Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 165

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ ٱلظُّلُمَٰتِ وَٱلنُّورَ ۖ ثُمَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ

سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.

سووره‌تی (ئه‌نعام) (واته‌: ئاژه‌ڵان، كه‌ وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ده‌گرێته‌وه‌)

سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٦٥) ئایه‌ته‌

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ] حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ ئه‌و الله یه‌ی كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ [ وَجَعَلَ الظُّلُمَاتِ وَالنُّورَ ] وه‌ تاریكی شه‌و و ڕووناكی ڕۆژ، یان تاریكی كوفرو ڕووناكی ئیمانى دروست كردوو [ ثُمَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١) ] له‌ پاش ئه‌م دروستكردنه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ شه‌ریك بۆ خوا داده‌نێن و كه‌سانی تر یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ توانای دروستكردنی ئه‌و شتانه‌شیان نیه‌، یاخود له‌ په‌رستنى خواى گه‌وره‌ لاده‌ده‌ن بۆ په‌رستنى جگه‌ له‌ خواى گه‌وره‌.

2

هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن طِينٍۢ ثُمَّ قَضَىٰٓ أَجَلًۭا ۖ وَأَجَلٌۭ مُّسَمًّى عِندَهُۥ ۖ ثُمَّ أَنتُمْ تَمْتَرُونَ

خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!

[ هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ طِينٍ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی له‌ قوڕ دروست كردووه‌، واته‌: ئه‌سڵه‌كه‌تان كه‌ ئاده‌مه‌ [ ثُمَّ قَضَى أَجَلًا وَأَجَلٌ مُسَمًّى عِنْدَهُ ] پاشان كاتێكی دیاریكراوی بۆ داناون كه‌ مردنه‌، وه‌ كاتێكی دیاریكراوی تر له‌لای خۆیه‌تی كه‌ كه‌س نایزانێ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌، یاخود وتراوه‌: ئه‌جه‌لی یه‌كه‌م ماوه‌ی دونیایه‌و دووه‌میشیان ته‌مه‌نی مرۆڤه‌ تا مردنى، یاخود وتراوه‌: یه‌كه‌م له‌ دروستكردنى مرۆڤ تا مردنى، وه‌ دووه‌م له‌ مردنى تا زیندووبوونه‌وه‌ى [ ثُمَّ أَنْتُمْ تَمْتَرُونَ (٢) ] له‌ دوای ئه‌وه‌ش ئێوه‌ گومانتان هه‌یه‌ له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت.

3

وَهُوَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَفِى ٱلْأَرْضِ ۖ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ

ئه‌وه هه‌ر الله یه په‌رستراوه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به هه‌موو کارو کرده‌وه‌یه‌کیش که ده‌یکه‌ن ئاگاداره‌.

[ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ وَفِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ زاتی پیرۆزی الله ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و په‌رستراوه‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی، یان هه‌ر ئه‌و خاوه‌نداره‌و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كات له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى، یاخود وتراوه‌: [ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا نهێنی و ئاشكرای ئێوه‌ ئه‌زانێت و هیچ شتێكی لێ ناشاردرێته‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن له‌ كرده‌وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌مووی هه‌یه‌، یاخود [ وَهُوَ اللَّهُ فِي السَّمَاوَاتِ ]خواى گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌، [ وَفِي الْأَرْضِ يَعْلَمُ سِرَّكُمْ وَجَهْرَكُمْ وَيَعْلَمُ مَا تَكْسِبُونَ (٣) ] وه‌ له‌ زه‌ویدا نهێنى و ئاشكراى ئێوه‌ ده‌زانێت.

4

وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ

(بێ باوه‌ڕان) هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت پشتی تێنه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.

[ وَمَا تَأْتِيهِمْ مِنْ آيَةٍ مِنْ آيَاتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْرِضِينَ (٤) ] كافران هیچ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك له‌ موعجیزه‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ نایات له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى خواى گه‌وره‌و راستێتى پێغه‌مبه‌رانى ئیلا ئه‌وان پشتی تێ ئه‌كه‌ن.

5

فَقَدْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ ۖ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنۢبَٰٓؤُا۟ مَا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.

[ فَقَدْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُمْ ] به‌ دڵنیایی ئه‌وان ئه‌و حه‌قه‌ی كه‌ بۆیان هات كه‌ قورئانی پیرۆز بوو، یان پێغه‌مبه‌ری خوا بوو- صلى الله عليه وسلم - به‌درۆیان زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌كرد [ فَسَوْفَ يَأْتِيهِمْ أَنْبَاءُ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٥) ].

6

أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّن لَّكُمْ وَأَرْسَلْنَا ٱلسَّمَآءَ عَلَيْهِم مِّدْرَارًۭا وَجَعَلْنَا ٱلْأَنْهَٰرَ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمْ فَأَهْلَكْنَٰهُم بِذُنُوبِهِمْ وَأَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ

ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه‌) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه‌.

{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە}

له‌ داهاتووا هه‌واڵی ئه‌و شته‌ ئه‌زانن كه‌ گاڵته‌یان پێی كردووه‌ ئایه‌ شایه‌نی گاڵته‌پێكردنه‌ یان نا، واته‌: كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات، (ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ ] ئایا نابینن له‌ پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد [ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ ] كه‌ ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ شێوازێك كه‌ ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده‌ جێگیر نه‌كرد، واته‌: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له‌ ئێوه‌ زیاتر بووه‌ به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته‌ له‌ناوبردنی ئێوه‌ ئاسانتره‌ [ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا ] وه‌ بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕڕو زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن [ وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ ] وه‌ ڕووباره‌كان به‌ژێر دارو ماڵیاندا ئه‌ڕۆی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ له‌ناومان بردن [ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٦) ] وه‌ له‌ پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میلله‌تانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.

7

وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَٰبًۭا فِى قِرْطَاسٍۢ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه‌، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه‌، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه‌!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).

[ وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] ئه‌گه‌ر بێتوو كتابێكت له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ دابه‌زێنین له‌ناو په‌ڕاوێكدا وه‌ كافران به‌چاوى خۆیان بیبینن و به‌ ده‌ستی خۆیان ده‌ستی لێ بده‌ن ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها سیحرێكی ئاشكرا نه‌بێ وه‌ سیحرو جادوومان لێكراوه‌.

8

وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌۭ ۖ وَلَوْ أَنزَلْنَا مَلَكًۭا لَّقُضِىَ ٱلْأَمْرُ ثُمَّ لَا يُنظَرُونَ

هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه‌! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.

{كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!}

[ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ] وه‌ كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته‌ سه‌ر محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری خوایه‌- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه‌ شوێنی بكه‌وین [ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا ] ئه‌گه‌ر ئێمه‌ مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ ] ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه‌ ئه‌و كاته‌ یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا [ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (٨) ] پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به‌ بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه‌ یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه‌.

9

وَلَوْ جَعَلْنَٰهُ مَلَكًۭا لَّجَعَلْنَٰهُ رَجُلًۭا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده‌، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌ماننارد و هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو.

[ وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَجَعَلْنَاهُ رَجُلًا ] وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆیان فریشته‌یه‌كمان بناردایه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی پیاوێكدا ده‌ماننارد چونكه‌ ئه‌وان توانای بینینی فریشته‌یان نیه‌ [ وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِمْ مَا يَلْبِسُونَ (٩) ] وه‌ ئه‌و كاته‌ شته‌كه‌یان زیاتر لێ تێك ئه‌چوو، واته‌: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤدا بیانبینیایه‌ ئه‌یانووت: ئه‌مه‌ مرۆڤه‌و فریشته‌ نیه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی فریشته‌ بێ ناتوانن بیبینن كه‌واته‌ شته‌كه‌یان لێ تێكه‌ڵ ئه‌بوو.

10

وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) سوێندبێت به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ، سه‌رنجا‌م ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو، گاڵته‌یان پێده‌کرد، یه‌خه‌ی پێگرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵه‌ی لێسه‌ندن).

[ وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِنْ قَبْلِكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له‌ پێش تۆدا گاڵته‌ به‌ پێغه‌مبه‌رانێكی یه‌كجار زۆر كراوه‌ [ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُوا مِنْهُمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (١٠) ] وه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌ گاڵته‌یان به‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ كردووه‌ به‌هۆی گاڵته‌ پێ كردنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی بردن.

Al-An'aam 6:10Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.