Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 91–100 of 165

91

وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِذْ قَالُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ بَشَرٍۢ مِّن شَىْءٍۢ ۗ قُلْ مَنْ أَنزَلَ ٱلْكِتَٰبَ ٱلَّذِى جَآءَ بِهِۦ مُوسَىٰ نُورًۭا وَهُدًۭى لِّلنَّاسِ ۖ تَجْعَلُونَهُۥ قَرَاطِيسَ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًۭا ۖ وَعُلِّمْتُم مَّا لَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنتُمْ وَلَآ ءَابَآؤُكُمْ ۖ قُلِ ٱللَّهُ ۖ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِى خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ

(جوله‌که‌) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه‌، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که موسا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!

[ وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ ] كافران خوای گه‌وره‌یان به‌ گه‌وره‌ نه‌زانیوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ شایه‌نی به‌گه‌وره‌ زانینه‌ [ إِذْ قَالُوا مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى بَشَرٍ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر قوڕه‌یش دابه‌زى كاتێك كه‌ وتیان: خوای گه‌وره‌ هیچ شتێكی دانه‌به‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر هیچ مرۆڤێك، واته‌: هیچ كتابی بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێك دانه‌به‌زاندووه‌، مه‌به‌ستیان پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - [ قُلْ مَنْ أَنْزَلَ الْكِتَابَ الَّذِي جَاءَ بِهِ مُوسَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی كێ ئه‌و كتابه‌ی دابه‌زاند كه‌ ته‌وراته‌و موسا هێنای؟ چونكه‌ قوڕه‌یشیه‌كان دانیان به‌ ته‌وراتی موسادا نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌یان له‌ جووله‌كه‌وه‌ پێ گه‌یشتبوو [ نُورًا وَهُدًى لِلنَّاسِ ] كه‌ له‌ كاتی خۆیدا ته‌ورات نوورو ڕووناكی و هیدایه‌ت بووه‌ بۆ خه‌ڵكی [ تَجْعَلُونَهُ قَرَاطِيسَ ] به‌ڵام جووله‌كه‌ ئه‌یان كرده‌ به‌ش به‌ش [ تُبْدُونَهَا وَتُخْفُونَ كَثِيرًا ] كه‌ هه‌ندێكیان ده‌رئه‌بڕی و ئاشكرایان ئه‌كرد وه‌ زۆرێكیشیان ئه‌شارده‌وه‌، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان بوایه‌ ئاشكرایان ئه‌كرد ئه‌وه‌یشی مه‌به‌ستیان بوایه‌ ئه‌یانشارده‌وه‌ وه‌كو مژده‌دان به‌ هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ باس كردنی سیفاته‌كانی [ وَعُلِّمْتُمْ مَا لَمْ تَعْلَمُوا أَنْتُمْ وَلَا آبَاؤُكُمْ ] وه‌ به‌هۆی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خواوه‌- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه‌نده‌ شتی پێیان وت له‌ ڕێگای وه‌حیه‌وه‌ كه‌ نه‌ خۆیان و نه‌ باوك و باپیرانیان نه‌یانزانیبوو وه‌ نه‌یانبیستبوو [ قُلِ اللَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ وه‌ڵامیان بده‌ره‌وه‌ بڵێ: ئه‌م كتابه‌یش خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ چۆن ئه‌و كتابانه‌ی پێشتری دابه‌زاند [ ثُمَّ ذَرْهُمْ فِي خَوْضِهِمْ يَلْعَبُونَ (٩١) ] پاشان وازیان لێ بێنه‌ با له‌ناو نه‌زانى و باتڵ و پووچه‌ڵی خۆیاندا وه‌كو منداڵ یاری بكه‌ن و ڕۆبچن دواتر سه‌ره‌نجامى كاره‌كه‌یان ده‌زانن.

Al-An'aam 6:91Listen in Qur'an →
92

وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌۭ مُّصَدِّقُ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَلِتُنذِرَ أُمَّ ٱلْقُرَىٰ وَمَنْ حَوْلَهَا ۚ وَٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ ۖ وَهُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ

ئه‌م (قورئانه‌) کتێبێکی پیرۆزه‌، دامان به‌زاندوه‌، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) هه‌روه‌ها ناردوومانه تا شاره دێرینه‌که (مه‌ککه‌ی پیرۆز) و هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه‌) جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ده‌هێنن، بڕوا به قورئانیش ده‌هێنن و له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.

[ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ ] ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌ش كتابێكه‌ دامان به‌زاندووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌ پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ [ مُصَدِّقُ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی پێشتره‌ كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه‌و به‌ڕاستیانى داناوه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلِتُنْذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكى مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری و سه‌رجه‌م خه‌ڵكى ئاگادار بكه‌یته‌وه‌، مه‌ككه‌ دایك و گه‌وره‌ی هه‌موو دێ و شاره‌كانه‌، چونكه‌ گه‌وره‌یه‌ و كه‌عبه‌ی پیرۆزی تیایه‌ كه‌ قیبله‌ی موسڵمانانه‌ وه‌ شوێنی حه‌ج كردنیانه‌ [ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ يُؤْمِنُونَ بِهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ ئیمان به‌م كتابه‌ش ئه‌هێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی وا پێویست ده‌كات كه‌ ئیمان به‌ قورئانی پیرۆزیش بهێنن [ وَهُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ (٩٢) ] وه‌ ئه‌وان پارێزگاری له‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن و له‌ كاتى خۆیدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

Al-An'aam 6:92Listen in Qur'an →
93

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِىَ إِلَىَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَىْءٌۭ وَمَن قَالَ سَأُنزِلُ مِثْلَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى غَمَرَٰتِ ٱلْمَوْتِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَاسِطُوٓا۟ أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوٓا۟ أَنفُسَكُمُ ۖ ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ غَيْرَ ٱلْحَقِّ وَكُنتُمْ عَنْ ءَايَٰتِهِۦ تَسْتَكْبِرُونَ

کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت و یاخود بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه‌، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که وتویه‌تی: منیش وه‌ک قورئان کتێبێک داده‌به‌زێنم وه‌ک خوا دایبه‌زاندوه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه‌) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزاو ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.

[ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتره‌، واته‌: كه‌س له‌و كه‌سه‌ سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ده‌كات، واته‌ چۆن پێغه‌مبه‌رێك له‌ پێغه‌مبه‌ران ئه‌توانێ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكات و درۆ هه‌ڵبه‌ستێ و بڵێ: ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ بۆم هاتووه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یشه‌وه‌ بۆی نه‌هاتبێ [ أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ ] یاخود بڵێ: وه‌حیم بۆ هاتووه‌ به‌ڵام وه‌حیشی بۆ نه‌هاتبێ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی پاراستووه‌ له‌وه‌ی كه‌ قسه‌ی وا بكه‌ن ئه‌مه‌ پیشه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ وه‌كو (موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن) و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ درۆ بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیان ئه‌كرد [ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] یاخود كه‌سێك كه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ بكات بڵێ: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی قورئان داببه‌زێنم وه‌كو هه‌ندێك ئه‌یانووت: [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] (الْأَنْفَال: ٣١) ئه‌گه‌ر ویستمان لێ بێت ئێمه‌ش هاوشێوه‌ی قورئان ئه‌ڵێین كه‌ وتراوه‌: (عبدالله¬ی كوڕی ئه‌بی سه‌رح) بووه‌ كه‌ سه‌ره‌تا نووسه‌ری وه‌حی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بووه‌، وه‌ دواتر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی: منیش ئه‌توانم هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌یڵێ بیهێنم، به‌ڵام دواتر له‌ فه‌تحی مه‌ككه‌دا موسڵمان بۆته‌وه‌.

{حاڵی هاوبەشبڕیاردەران لە سەرەمەرگدا}

[ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئای كاتێك كه‌ سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران ببینی له‌ كاتی گیانكێشان و سه‌ره‌مه‌رگدا كه‌ چه‌ند حاڵیان سه‌خت و ناڕه‌حه‌ته‌ [ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ ] وه‌ فریشته‌كانیش ده‌ستیان لێ كردوونه‌ته‌وه‌ بۆ ڕوح كێشانیان یاخود بۆ سزا دانیان كه‌ چه‌كوشی ئاسنینیان پێیه‌و له‌ كاتی گیانكێشاندا لێیان ئه‌ده‌ن، وه‌ پێیان ئه‌ڵێن: [ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ ] ده‌ی ئێوه‌ ڕوحی خۆتان له‌م ناڕه‌حه‌تییه‌ ده‌ركه‌ن و ده‌ربازو ڕزگاری بكه‌ن، یاخود ڕوحی خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌ده‌ست ئێمه‌ مه‌هێلن سزای بده‌ین، یان مه‌هێلن ڕوحتان بكێشین بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ جێی خۆی، یاخود ڕوحتان ده‌ركه‌ن و بیده‌نه‌ ده‌ستمان و ته‌سلیمی بكه‌ن [ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ ] ئه‌مڕۆ ئێوه‌ سزا ئه‌درێن به‌ڵام سزایه‌ك كه‌ ریسواو سه‌رشۆڕ ئه‌كرێن له‌گه‌ڵیدا [ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ حه‌قتان ئه‌دایه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌تان ئه‌كردو درۆتان هه‌ڵئه‌به‌ست و هاوبه‌شتان بۆ خواى گه‌وره‌ داده‌نا [ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ (٩٣) ] وه‌ ئێوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا خۆتان به‌گه‌وره‌ ئه‌زانی.

Al-An'aam 6:93Listen in Qur'an →
94

وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَٰدَىٰ كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَتَرَكْتُم مَّا خَوَّلْنَٰكُمْ وَرَآءَ ظُهُورِكُمْ ۖ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَٰٓؤُا۟ ۚ لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كُنتُمْ تَزْعُمُونَ

(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو.

[ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] وه‌ ئێوه‌ كاتێك كه‌ ئه‌مرن تاك تاك و یه‌ك یه‌ك دێن كه‌سوكارتان له‌گه‌ڵدا نیه‌ هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه‌ نین، به‌ڵكو هه‌روه‌كو چۆن سه‌ره‌تا دروستمان كردن به‌و شێوازه‌ دێنه‌وه‌، چۆن سه‌ره‌تا به‌ڕووتی و به‌پێی په‌تی و به‌خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوی له‌ دایك بوون ئاواش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا [ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ ] وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ دونیادا پێمان به‌خشین له‌سه‌روه‌ت و سامان و ماڵ و ده‌سه‌ڵات هه‌موویتان له‌ دواى خۆتان به‌جێ هێشت له‌ دونیادا [ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ ] وه‌ نابینن ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و ئه‌تانپه‌رستن و ئه‌تانووت ئه‌مانه‌ ناپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ له‌ خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ی كوا ئێستا بۆ له‌گه‌ڵتاندا نین [ لَقَدْ تَقَطَّعَ بَيْنَكُمْ ] به‌ دڵنیایی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئێوه‌و په‌رستراوه‌كانتان پچڕا [ وَضَلَّ عَنْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ (٩٤) ] وه‌ئه‌وه‌ی كه‌ به‌گومانی خۆتان كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌مووی ون و وێڵ بوو هیچی نه‌ما.

Al-An'aam 6:94Listen in Qur'an →
95

۞ إِنَّ ٱللَّهَ فَالِقُ ٱلْحَبِّ وَٱلنَّوَىٰ ۖ يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَمُخْرِجُ ٱلْمَيِّتِ مِنَ ٱلْحَىِّ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ

به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو ده‌رده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردووشه له زیندوو، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لاده‌درێن و بۆ کوێ وێڵ ده‌کرێن.

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە}

[ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَى ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ دانه‌وێڵه‌و ناوك و تۆو ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ناو زه‌ویدایه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌ت ده‌كات، وه‌ دارو دره‌ختی جۆراوجۆرى لێ ئه‌ڕوێنێ [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] زیندوو ده‌رده‌كات له‌ مردوو، واته‌: مرۆڤـ دروست ده‌كات له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك، یاخود باڵنده‌ دروست ده‌كات له‌ هێلكه‌، یاخود مرۆڤێكى موسڵمان له‌ باوكێكى كافر دروست ده‌كات [ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ] به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ له‌ زیندوو مردوو ده‌رده‌كات بۆ نموونه‌: له‌ باڵنده‌یه‌ك كه‌ زیندووه‌ هێلكه‌ ده‌رئه‌كات، له‌ مرۆڤێك كه‌ زیندووه‌ مه‌نی ده‌رئه‌كات، له‌ موسڵمانێك كه‌ زیندووه‌ كافر ده‌رئه‌كات كه‌ ئه‌م پێچه‌وانانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ [ ذَلِكُمُ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی ئه‌م كارو ئیشه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ ده‌كات ته‌نها خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٩٥) ] ئیتر بۆچی ئێوه‌ له‌ حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌م تواناو ده‌سه‌ڵاته‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن وه‌ ئه‌زانن.

Al-An'aam 6:95Listen in Qur'an →
96

فَالِقُ ٱلْإِصْبَاحِ وَجَعَلَ ٱلَّيْلَ سَكَنًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ حُسْبَانًۭا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ

(هه‌رئه‌و زاته‌یه‌) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه‌.

[ فَالِقُ الْإِصْبَاحِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕووناكی ده‌رده‌كات و له‌ت ده‌كات له‌ناو تاریكی شه‌وه‌وه‌ [ وَجَعَلَ اللَّيْلَ سَكَنًا ] وه‌ شه‌ویشی وا گێڕاوه‌ كه‌ هێمن و ئارام بێت و خه‌ڵك تیایدا پشوو بده‌ن له‌ ماندوو بوونی ڕۆژ [ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ حُسْبَانًا ] وه‌ خۆرو مانگیشی وا داناوه‌ كه‌ خه‌ڵكی حسابی خۆیانی پێ بكه‌ن به‌هۆی خۆرو مانگه‌وه‌ ڕۆژژمێرو كاتی خۆیان بزانن [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (٩٦) ] ئه‌م ته‌قدیرو ڕێكخستنه‌ جوانه‌ هی خوایه‌كه‌ كه‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و زانایه‌.

Al-An'aam 6:96Listen in Qur'an →
97

وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلنُّجُومَ لِتَهْتَدُوا۟ بِهَا فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

هه‌ر ئه‌و زاته‌، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکاری وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.

[ وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌كانیشی بۆ ئێوه‌ دروست كردووه‌ تا ڕێگای خۆتانی پێ بدۆزنه‌وه‌ له‌ تاریكیه‌كانی شه‌ودا له‌ وشكانی و ده‌ریادا، هه‌روه‌ها بۆ جوانى ئاسمان و ره‌جمكردنى شه‌یتانه‌كانیشه‌ [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (٩٧) ] وه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون كردۆته‌وه‌و درێژه‌مان پێداوه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بزانن و زانیاریان هه‌بێ.

Al-An'aam 6:97Listen in Qur'an →
98

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ فَمُسْتَقَرٌّۭ وَمُسْتَوْدَعٌۭ ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَفْقَهُونَ

هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکاری زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه‌) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.

[ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی دروست كردووه‌ له‌ یه‌ك نه‌فس كه‌ ئاده‌مه‌- صلى الله عليه وسلم - [ فَمُسْتَقَرٌّ وَمُسْتَوْدَعٌ ] وه‌ جێنشین و جێگیرتان ده‌كات له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی و ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ناخی زه‌وی، یاخود ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ له‌ناو ڕه‌حمی ئافره‌تدا جێگیر ئه‌بێت وه‌ له‌ پشتی پیاواندا ده‌رده‌چێت [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَفْقَهُونَ (٩٨) ] ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه‌ پێداوه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ تێ بگه‌ن

Al-An'aam 6:98Listen in Qur'an →
99

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجْنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَىْءٍۢ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًۭا نُّخْرِجُ مِنْهُ حَبًّۭا مُّتَرَاكِبًۭا وَمِنَ ٱلنَّخْلِ مِن طَلْعِهَا قِنْوَانٌۭ دَانِيَةٌۭ وَجَنَّٰتٍۢ مِّنْ أَعْنَابٍۢ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشْتَبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍ ۗ ٱنظُرُوٓا۟ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَيَنْعِهِۦٓ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكُمْ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).

[ وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران بۆ ئێوه‌ دائه‌به‌زێنێ [ فَأَخْرَجْنَا بِهِ نَبَاتَ كُلِّ شَيْءٍ ] كه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ جۆره‌ها ڕووه‌ك بۆ ئێوه‌ ده‌رئه‌كه‌ین و ئه‌ڕوێنین [ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِرًا ] وه‌ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ سه‌وزایى و دارى سه‌وزتان بۆ ئه‌ڕوێنین [ نُخْرِجُ مِنْهُ حَبًّا مُتَرَاكِبًا ] وه‌ هه‌ندێك دانه‌وێڵه‌ی كه‌ڵه‌كه‌ بوو له‌سه‌ر یه‌ك ده‌رده‌كه‌ین وه‌كو گوڵه‌گه‌نم كه‌ له‌ناو ئه‌و گوڵه‌دا چه‌ندێك گه‌نم له‌سه‌ر یه‌ك كۆبۆته‌وه‌ [ وَمِنَ النَّخْلِ مِنْ طَلْعِهَا قِنْوَانٌ دَانِيَةٌ ] وه‌ له‌ په‌له‌كانی دارخورما كه‌ ئه‌و هه‌موو خورمایه‌ی پێوه‌یه‌ وه‌ نزیكن و ئه‌توانن لێی بكه‌نه‌وه‌ [ وَجَنَّاتٍ مِنْ أَعْنَابٍ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ ] وه‌ جۆره‌ها باخ له‌ ترێ و زه‌یتون و هه‌نار [ مُشْتَبِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] كه‌ ته‌ماشا بكه‌ی له‌ قه‌باره‌دا یان له‌ ڕه‌نگدا له‌وانه‌یه‌ لێك بچن به‌ڵام له‌ تامدا لێك ناچن و هه‌ر یه‌كه‌و تامێكی جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌میش دیسانه‌وه‌ تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌خات [ انْظُرُوا إِلَى ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ وَيَنْعِهِ ] ته‌ماشاى به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكه‌ن كاتێك كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م و پێ ئه‌گات بزانن چۆنه‌ [ إِنَّ فِي ذَلِكُمْ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ (٩٩) ]دیسانه‌وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ باسكرا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵات و حیكمه‌تى خواى گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ ئیماندار بن

Al-An'aam 6:99Listen in Qur'an →
100

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ ٱلْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا۟ لَهُۥ بَنِينَ وَبَنَٰتٍۭ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ

(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕو کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه‌، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن.

{خوای گەورە بێ هاوەڵ و بێ‌ شەریكە}

[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ ] له‌ناو مرۆڤدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ جنیان كردووه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و عیباده‌تیان ده‌كه‌ن و به‌گه‌وره‌یان ده‌زانن، یان گوێڕایه‌ڵى جنیان كردووه‌ له‌ په‌رستنى بته‌كانیان [ وَخَلَقَهُمْ ] له‌ كاتێك كه‌ ئه‌زانن خوای گه‌وره‌ ئه‌وانی دروست كردووه‌ نه‌ك جنیه‌كان ئه‌وانی دروست كردبێ ئه‌ی بۆ ئه‌یانكه‌نه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه‌، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسى كوڕی خوایه‌، جووله‌كه‌ ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه‌، كوڕو كچیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌داو درۆیان هه‌ڵئه‌به‌ست به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ زانیاریان هه‌بێ به‌ڵكو له‌ نه‌زانى و نه‌فامى¬یانه‌وه‌ بوو [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يَصِفُونَ (١٠٠) ] پاك و مونه‌ززه‌هی و به‌رزو بڵندی بۆ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ پاك و مونه‌ززه‌هو به‌رزو بڵندتره‌ له‌و قسه‌ پووچه‌ڵانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یكه‌ن كه‌ كوڕو كچ ئه‌ده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌، خوای گه‌وره‌ پێویستی پێی نیه‌

Al-An'aam 6:100Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.