۞ وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ جَنَّٰتٍۢ مَّعْرُوشَٰتٍۢ وَغَيْرَ مَعْرُوشَٰتٍۢ وَٱلنَّخْلَ وَٱلزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُۥ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُتَشَٰبِهًۭا وَغَيْرَ مُتَشَٰبِهٍۢ ۚ كُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثْمَرَ وَءَاتُوا۟ حَقَّهُۥ يَوْمَ حَصَادِهِۦ ۖ وَلَا تُسْرِفُوٓا۟ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ
خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپداری به‌رپا کردوه و باخاتی نزمی په‌رش و بڵاویشی به‌دی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوه‌و قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایه، له زه‌یتوون و هه‌ناری له‌یه‌ک چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ک نه‌چوو، بخۆن له به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا له سنوور ده‌رچوان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.
{هەندێك لە بەخششەكانی خوای گەورە}
[ وَهُوَ الَّذِي أَنْشَأَ جَنَّاتٍ مَعْرُوشَاتٍ ] وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باخ و بێستانی بۆتان ڕواندووه كه هه‌یانه به‌رزن وه‌كو دارخورماو دارهه‌نارو ئه‌وانه [ وَغَيْرَ مَعْرُوشَاتٍ ] وه هه‌یشه نزمه وه‌كو كاڵه‌ك و شووتی و ترێ و ئه‌وانه، یاخود (مه‌عروشات): ئه‌وانه‌ن كه به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یچێنن، وه (غیر مه‌عروشات): ئه‌وانه‌یه كه له‌و ده‌شته ده‌ستی ئێوه‌ی تیادا نیه خوای گه‌وره ئه‌یڕوێنێت خوای گه‌وره ئه‌مانه‌ی هه‌موو بۆ ڕواندوون [ وَالنَّخْلَ وَالزَّرْعَ مُخْتَلِفًا أُكُلُهُ وَالزَّيْتُونَ وَالرُّمَّانَ مُتَشَابِهًا وَغَيْرَ مُتَشَابِهٍ ] وه له دارخورماو زه‌رعاتی تر كه خواردنیان تامی جۆراوجۆره، وه له زه‌یتون و هه‌نار جۆره‌ها خورماو هه‌نار هه‌یه له شێوه‌دا له‌یه‌ك ئه‌چێ به‌ڵام تامی جیاوازه [ كُلُوا مِنْ ثَمَرِهِ إِذَا أَثْمَرَ ] كاتێك كه دێته به‌رهه‌م ئێوه به‌رهه‌می بخۆن [ وَآتُوا حَقَّهُ يَوْمَ حَصَادِهِ ] له كاتی ڕۆژی دروێنه‌شدا ئێوه زه‌كاتی لێ بده‌ن به‌فه‌قیرو هه‌ژاران [ وَلَا تُسْرِفُوا ] به‌ڵام زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن له خواردندا، یان له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نانه‌ت له صه‌ده‌قه‌و خێریشدا [ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ (١٤١) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن