ إِذْ قَالُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى بَشَرٍ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر قوڕه‌یش دابه‌زى كاتێك كه وتیان: خوای گه‌وره هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر هیچ مرۆڤێك، واته: هیچ كتابی بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك دانه‌به‌زاندووه، مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - [ قُلْ مَنْ أَنْزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی كێ ئه‌و كتابه‌ی دابه‌زاند كه ته‌وراته‌و مو‌سا هێنای؟ چونكه قوڕه‌یشیه‌كان دانیان به ته‌وراتی موسادا نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یان له جووله‌كه‌وه پێ گه‌یشتبوو [ نُورًا وَهُدًى لِلنَّاسِ ] كه له كاتی خۆیدا ته‌ورات نوورو ڕووناكی و هیدایه‌ت بووه بۆ خه‌ڵكی [ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ ] به‌ڵام جووله‌كه ئه‌یان كرده به‌ش به‌ش [ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ] كه هه‌ندێكیان ده‌رئه‌بڕی و ئاشكرایان ئه‌كرد وه زۆرێكیشیان ئه‌شارده‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوایه ئاشكرایان ئه‌كرد ئه‌وه‌یشی مه‌به‌ستیان بوایه ئه‌یانشارده‌وه وه‌كو مژده‌دان به هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه باس كردنی سیفاته‌كانی [ وَعُلِّمْتُمْ مَا لَمْ تَعْلَمُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ] وه به‌هۆی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خواوه- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌نده شتی پێیان وت له ڕێگای وه‌حیه‌وه كه نه خۆیان و نه باوك و باپیرانیان نه‌یانزانیبوو وه نه‌یانبیستبوو [ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ وه‌ڵامیان بده‌ره‌وه بڵێ: ئه‌م كتابه‌یش خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه چۆن ئه‌و كتابانه‌ی پێشتری دابه‌زاند [ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ (٩١) ] پاشان وازیان لێ بێنه با له‌ناو نه‌زانى و باتڵ و پووچه‌ڵی خۆیاندا وه‌كو منداڵ یاری بكه‌ن و ڕۆبچن دواتر سه‌ره‌نجامى كاره‌كه‌یان ده‌زانن.