ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.
ھەموو سوپاس و ستایشێکی پڕ لەجوانی و خۆشەویستی بۆ خوایەکی تەواوی بێ کەموکورتی لەھەموو شتێک، بۆ ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە کە لە پێشووتر ھاوشێوەیان نەبووە، وە شەو و ڕۆژی دروستکردووە کە بەدوای یەکدا دێن و دەچن، شەوی دروستکردووە بۆ تاریکی، وە ڕۆژیشی بۆ ڕووناکی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕان جگە لەخوا دەکەنە شەریک و ھاوتای ئەو.