Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 71–80 of 165

71

قُلْ أَنَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِى ٱسْتَهْوَتْهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِى ٱلْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُۥٓ أَصْحَٰبٌۭ يَدْعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلْهُدَى ٱئْتِنَا ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۖ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه‌) په‌رستن و هاناو هاوار بۆ که‌سێک یان بۆ شتێک به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێبگه‌یه‌نێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگه‌ز بکرێینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داین، ئێمه وه‌کو ئه‌و که‌سه بین که شه‌یتانه‌کان ده‌ستیان لێوه‌شاند بێت و شێتیان کردبێت، به‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه و چه‌ند هاوه‌ڵێکی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێن): وه‌ره بۆ لای ئێمه‌، (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی ته‌واوه‌، ئێمه فه‌رمانمان پێدراوه که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانیان ببین، (به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین).

[ قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێمه‌ دوعا بكه‌ین و بپاڕێینه‌وه‌ له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌و بت و شتانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یانپه‌رستن كه‌ نه‌ سوودیان به‌ده‌سته‌ نه‌ زیان، وه‌ سوودو زیانی ئێمه‌ به‌ده‌ست ئه‌وان نیه‌ [ وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه‌ هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه‌و پاشه‌وپاش بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ گومڕایی و كوفر له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داوین [ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا ] وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌یتان وێڵی كردوون و سه‌ری لێ شێواندوون له‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌ نازانن به‌ چ ئاڕاسته‌و به‌ چ لایه‌كدا بڕۆن وه‌ هاوڕێشیان هه‌یه‌ له‌ ڕێگاكه‌دا كه‌ بانگیان لێ ئه‌كه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست به‌ڵام ئه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رلێشێواو بووه‌ نازانێ كام ڕێگایه‌ بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ نمونه‌ى كه‌سێكه‌ كه‌ شوێن شه‌یتان كه‌وتووه‌و له‌ حه‌ق لایداوه‌و وه‌ڵامى خواى گه‌وره‌و بانگخوازانى حه‌ق ناداته‌وه‌ [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ته‌نها ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕازی بووه‌ بۆ به‌نده‌كانی جگه‌ له‌وه‌ هه‌مووی ڕێگای به‌تاڵ و پووچه‌ڵه‌ [ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٧١) ] وه‌ فه‌رمانمان پێكراوه‌ كه‌ خۆمان ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌ین.

Al-An'aam 6:71Listen in Qur'an →
72

وَأَنْ أَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّقُوهُ ۚ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

هه‌روه‌ها (فه‌رمانمان پێدراوه‌): نوێژو دروشمه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له خه‌شم و قینی خوا خۆتان بپارێزن، ئه‌و په‌روه‌ردگاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێینه‌وه‌.

[ وَأَنْ أَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَاتَّقُوهُ ] وه‌ فه‌رمانمان پێكراوه‌ كه‌ نوێژه‌كانمان بكه‌ین وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ین [ وَهُوَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٧٢) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شر كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌و بۆ لای كه‌سی تر نیه‌.

Al-An'aam 6:72Listen in Qur'an →
73

وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ ۚ قَوْلُهُ ٱلْحَقُّ ۚ وَلَهُ ٱلْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ ۚ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ۚ وَهُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْخَبِيرُ

هه‌ر ئه‌و زاته ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه‌، هه‌ر ڕۆژێک هه‌ر کاتێک فه‌رمان (به نه‌مان و له‌ناوچوونی بدات) بێ دواکه‌وتن پێش دێت، فه‌رمان و گوفتاری ئه‌وزاته هه‌میشه ڕاست و به‌جێیه و ئه‌نجامدراوه‌، له‌و ڕۆژه‌ی فوو ده‌کرێت به (صور)دا ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوایه‌، هه‌ر ئه‌و زانای نهێنی و ئاشکرایه‌، هه‌ر ئه‌ویش خوایه‌کی دانا و ئاگایه (به هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی).

[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌رى [ وَيَوْمَ يَقُولُ كُنْ فَيَكُونُ ] وه‌ هه‌ر كاتێكیش له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ بفه‌رمووێ: (كُنْ) ببه‌ یان فه‌رمان بكات به‌ زیندووبوونه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی زیندوو ئه‌بێته‌وه‌ [ قَوْلُهُ الْحَقُّ ] ته‌نها قسه‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌ حه‌قه‌ به‌ ره‌هایى [ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] وه‌ موڵكیش هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا له‌ دونیاشدا موڵك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام بۆیه‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌ كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ی موڵك بكات [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] خوای گه‌وره‌ زانای نهێنی و په‌نهان و ئاشكراكانه‌ [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (٧٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێیه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌هه‌موو شتێك.

Al-An'aam 6:73Listen in Qur'an →
74

۞ وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ ءَازَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا ءَالِهَةً ۖ إِنِّىٓ أَرَىٰكَ وَقَوْمَكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ

(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابوردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته خوا؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.

{گفتوگۆی نێوان ئیبراهیم پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}

[ وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً ] كاتێك ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - به‌ باوكی وت كه‌ ناوى (ئازه‌ر) و (تارح) بووه‌، یان یه‌كێكیان نازناو بووه‌: ئایا تۆ ئه‌و بتانه‌ ئه‌كه‌یته‌ خواو جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و بتانه‌ ئه‌په‌رستی كه‌ به‌ده‌ستی خۆت دروستی ئه‌كه‌یت و ئه‌یتاشیت [ إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (٧٤) ] به‌راستى من خۆت و قه‌ومه‌ بت په‌رسته‌كه‌یشت ئه‌بینم كه‌ ئێوه‌ له‌ گومڕاییه‌كی زۆر ئاشكرادان وه‌ له‌ ڕێگای حه‌ق لاتان داوه‌.

Al-An'aam 6:74Listen in Qur'an →
75

وَكَذَٰلِكَ نُرِىٓ إِبْرَٰهِيمَ مَلَكُوتَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلِيَكُونَ مِنَ ٱلْمُوقِنِينَ

به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تۆکمه‌مان له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیشانی ئیبراهیم ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه به‌ده‌ست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.

[ وَكَذَلِكَ نُرِي إِبْرَاهِيمَ مَلَكُوتَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] به‌م شێوازه‌ ئێمه‌ موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی نیشانی ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - ئه‌ده‌ین (مجاهد) ده‌فه‌رمێت: خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێكی نیشان داوه‌ ته‌نانه‌ت ئاسمانه‌ به‌رزه‌كان و زه‌ویش [ وَلِيَكُونَ مِنَ الْمُوقِنِينَ (٧٥) ] تا له‌و كه‌سانه‌ بێ كه‌ به‌چاوی خۆی ئه‌و شته‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ ببینێ وه‌ زیاتر یه‌قینی له‌لا دروست بێ.

Al-An'aam 6:75Listen in Qur'an →
76

فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ ٱلَّيْلُ رَءَا كَوْكَبًۭا ۖ قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَآ أُحِبُّ ٱلْءَافِلِينَ

ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه‌، کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم.

[ فَلَمَّا جَنَّ عَلَيْهِ اللَّيْلُ ] كاتێك كه‌ شه‌و ڕووناكی ڕۆژی داپۆشی به‌ تاریكیه‌كه‌ی [ رَأَى كَوْكَبًا قَالَ هَذَا رَبِّي ] ئه‌ستێره‌یه‌كی بینی وتی: ئه‌مه‌ خوای منه‌، وتراوه‌: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ بكاته‌ حوجه‌و به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر قه‌ومه‌كه‌یه‌وه‌ [ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَا أُحِبُّ الْآفِلِينَ (٧٦) ] كاتێك كه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ ئاوا بوو وه‌ دیار نه‌ما وتی: من خوایه‌كم خۆش ناوێ كه‌ ئاوا بێت و دیار نه‌مێنێ.

Al-An'aam 6:76Listen in Qur'an →
77

فَلَمَّا رَءَا ٱلْقَمَرَ بَازِغًۭا قَالَ هَٰذَا رَبِّى ۖ فَلَمَّآ أَفَلَ قَالَ لَئِن لَّمْ يَهْدِنِى رَبِّى لَأَكُونَنَّ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلضَّآلِّينَ

ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌، کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی نه‌دامایه‌، ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بووم.

[ فَلَمَّا رَأَى الْقَمَرَ بَازِغًا ] دوای ئه‌وه‌ كاتێك كه‌ مانگی بینی ده‌ركه‌وت [ قَالَ هَذَا رَبِّي ] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه‌ [ فَلَمَّا أَفَلَ قَالَ لَئِنْ لَمْ يَهْدِنِي رَبِّي لَأَكُونَنَّ مِنَ الْقَوْمِ الضَّالِّينَ (٧٧) ] كاتێك كه‌ مانگیش ئاوا بوو دیار نه‌ما وتی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تم نه‌دات ئه‌وه‌ منیش یه‌كێك ئه‌بم له‌و قه‌ومه‌ وێڵ و گومڕاو سه‌رلێشێواوانه‌ی كه‌ ڕێگای حه‌قیان ون كردووه‌.

Al-An'aam 6:77Listen in Qur'an →
78

فَلَمَّا رَءَا ٱلشَّمْسَ بَازِغَةًۭ قَالَ هَٰذَا رَبِّى هَٰذَآ أَكْبَرُ ۖ فَلَمَّآ أَفَلَتْ قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ

ئینجا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه‌، ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، ئه‌ی خزمینه‌، به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار).

[ فَلَمَّا رَأَى الشَّمْسَ بَازِغَةً ] كاتێك كه‌ خۆری بینی و خۆر ده‌ركه‌وت [ قَالَ هَذَا رَبِّي هَذَا أَكْبَرُ ] وتی: ئه‌مه‌یان خوای منه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تره‌ ئه‌مه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوا بێ [ فَلَمَّا أَفَلَتْ ] كاتێك كه‌ خۆریش ئاوا بوو [ قَالَ يَا قَوْمِ إِنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (٧٨) ] وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم من به‌ریم له‌ هه‌موو ئه‌و په‌رستراوانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یانپه‌رستن له‌ خۆرو مانگ و ئه‌ستێره‌و بت و په‌یكه‌ر ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن كه‌ هه‌مووی ئاوا ئه‌بێت و نامێنێ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ خوا بن چۆن ئه‌بێ خوا ئاوابێت و دیار نه‌مێنێ.

Al-An'aam 6:78Listen in Qur'an →
79

إِنِّى وَجَّهْتُ وَجْهِىَ لِلَّذِى فَطَرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ حَنِيفًۭا ۖ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه‌، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که‌): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.

[ إِنِّي وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا ] من ڕووی خۆم كردۆته‌ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ دروستكاری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و به‌تاك و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستم، له‌ شیرك و هه‌موو دینه‌كانی تر لائه‌ده‌م بۆ دینی حه‌قی ئیسلام و ته‌وحید [ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (٧٩) ] وه‌ من له‌و كه‌سانه‌ نیم كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌م.

Al-An'aam 6:79Listen in Qur'an →
80

وَحَآجَّهُۥ قَوْمُهُۥ ۚ قَالَ أَتُحَٰٓجُّوٓنِّى فِى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنِ ۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّى شَيْـًۭٔا ۗ وَسِعَ رَبِّى كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ

(که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت، په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟

[ وَحَاجَّهُ قَوْمُهُ ] قه‌ومه‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵێ و موناقه‌شه‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ردا- صلى الله عليه وسلم - كرد [ قَالَ أَتُحَاجُّونِّي فِي اللَّهِ وَقَدْ هَدَانِ ] فه‌رمووى: ئایا ئێوه‌ مشتومڕو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مندا ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ شه‌ریك و هاوشێوه‌ی نیه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی منی داوه‌ بۆ ئه‌م ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستیه‌ ئێوه‌ ئه‌تانه‌وێ من بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ شیرك و گومڕایی و نه‌زانی [ وَلَا أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِ ] وه‌ من ناترسێم له‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ كردووتانه‌ به‌خوا بۆ خۆتان و ئه‌یانپه‌رستن كردووتانه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ [ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ رَبِّي شَيْئًا ] ئه‌وان ناتوانن زیانم پێ بگه‌یه‌نن ئیلا ئه‌گه‌ر خوا خۆی زیانم پێ بگه‌یه‌نێ به‌هۆی تاوانێكه‌وه‌ كه‌ كردبێتم [ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ (٨٠) ] وه‌ زانیاری خوای گه‌وره‌ یه‌كجار فراوانه‌و ده‌وری هه‌موو شته‌كانی داوه‌ ئه‌وه‌ بۆ یاد ناكه‌نه‌وه‌و بیر ناكه‌نه‌وه‌.

Al-An'aam 6:80Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.