وَأَنذِرْ بِهِ ٱلَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِۦ وَلِىٌّۭ وَلَا شَفِيعٌۭ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
که‌واته، به قورئان ئه‌وانه ئاگادار‌و هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانی‌یان لێبکات، که‌سیش نیه تکاکاریان بێت، (ئه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه) بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن و (له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا بن).
[ وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌و قورئانه پیرۆزه ئینزاری ئه‌و كه‌سانه بكه كه ئه‌ترسێن له‌وه‌ی كه له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره حه‌شریان بكات و زیندوویان بكاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات [ لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ ] كه له‌و ڕۆژه‌دا هیچ دۆست و خۆشه‌ویستێكیان نیه كه دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستییان بكات، وه هیچ پشتیوانێكیان نیه كه پشتیوانیان بێت، وه سه‌رخه‌رو تكاكارێكیان لای خوای گه‌وره نیه تكایان بۆ بكات [ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (٥١) ] به‌ڵكو به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌و ترساندنه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه.