Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 165

41

بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَآءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ

(نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه‌) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.

[ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ ] به‌ڵكو له‌م حاڵه‌دا ئێوه‌ به‌وپه‌ڕی ئیخلاصه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌پاڕێنه‌وه‌ چونكه‌ ده‌زانن جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌س ناتوانێت سزاى خواى گه‌وره‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕاونه‌ته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌رتانی لائه‌بات له‌ سزا ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت [ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ (٤١) ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌تانكرد به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و له‌ كاتی خۆشیدا لێیان ئه‌پاڕانه‌وه‌ هه‌مووی له‌بیر ئه‌كه‌ن و پشتیان تێ ئه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زانن هیچ سوودێكی نیه‌.

Al-An'aam 6:41Listen in Qur'an →
42

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَخَذْنَٰهُم بِٱلْبَأْسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ

سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه‌.

{سزای خوا بۆ تەوبە كردن‌و گەڕاندنەوەیە لە تاوان}

[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ ] وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ئوممه‌تانی پێش تۆش ناردووه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ئیمانیان نه‌هێناوه‌ تووشی فه‌قیری و نه‌خۆشی و به‌ڵاو موسیبه‌تمان كردوون له‌ لاشه‌یاندا [ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (٤٢) ] به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه‌ دوعا له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-An'aam 6:42Listen in Qur'an →
43

فَلَوْلَآ إِذْ جَآءَهُم بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا۟ وَلَٰكِن قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزاو پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.

[ فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا ] ئه‌بوایه‌ كاتێك كه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی ئێمه‌یان بۆ بهاتایه‌ به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕانایه‌ته‌وه‌ [ وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وان دڵیان زیاتر ڕه‌ق بوو [ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه‌ شه‌یتانیش كرده‌وه‌ خراپه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌و له‌لایان جوانی كرد تا گومڕای كردن و له‌ خشته‌ی بردن.

Al-An'aam 6:43Listen in Qur'an →
44

فَلَمَّا نَسُوا۟ مَا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَٰبَ كُلِّ شَىْءٍ حَتَّىٰٓ إِذَا فَرِحُوا۟ بِمَآ أُوتُوٓا۟ أَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ فَإِذَا هُم مُّبْلِسُونَ

ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.

[ فَلَمَّا نَسُوا مَا ذُكِّرُوا بِهِ ] كاتێك كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ یادیان خرایه‌وه‌ له‌بیریان كرد وه‌ په‌ندو ئامۆژگاریان وه‌رنه‌گرت له‌و نه‌خۆشی و فه‌قیری و هه‌ژاری و ده‌ردو به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ [ فَتَحْنَا عَلَيْهِمْ أَبْوَابَ كُلِّ شَيْءٍ ] ئه‌و كاته‌ ده‌رگای هه‌موو شتێكمان لێ كردنه‌وه‌ له‌ خێرو چاكه‌ كه‌ بۆ (ئیستیدراجه‌) چونكه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نین، وه‌ هه‌ر كه‌سێك تاوان بكات و خوا پێى ببه‌خشێت ئه‌وه‌ (ئیستیدراجه‌) با ئاگادار بێت و زوو ته‌وبه‌ بكات [ حَتَّى إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا ] تا له‌خۆبایی بوون و دڵخۆش بوون به‌و نازو نیعمه‌ته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیبوون وه‌ ته‌كه‌بوریان كرد [ أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً ] له‌ناكاودا بردماننه‌وه‌ [ فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ (٤٤) ] ئه‌و كاته‌ ئه‌وان خه‌فه‌تبارو په‌شیمان و بێئومێد ئه‌بن به‌ڵام هیچ سوودێكیان پێ ناگه‌یه‌نێ، خواى گه‌وره‌ ئوممه‌تان سزا ده‌دات له‌ كاتى خۆشى و نازو نیعمه‌تدا.

Al-An'aam 6:44Listen in Qur'an →
45

فَقُطِعَ دَابِرُ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ۚ وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئه‌وکاته بوونه‌وه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانداران و فریشته‌کاندا ده‌ڵێن: الحمد لله ڕب العالمین).

[ فَقُطِعَ دَابِرُ الْقَوْمِ الَّذِينَ ظَلَمُوا ] ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ دوای كه‌سانی زاڵم و سته‌مكار ئه‌بڕێته‌وه‌و ڕیشه‌كێشیان ده‌كات [ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٤٥) ] وه‌ حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ الله كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌، كه‌ ئه‌میش فێركردنی ئیماندارانه‌ له‌ كاتی هاتنی نیعمه‌تدا حه‌مدو سه‌نای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-An'aam 6:45Listen in Qur'an →
46

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ ٱللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَٰرَكُمْ وَخَتَمَ عَلَىٰ قُلُوبِكُم مَّنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِهِ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و بێ باوه‌ڕانه‌) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ده‌زگای بیستن و بینینتان لێ وه‌ربگرێته‌وه و مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌کانتاندا، ئایا خوایه‌ک هه‌یه جگه الله ئه‌و ده‌زگایانه‌تان بۆ بهێنێته‌وه‌؟ سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن چه‌نده‌ها نموونه و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه‌، پاشان ئه‌وان هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.

[ قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَخَذَ اللَّهُ سَمْعَكُمْ وَأَبْصَارَكُمْ وَخَتَمَ عَلَى قُلُوبِكُمْ مَنْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ يَأْتِيكُمْ بِهِ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ثُمَّ هُمْ يَصْدِفُونَ (٤٦) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیستن و بینینتان بباته‌وه‌ یان گوێ و چاوتان نه‌هێلێت، وه‌ مۆر بدات له‌سه‌ر دڵتان جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌ هیچ خواى تر هه‌یه‌ كه‌ بۆتان بێنێته‌وه‌و پێتان ببه‌خشێته‌وه‌، ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ته‌ماشا بكه‌و بزانه‌ چۆن نیشانه‌كانى خۆمان جۆراو جۆرو روون ده‌كه‌ینه‌وه‌ پاشان ئه‌وان پشت له‌ حه‌ق هه‌ڵده‌كه‌ن و لاده‌ده‌ن و رێگرى خه‌ڵكیش ده‌كه‌ن، یاخود مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌توانن حه‌ق ببیستن و بینین.

Al-An'aam 6:46Listen in Qur'an →
47

قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا کتوپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێگرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟

[ قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ بَغْتَةً أَوْ جَهْرَةً هَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ (٤٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر له‌ ناكاودا سزاى خواى گه‌وره‌تان بۆ بێت، یان به‌ ئاشكرا ئایا جگه‌ له‌ قه‌ومی زاڵم و سته‌مكاران كێی تر هه‌یه‌ كه‌ له‌ناوچێ، واته‌: خوای گه‌وره‌ ته‌نها زاڵمان و سته‌مكاران له‌ناو ئه‌بات و یه‌كخواپه‌رستان رزگار ده‌كات.

Al-An'aam 6:47Listen in Qur'an →
48

وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ ۖ فَمَنْ ءَامَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌، نه غه‌مبار ده‌بن.

[ وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ ] وه‌ ئێمه‌ پێغه‌مبه‌ران نانێرین ئیلا مژده‌ده‌رن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان پێ دێنن وه‌ شوێنیان ده‌كه‌ون به‌ به‌هه‌شت [ وَمُنْذِرِينَ ] وه‌ ترسێنه‌رن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچیان ئه‌كه‌ن به‌ سزای ڕۆژی قیامه‌ت [ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان بێنێ به‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ران هێناویانه‌ وه‌ چاكه‌ بكات و شوێنیان بكه‌وێت [ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ ] ئه‌مانه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت هیچ ترسێكیان له‌سه‌ر نیه‌ بۆ داهاتوویان [ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (٤٨) ] وه‌ هیچ خه‌فه‌تێكیش ناخۆن له‌ ڕابردوو له‌وه‌ی كه‌ له‌ دونیا له‌ده‌ستیان چووه‌و به‌جێیان هێشتوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌به‌هه‌شتدا باشتریان پێ ئه‌به‌خشێ.

Al-An'aam 6:48Listen in Qur'an →
49

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَمَسُّهُمُ ٱلْعَذَابُ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌، سزاو ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.

[ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا يَمَسُّهُمُ الْعَذَابُ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ (٤٩) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌ ئه‌مانه‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌یانگرێته‌وه‌ به‌هۆی فیسق و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیانه‌وه‌.

Al-An'aam 6:49Listen in Qur'an →
50

قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ إِنِّى مَلَكٌ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ ۚ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ

ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)  پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه‌، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ک کوێروایه که‌له تاریکایدا گیری خواردبێت و له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌، له‌و لاشه‌وه ئیماندار بیینایه‌، چاو ساغه‌، هه‌موو شتێکی لاروونه‌، ده‌زانێت بۆچی هاتووه‌، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌وکوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (له‌و ڕاستیانه‌).

{پێغەمبەر- صلی الله علیه وسلم - غەیبی نەزانیووە}

[ قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: من پێتان ناڵێم خه‌زێنه‌كانی خوای گه‌وره‌ لای منه‌ یان غه‌یب ئه‌زانم، به‌ڵكو هیچ شتێك له‌ غه‌یب نازانم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ هه‌ندێك جار خوای گه‌وره‌ خۆی نیشانم بدات، وه‌ من ناڵێم مه‌لائیكه‌تم تا داوای هه‌ندێك شتم لێ بكه‌ن كه‌ له‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتمدا نه‌بێ [ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ ] به‌ڵكو من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حیه‌ ئه‌كه‌وم كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆم ئه‌نێرێ كه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ بیگه‌یه‌نم و لێى لاناده‌م [ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا نابیناو بینا یه‌كسانن و وه‌كو یه‌ك وان؟ واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ گومڕایه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر هیدایه‌ته‌، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ موسڵمانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ كافره‌ وه‌كو یه‌ك وان؟ نه‌خێر، هه‌رگیز یه‌كسان نین [ أَفَلَا تَتَفَكَّرُونَ (٥٠) ] ئه‌وه‌ بۆ بیر ناكه‌نه‌وه‌ له‌م شتانه‌ تا ڕێگای حه‌ق و هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.

Al-An'aam 6:50Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.