Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 161–165 of 165

161

قُلْ إِنَّنِى هَدَىٰنِى رَبِّىٓ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ دِينًۭا قِيَمًۭا مِّلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۚ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خه‌ڵکه‌، ئه‌ویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکیه‌که‌وه و ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه‌.

-ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ کە باوەڕیان نییە: پەروەردگارم ڕێنوێنی کردووم بۆ ڕێگەی ڕاست، بۆ ئاینێکی زۆر ڕاست و پایەدار کە تەواوی بەرژەوەندییەکانی دونیا و دواڕۆژ لە خۆ دەگرێت، ئاینی پاکی ئیبراھیمە کە ئاینی ھەق و ڕاستییە، کە ھیچ کاتێک لە ھاوبەشدانەران نەبووە.

Al-An'aam 6:161Listen in Qur'an →
162

قُلْ إِنَّ صَلَاتِى وَنُسُكِى وَمَحْيَاىَ وَمَمَاتِى لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژو حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه‌.

-ئەی پێغەمبەر- بڵێ: بێگومان نوێژ و ئاژەڵ سەربڕین و قوربانیم تەنھا بۆ خوایە، وە بە ناوی خواوەیە، نەک بە ناوی ترەوە، وە ژیان و مردنم، ھەموو ئەمانەم تەنھا بۆ پەروەردگاری دروستکراوەکانە، وە کەسی تر لەمەدا پشكی نییە.

Al-An'aam 6:162Listen in Qur'an →
163

لَا شَرِيكَ لَهُۥ ۖ وَبِذَٰلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا۠ أَوَّلُ ٱلْمُسْلِمِينَ

ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکێکی نیه و من به‌وه فه‌رمانم پێدراوه و من یه‌که‌م که‌سی موسوڵمانانم.

ئەویش ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشی نییە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش جگە لە ئەو نییە، بەم یەکخواپەرستییە پوخت و پاڵفەتەیە خوای گەورە فەرمانی پێکردووم، وە منیش یەکەم کەسم لە ڕیزی موسڵمانانی ئەم ئوممەتە، کە خۆم تەسلیم بە خوا و بەرنامەکەی کردووە.

Al-An'aam 6:163Listen in Qur'an →
164

قُلْ أَغَيْرَ ٱللَّهِ أَبْغِى رَبًّۭا وَهُوَ رَبُّ كُلِّ شَىْءٍۢ ۚ وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا ۚ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

هه‌روه‌ها بڵێ: ئایا ڕه‌وایه من جگه له خوا بگه‌ڕێم په‌روه‌ردگارێکی تر بکه‌مه په‌روه‌ردگاری خۆم له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه‌؟ هیچ که‌سێک هیچ گوناهێک ناکات له‌سه‌ر خۆی نه‌که‌وێت، هیچ که‌سێک باری گرانی تاوانی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه‌، ئینجا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان پێ ده‌دات که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌یه‌.

-ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئایا جگە لە اللە من کەسێکی تر بەپەروەردگاری خۆم ھەڵبژێرم و داوای لێ بکەم، کە ئەو پەروەردگاری ھەموو شتێکە؟! ئەو پەروەردگاری ئەو شتانەیشە کە ئێوە جگە لە خوا دەیانپەرستن، وە ھیچ کەسێکی بەری و بێتاوان گوناھی غەیری خۆی ھەڵناگرێت، وە پاشان گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاشان لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک و دووبەرەک بوون لە سەری لە کاروباری ئاینەکەتان لە دونیادا ھەواڵتان پێ دەدات و ئاگادارتان دەکاتەوە.

Al-An'aam 6:164Listen in Qur'an →
165

وَهُوَ ٱلَّذِى جَعَلَكُمْ خَلَٰٓئِفَ ٱلْأَرْضِ وَرَفَعَ بَعْضَكُمْ فَوْقَ بَعْضٍۢ دَرَجَٰتٍۢ لِّيَبْلُوَكُمْ فِى مَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ إِنَّ رَبَّكَ سَرِيعُ ٱلْعِقَابِ وَإِنَّهُۥ لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ

خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه‌، که ئێوه‌ی کردووه به‌جێنشینی (گه‌لانی ڕابووردوو) له‌م زه‌ویه‌دا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکتانی به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتاندا به‌رز کردۆته‌وه (له ڕووی زانستی یان سامان یان هێز... هید)، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه به‌وه‌ی که پێی به‌خشیوون، دڵنیاش به که په‌روه‌ردگاری تۆ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا خێرایه (له‌وانه‌ی که‌له تاقی کردنه‌وه‌که‌دا ده‌رناچن) بێگومان ئه‌و زاته لێخۆش بووه و میهره‌بانیشه (بۆ سه‌رفرازان).

ھەر خوای گەورەیە کە ئێوەی کردووە بە جێنشینی ئەوانەی پێش خۆتان لەسەر ڕووی زەوی، تاوەکو ھەڵسن بە ئاوەدانکردنەوەی، وە ھەندێکتانی بە چەند پلەیەک لە دروستکردن و ڕزق و ڕۆزی و شتی تریش سەرخستووە بەسەر ھەندێکی ترتاندا، تاوەکە لەوەی پێیداون تاقیتان بکاتەوە، -ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بە پەلە و خێرا تۆڵە دەسێنێت لە یاخی و بێباوەڕان، وە ئەوەیشی کە ھێشتا نەھاتووە ھاتنی زۆر نزیکە، وە بێگومان پەروەردگار لە تاوان و گوناھی ئەو بەندانەی دەبورێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای خوا، وە زۆریش بەڕەحم و میھرەبانە بۆیان.

Al-An'aam 6:165Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.