Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 131–140 of 165

131

ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا غَٰفِلُونَ

ئه‌و ناردنی پێغه‌مبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌یه چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به‌عاده‌ت) که له‌ناوبه‌ری شارو شوێنه‌کان بێت به ناحه‌ق، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگا بن و په‌یامی خوایان پێ ڕانه‌گه‌یه‌نرابێت.

ناردنی ئەو پێغەمبەرانە بۆ لای ئادەمی و جنۆکەکان بۆ ئەوەیە کە خوای گەورە سزای کەس نەدات لەسەر تاوان و گوناھەکانی بەبێ ئەوەی پێغەمبەری بۆ ناردبن ، وە بانگەوازیان پێ نەگەیشتبێت، چونكە خوای گەورە سزای ھیچ ئوممەت و گەل و ھۆزێک نادات ئیللا لە پاش ناردنی پێغەمبەران نەبێت بۆیان .

Al-An'aam 6:131Listen in Qur'an →
132

وَلِكُلٍّۢ دَرَجَٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ

بۆ هه‌ر یه‌کێک له بێ باوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌وپایه هه‌یه له پاداشتی کرده‌وه‌کانی، په‌روه‌ردگاریشت بێئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.

ھەریەک لەوان پلەو پایەیەکی تایبەتی خۆی ھەیە بە پێی کارو کردەوەکانیان، جا خراپە و شەڕی زۆر وەکو کەمەکەی نییە، وە ئەو کەسەی شوێنی خەڵکی دەکەوێت وەکو ئەو کەسە نییە خەڵکی شوێنی دەکەون ، هەروەها پاداشتی ئەوانەی کە کارو کردەوەی چاکە دەکەن وەکو یەک نین ، وە پەروەردگاری تۆ بێ ئاگا و غافڵ نییە لەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن ، بەڵکو ئەو ئاگاداری ھەموویەتی ، وە ھیچ شتێکی لەوانە لا شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کارو کردەوەکانیان دەداتەوە.

Al-An'aam 6:132Listen in Qur'an →
133

وَرَبُّكَ ٱلْغَنِىُّ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِنۢ بَعْدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ ءَاخَرِينَ

په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆزو میهره‌بانیشه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه‌.

-ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت بێ نیازە لە بەندەکانی وە ھیچ پێویستی بە ئەوان و بە پەرستن و عیبادەتەکانیان نییە، وە کوفر و بێباوەڕیشیان ھیچ زیان بە خوای گەورە ناگەیەنێت ، لەگەڵ ئەوەی بێ نیازە لە ھەموویان بەڵام زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان ، -ئەی بەندە گوناھبارەکان- ئەگەر خوای گەورە بیەوێت لە ناوتان دەبات و بەسزای خۆی لەڕیشەوە دەرتان دەھێنێت، وە لەپاش لەناوبردنی ئێوەیش وویستی لەھەر کەسێکی تر ھەبێت لەجێگای ئێوە دایدەنێت کە باوەڕی پێ دەھێنن وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی دەبن، ھەروەک چۆن ئێوەی لەنەوە و پشتی گەلی پێش خۆتان دروستكردووە.

Al-An'aam 6:133Listen in Qur'an →
134

إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَءَاتٍۢ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ

به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تاندرێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌) به‌ڕێوه‌یه و بێگومان هه‌ر دێت و ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رنین.

- ئەی بێباوەڕان- ئەوەی بەڵێنتان پێ دەدرێت لە زیندووبوونەوە و گەڕانەوە بۆ لای خوا و لێپرسینەوە و تۆڵەسەندنەوە ، بێ گومان ھەمووی پێش دێت و ھیچ شتێک دوای ناخات ، وە ھەرگیز ناتوانن لە دەست پەروەردگارتان ھەڵبێن و خۆتان قوتار بکەن ، نێوچاوانتان دەگرێت و پەلکێشتان دەکات و بەسزاکانی خۆی سزاتان دەدات.

Al-An'aam 6:134Listen in Qur'an →
135

قُلْ يَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَامِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: ئەی ھۆزەکەم لەسەر ڕێگا و ڕێبازی خۆتان لەکوفر و بێباوەڕی و گومڕاییتان بەردەوام و دامەزراو بن، بڕوبیانووتان نەما و بەڵگە و حوججەتان بە بەلاغی ڕوون و ئاشکرای پێغەمبەر لەسەر جێگیر بووە ، من ھیچ باکم نییە لە بێباوەڕی و گومڕایی ئێوە، بەڵکو ئەوەی لەسەریم لەھەق و ڕاستی لە سەری جێگیر دەبم ، ئێوەیش پاشتر دەزانن کێ لە دونیادا سەردەکەوێت، وە کێیش دەبێتە میراتگری زەوی، وە پاشەڕۆژیش بۆ کێ دەبێت، بێگومان بتپەرست و موشریکەکان نە لە دونیا و نە لە دواڕۆژدا سەرکەوتوو نابن، بەڵکو سەرەنجامیان ھەر خەسارەتمەندییە، ئەگەر ھەرچۆن ڕابوێرن و ھەرچۆن لە خۆشی و لەزەتەکانی دونیا تام و چێژیان وەرگرتبێت.

Al-An'aam 6:135Listen in Qur'an →
136

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلْحَرْثِ وَٱلْأَنْعَٰمِ نَصِيبًۭا فَقَالُوا۟ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمْ ۗ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ

(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه‌) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خواو وتویانه‌: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه‌) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه‌! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه‌، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه‌، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.

موشریک و بتپەرستەکان شتێکیان داھێنا لەبارەی خوداوە ئەویش ئەوە بوو ، ئەوەی خوای گەورە دروستی کردووە لە کشتوکاڵ وئاژەڵ و ماڵات بەشێکیان دانابوو بۆ خوای گەورە، ئەوسا بەبێ بەڵگە وبەخەیاڵی خۆیان ووتیان: ئەوە بۆ خوایە، وە بەشێکی تریشیان دانا بۆ بتەکانیان ، ئەوەی کە تایبەتیان کردبوو بە ھاوبەش و بتەکانیان ھەرگیز ناگاتە ئەو کەسانەی کە خوا ڕێگای داوە بۆیان خەرج بکرێت وەک ھەژاران و نەداران ، وە ئەوەیشی تایبەتیان کردبوو بۆ خوای گەورەوە دەگاتە ھاوبەشەکانیان لەبتەکان وەخەرج دەکرێت لەبەرژەوەندیەکانی ئەواندا، ئای چەند خراپ بڕیاریاندا و خراپ دابەشیان کرد.

Al-An'aam 6:136Listen in Qur'an →
137

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَٰدِهِمْ شُرَكَآؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا۟ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ

وه‌ک ئه‌و دابه‌شکردنه دوور له دادوه‌ریه‌، بت و په‌رستراوه‌کانیان کوشتنی منداڵه‌کانیان بۆ زۆربه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران جوان و ڕازاوه کردبوو (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن و ئاینی یه‌کتاپه‌رستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه نه‌یانده‌توانی کاری وابکه‌ن (ئازادی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه‌)، که‌وابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئه‌و درۆو ده‌له‌سه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.

ھەروەک چۆن شەیتان ئەو حوکمە ستەمکارانەی بۆ بتپەرستەکان جوان و ڕازاوە کردەوە ، ئاوهاش ھاوبەشەکانیان لە شەیتانەکان وایانکرد کە زۆرێک لە بتپەرست و ھاوبەش بڕیاردەرەکان کوشتنی منداڵەکانیان لاجوان و پەسەند بێت لە ترسی ھەژاری ، بۆ ئەوەی لەناویان ببەن بەوەی بیانخەنە ناو تاوانی کوشتنی کەسێکەوە کەخوای گەورە كوشتنی حەرام کردووە بەبێ بوونی ھیچ مافێک، وە بۆ ئەوەش ئاینەکەیان لێ بشێوێنن و تێكەڵی بكەن تاوەکو نەزانن کامە ڕێگا پێدراوە و کامە ڕێگا پێدراو نییە، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە ئەو کارە نەکەن ئەوا نەیاندەکرد ، بەڵام لەبەر حیکمەت و داناییەکی یەجگار زۆر وویستی ئەو کارە بکەن، جا - ئەی پێغەمبەر- واز لەو موشریک و بتپەرستانە بهێنە لەخۆیان و لە درۆ و دەلەسەکانیان کە بە ناو خواوە دەیکەن، بێگومان کارێکی لەو شێوەیە ھیچ زیانێک بە تۆ ناگەیەنێت، وە خۆیان و کاریان بدە دەست خوای گەورە و ھەواڵەی ئەوی بکە.

Al-An'aam 6:137Listen in Qur'an →
138

وَقَالُوا۟ هَٰذِهِۦٓ أَنْعَٰمٌۭ وَحَرْثٌ حِجْرٌۭ لَّا يَطْعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَٰمٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَٰمٌۭ لَّا يَذْكُرُونَ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا ٱفْتِرَآءً عَلَيْهِ ۚ سَيَجْزِيهِم بِمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

هاوه‌ڵگه‌ران به بڕیاری نادروستی خۆیان ده‌یانوت: ئه‌مانه چه‌ند ماڵات و کێڵگه‌یه‌کن قه‌ده‌غه کراون، که‌س لێیان ناخوات مه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت و ڕازی بین، هه‌ندێک ماڵاتی تریش حه‌رام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار به‌کار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هه‌ن ناوی خوای له‌سه‌ر نابه‌ن (ناوی بته‌کان ده‌به‌ن له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) ئه‌م کاره‌یان درۆ هه‌ڵبه‌ستن بوو به ده‌م خواوه (گوایه به‌و کاره‌یان ڕازیه‌)، بێگومان خوا له ئاینده‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان لێ ده‌ستێنێت که به‌ناحه‌ق هه‌ڵیانده‌به‌ست.

موشریک و بتپەرستەکان ووتیان: ئەم ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات و کشتوکاڵە قەدەغە و یاساغن ، بە پێی درۆ و دەلەسەی خۆیان هیچ كەسێك لێی ناخوات تەنها ئەوانە نەبێت کە خۆیان دەیانەوێت لە ئەو کەسانەی كە خزمەتکاری بت و خواکانیانن و جگە لەوان ، وە ئەم ئاژەڵ و مەڕ وماڵات و حوشترانە حەرام کراوە کە کەس سواریان بێت و کەسیش باریان پێ ببات، ئەوانیش بریتین لە (بەحیرە و سائیبە و حامی) -کە پێشتر بە ووردی ڕاڤەمان کردن- وە ئەو ئاژەڵ و ماڵاتەیش ناوی خوای گەورەی لەسەر ناهێنن لە كاتی سەربڕیندا ، بەڵکو بەناوی بتەکانیانەوە سەریان دەبڕن ، ھەموو ئەوانەیان ئەنجامدا بەدرۆ و دەلەسە بە ناوی خواوە کە گوایە لەلایەن خواوە ھاتووە، دڵنیابن بە ھۆی ئەو درۆ و دەلەسانەی کە بە ناو خواوە کردیان خوای گەورە بەسزای خۆی سزایان دەدات.

Al-An'aam 6:138Listen in Qur'an →
139

وَقَالُوا۟ مَا فِى بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلْأَنْعَٰمِ خَالِصَةٌۭ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِنَا ۖ وَإِن يَكُن مَّيْتَةًۭ فَهُمْ فِيهِ شُرَكَآءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ

(نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له‌) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و داناو کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).

وە ووتیان: ئەوەی لە سکی ئەم ئاژەڵانەدایە، ئەگەر ھاتوو بێچوویان بە زیندوویی بوو ئەوا ھەر بۆ نێرینە و پیاوەکانمان حەڵاڵە و بۆ ژن و مێینەکانمان حەرامە، وە ئەگەر ھاتوو ئەوەی لەسکیدایە بە مردوویی لەدایک بوو، ئەوا ژن و پیاو تێیدا بەشدار دەبن، دڵنیابن كەوا خوای گەورە تۆڵەی ئەو ووتە و حوکمە ناڕەوایانەیان لێ دەسێنێت بە شێوەیەک شایستەیانە، خوای گەورە دانا و کاربەجێیە لەتەشریع و یاسادانان و بەڕێوەبردنی کاروباری دروستکراوەکانیدا، وە زانا و شارەزایە پێیان.

Al-An'aam 6:139Listen in Qur'an →
140

قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓا۟ أَوْلَٰدَهُمْ سَفَهًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَحَرَّمُوا۟ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفْتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا۟ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌کانی خۆیان به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واو نه‌زانی و نه‌فامی کوشت زه‌ره‌ریان کرد، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ریان کرد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون خۆیانیان لێ بێ به‌ش کردو له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه‌، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕا بوون و هیدایه‌ت دراو نه‌بوون.

بێگومان تیاچوون و بەھیلاک چوون ئەوانەی کە لەبەر کاڵفامی و نەزانین و بێ ئاگاییان مناڵەکانی خۆیان کوشت، وە ئەوەی خوای گەورە لە ئاژەڵ و مەڕ و ماڵات ڕزق و ڕۆزی پێ دابوون، حەرامبوونی ئەوانە بەدرۆ و دەلەسە دابویانە پاڵ خوا كاتێك لەسەر خۆیان حەرامیان کرد، بێگومان ئەوانە لە ڕێگای ڕاست دوور کەوتنەوە و ڕێنوینی نەبوون بۆی و لە هیدایەت دراوان نەبوون.

Al-An'aam 6:140Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.