Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 141–150 of 165

141

۞ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ جَنَّٰتٍۢ مَّعْرُوشَٰتٍۢ وَغَيْرَ مَعْرُوشَٰتٍۢ وَٱلنَّخْلَ وَٱلزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَٰبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍۢ ۚ كُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَءَاتُوا۟ حَقَّهُۥ يَوْمَ حَصَادِهِۦ ۖ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ

خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپداری به‌رپا کردوه و باخاتی نزمی په‌رش و بڵاویشی به‌دی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوه‌و قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایه‌، له زه‌یتوون و هه‌ناری له‌یه‌ک چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ک نه‌چوو، بخۆن له به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا له سنوور ده‌رچوان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.

{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە}

[ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باخ و بێستانی بۆتان ڕواندووه‌ كه‌ هه‌یانه‌ به‌رزن وه‌كو دارخورماو دارهه‌نارو ئه‌وانه‌ [ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ ] وه‌ هه‌یشه‌ نزمه‌ وه‌كو كاڵه‌ك و شووتی و ترێ و ئه‌وانه‌، یاخود (مه‌عروشات): ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یچێنن، وه‌ (غیر مه‌عروشات): ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌و ده‌شته‌ ده‌ستی ئێوه‌ی تیادا نیه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یڕوێنێت خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ ڕواندوون [ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] وه‌ له‌ دارخورماو زه‌رعاتی تر كه‌ خواردنیان تامی جۆراوجۆره‌، وه‌ له‌ زه‌یتون و هه‌نار جۆره‌ها خورماو هه‌نار هه‌یه‌ له‌ شێوه‌دا له‌یه‌ك ئه‌چێ به‌ڵام تامی جیاوازه‌ [ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ ] كاتێك كه‌ دێته‌ به‌رهه‌م ئێوه‌ به‌رهه‌می بخۆن [ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ] له‌ كاتی ڕۆژی دروێنه‌شدا ئێوه‌ زه‌كاتی لێ بده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران [ وَلَا تُسْرِفُوا ] به‌ڵام زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له‌ خواردندا، یان له‌ هه‌موو شتێكدا ته‌نانه‌ت له‌ صه‌ده‌قه‌و خێریشدا [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (١٤١) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن

Al-An'aam 6:141Listen in Qur'an →
142

وَمِنَ ٱلْأَنْعَٰمِ حَمُولَةًۭ وَفَرْشًۭا ۚ كُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

(هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن به‌کاریان ده‌هێنن (له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکی تریان به‌کار ده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه و پیلانه‌کانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه‌.

[ وَمِنَ الْأَنْعَامِ حَمُولَةً وَفَرْشًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاژه‌ڵى بۆ دروست كردوون كه‌ هه‌یه‌ باری پێ ئه‌گوازنه‌وه‌ وه‌كو حوشترو ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژ، وه‌ هه‌یشه‌ بۆ گۆشت و شیره‌و له‌ خوریه‌كه‌ى جێگای پێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌كو مه‌ڕو بزن [ كُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ ] ئێوه‌ بخۆن له‌و ڕزقه‌ حه‌ڵاڵه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی داون له‌مانه‌ی كه‌ باسكرا [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێنى هه‌نگاو نه‌خشه‌ی شه‌یتان مه‌كه‌ون تا له‌سه‌رتانی حه‌رام نه‌كات و بێبه‌شتان نه‌كات لێی [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (١٤٢) ] بزانن كه‌ شه‌یتان به‌ دڵنیایی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌

Al-An'aam 6:142Listen in Qur'an →
143

ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۖ مِّنَ ٱلضَّأْنِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْمَعْزِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ نَبِّـُٔونِى بِعِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(خوای گه‌وره‌) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه‌) له‌مه‌ڕ جوتێک و له‌بزنیش جوتێک (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه‌؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیتان هه‌یه‌، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه‌؟!

[ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ] هه‌شت جۆر ئاژه‌ڵ هه‌یه‌ كه‌ به‌نێرو مێ ئه‌كاته‌ هه‌شت جووت [ مِنَ الضَّأْنِ اثْنَيْنِ ] له‌ مه‌ڕدا نێرو مێ هه‌یه‌ [ وَمِنَ الْمَعْزِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ بزنیشدا نێرو مێ هه‌یه‌ ئه‌مه‌ چوار [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره‌ نێره‌ی مه‌ڕو بزنی لێ حه‌رام كردوون؟ واته‌: به‌ران له‌گه‌ڵ ته‌گه‌دا [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێ یه‌كه‌ی لێ حه‌رام كردوون كه‌ مه‌ڕو بزنه‌كه‌یه‌؟ نه‌خێر هیچی حه‌رام نه‌كردووه‌ [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌كاندا هه‌یه‌ به‌رخ و كار ئایا ئه‌مانه‌ی لێ حه‌رام كردوون؟ [ نَبِّئُونِي بِعِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (١٤٣) ] هه‌واڵم پێ بده‌ن به‌ زانیاری ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاستگۆن به‌ڵگه‌یه‌ك بێنن لای خوای گه‌وره‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ شتێ له‌مانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رام كردبێ كه‌ ئێوه‌ خۆتان له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن

Al-An'aam 6:143Listen in Qur'an →
144

وَمِنَ ٱلْإِبِلِ ٱثْنَيْنِ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ ٱثْنَيْنِ ۗ قُلْ ءَآلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ أَمِ ٱلْأُنثَيَيْنِ أَمَّا ٱشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۖ أَمْ كُنتُمْ شُهَدَآءَ إِذْ وَصَّىٰكُمُ ٱللَّهُ بِهَٰذَا ۚ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا لِّيُضِلَّ ٱلنَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه‌؟! یاخود ئێوه (وا دیاره‌) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.

[ وَمِنَ الْإِبِلِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ حوشتریش دوو دانه‌ نێرو مێ یه‌ك [ وَمِنَ الْبَقَرِ اثْنَيْنِ ] وه‌ له‌ مانگاش نێرو مێ یه‌ك [ قُلْ آلذَّكَرَيْنِ حَرَّمَ ] دیسانه‌وه‌ پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره‌ نێره‌ی حوشترو جوانه‌گاى حه‌رام كردووه‌ [ أَمِ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود مێیه‌ی حوشترو مانگای لێ حه‌رام كردوون [ أَمَّا اشْتَمَلَتْ عَلَيْهِ أَرْحَامُ الْأُنْثَيَيْنِ ] یاخود ئه‌و بێچوانه‌ی له‌ناو سكی مێ یه‌ی حوشترو مانگادا هه‌یه‌ ئه‌مانه‌ی حه‌رام كردووه‌ لێتان [ أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ وَصَّاكُمُ اللَّهُ بِهَذَا ] ئایا ئێوه‌ شایه‌ت و ئاماده‌بوون كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه‌ شتی وا هه‌یه‌؟ شتی وا نه‌بووه‌ [ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ] كێ زاڵمتره‌ واته‌: هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سه‌ زاڵمترو سته‌مكارتر نیه‌ كه‌ درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستێ بۆ خوای گه‌وره‌و به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ده‌كات و شت حه‌ڵاڵ و حه‌رام ئه‌كات [ لِيُضِلَّ النَّاسَ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] تا خه‌ڵكی گومڕا بكات به‌بێ زانیاری [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (١٤٤) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كه‌سانێكی سته‌مكار نادات كه‌ به‌ناو خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ بكه‌ن و خۆیان شت بۆ خه‌ڵك حه‌ڵاڵ بكه‌ن و حه‌رام بكه‌ن.

Al-An'aam 6:144Listen in Qur'an →
145

قُل لَّآ أَجِدُ فِى مَآ أُوحِىَ إِلَىَّ مُحَرَّمًا عَلَىٰ طَاعِمٍۢ يَطْعَمُهُۥٓ إِلَّآ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًۭا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍۢ فَإِنَّهُۥ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍۢ وَلَا عَادٍۢ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه‌، یاخود (ماڵاتێک) که‌له سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکارو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبوو میهره‌بانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار).

{هەندێك لە حەرامكراوەكان}

[ قُلْ لَا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: من نابینم شتێك له‌وه‌ی كه‌ به‌ وه‌حی بۆم هاتووه‌ حه‌رام بێ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ بیخوات [ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً ] مه‌گه‌ر مرداره‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌گات به‌چه‌قۆدا ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ته‌نها مرداره‌وه‌ بووی كولله‌و ماسی نه‌بێت كه‌ حه‌ڵاڵه‌ [ أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا ] یان خوێنێك كه‌ ده‌رپه‌ڕێت و بڕوات و برژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌، یاخود جگه‌رو سپڵ حه‌ڵاڵه‌ [ أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ ] یان گۆشتی به‌راز هه‌مووی حه‌رامه‌ [ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ] ئه‌مانه‌ پیس و حه‌رامن [ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ ] یان حه‌رامه‌ كه‌ بۆ غه‌یری خوا سه‌ربڕابێت وه‌كو بۆ بته‌كان، یان ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنرابێت [ فَمَنِ اضْطُرَّ ] به‌ڵام له‌ ناچاریدا كه‌سێك كه‌ نزیك بێ له‌برسان بمرێ له‌م حه‌رامانه‌ش بخوا چ مرداره‌وه‌ بوو بێ چ گۆشتی به‌راز بێ یان هه‌ر شتێكی تر بێ بۆی حه‌ڵاڵ ئه‌بێ به‌دوو مه‌رج: [ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ ] كه‌ زیادڕه‌وی تیا نه‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بخوات كه‌ نه‌مرێ، وه‌ دواتر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری كه‌ پێویستی نه‌بوو [ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (١٤٥) ] ئه‌و كاته‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ مه‌ككی¬یه‌ به‌ڵام له‌ دوای ئه‌وه‌ سووره‌تی (مائیده‌)یش دابه‌زی كه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌ندێك شتی تری حه‌رام كرد وه‌كو باسمان كرد: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ خنكێنراون و نه‌گه‌یشتوونه‌ به‌ چه‌قۆدا، وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ شه‌ڕه‌ قۆچیان كردووه‌و، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ شاخ به‌ر بوونه‌ته‌وه‌و، ئه‌وانه‌ی كه‌ بریندار كراون، ئه‌مانه‌ كه‌ نه‌گه‌ن به‌ چه‌قۆدا هه‌مووی حه‌رامه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌ دڕه‌نده‌كاندا ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ڵبه‌ی هه‌بێ حه‌رامی كردووه‌و له‌ باڵنده‌دا ئه‌وه‌ی چڕنووكی هه‌بێ حه‌رامی كردووه‌، وه‌ گوێدرێژی ماڵی و سه‌گی حه‌رام كردووه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی حه‌رامه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌م ئایه‌ته‌دا باسكرا، واته‌: ئه‌ی موشریكان بۆچی له‌ خۆتانه‌وه‌ شتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆى حه‌ڵاڵ كردوون بۆ له‌خۆتانی حه‌رام ئه‌كه‌ن.

Al-An'aam 6:145Listen in Qur'an →
146

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا كُلَّ ذِى ظُفُرٍۢ ۖ وَمِنَ ٱلْبَقَرِ وَٱلْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَآ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَآ أَوِ ٱلْحَوَايَآ أَوْ مَا ٱخْتَلَطَ بِعَظْمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ جَزَيْنَٰهُم بِبَغْيِهِمْ ۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ

له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کردو له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه‌) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه‌، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان).

{ئەو شتانەی كە جولەكە لەسەر خۆیانیان حەرام كرد}

[ وَعَلَى الَّذِينَ هَادُوا حَرَّمْنَا كُلَّ ذِي ظُفُرٍ ] وه‌ له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان حه‌رام كرد هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ نینۆكی هه‌بێ به‌مه‌رجێك نینۆكى په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیانه‌كرابێته‌وه‌و نێوانی نه‌بێ ئه‌وانه‌یان لێ حه‌رام بووه‌ وه‌كو حوشتر و نه‌عامه‌و قازو مراوی، كه‌ جووله‌كه‌ خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ په‌نجه‌كانی پێیان لێك جیا بووبێته‌وه‌ ئه‌یانخوارد وه‌كو مریشك و باڵنده‌كان [ وَمِنَ الْبَقَرِ وَالْغَنَمِ حَرَّمْنَا عَلَيْهِمْ شُحُومَهُمَا ] وه‌ له‌ مانگاو مه‌ڕو بزنیش به‌زو چه‌وریه‌كانمان لێ حه‌رام كردبوون [ إِلَّا مَا حَمَلَتْ ظُهُورُهُمَا أَوِ الْحَوَايَا أَوْ مَا اخْتَلَطَ بِعَظْمٍ ] ته‌نها ئه‌و چه‌وریانه‌ی كه‌ به‌پشتی ئاژه‌ڵه‌كانه‌وه‌ بێ یاخود ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڕیخۆڵه‌كانه‌وه‌ بێ یان ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ ئێسقانه‌وه‌ بێ ئه‌مانه‌یان بۆ حه‌ڵاڵ بوو جگه‌ له‌وه‌ چه‌وری تری ئاژه‌ڵیان لێ حه‌رام بوو ئه‌وه‌ی كه‌ به‌گورچیله‌و به‌و شتانه‌وه‌ بێ هه‌موویان لێ حه‌رام بوو، به‌ڵام جوله‌كه‌ ده‌چوون به‌زو چه‌وریان ده‌توانده‌وه‌و پاشان ده‌یانفرۆشت خواى گه‌وره‌یش نه‌فره‌تى لێكردن، چونكه‌ هه‌رشتێك حه‌رام بكات نرخه‌كه‌یشى حه‌رام ده‌كات و كڕین و فرۆشتنیشى حه‌رامه‌ [ ذَلِكَ جَزَيْنَاهُمْ بِبَغْيِهِمْ ] ئه‌مه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ریان حه‌رامی كرد؟ به‌هۆی زوڵم و سته‌می خۆیان كه‌ خۆیان له‌سه‌ر خۆیانیان حه‌رام كردبوو [ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (١٤٦) ] وه‌ ئێمه‌ ڕاستگۆین له‌م هه‌واڵانه‌دا، یان دادپه‌روه‌رین له‌م بڕیارانه‌دا

Al-An'aam 6:146Listen in Qur'an →
147

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل رَّبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍۢ وَٰسِعَةٍۢ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُۥ عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردیت ئه‌وه بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی فراوان و بێ سنووره (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و له‌پیلان و ته‌ڵه‌که به دوور بن، لێتان خۆش ده‌بێت) هێزی خه‌شمی خوا له ده‌سته‌ی سته‌مکاران به‌رگری ناکرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان).

[ فَإِنْ كَذَّبُوكَ فَقُلْ رَبُّكُمْ ذُو رَحْمَةٍ وَاسِعَةٍ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌ یان موشریكان تۆیان به‌درۆ زانی له‌م شته‌دا ئه‌وا بڵێ: په‌روه‌ردگارتان خاوه‌ن ڕه‌حمه‌تێكی زۆر فراوانه‌و په‌له‌ ناكات له‌ سزادانتاندا [ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُهُ عَنِ الْقَوْمِ الْمُجْرِمِينَ (١٤٧) ] به‌ڵام كاتێك كه‌ سزای موجریم و تاوانباران بدات كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌

Al-An'aam 6:147Listen in Qur'an →
148

سَيَقُولُ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكْنَا وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن شَىْءٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ حَتَّىٰ ذَاقُوا۟ بَأْسَنَا ۗ قُلْ هَلْ عِندَكُم مِّنْ عِلْمٍۢ فَتُخْرِجُوهُ لَنَآ ۖ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ أَنتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ

له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باوو باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه‌، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.

[ سَيَقُولُ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكْنَا وَلَا آبَاؤُنَا ] موشریكان ئه‌یانووت: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ نه‌ ئێمه‌و نه‌ باوك و باپیرانیشمان شه‌ریكمان بۆ خوا دانه‌ئه‌نا [ وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ شَيْءٍ ] وه‌ هیچ شتێكیشمان له‌سه‌ر خۆمان حه‌رام نه‌ئه‌كرد هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی كه‌ ئه‌یان كرد دایانه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ [ كَذَلِكَ كَذَّبَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] به‌م شێوازه‌ موشریكانی پێش ئه‌مانیش ئاوا درۆیان ئه‌كردو درۆیان ئه‌دایه‌ پاڵ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ حَتَّى ذَاقُوا بَأْسَنَا ] تا سزای ئێمه‌یان چه‌شت تا خوای گه‌وره‌ سزای بۆیان دابه‌زاند [ قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاریه‌كتان هه‌یه‌ تا بۆمانی ده‌ركه‌ن و ئاشكراى بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م شتانه‌و خواى گه‌وره‌ رازیه‌ به‌م كارانه‌ى ئێوه‌ [ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ ] ئێوه‌ هیچ زانیاریه‌كتان نیه‌و ته‌نها شوێنی گومان و خه‌یاڵ كه‌وتوونه‌ [ وَإِنْ أَنْتُمْ إِلَّا تَخْرُصُونَ (١٤٨) ] وه‌ ته‌نها وه‌هم و گومان و درۆو خه‌مڵاندێكه‌ خۆتان داتانناوه‌

Al-An'aam 6:148Listen in Qur'an →
149

قُلْ فَلِلَّهِ ٱلْحُجَّةُ ٱلْبَٰلِغَةُ ۖ فَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێرو ته‌واوه‌کان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (به‌ڵام ڕێزی لێگرتوون و سه‌رپشکی کردوون).

[ قُلْ فَلِلَّهِ الْحُجَّةُ الْبَالِغَةُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: حوجه‌و به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌سه‌رتاندا جێگیرى كردووه‌، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك به‌ڵگه‌و بیانوى نیه‌ له‌ كوفرو تاوانكردندا [ فَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ (١٤٩) ] ئه‌گه‌ر ویستی لێ بوایه‌ هیدایه‌تی هه‌مووتانی ئه‌دا به‌ڵام خۆتان ڕێگای هیدایه‌ت ناگرنه‌ به‌رو لێی لائه‌ده‌ن

Al-An'aam 6:149Listen in Qur'an →
150

قُلْ هَلُمَّ شُهَدَآءَكُمُ ٱلَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ ٱللَّهَ حَرَّمَ هَٰذَا ۖ فَإِن شَهِدُوا۟ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ۚ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ وَهُم بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ

پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن.

[ قُلْ هَلُمَّ شُهَدَاءَكُمُ الَّذِينَ يَشْهَدُونَ أَنَّ اللَّهَ حَرَّمَ هَذَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: شایه‌ته‌كانتان بێنن و ئاماده‌یان بكه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌ شایه‌تن كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م شتانه‌ی له‌سه‌ر ئێوه‌ حه‌رام كردووه‌ [ فَإِنْ شَهِدُوا ] ئه‌گه‌ر شایه‌تی درۆینه‌شیان هێنا به‌بێ زانیاری [ فَلَا تَشْهَدْ مَعَهُمْ ] ئه‌وا تۆ باوه‌ڕیان پێ مه‌كه‌و به‌ڕاستیان دامه‌نێ ئه‌وانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ] وه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌كه‌وه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ به‌درۆ ئه‌زانن وه‌ ئیمانیان به‌ڕۆژی دوایی نیه‌ [ وَهُمْ بِرَبِّهِمْ يَعْدِلُونَ (١٥٠) ] وه‌ كه‌سانی ترو بت یه‌كسان ئه‌كه‌ن به‌ خوای گه‌وره‌و وه‌كو خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن.

Al-An'aam 6:150Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.