بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ
(نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.
[ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ ] به‌ڵكو له‌م حاڵه‌دا ئێوه به‌وپه‌ڕی ئیخلاصهوه له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه چونكه ده‌زانن جگه له خواى گه‌وره كه‌س ناتوانێت سزاى خواى گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه [ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ ] وه ئه‌وه‌ی كه ئێوه له خوای گه‌وره پاڕاونه‌ته‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌رتانی لائه‌بات له سزا ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت [ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ (٤١) ] وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌تانكرد به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و له كاتی خۆشی‌دا لێیان ئه‌پاڕانه‌وه هه‌مووی له‌بیر ئه‌كه‌ن و پشتیان تێ ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانن هیچ سوودێكی نیه.