قُلْ أَنَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا وَنُرَدُّ عَلَىٰٓ أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ كَٱلَّذِى ٱسْتَهْوَتْهُ ٱلشَّيَٰطِينُ فِى ٱلْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُۥٓ أَصْحَٰبٌۭ يَدْعُونَهُۥٓ إِلَى ٱلْهُدَى ٱئْتِنَا ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى ٱللَّهِ هُوَ ٱلْهُدَىٰ ۖ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه) په‌رستن و هاناو هاوار بۆ که‌سێک یان بۆ شتێک به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێبگه‌یه‌نێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگه‌ز بکرێینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داین، ئێمه وه‌کو ئه‌و که‌سه بین که شه‌یتانه‌کان ده‌ستیان لێوه‌شاند بێت و شێتیان کردبێت، به‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه و چه‌ند هاوه‌ڵێکی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێن): وه‌ره بۆ لای ئێمه، (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی ته‌واوه، ئێمه فه‌رمانمان پێدراوه که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانیان ببین، (به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین).
[ قُلْ أَنَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُنَا وَلَا يَضُرُّنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێمه دوعا بكه‌ین و بپاڕێینه‌وه له جگه له خوای گه‌وره له‌و بت و شتانه‌ی كه ئێوه ئه‌یانپه‌رستن كه نه سوودیان به‌ده‌سته نه زیان، وه سوودو زیانی ئێمه به‌ده‌ست ئه‌وان نیه [ وَنُرَدُّ عَلَى أَعْقَابِنَا بَعْدَ إِذْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه‌و پاشه‌وپاش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گومڕایی و كوفر له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره هیدایه‌تی داوین [ كَالَّذِي اسْتَهْوَتْهُ الشَّيَاطِينُ فِي الْأَرْضِ حَيْرَانَ لَهُ أَصْحَابٌ يَدْعُونَهُ إِلَى الْهُدَى ائْتِنَا ] وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌یتان وێڵی كردوون و سه‌ری لێ شێواندوون له‌سه‌ر زه‌ویدا كه نازانن به چ ئاڕاسته‌و به چ لایه‌كدا بڕۆن وه هاوڕێشیان هه‌یه له ڕێگاكه‌دا كه بانگیان لێ ئه‌كه‌ن بۆ ڕێگای ڕاست به‌ڵام ئه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رلێشێواو بووه نازانێ كام ڕێگایه بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه نمونه‌ى كه‌سێكه كه شوێن شه‌یتان كه‌وتووه‌و له حه‌ق لایداوه‌و وه‌ڵامى خواى گه‌وره‌و بانگخوازانى حه‌ق ناداته‌وه [ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: به‌ته‌نها ڕێگای ڕاست و هیدایه‌ت هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره ڕازی بووه بۆ به‌نده‌كانی جگه له‌وه هه‌مووی ڕێگای به‌تاڵ و پووچه‌ڵه [ وَأُمِرْنَا لِنُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٧١) ] وه فه‌رمانمان پێكراوه كه خۆمان ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌ین.