Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 165

31

قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَتْهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ قَالُوا۟ يَٰحَسْرَتَنَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْنَا فِيهَا وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَىٰ ظُهُورِهِمْ ۚ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامه‌ت کتوپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و (به‌به‌ره‌ڵایی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه‌سه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه‌، کۆڵ و باری وا، که هه‌ڵی ده‌گرن.

[ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِلِقَاءِ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌یشتنیان به‌ خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانی و باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ نه‌بوو ئه‌وانه‌ به‌ دڵنیایى دۆڕاون [ حَتَّى إِذَا جَاءَتْهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً ] تا كاتێك كه‌ قیامه‌ت دێت له‌ ناكاودا [ قَالُوا يَا حَسْرَتَنَا عَلَى مَا فَرَّطْنَا فِيهَا ] په‌شیمان ئه‌بنه‌وه‌و غه‌م و خه‌فه‌ت ئه‌خۆن و ئه‌ڵێن هاوار بۆ خۆمان كه‌ ئێمه‌ چه‌ندێك كه‌مته‌رخه‌میمان كرد له‌ دونیاداو كرده‌وه‌ى چاكمان نه‌كردو خۆمان ئاماده‌ نه‌كرد بۆ ئه‌م رۆژى قیامه‌ته‌ [ وَهُمْ يَحْمِلُونَ أَوْزَارَهُمْ عَلَى ظُهُورِهِمْ ] وه‌ ئه‌وان قورسایی تاوانه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ له‌سه‌ر پشتیان [ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ (٣١) ] به‌ڕاستی ئه‌و تاوانانه‌ خراپترین شته‌ كه‌ هه‌ڵیانگرتووه‌.

Al-An'aam 6:31Listen in Qur'an →
32

وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ ۖ وَلَلدَّارُ ٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه‌، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخه‌نه‌کار و ژیر نابن؟

[ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ ] وه‌ ژیانی دونیا هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها یاری كردن و ڕابواردن و كات به‌سه‌ربردن نه‌بێ [ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِلَّذِينَ يَتَّقُونَ ] به‌ڵام ڕۆژی قیامه‌ت باشترین شوێنه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خۆیان ئه‌پارێزن له‌ شیرك و تاوان [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٣٢) ] ئه‌وه‌ بۆ تێناگه‌ن.

Al-An'aam 6:32Listen in Qur'an →
33

قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُۥ لَيَحْزُنُكَ ٱلَّذِى يَقُولُونَ ۖ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ

به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.

[ قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌دڵنیایی ئه‌زانین كه‌ تۆ خه‌فه‌ت له‌ قسه‌ی كافران ئه‌خۆی [ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ ] به‌ڵام باش بزانه‌ كه‌ ئه‌وان تۆ به‌درۆ نازانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دان ئه‌نێن به‌ڕاستگۆیی تۆدا [ وَلَكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ (٣٣) ] به‌ڵام ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و كتابی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و ئینكاری و نكوڵی لێ ئه‌كه‌ن.

Al-An'aam 6:33Listen in Qur'an →
34

وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُوا۟ عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا۟ وَأُوذُوا۟ حَتَّىٰٓ أَتَىٰهُمْ نَصْرُنَا ۚ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ وَلَقَدْ جَآءَكَ مِن نَّبَإِى۟ ٱلْمُرْسَلِينَ

سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و ده‌نگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه‌.

[ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌فه‌ت مه‌خۆ پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه‌ له‌ پێش تۆدا به‌درۆ زانراون [ فَصَبَرُوا عَلَى مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّى أَتَاهُمْ نَصْرُنَا ] ئه‌وان ئارامیان گرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و به‌درۆ زانینه‌، وه‌ ئازار دراون تا سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یان بۆ هاتووه‌ تۆیش وه‌كو ئه‌وان ئارام بگره‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو ئه‌وان سه‌رت ئه‌خات [ وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ] وه‌ وشه‌كان و بڕیاره‌كانی خوای گه‌وره‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات كه‌ سه‌ركه‌وتنى نوسیوه‌ بۆ باوه‌ڕداران له‌ دونیاو دوارۆژدا [ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِنْ نَبَإِ الْمُرْسَلِينَ (٣٤) ] وه‌ تۆ به‌دڵنیایی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رانی ترت بۆ هات كه‌ چۆن خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا ڕزگاری كردوون و سه‌رى خستوون، وه‌ چۆن كافرانی له‌ناوبردووه‌.

Al-An'aam 6:34Listen in Qur'an →
35

وَإِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ ٱسْتَطَعْتَ أَن تَبْتَغِىَ نَفَقًۭا فِى ٱلْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًۭا فِى ٱلسَّمَآءِ فَتَأْتِيَهُم بِـَٔايَةٍۢ ۚ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى ٱلْهُدَىٰ ۚ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته‌، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین.

[ وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ ] هه‌رچه‌نده‌ پشتهه‌ڵكردنی ئه‌وان له‌ ئیمان هێنان له‌لای تۆ زۆر گه‌وره‌یه‌ وه‌ خه‌فه‌تی لێ ئه‌خۆی [ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌گه‌ر ئه‌توانی نه‌فه‌ق و تونێلێك له‌ زه‌ویدا لێ بده‌ی [ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ ] یاخود په‌یژه‌ دانێیت و سه‌ركه‌ویت بۆ ئاسمان [ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ ] تا ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌كیان بۆ بێنی باشتر له‌وه‌ى من تا ئیمان بێنن بۆیان بێنه‌ واته‌: هیچ شتێك نه‌ماوه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه‌ [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى ] وه‌ ئه‌گه‌ر شایه‌نی هیدایه‌ت بوونایه‌ و خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئه‌وه‌ هه‌موویانی له‌سه‌ر هیدایه‌ت كۆ ئه‌كرده‌وه‌، كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - زۆر سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى ئیمان بێنن [ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٣٥) ] وه‌ تۆ له‌و كه‌سانه‌ مه‌به‌ كه‌ نه‌زانن و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نیت.

Al-An'aam 6:35Listen in Qur'an →
36

۞ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ ٱلَّذِينَ يَسْمَعُونَ ۘ وَٱلْمَوْتَىٰ يَبْعَثُهُمُ ٱللَّهُ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ

به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن، (دڵ) مردووه‌کانیش (له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه‌، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت).

[ إِنَّمَا يَسْتَجِيبُ الَّذِينَ يَسْمَعُونَ ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ ببیستن به‌ڵام بیستنێك كه‌ سوودی بۆیان هه‌بێ [ وَالْمَوْتَى يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ ] وه‌ مردووه‌كان خوای گه‌وره‌ خۆی زیندوویان ئه‌كاته‌وه‌، واته‌: ئه‌م كافرانه‌ وه‌ك مردوو وان چۆن مردوو هیچ نابیستێ وه‌ له‌ هیچ تێناگات ئه‌وانیش هیچ نابیستن و له‌ هیچ تێناگه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ مردوو قسه‌ى زیندوو نابیستێت) [ ثُمَّ إِلَيْهِ يُرْجَعُونَ (٣٦) ] به‌ڵام پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

Al-An'aam 6:36Listen in Qur'an →
37

وَقَالُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يُنَزِّلَ ءَايَةًۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

(ئه‌و خوانه‌ناسانه‌) وتیان: ئه‌وه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه‌؟ بڵێ: به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن.

[ وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: باشه‌ بۆچی ئایه‌ت و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دانابه‌زێ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌لائیكه‌ت به‌چاوی خۆمان ببینن [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ كه‌ ئایه‌ت و نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك بۆ ئه‌وان دابه‌زێنێ و به‌چاوی خۆتان بیبینن به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایبه‌زێنێت و ئیمان نه‌هێنن ئه‌و كاته‌ مۆڵه‌تتان نادات و یه‌كسه‌ر سزاتان ئه‌دات وه‌كو ئوممه‌تانى تر [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٣٧) ] به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان زانیارییان نیه‌و نازانن.

Al-An'aam 6:37Listen in Qur'an →
38

وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا طَٰٓئِرٍۢ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّآ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِى ٱلْكِتَٰبِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ

هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت).

[ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ ] هیچ ئاژه‌ڵێك نیه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات [ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ ] وه‌ هیچ باڵنده‌یه‌ك نیه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بفڕێت ئیلا هه‌موویان وه‌كو ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ن و زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ] له‌م كتابه‌دا كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، یاخود (لوح المحفوظ) ه‌ هه‌موو شتێكمان تیادا باسكردووه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان له‌ هیچ شتێكدا نه‌كردووه‌ كه‌ باسی نه‌كه‌ین و هه‌موو ڕووداوه‌كانی تیادا باس كراوه‌، یاخود كه‌سمان له‌ بیر نه‌كردووه‌ له‌ رزق و رۆزیدان و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردن [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (٣٨) ] پاشان هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ به‌مرۆڤ و باڵنده‌و گیانه‌وه‌ران هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و لای خوای گه‌وره‌ حه‌شر ئه‌كرێن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌ شاخدار ئه‌سه‌ندرێ بۆ بێ شاخ له‌ پاشاندا ئه‌بن به‌خۆڵ.

Al-An'aam 6:38Listen in Qur'an →
39

وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا صُمٌّۭ وَبُكْمٌۭ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ ۗ مَن يَشَإِ ٱللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بداو هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.

[ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ڕن هیچ شتێك نابیستن، وه‌ لاڵن ناتوانن هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن، وه‌ له‌ تاریكی كوفرو نه‌زانی و دوودڵیدان چۆن ئه‌مانه‌ رێگاى راست ده‌دۆزنه‌وه‌ [ مَنْ يَشَإِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت گومڕاى ئه‌كات به‌ دادپه‌روه‌رى خۆى ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێ و ڕێگای هیدایه‌ت نه‌گرێته‌ به‌رو به‌دوای هیدایه‌تدا نه‌گه‌ڕێ [ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٣٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ئه‌یخاته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست به‌فه‌زڵی خۆی ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و به‌دوای هیدایه‌تدا بگه‌ڕێ.

Al-An'aam 6:39Listen in Qur'an →
40

قُلْ أَرَءَيْتَكُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُ ٱللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ ٱلسَّاعَةُ أَغَيْرَ ٱللَّهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(به خوانه‌ناسان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزاو تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت، یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟!

[ قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: هه‌واڵم پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر سزای خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت یاخود ئه‌گه‌ر قیامه‌ت بێت به‌سه‌رتاندا [ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٤٠) ] ئایا ئێوه‌ له‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌ڵێن: بته‌كان سوودو زیانیان به‌ده‌سته‌و وه‌ك خوان به‌گومانی خۆتان.

Al-An'aam 6:40Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.