Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 61–70 of 165

61

وَهُوَ ٱلْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِۦ ۖ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ

ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێرو تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته‌) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کارو کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن.

{تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە}

[ وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باڵاده‌ست و به‌توانایه‌ له‌سه‌رووی به‌نده‌كانیه‌وه‌ [ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً ] وه‌ مه‌لائیكه‌تیش ئه‌نێرێته‌ سه‌رتان كه‌ كرده‌وه‌كانتان بپارێزێ و بینوسێت، یاخود خۆتان بپارێزێ له‌ به‌ڵاو موسیبه‌ت [ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا ] تا مردن ئه‌گات به‌ یه‌كێكتان فریشته‌كانی ئێمه‌ ڕوحی ئه‌كێشن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: فریشته‌ی گیانكێشان یارمه‌تیده‌رى هه‌یه‌ له‌ فریشته‌كانى تر كه‌ ئه‌وان گیان ده‌كێشن و روح بگاته‌ گه‌روو (ملك الموت) ده‌یكێشێت [ وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ (٦١) ] وه‌ ئه‌وان هیچ كه‌مته‌رخه‌میه‌ك ناكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێیان كردبێ له‌ گیانكێشان.

Al-An'aam 6:61Listen in Qur'an →
62

ثُمَّ رُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۚ أَلَا لَهُ ٱلْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ ٱلْحَٰسِبِينَ

پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه‌، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێراو له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه‌.

[ ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ] پاشان فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحتان ئه‌كێشێ و ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوایه‌كی حه‌قه‌، یان خه‌ڵكى هه‌موویان له‌ رۆژى قیامه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ [ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ ] ئایا هه‌ر حوكم و بڕیار بۆ خوای گه‌وره‌ نیه‌ [ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ (٦٢) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خێراترین حساب و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و پێویستی به‌ بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین نیه‌.

Al-An'aam 6:62Listen in Qur'an →
63

قُلْ مَن يُنَجِّيكُم مِّن ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ تَدْعُونَهُۥ تَضَرُّعًۭا وَخُفْيَةًۭ لَّئِنْ أَنجَىٰنَا مِنْ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ

ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه‌، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه‌.

[ قُلْ مَنْ يُنَجِّيكُمْ مِنْ ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: كێ هه‌یه‌ ئێوه‌ ڕزگار بكات له‌ تاریكیه‌كانی وشكانی و ده‌ریادا [ تَدْعُونَهُ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ] كه‌ دوعا ئه‌كه‌ن وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ به‌ زه‌لیلی و به‌ملكه‌چی و بێده‌سه‌ڵاتی وه‌ به‌ نهێنی، یان به‌ ئاشكراو نهێنى [ لَئِنْ أَنْجَانَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (٦٣) ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ له‌م ناخۆشی و سه‌غڵه‌تی و تاریكییانه‌ ڕزگارمان بكات ئه‌وا له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌بین كه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ین.

Al-An'aam 6:63Listen in Qur'an →
64

قُلِ ٱللَّهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍۢ ثُمَّ أَنتُمْ تُشْرِكُونَ

جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.

[ قُلِ اللَّهُ يُنَجِّيكُمْ مِنْهَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ توانای هه‌یه‌ ئێوه‌ ڕزگار بكات له‌و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تی و تاریكییانه‌ [ وَمِنْ كُلِّ كَرْبٍ ] وه‌ له‌ هه‌موو غه‌م و په‌ژاره‌و ناخۆشییه‌ك [ ثُمَّ أَنْتُمْ تُشْرِكُونَ (٦٤) ] به‌ڵام پاشان ئێوه‌ ئه‌م شته‌ له‌بیر ئه‌كه‌ن وه‌ له‌ كاتى خۆشیدا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن.

Al-An'aam 6:64Listen in Qur'an →
65

قُلْ هُوَ ٱلْقَادِرُ عَلَىٰٓ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًۭا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًۭا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ

پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توندو تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.

[ قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ كه‌ سزایه‌كتان بۆ بنێرێ له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ به‌رد بارین یان باران بارین یان با یان هه‌ر سزایه‌كی تر، كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ ] یاخود له‌ ژێر پێیه‌كانتانه‌وه‌ به‌ بوومه‌له‌رزه‌و ڕۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا یان به‌غه‌رق بوون یان به‌هه‌ر شێوازێكی تر، دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ] یان بتانكاته‌ به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گروپ گروپ و پارچه‌ پارچه‌، وه‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌ بكه‌ن و هه‌ندێكتاندا به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا زاڵ بن به‌ كوشتن و دیل گرتن و وێرانكاری، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مه‌یان سوكتره‌ [ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] ته‌ماشا بكه‌ و بزانه‌ چۆن ئێمه‌ نیشانه‌و به‌ڵگه‌ ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ [ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (٦٥) ] به‌ڵكو تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه‌.

Al-An'aam 6:65Listen in Qur'an →
66

وَكَذَّبَ بِهِۦ قَوْمُكَ وَهُوَ ٱلْحَقُّ ۚ قُل لَّسْتُ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ

(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت).

[ وَكَذَّبَ بِهِ قَوْمُكَ وَهُوَ الْحَقُّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ی تۆ كه‌ قوره‌یشه‌ ئه‌م قورئانه‌یان به‌درۆزانی، یاخود سزای خوای گه‌وره‌یان به‌درۆزانی له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌مه‌ حه‌ق و ڕاستیه‌و هیچ گومانێكی تیا نیه‌ [ قُلْ لَسْتُ عَلَيْكُمْ بِوَكِيلٍ (٦٦) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من ناتوانم كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ بپارێزم تا پاداشت یان سزاتان بده‌مه‌وه‌ له‌سه‌ری ته‌نها ئیشی من گه‌یاندنی دینی خوای گه‌وره‌یه‌.

Al-An'aam 6:66Listen in Qur'an →
67

لِّكُلِّ نَبَإٍۢ مُّسْتَقَرٌّۭ ۚ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ

بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه‌) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه‌، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن.

[ لِكُلِّ نَبَإٍ مُسْتَقَرٌّ وَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (٦٧) ] هه‌موو هه‌واڵێك جێگیر ئه‌بێت و روو ده‌دات، واته‌: له‌ داهاتوودا ڕاستیه‌تی ئه‌و شتانه‌تان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ من هه‌واڵتان پێ ئه‌ده‌م.

Al-An'aam 6:67Listen in Qur'an →
68

وَإِذَا رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ يَخُوضُونَ فِىٓ ءَايَٰتِنَا فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦ ۚ وَإِمَّا يُنسِيَنَّكَ ٱلشَّيْطَٰنُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ ٱلذِّكْرَىٰ مَعَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕو کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه‌، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه‌.

{دانەنیشتن لە مەجلیسی خراپەكاراندا}

[ وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌بینی كه‌ ڕۆئه‌چن له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌وه‌ی به‌درۆی ئه‌زانن و ڕه‌تی ئه‌كه‌نه‌وه‌و گاڵته‌ی پێ ئه‌كه‌ن [ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ ] ئه‌وا تۆ پشتیان تێ بكه‌و له‌گه‌ڵیان دامه‌نیشه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر دانیشتبووی ئه‌وه‌ ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێله‌ [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا قسه‌كانیان ئه‌گۆڕن و ئه‌چنه‌ سه‌ر باس و خواسێكی تر، كه‌ نه‌هی كراوه‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كوفر ئه‌كه‌ن، وه‌ نه‌هی كردنه‌ له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیده‌عیشدا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دروست نیه‌ مرۆڤـ له‌گه‌ڵیان دابنیشێ [ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلَا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٦٨) ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌یتان ئه‌وه‌ی له‌بیرت برده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵسیت و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێلی دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بیرت كه‌وته‌وه‌و یادت خرایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ دامه‌نیشه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار كه‌ گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ یان به‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ن.

Al-An'aam 6:68Listen in Qur'an →
69

وَمَا عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِم مِّن شَىْءٍۢ وَلَٰكِن ذِكْرَىٰ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ

(هه‌رچه‌نده‌) تاوانی نه‌فامان هیچ کار ناکاته سه‌ر پاداشتی ئه‌وانه‌ی خواناس و دیندارن، به‌ڵام (ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوو) یادخستنه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن (له‌و کۆڕو کۆمه‌ڵانه و یاخیه‌کانیش دابچڵه‌کێن).

[ وَمَا عَلَى الَّذِينَ يَتَّقُونَ مِنْ حِسَابِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ خۆیان ئه‌پارێزن هیچ شتێكیان له‌سه‌ر نیه‌ كه‌ خه‌ڵكی تر گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكات ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ به‌جێ بێلن و بڕۆن [ وَلَكِنْ ذِكْرَى لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٦٩) ] به‌ڵكو ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان لم كاره‌ بپارێزن.

Al-An'aam 6:69Listen in Qur'an →
70

وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ دِينَهُمْ لَعِبًۭا وَلَهْوًۭا وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۚ وَذَكِّرْ بِهِۦٓ أَن تُبْسَلَ نَفْسٌۢ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ وَإِن تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍۢ لَّا يُؤْخَذْ مِنْهَآ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبْسِلُوا۟ بِمَا كَسَبُوا۟ ۖ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کارو کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه‌، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کارو کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه‌، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه‌، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه‌.

[ وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا ] وه‌ تۆ واز له‌و كه‌سانه‌ بێنه‌ كه‌ دینه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ یاری و گاڵته‌جاری و كاتی پێ به‌سه‌ر ئه‌به‌ن [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] وه‌ ژیانی دونیا له‌ خشته‌ی بردوون و فریوی داون [ وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ ] وه‌ یادی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ خۆیان تووشی به‌هیلاك دان و ئابڕوو بردن و سزا كردووه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌ وه‌ خۆیان له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ڕزگار بكه‌ن [ لَيْسَ لَهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ هیچ دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌رو یارمه‌تیده‌رو تكاكارێكیان نیه‌ [ وَإِنْ تَعْدِلْ كُلَّ عَدْلٍ لَا يُؤْخَذْ مِنْهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك ببه‌خشن و فیدیه‌ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕزگاریان بێت له‌ سزاى ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌وا هیچ فیدیه‌و ڕزگاركردنێك نیه‌و كه‌س ناتوانێ ڕزگاریان بكات [ أُولَئِكَ الَّذِينَ أُبْسِلُوا بِمَا كَسَبُوا ] ئه‌مانه‌ كه‌ دینیان كردووه‌ به‌ یاری و گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی پێ ئه‌كه‌ن خۆیان رووبه‌ڕووی به‌هیلاك دان كردۆته‌وه‌و نه‌فسی خۆیان به‌هیلاك داوه‌ [ لَهُمْ شَرَابٌ مِنْ حَمِيمٍ ] ئه‌مانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت ئاو و خواردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاگری دۆزه‌خ گه‌رم كراوه‌ كه‌ كاتێك ئه‌یخۆن هه‌موو پێست و ناوسكیان ئه‌توێنێته‌وه‌ [ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ (٧٠) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و كوفرانه‌ی كه‌ كردوویانه‌.

Al-An'aam 6:70Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.