Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 121–130 of 165

121

وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ

له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه‌، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.

ئەی موسڵمانان ئەو گیاندارانەی کە ناوی خوایان لەسەر نەھێنراوە لەکاتی سەربڕیندا لێیان مەخۆن، جا ئەگەر ناوی غەیری خوای لەسەر ھێنرا بێت یان نەیشھێنرابێت، (واتە:پێویست دەکات ئاژەڵ وگیاندار لەکاتی سەربڕیندا ناوی خوایان لەسەر بھێنرێت)، وە بزانن خواردنی گۆشتی ئەوانە دەرچوونە لە گوێڕایەڵی فەرمانی خوا بۆ سەرپێچیكردنی ، وە بێگومان شەیتانەکانیش وەسوەسە دروست دەکەن بۆ دۆست و پشتیوانەکانیان تاوەکو دەمەقاڵێت لەگەڵدا بکەن لەسەر خواردنی گۆشتی مردارەوە بوو، جا ئەی موسڵمانان ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵیان بکەن لەو گومانانە - حەڵاڵكردنی گۆشتی مردارەوە بوو - ئەوا ئێوە و ئەوان وەک یەکتان لێدێت لە ھاوەڵ بڕیارداندا بۆ خوای گەورە، واتا: ئێوەش دەبنە موشریک وبتپەرست.

Al-An'aam 6:121Listen in Qur'an →
122

أَوَمَن كَانَ مَيْتًۭا فَأَحْيَيْنَٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًۭا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَٰفِرِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه‌)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه‌) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه‌) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه‌) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کارو کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه‌.

ئایا ئەو کەسەی کە پێش ھیدایەتی خوای گەورە بۆی کە وەک مردوو وابوو - لەو کوفر و بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچیەی لە سەری بوو- دواتر زیندوومان کردەوە بە ھیدایەتدانی بۆ ئیمان و زانست و گوێڕایەڵی خوای گەورە- ئایا یەکسانە لەگەڵ ئەو کەسەی کە لە تاریکی بێباوەڕی و نەفامی و سەرپێچی خوای گەورەدایە و ناتوانێت لێی دەربچێت، ئەو کەسە ڕێگای لێ تێکچووە و دەرگاکانی لێ تاریک بووە؟ ھەروەک چۆن شیرک و بتپەرستی و خواردنی مردارەوە بوو و دەمەقاڵێی بەناھەق ڕازێنراوەتەوە بۆ بتپەرست وموشریکەکان، ھەر بەو شێوەیە گوناھو تاوان ڕازێنراوەتەوە بۆ بێباوەڕان، تاوەکو خوای گەورە لە رۆژی دواییدا سزای ئەو کارانەیان بدات بەسزایەكی سەختی بەئێش وئازار.

Al-An'aam 6:122Listen in Qur'an →
123

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا۟ فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ئا به‌و شێوه‌یه‌، له‌ناو هه‌موو شارو شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که‌: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).

هەروەک چۆن گەورە پیاوانی موشریک و بتپەرستانی مەککە دەستیان دایە کاری خراپ و لەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای گەورە، ھەر ئاوایش لەھەموو گوندێکدا گەورە پیاوان و دەسەڵاتدارمان داناوە بە فڕوفێڵ خەریکی بانگەوازن بۆ لای ڕێگای شەیتان و دژایەتی كردنی پێغەمبەران وشوێنکەوتوانیان، لەڕاستیشدا فڕوفێڵ و تەڵەبازییەکەیان ھەر ھەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆیان، بەڵام لەبەر نەفامی و شوێن کەوتنی ھەوا وئارەزووی خۆیان ھەست بەوە ناکەن.

Al-An'aam 6:123Listen in Qur'an →
124

وَإِذَا جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ قَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ رُسُلُ ٱللَّهِ ۘ ٱللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُۥ ۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَمْكُرُونَ

(بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.

ئەگەر بەڵگە و نیشانەیەك كە خوای گەورە دایبەزاندووەتە سەر پێغەمبەرەكەی بۆ گەورە پیاوانی موشریک و بتەپەرستەکان بێت، ئەوا دەڵێن : باوەڕ ناھێنین تاوەکو ئەوەی خوای گەورە ناردویەتی بۆ پێغەمبەران لە پەیام و پێغەمبەرایەتی نەیدا بە ئێمەیش، خوای گەورەش وەڵامی دانەوە بەوەی کە ئەو زاناتر و شارەزاترە بەو کەسەی کە شایستەی پەیام و پێغەمبەرایەتیە و ئەو کارە قورس و گرانەی پێ ھەڵدەسورێت و دەیکات بە پێغەمبەر و ھەڵبژاردەی خۆی، دڵنیا بن ئەو لەخوا یاخی و لەسنوور دەرچوانە سووکی و سەرشۆڕیان لە لایەن خواوە تووش دەبێت لەبەر خۆگەورە زانینیان بەسەر حەقدا و وەرنەگرتنی و سزایەكی توندیان تووش دەبێت بەھۆی فڕوفێڵەكەیانەوە.

Al-An'aam 6:124Listen in Qur'an →
125

فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهْدِيَهُۥ يَشْرَحْ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُۥ يَجْعَلْ صَدْرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجًۭا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِى ٱلسَّمَآءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ

جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.

جا خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت سەرکەوتووی بکات و تەوفیقی بدات بۆ سەر ڕێگای ھیدایەت و ڕێنوێنی بۆ بوێت، ئەوا دڵ و سینگی فراوان دەکات و ئامادەی دەکات بۆ وەرگرتنی ئیسلام، وە ھەرکەسێکیشی بوێت کە سوک و ڕیسوای بکات و سەرکەوتووی نەکات و تەوفیقی نەدات بۆ ھیدایەت و ڕێنوێنی ئەوا دڵ و سنگی تەواو تەنگ و تەسک دەکات لە وەرگرتن و رازی بوون بەھەق، بەشێوەیەک ڕێگری دەکات لە چوونە ناوەوەی ھەق و ڕاستی بۆ ناو دڵی، وەک چۆن ناتوانێت خۆی بۆ خۆی بەرز بێتەوە بۆ ئاسمان، جا ھەروەک چۆن حاڵی کەسانی گومڕا و سەرلێشێواو بەم حاڵی دڵ و سنگ تەنگیە دەبێت ئاواش سزای سەخت دەدات بەسەر ئەو كەسانەی باوەڕدار نین.

Al-An'aam 6:125Listen in Qur'an →
126

وَهَٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًۭا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ

ئا ئه‌م قورئانه ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری تۆیه که ڕاست و دروسته‌، بێگومان ئێمه هه‌موو به‌ڵگه و فه‌رمانه‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.

ئەی پێغەمبەر ئەو ئاینەی کە کردومانە بە شەریعەت بۆت ڕێگای ڕاستی پەروەردگارتە کە ھیچ خوار و خێچیەکی تێدا نیە، بێگومان ئایەت و نیشانەکانمان ڕوون کردوەتەوە بۆ ئەوانەی کە ھەست و تێگەیشتنیان ھەیە و پێی تێدەگەن لە گەورەیی زاتی اللە.

Al-An'aam 6:126Listen in Qur'an →
127

۞ لَهُمْ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.

ئەوانە ماڵ و جێگایەکی پر لە ئاشتی و ئارامیان بۆ ھەیە کە سەلامەت دەبن لەھەموو شتێکی ناخۆش کە بەھەشتە، وە خوای گەورە پشتیوان و سەرخەری ئەوانە لەپاداشتی ئەو کارو کردەوە چاکانەی کە ئەنجامیانداوە.

Al-An'aam 6:127Listen in Qur'an →
128

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ قَدِ ٱسْتَكْثَرْتُم مِّنَ ٱلْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلْإِنسِ رَبَّنَا ٱسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍۢ وَبَلَغْنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِىٓ أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثْوَىٰكُمْ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ

ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وه و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد، له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان، (له خه‌ڵکی نه‌گبه‌ت و ڕه‌نجه‌ڕۆ) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان سوودمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت (سوودی ئینسانه‌کان ڕابواردن سامان کۆکردنه‌وه بوو، سوودی په‌ریه‌کانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد به‌گومڕاکردنی خه‌ڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فه‌رمووی: (ماده‌م وایه‌) ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا، مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت (به سزایه‌کی تر سزایان بدات)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) داناو زانایه‌.

ئەی پێغەمبەر ئەو ڕۆژە بھێنەرە یادی خۆت کە خوای گەورە ھەرچی مرۆڤەکان و جنۆکە ھەیە کۆ دەکاتەوە، پاشان خوای گەورە پێیان دەڵێ: ئەی گرۆی جنۆکە زۆرێک لەمرۆڤەکانتان گومڕا وسەرلێشێواو کرد وڕێگریتان لێکردن لەباوەڕھێنان و ڕێگای خوا، شوێنکەوتوانیان لە مرۆڤەکان وەڵامی پەروەردگاریان دەدەنەوە و دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕاستە ھەرکەسێک لەئێمە تام ولەزەتی برد لەگەڵ ھاوڕێکەیدا، جنۆکە تام و لەزەتی برد بە گوێڕایەڵی کردنی مرۆڤەکان بۆی، وە مرۆڤەکانیش تام و لەزەتیان برد بە بەدەستھێنانی خۆشی و شەھوەتەکانیان، تا ئەوەی گەیشتین بەو ئەجەل و کاتەی کە تۆ دیاریت کردبوو بۆمان، ئا ئەمە ڕۆژی دواییە وگێرۆدەی کار و کردەوەی خۆمان بووین، خوای گەورەش دەفەرموێت: لە تۆڵەی ئەوەدا ئاگری دۆزەخ شوێنی مانەوەی ھەتا ھەتایی ئێوەیە، مەگەر خوای گەورە مەیل و ویستی خۆی هەبێت کە ماوەیەک لە نێوان زیندوو بوونەوەیان لە گۆڕەکانیان تاوەکو سەرەنجامیان بەرەو دۆزەخ بێ سزا بن، خوای گەورە ئەو ماوەی جیا کردوەتەوە کە بەھەمیشەیی نەبن لەناو ئاگری دۆزەخدا، بێگومان پەروەردگارت -ئەی پێغەمبەر- زۆر دانا و کار بەجێیە لە ئەندازەگیری دروستکراوەکانی و بەڕێوەبردنیان، وە زۆریش زانا و بە ئاگایە بەبەندەکانی، کە کامیان شایستەی سزای دۆزەخە.

Al-An'aam 6:128Listen in Qur'an →
129

وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّى بَعْضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر، به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

ھەروەک جنۆکە سەركەش و خراپەکارەکانمان کردە سەرپەشتیار بەسەر ھەندێک لەمرۆڤەکان و زاڵمان کردن بەسەر ھەندێکیاندا تاوەکو گومڕایان بکەن و سەریان لی بشێوێنن، ھەر بەو شێوەیەش ھەموو ستەمکارێک زاڵ دەکەین بەسەر ستەمکارێکی تردا، کە ھانی بدات لەسەر خراپەکاری و دووری بخاتەوە لە کاری خێر و چاکە و لێی بێ نیاز بێت ، ئەوەش وەک سزایەک لە بەرامبەر ئەو تاوان و گوناھ و خراپەکاریانەی کە ئەنجامی دەدەن.

Al-An'aam 6:129Listen in Qur'an →
130

يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ شَهِدْنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ

(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌کده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.

لەڕۆژی قیامەتدا پێیان دەڵێین : ئەی گرۆی ئادمی و جنۆکە ، مەگەر ھەر لە رەگەزی خۆتان (كە ئەوانیش لە ئادەمین) پێغەمبەرتان بۆ نەھات؟ کە ئەوەی لە لایەن خواوە بۆیان دابەزێنراوە بۆیان بخوێننەوە ، وە بتانترسێنن لە گەیشتن بەم ڕۆژە، كە ئەویش ڕۆژی قیامەتە ؟ ئەوانیش لە وەڵامدا وتیان : بەڵێ، ئەمڕۆ دان دەنێین بەوەدا و شاھیدی لەسەر خۆمان دەدەین، کە پێغەمبەرەکانت ھاتن و ھەموو شتێکیان پێگەیاندین، وە دانمان نا بە گەیشتن بە ئەم ڕۆژە ، بەڵام پێغەمبەرەکانی تۆمان بە درۆ زانی ، وە ھاتنی ئەم ڕۆژە و گەیشتنمان پێی بە درۆ دانا. بەڵام ڕازاوەیی و زرق و برق و ناز و نیعمەتی بڕاوەی دونیا فریویدان، وە دانیان نا پێیدا و شاھیدیان لەسەر خۆیاندا کە لە دونیادا بێباوەڕ بوون بەخوا و بە پێغەمبەرەکانی، بەڵام ئەو دان پێدانان و شاھیدی دانە لەسەر خۆ و باوەڕھێنانەی ئەو کاتە ھیچ سودێکیان پێ ناگەیەنێت، چونکە تازە کاتەكەی بەسەرچووە.

Al-An'aam 6:130Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.