Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 151–160 of 165

151

۞ قُلْ تَعَالَوْا۟ أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا۟ بِهِۦ شَيْـًۭٔا ۖ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًۭا ۖ وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُم مِّنْ إِمْلَٰقٍۢ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلْفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه‌) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه‌) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه‌، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیرو هۆشمه‌ند بن.

{ئەو شتانەی كە خوای گەورە حەرامی كردووە}

[ قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: وه‌رن با من پێتان بڵێم و بۆتان بخوێنمه‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئێوه‌ی حه‌رام كردووه‌ نه‌ك خۆتان له‌ خۆتانه‌وه‌ شت حه‌رام بكه‌ن [ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ] له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تر كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری حه‌رام كردوون ئه‌وه‌یه‌ هیچ جۆره‌ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار مه‌ده‌ن، ئێوه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار ئه‌ده‌ن به‌ڵام له‌ولاوه‌ ئه‌وه‌ی خوا حه‌ڵاڵی كردووه‌ له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ پڕایى زه‌وی به‌ تاوانه‌وه‌ بگه‌یت به‌ خواى گه‌وره‌و شه‌ریكت بۆ بڕیار نه‌دابێت ئه‌وا خواى گه‌وره‌ به‌ پڕایى زه‌وى به‌ لێخۆشبوونه‌وه‌ بۆت دێت و لێت خۆش ده‌بێت [ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ] وه‌ چاكه‌كار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا ئه‌گه‌ر كافریش بن [ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ مِنْ إِمْلَاقٍ ] وه‌ مناڵی خۆتان مه‌كوژن له‌به‌ر فه‌قیری و هه‌ژاری، كه‌ هه‌ندێكیان كوڕیان له‌به‌ر هه‌ژارى و كچیان له‌به‌ر شه‌رمه‌زارى زینده‌به‌چاڵ ده‌كرد [ نَحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ] ئێمه‌ ڕزقی ئێوه‌و ئه‌وانیش ئه‌ده‌ین [ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ] وه‌ نزیكی فاحیشه‌و به‌دڕه‌وشتی مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌كو زینا ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و ئه‌وه‌ی نهێنیه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه‌ [ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ] وه‌ ئه‌و نه‌فسه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ بیكوژن ئێوه‌ مه‌یكوژن ئیلا به‌حه‌ق نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌ناحه‌ق كوشتبێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، یان له‌ دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینا بكات ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، یان له‌ دین هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ش حاكمی موسڵمان ئه‌یكات نه‌ك تاك تاكه‌ی خه‌ڵكی [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (١٥١) ] ئا ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ پێویستی كردووه‌ له‌سه‌رتان و فه‌رمانی پێ كردوون و ئامۆژگاری كردوون به‌ڵكو عاقڵ بن و فێر بن و شت وه‌ربگرن.

Al-An'aam 6:151Listen in Qur'an →
152

وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ ۖ وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ بِٱلْقِسْطِ ۖ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَإِذَا قُلْتُمْ فَٱعْدِلُوا۟ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۖ وَبِعَهْدِ ٱللَّهِ أَوْفُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

(شه‌شه‌میان) نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌میان) کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهه‌میان) وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.

[ وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ ] وه‌ نزیك ماڵی هه‌تیو مه‌كه‌ونه‌وه‌ ئیلا به‌ باشترین شێواز نه‌بێ كه‌ چاكسازی له‌ ماڵه‌كه‌یاندا بكه‌ن وه‌ سوودیان پێ بگه‌یه‌نن تا بالغ ده‌بن و چاك و خراپی خۆیان لێك جیا ئه‌كه‌نه‌وه‌ [ وَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ] وه‌ له‌ كێشانه‌و پێوانه‌یشدا دادپه‌روه‌ر بن و حه‌قی ته‌واوی خه‌ڵك بده‌ن له‌ كاتی كڕین و فرۆشتندا [ لَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ] وه‌ ته‌كلیف له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین ته‌نها به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێ [ وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] وه‌ كاتێك كه‌ قسه‌تان كرد یان شایه‌تیتان دا دادپه‌روه‌ر بن با كه‌سێكی نزیك و خزمی خۆتیش بێ له‌به‌ر خزمایه‌تی نادادپه‌روه‌ری مه‌كه‌و خۆت گوناهبار مه‌كه‌ [ وَبِعَهْدِ اللَّهِ أَوْفُوا ] وه‌ وه‌فاتان هه‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌خوای گه‌وره‌تان داوه‌، یان ئه‌م وه‌سێت و ئامۆژگاریانه‌ى خواى گه‌وره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، وه‌فاداریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و كار به‌ قورئان و سوننه‌ت بكه‌ن [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (١٥٢) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانتان پێ ده‌كات و ئامۆژگاریتان ده‌كات به‌ڵكو ئێوه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌

Al-An'aam 6:152Listen in Qur'an →
153

وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًۭا فَٱتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ

بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.

[ وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ] پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌ده‌ستى هێڵێكى راستى كێشاو فه‌رمووى: ئه‌مه‌ رێگاى راستى خواى گه‌وره‌یه‌، وه‌ چه‌ند هێڵكى ترى لاى راست و چه‌پى كێشاو فه‌رمووى: ئه‌مه‌ رێچكه‌كانه‌ كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر رێچكه‌یه‌ك شه‌یتانێكى له‌سه‌ره‌ بانگى خه‌ڵكى بۆ ده‌كات، پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌، ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاستی منه‌ كه‌ دینی ئیسلامه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت به‌تێگه‌یشتنی سه‌له‌فی ئوممه‌ت ئێوه‌ شوێنی بكه‌ون، وه‌ یه‌كڕیز و یه‌ككۆمه‌ڵ بن و به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ مه‌بن [ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ ] وه‌ شوێن ڕێچكه‌و ڕێبازه‌كانی تر مه‌كه‌ون له‌ جووله‌كه‌و گاورو ئاگرپه‌رستان و سه‌رجه‌م دینه‌ پووچه‌ڵه‌كانی ترو هه‌موو ئه‌هلی بیده‌ع و گومڕایی و هه‌واو ئاره‌زووه‌كان شوێن هیچی مه‌كه‌ون، وشه‌ى (صِرَاطِي) به‌ تاك هێنا چونكه‌ رێگاى راستى خوا یه‌ك رێگایه‌و حه‌ق یه‌كه‌و فره‌ نیه‌، به‌ڵام وشه‌ى (السُّبُلَ) ى به‌ كۆ هێنا چونكه‌ رێچكه‌و رێبازه‌كانى تر زۆرو فره‌ن [ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ هه‌مووی ته‌فره‌قه‌و جیاوازی ئه‌خاته‌ نێوانتانه‌وه‌ وه‌ له‌ ته‌نها ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ لاتان ئه‌دا [ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (١٥٣) ] به‌م شته‌ خوای گه‌وره‌ ئامۆژگاری كردوون و وه‌سێتی بۆ كردوون و فه‌رمانی پێ كردوون به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن

Al-An'aam 6:153Listen in Qur'an →
154

ثُمَّ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ تَمَامًا عَلَى ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ وَتَفْصِيلًۭا لِّكُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لَّعَلَّهُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ

(دوای ئه‌و (١٠) ئامۆژگاریه‌، یادتان ده‌هێنمه‌وه‌): پاشان کتێبی ته‌وراتمان به موسا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه و پاداشتی کارو کرده‌وه‌یان).

[ ثُمَّ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ تَمَامًا عَلَى الَّذِي أَحْسَنَ ] پاشان ئێمه‌ ته‌وراتمان به‌ موسى به‌خشی به‌ته‌واوى ئه‌وه‌ى كه‌ پێویستى بێت له‌شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى تایدایه‌، یان نیعمه‌تی خۆمان ته‌واو ڕژاند به‌سه‌ریدا، چونكه‌ موسا چاكه‌كار بوو وه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی ئه‌كرد [ وَتَفْصِيلًا لِكُلِّ شَيْءٍ ] وه‌ ته‌وراتیش ڕوون كردنه‌وه‌و درێژه‌پێدانی ئه‌حكامی هه‌موو شتێكی تیا بوو بۆ ئه‌وان [ وَهُدًى وَرَحْمَةً ] وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت بووه‌ بۆ كاتی خۆی [ لَعَلَّهُمْ بِلِقَاءِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (١٥٤) ] به‌ڵكو ئیمان بێنن به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت

Al-An'aam 6:154Listen in Qur'an →
155

وَهَٰذَا كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ مُبَارَكٌۭ فَٱتَّبِعُوهُ وَٱتَّقُوا۟ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت...

[ وَهَذَا كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ مُبَارَكٌ فَاتَّبِعُوهُ ] وه‌ ئه‌م كتابه‌ش كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ دامانبه‌زاندووه‌ كتابێكی موباره‌ك و پیرۆزو پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ سوودی دونیاو قیامه‌تتانی تیایه‌ بۆیه‌ ئێوه‌ شوێنی بكه‌ون [ وَاتَّقُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (١٥٥) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ خۆتان بپارێزن له‌سه‌رپێچی كردنی فه‌رمانه‌كانی قورئان به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمتان پێ بكات

Al-An'aam 6:155Listen in Qur'an →
156

أَن تَقُولُوٓا۟ إِنَّمَآ أُنزِلَ ٱلْكِتَٰبُ عَلَىٰ طَآئِفَتَيْنِ مِن قَبْلِنَا وَإِن كُنَّا عَن دِرَاسَتِهِمْ لَغَٰفِلِينَ

نه‌ک بڵێن: به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی (گاورو جوو) پێش ئێمه دابه‌زێنراوه‌، له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین و نه‌خوێنده‌وارین...

[ أَنْ تَقُولُوا إِنَّمَا أُنْزِلَ الْكِتَابُ عَلَى طَائِفَتَيْنِ مِنْ قَبْلِنَا ] تا ئێوه‌ش نه‌ڵێن: كتاب بۆ دوو كۆمه‌ڵی پێش ئێمه‌ دابه‌زیوه‌ كه‌ جووله‌كه‌و گاورن كه‌ ته‌ورات و ئینجیلیان بۆ دابه‌زی [ وَإِنْ كُنَّا عَنْ دِرَاسَتِهِمْ لَغَافِلِينَ (١٥٦) ] وه‌ ئێمه‌ ناتوانین كتێبی ئه‌وان بخوێنینه‌وه‌و ئاگامان لێ نیه‌، تا ئه‌م عوزره‌ نه‌هێننه‌وه‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی بۆ ئێوه‌ش دابه‌زاند

Al-An'aam 6:156Listen in Qur'an →
157

أَوْ تَقُولُوا۟ لَوْ أَنَّآ أُنزِلَ عَلَيْنَا ٱلْكِتَٰبُ لَكُنَّآ أَهْدَىٰ مِنْهُمْ ۚ فَقَدْ جَآءَكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ۗ سَنَجْزِى ٱلَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ ءَايَٰتِنَا سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْدِفُونَ

یان نه‌ک بڵێن: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد، جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توندو پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی خوا.

[ أَوْ تَقُولُوا لَوْ أَنَّا أُنْزِلَ عَلَيْنَا الْكِتَابُ لَكُنَّا أَهْدَى مِنْهُمْ ] یاخود بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ ئێمه‌ش كتابمان بۆ داببه‌زیایه‌ ئه‌وا ئێمه‌ هیدایه‌تدراوتر ئه‌بووین له‌ جووله‌كه‌و گاوره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی عوزرتان نه‌مێنێ [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌تا به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ هات و ئه‌و قورئانه‌ی بۆتان دابه‌زاند [ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ ] وه‌ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ ئێوه‌ [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَّبَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَصَدَفَ عَنْهَا ] كێ له‌و كه‌سه‌ زاڵمتره‌؟ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ سته‌مكار تر نیه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانێ وه‌ لێی لائه‌داو پشتى تێده‌كات [ سَنَجْزِي الَّذِينَ يَصْدِفُونَ عَنْ آيَاتِنَا سُوءَ الْعَذَابِ ] ئه‌وانه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ لائه‌ده‌ن و باوه‌ڕى پێناهێنن و كارى پێناكه‌ن وه‌ گومڕا ئه‌بن و ڕێگای ڕاست وێڵ ئه‌كه‌ن ئه‌وانه‌ خراپترین سزایان ئه‌ده‌ین له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ بِمَا كَانُوا يَصْدِفُونَ (١٥٧) ] به‌هۆی لادان و پشتكردنیان له‌و حه‌ق و هیدایه‌ته‌ی كه‌ بۆیان هاتبوو.

Al-An'aam 6:157Listen in Qur'an →
158

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ رَبُّكَ أَوْ يَأْتِىَ بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِى بَعْضُ ءَايَٰتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَٰنُهَا لَمْ تَكُنْ ءَامَنَتْ مِن قَبْلُ أَوْ كَسَبَتْ فِىٓ إِيمَٰنِهَا خَيْرًۭا ۗ قُلِ ٱنتَظِرُوٓا۟ إِنَّا مُنتَظِرُونَ

ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.

{بە هاتنی هەندێك لە نیشانە گەورەكانی قیامەت ئیمان هێنان سودی نامێنێت}

[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ تَأْتِيَهُمُ الْمَلَائِكَةُ أَوْ يَأْتِيَ رَبُّكَ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێكن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت مه‌لائیكه‌ت بێت یان خوای گه‌وره‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌ نێوانیاندا بدا [ أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] یاخود هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره‌تان بۆ بێت پێش هاتنى قیامه‌ت [ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ] له‌ ڕۆژی پێش قیامه‌ت كه‌ هه‌ندێك له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت بێت وه‌كو هه‌ڵهاتنى خۆر له‌ خۆرئاوا، یان هاتنى ده‌ججال یان ده‌رچوونى ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ زه‌وى، ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك هه‌مووی ئیمان دێنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چاو خۆیان ئه‌یبینن به‌ڵام [ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ ] كه‌سێك كه‌ پێشتر ئیمانی نه‌هێنا بێ كه‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت هات و ئیمانی هێنا ئه‌و ئیمانه‌ سوودی پێ ناگه‌یه‌نێ [ أَوْ كَسَبَتْ فِي إِيمَانِهَا خَيْرًا ] یان كه‌سێك ئیماندار بوو به‌ڵام كرده‌وه‌ی چاكی كه‌م بێ دواتر كه‌ به‌چاو خۆی ئه‌و نیشانانه‌ ئه‌بینێ و كرده‌وه‌ی چاك ده‌كات یان ته‌وبه‌ ده‌كات هیچ سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێ بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و موسڵمان بن [ قُلِ انْتَظِرُوا إِنَّا مُنْتَظِرُونَ (١٥٨) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: چاوه‌ڕێ بن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ له‌ كافران و ئه‌وانه‌ى ته‌وبه‌ دواده‌خه‌ن.

Al-An'aam 6:158Listen in Qur'an →
159

إِنَّ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًۭا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِى شَىْءٍ ۚ إِنَّمَآ أَمْرُهُمْ إِلَى ٱللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردو بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه (بڕوایان به‌هه‌ندێکی قورئان هه‌یه و هه‌ندێکی تری پشت گوێ ده‌خه‌ن)، ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت، به‌ڵکو تۆ له‌وان به‌ریت، به‌ڕاستی ئه‌وانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵه‌ی لادانیان لێده‌سێنێته‌وه‌، له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

{حەرامێتی پەرتەوازەیی‌و پارچە پارچەیی}

[ إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش و پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌ كه‌ مه‌به‌ست جووله‌كه‌و گاورو موشریكانه‌، وه‌ مه‌به‌ست هه‌موو ئه‌هلی بیده‌عه‌ له‌ ئوممه‌تی ئیسلام كه‌ بوونه‌ به‌چه‌ند گروپ و حیزب و كۆمه‌ڵێكه‌وه‌ [ لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ له‌وان نیت و تۆ به‌ریت له‌وان و له‌ كرده‌وه‌ی ئه‌وان له‌ ته‌فره‌قه‌و پارچه‌ پارچه‌یی [ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ] كاری ئه‌وان ته‌نها ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خواو خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (١٥٩) ] پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ هه‌واڵیان پێ ئه‌دا له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیا كردوویانه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌ بووه‌

Al-An'aam 6:159Listen in Qur'an →
160

مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ۖ وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰٓ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێرو چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.

[ مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا ] هه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكات خوای گه‌وره‌ یه‌ك به‌ ده‌ تا یه‌ك به‌ حه‌وت سه‌د تا زیاتر ئه‌جرو پاداشتی ئه‌داته‌وه‌ [ وَمَنْ جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك خراپه‌یه‌كیش بكات خوای گه‌وره‌ یه‌ك به‌ یه‌ك سزای لێ ئه‌سه‌نێ كه‌ ئه‌میش عه‌داله‌ت و ڕه‌حم و سۆزی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (١٦٠) ] وه‌ خه‌ڵكی له‌ ڕۆژی قیامه‌ت زوڵم و سته‌میان لێ ناكرێ به‌وه‌ی پاداشتی كرده‌وه‌كانیان كه‌م بكرێ یاخود سزای خراپه‌كانیان زیاد بكرێ

Al-An'aam 6:160Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.