Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 131–140 of 165

131

ذَٰلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا غَٰفِلُونَ

ئه‌و ناردنی پێغه‌مبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌یه چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به‌عاده‌ت) که له‌ناوبه‌ری شارو شوێنه‌کان بێت به ناحه‌ق، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگا بن و په‌یامی خوایان پێ ڕانه‌گه‌یه‌نرابێت.

[ ذَلِكَ أَنْ لَمْ يَكُنْ رَبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ (١٣١) ] به‌م شێوازه‌ په‌روه‌ردگار هیچ شارو دێ¬یه‌ك له‌ناو نادات كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى بێئاگابن و پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌چووبێت و زوڵم و سته‌میان لێ بكات خوای گه‌وره‌ دووره‌ له‌ زوڵم و سته‌م

Al-An'aam 6:131Listen in Qur'an →
132

وَلِكُلٍّۢ دَرَجَٰتٌۭ مِّمَّا عَمِلُوا۟ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ

بۆ هه‌ر یه‌کێک له بێ باوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌وپایه هه‌یه له پاداشتی کرده‌وه‌کانی، په‌روه‌ردگاریشت بێئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.

[ وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِمَّا عَمِلُوا ] وه‌ جن و مرۆڤ پله‌یان جیاوازه‌ له‌ قیامه‌تدا جا له‌ به‌هه‌شتدا بێ یان له‌ دۆزه‌خدا بێت و هه‌ر كه‌س به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ی خۆیانه‌ چ چاك یان خراپ [ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٣٢) ] وه‌ په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یكه‌ن، به‌ڵكو هه‌مووى تۆمار كراوه

Al-An'aam 6:132Listen in Qur'an →
133

وَرَبُّكَ ٱلْغَنِىُّ ذُو ٱلرَّحْمَةِ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَسْتَخْلِفْ مِنۢ بَعْدِكُم مَّا يَشَآءُ كَمَآ أَنشَأَكُم مِّن ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ ءَاخَرِينَ

په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه‌، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆزو میهره‌بانیشه‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه‌.

‌ [ وَرَبُّكَ الْغَنِيُّ ذُو الرَّحْمَةِ ] وه‌ په‌روه‌ردگارت ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌ له‌ دروستكراوه‌كانى وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ [ إِنْ يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ئه‌ی سته‌مكاران ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ڕیشه‌كێشتان ده‌كات [ وَيَسْتَخْلِفْ مِنْ بَعْدِكُمْ مَا يَشَاءُ ] وه‌ له‌ دوای ئێوه‌ كه‌سانێكی تر ئه‌هێنێ كه‌ خۆی ویستی لێ بێت و گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تى بكه‌ن [ كَمَا أَنْشَأَكُمْ مِنْ ذُرِّيَّةِ قَوْمٍ آخَرِينَ (١٣٣) ] هه‌روه‌كو چۆن ئێوه‌ی دروست كرد له‌نه‌وه‌ی كه‌سانێكی تر ئه‌وانه‌ی له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌ی نوح دا بوون مرۆڤایه‌تی له‌وان دروست بوه‌وه‌

Al-An'aam 6:133Listen in Qur'an →
134

إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَءَاتٍۢ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ

به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تاندرێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌) به‌ڕێوه‌یه و بێگومان هه‌ر دێت و ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رنین.

[ إِنَّ مَا تُوعَدُونَ لَآتٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێتان ئه‌دا له‌ زیندوو بوونه‌وه‌و پاداشت و سزا هه‌مووی دێته‌جێ و خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته‌ سه‌ر [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (١٣٤) ] وه‌ ئێوه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه‌ كه‌ بۆی هه‌ڵبێن، وه‌ ببن به‌خۆڵیش خواى گه‌وره‌ تواناى هه‌یه‌ زیندوتان بكاته‌وه‌

Al-An'aam 6:134Listen in Qur'an →
135

قُلْ يَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَامِلٌۭ ۖ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِ ۗ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.

[ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم كار بكه‌ن له‌ جێی خۆتان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرو به‌رنامه‌ى خۆتان من گوێ ناده‌م و زه‌ره‌رو زیان به‌ من ناگات، وه‌ منیش به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر رێگاو مه‌نهه‌جى خۆم، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ] له‌ داهاتوودا ئه‌زانن سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی دونیاو قیامه‌ت بۆ كێیه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق و كێ له‌سه‌ر باتڵه‌ [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (١٣٥) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زاڵم و سته‌مكاران سه‌رفراز ناكات

Al-An'aam 6:135Listen in Qur'an →
136

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ ٱلْحَرْثِ وَٱلْأَنْعَٰمِ نَصِيبًۭا فَقَالُوا۟ هَٰذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ وَهَٰذَا لِشُرَكَآئِنَا ۖ فَمَا كَانَ لِشُرَكَآئِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى ٱللَّهِ ۖ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَىٰ شُرَكَآئِهِمْ ۗ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ

(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه‌) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خواو وتویانه‌: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه‌) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه‌! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه‌، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه‌، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.

[ وَجَعَلُوا لِلَّهِ مِمَّا ذَرَأَ مِنَ الْحَرْثِ وَالْأَنْعَامِ نَصِيبًا ] كافرانی قوڕه‌یش به‌ گومانی خۆیان به‌شیان بۆ خوای گه‌وره‌ دانابوو له‌وه‌ى كه‌ دروستى كردووه‌ له‌ كێڵگه‌و زه‌رعات و ئاژه‌ڵ [ فَقَالُوا هَذَا لِلَّهِ بِزَعْمِهِمْ ] به‌ گومانی خۆیان ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵانه‌ یان ئه‌م زه‌رعاته‌ تایبه‌ته‌ به‌خوای گه‌وره‌ [ وَهَذَا لِشُرَكَائِنَا ] ئه‌مانه‌ی تریشیان دائه‌نا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كردبوویان به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ یان بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ خزمه‌تی بت و شته‌كانیان ئه‌كرد [ فَمَا كَانَ لِشُرَكَائِهِمْ فَلَا يَصِلُ إِلَى اللَّهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ بته‌كان دایان نابوو نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ خوای گه‌وره‌ لێیان وه‌رناگرێ، یاخود هه‌ر نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ خوای گه‌وره‌ واته‌ هه‌موویان بۆ بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كرد یان بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كان سه‌رف ئه‌كرد [ وَمَا كَانَ لِلَّهِ فَهُوَ يَصِلُ إِلَى شُرَكَائِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ خوایان دانابوو دواتر كه‌ ئه‌وه‌ نه‌مایه‌ ئه‌میشیان هه‌ر بۆ بته‌كانی خۆیان و بۆ سه‌ده‌نه‌و خزمه‌تكاری بته‌كانیان سه‌رف ئه‌كردو ئه‌یانووت: خوای گه‌وره‌ پێویستی به‌مه‌ نیه‌ [ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ (١٣٦) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ خراپترین بڕیاره‌ كه‌ ئه‌یده‌ن كه‌ فه‌زڵی خواكان و بته‌كانی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا له‌ كاتێكدا خواى گه‌وره‌ په‌روه‌ردگارو خاوه‌ندارو هه‌ڵسوڕێنه‌رى هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌

Al-An'aam 6:136Listen in Qur'an →
137

وَكَذَٰلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَٰدِهِمْ شُرَكَآؤُهُمْ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا۟ عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ۖ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ۖ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ

وه‌ک ئه‌و دابه‌شکردنه دوور له دادوه‌ریه‌، بت و په‌رستراوه‌کانیان کوشتنی منداڵه‌کانیان بۆ زۆربه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران جوان و ڕازاوه کردبوو (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن و ئاینی یه‌کتاپه‌رستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه نه‌یانده‌توانی کاری وابکه‌ن (ئازادی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه‌)، که‌وابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئه‌و درۆو ده‌له‌سه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.

[ وَكَذَلِكَ زَيَّنَ لِكَثِيرٍ مِنَ الْمُشْرِكِينَ قَتْلَ أَوْلَادِهِمْ شُرَكَاؤُهُمْ ] وه‌ به‌م شێوازه‌ شه‌یتانه‌كان كوشتنی زۆرێك له‌ مناڵی موشریكانیان ڕازاندبۆوه‌و جوان كردبوو بۆیان كه‌ كوڕیان ئه‌كوشت له‌ ترسی برسێتی و فه‌قیریداو كچیشیان ئه‌كوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌وره‌ نه‌بن و به‌شوویان نه‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆیان [ لِيُرْدُوهُمْ وَلِيَلْبِسُوا عَلَيْهِمْ دِينَهُمْ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هیلاكیان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ ئه‌كه‌ن وه‌ دینه‌كه‌شیان لێیان تێكدابوو [ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا فَعَلُوهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ویستی كه‌ونی ئه‌وه‌ ئه‌و شته‌یان نه‌ئه‌كرد [ فَذَرْهُمْ وَمَا يَفْتَرُونَ (١٣٧) ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - لێیانگه‌ڕێ و وازیان لێ بێنه‌ ئه‌و بوهتان و درۆیانه‌ی كه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ی ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌ خۆی سزایان ئه‌دات و زه‌ره‌رو زیان به‌ تۆ ناگه‌یه‌نن.

Al-An'aam 6:137Listen in Qur'an →
138

وَقَالُوا۟ هَٰذِهِۦٓ أَنْعَٰمٌۭ وَحَرْثٌ حِجْرٌۭ لَّا يَطْعَمُهَآ إِلَّا مَن نَّشَآءُ بِزَعْمِهِمْ وَأَنْعَٰمٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا وَأَنْعَٰمٌۭ لَّا يَذْكُرُونَ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا ٱفْتِرَآءً عَلَيْهِ ۚ سَيَجْزِيهِم بِمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

هاوه‌ڵگه‌ران به بڕیاری نادروستی خۆیان ده‌یانوت: ئه‌مانه چه‌ند ماڵات و کێڵگه‌یه‌کن قه‌ده‌غه کراون، که‌س لێیان ناخوات مه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت و ڕازی بین، هه‌ندێک ماڵاتی تریش حه‌رام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار به‌کار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هه‌ن ناوی خوای له‌سه‌ر نابه‌ن (ناوی بته‌کان ده‌به‌ن له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) ئه‌م کاره‌یان درۆ هه‌ڵبه‌ستن بوو به ده‌م خواوه (گوایه به‌و کاره‌یان ڕازیه‌)، بێگومان خوا له ئاینده‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان لێ ده‌ستێنێت که به‌ناحه‌ق هه‌ڵیانده‌به‌ست.

{كافران بە نەزانی‌و نەفامی شت لەسەر خۆیان حەرام دەكەن}

[ وَقَالُوا هَذِهِ أَنْعَامٌ وَحَرْثٌ حِجْرٌ لَا يَطْعَمُهَا إِلَّا مَنْ نَشَاءُ بِزَعْمِهِمْ ] ئه‌یانووت: ئه‌م ئاژه‌ڵ و كێڵگه‌و زه‌رعاتانه‌ هه‌مووی (حیجره‌)، واته‌: حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ نابێ كه‌س بیخوات و سواری بێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه‌ خۆمان به‌گومانی خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ردابوو بۆ خواكانیان یان خزمه‌تكاری خواكانیان [ وَأَنْعَامٌ حُرِّمَتْ ظُهُورُهَا ] وه‌ پشتی هه‌ندێ ئاژه‌ڵی تریشیان قه‌ده‌غه‌ كردبوو كه‌س نابێ سواری بێت یاخود باری لێ بنێت كه‌ باسمان كرد (به‌حیره‌و سائیبه‌و وه‌صیله‌و حام) بوون [ وَأَنْعَامٌ لَا يَذْكُرُونَ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهَا افْتِرَاءً عَلَيْهِ ] وه‌ ئاژه‌ڵانی تریش كه‌ سه‌ریئه‌بڕن ناوی خوای گه‌وره‌ی لێ ناهێنن، وه‌ بۆ بته‌كانیانی سه‌رئه‌بڕن و ناوی بته‌كانیانی له‌سه‌ر ئه‌هێنن، وه‌ ئه‌مه‌ درۆیه‌كه‌و هه‌ڵیئه‌به‌ستن و شتی وا له‌ دینی خوای گه‌وره‌دا نیه‌ [ سَيَجْزِيهِمْ بِمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (١٣٨) ] خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌دات به‌هۆی ئه‌و درۆو بوهتان كردنه‌ی كه‌ ئه‌یاندایه‌ پاڵ دینی خوای گه‌وره‌

Al-An'aam 6:138Listen in Qur'an →
139

وَقَالُوا۟ مَا فِى بُطُونِ هَٰذِهِ ٱلْأَنْعَٰمِ خَالِصَةٌۭ لِّذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِنَا ۖ وَإِن يَكُن مَّيْتَةًۭ فَهُمْ فِيهِ شُرَكَآءُ ۚ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ

(نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له‌) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و داناو کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).

[ وَقَالُوا مَا فِي بُطُونِ هَذِهِ الْأَنْعَامِ خَالِصَةٌ لِذُكُورِنَا وَمُحَرَّمٌ عَلَى أَزْوَاجِنَا ] وه‌ ئه‌یانووت: هه‌رچی له‌ بێچووی ناو سكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ هه‌یه‌ له‌ (به‌حیره‌و سائیبه‌) یان شیره‌كه‌یان ئه‌مانه‌ تایبه‌ته‌ بۆ پیاوان و ئافره‌ت نابێ لێی بخوات و حه‌رامه‌ له‌سه‌ر ئافره‌ت، خۆیان حه‌رامیان ئه‌كرد [ وَإِنْ يَكُنْ مَيْتَةً فَهُمْ فِيهِ شُرَكَاءُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردار بوایه‌ته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ئافره‌تانیشیان به‌شدار ئه‌كردو شه‌ریكیان ئه‌كردن له‌ گۆشته‌كه‌یدا [ سَيَجْزِيهِمْ وَصْفَهُمْ ] خوای گه‌وره‌ سزایان ئه‌داته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م درۆهه‌ڵبه‌ستن و بڕیاردانه‌یان [ إِنَّهُ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٣٩) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌

Al-An'aam 6:139Listen in Qur'an →
140

قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ قَتَلُوٓا۟ أَوْلَٰدَهُمْ سَفَهًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ وَحَرَّمُوا۟ مَا رَزَقَهُمُ ٱللَّهُ ٱفْتِرَآءً عَلَى ٱللَّهِ ۚ قَدْ ضَلُّوا۟ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌کانی خۆیان به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واو نه‌زانی و نه‌فامی کوشت زه‌ره‌ریان کرد، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ریان کرد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون خۆیانیان لێ بێ به‌ش کردو له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه‌، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕا بوون و هیدایه‌ت دراو نه‌بوون.

[ قَدْ خَسِرَ الَّذِينَ قَتَلُوا أَوْلَادَهُمْ سَفَهًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ زه‌ره‌رمه‌ند بوون كه‌ مناڵه‌كانی خۆیان ئه‌كوژن به‌نه‌زانی و به‌كه‌م عه‌قڵی به‌بێ زانیاری [ وَحَرَّمُوا مَا رَزَقَهُمُ اللَّهُ افْتِرَاءً عَلَى اللَّهِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو ڕزقێك پێی به‌خشیوون ئه‌وان خۆیان له‌سه‌ر خۆیانی حه‌رام ئه‌كه‌ن و درۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر پێت خۆشه‌ نه‌زانى و نه‌فامى عه‌ره‌ب بزانیت و بۆت ده‌ربكه‌وێت ئه‌وا ئه‌م ئایه‌تانه‌ بخوێنه‌وه‌ [ قَدْ ضَلُّوا وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٤٠) ] به‌دڵنیایی ئه‌مانه‌ گومڕا بوونه‌و هه‌رگیز ئه‌مانه‌ هیدایه‌تدراو نین و له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت نین.

Al-An'aam 6:140Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.