قُلْ إِنَّنِى هَدَىٰنِى رَبِّىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ دِينًۭا قِيَمًۭا مِّلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خه‌ڵکه، ئه‌ویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکیه‌که‌وه و ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.
[ قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی منی داوه بۆ ڕێگای ڕاستی ئیسلام [ دِينًا قِيَمًا مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] كه دینێكی ڕاسته و هیچ گێڕی و خواریهكی تیا نیه، وه له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رم- صلى الله عليه وسلم - كه حه‌نیف بووه‌و له شیرك لایداوه بۆ ته‌وحید [ وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ (١٦١) ] وه ئیبراهیم- صلى الله عليه وسلم - له هاوبه‌ش بڕیارده‌ران نه‌بووه.