Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 121–130 of 165

121

وَلَا تَأْكُلُوا۟ مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ ٱسْمُ ٱللَّهِ عَلَيْهِ وَإِنَّهُۥ لَفِسْقٌۭ ۗ وَإِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ لَيُوحُونَ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَٰدِلُوكُمْ ۖ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ

له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه‌، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.

{حەرامێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر نەهێنراوە}

[ وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] وه‌ ئێوه‌ له‌و سه‌ربڕاوانه‌ مه‌خۆن كه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌هێنراوه‌، یان ئه‌وه‌ی كه‌ مردار بۆته‌وه‌ یان ئه‌وه‌ی كه‌ ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنراوه‌ [ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ] ئه‌وه‌ تاوانه‌و حه‌رامه‌ [ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ] وه‌ شه‌یتانه‌كان وه‌حی ئه‌نێرن واته‌: وه‌سوه‌سه‌ دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ولیاو دۆست و خۆشه‌ویستانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ن كه‌ ئه‌یانووت: بۆچی ئێوه‌ شتێك كه‌ به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یكوژن واته‌: سه‌ری ئه‌بڕن حه‌ڵاڵه‌و ئه‌یخۆن به‌ڵام شتێك كه‌ خوا كوشتۆتی واته‌: مردار بۆته‌وه‌ نایخۆن؟ ئه‌وه‌ وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بوو ئه‌یخسته‌ دڵی دۆسته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ موسڵماناندا پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (١٢١) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا ئێوه‌ش له‌ موشریكان ئه‌بن، نابێ گوێڕایه‌ڵی موشریك بكه‌ن و ئه‌وان حه‌ڵاڵ و حه‌رامتان بۆ دیارى بكه‌ن

Al-An'aam 6:121Listen in Qur'an →
122

أَوَمَن كَانَ مَيْتًۭا فَأَحْيَيْنَٰهُ وَجَعَلْنَا لَهُۥ نُورًۭا يَمْشِى بِهِۦ فِى ٱلنَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُۥ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ لَيْسَ بِخَارِجٍۢ مِّنْهَا ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَٰفِرِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه‌)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه‌) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه‌) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه‌) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کارو کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه‌.

[ أَوَمَنْ كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ ] ئایا كه‌سێك كه‌ مردبێ و زیندوومان كردبێته‌وه‌، واته‌ كافر بێ و هیدایه‌تمان دابێ بۆ ئیسلام [ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ ] وه‌ نوورو ڕووناكیمان پێ به‌خشی بێت كه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بتوانێ پێی بڕوات كه‌ قورئان و ئیسلامه‌ [ كَمَنْ مَثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِنْهَا ] ئایا وه‌كو كه‌سێك وایه‌ كه‌ له‌ناو تاریكییه‌كانى كوفرو نه‌زانى و گومڕاییدا بێت كه‌ نه‌توانێ لێی ده‌رچێ [ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢٢) ] به‌م شێوازه‌ كافران كرده‌وه‌كان و كوفریان بۆ جوان كرابوو وه‌ ڕازێندرابۆوه‌

Al-An'aam 6:122Listen in Qur'an →
123

وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِى كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَٰبِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا۟ فِيهَا ۖ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ئا به‌و شێوه‌یه‌، له‌ناو هه‌موو شارو شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که‌: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).

[ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - چۆن له‌ مه‌ككه‌دا كافرو تاوانبارانى لێیه‌ به‌م شێوازه‌ له‌ هه‌موو شارو دێ¬یه‌كدا گه‌وره‌ موجریم و سه‌ره‌ كافره‌كانمان داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌كرو فێڵ بكه‌ن و خه‌ڵكی گومڕا بكه‌ن و بخه‌ڵه‌تێنن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ باوه‌ڕدارانه‌ [ وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنْفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (١٢٣) ] له‌ كاتێكدا فێڵ له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له‌ خۆیان نه‌بێت و زه‌ره‌رو زیانه‌كه‌ى بۆ خۆیان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن

Al-An'aam 6:123Listen in Qur'an →
124

وَإِذَا جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ قَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ رُسُلُ ٱللَّهِ ۘ ٱللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُۥ ۗ سَيُصِيبُ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ صَغَارٌ عِندَ ٱللَّهِ وَعَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَمْكُرُونَ

(بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.

[ وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَنْ نُؤْمِنَ حَتَّى نُؤْتَى مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ك، یان ئایه‌تێك له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان بۆ بێت ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمان ناهێنین تا ئێمه‌ش نه‌بین به‌ پێغه‌مبه‌ری خواو وه‌كو ئه‌و وه‌حیمان بۆ نه‌یات [ اللَّهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ] خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ كه‌ په‌یامی خۆی به‌كێ ئه‌دا وه‌ كێ هه‌ڵئه‌بژێرێ و كێ گونجاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیكات به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌و كه‌سه‌ موجریم و تاوانبارانه‌ لای خوای گه‌وره‌ تووشی زه‌لیلی و ڕیسوایی ئه‌بن [ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ (١٢٤) ] وه‌ تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن به‌هۆی فێڵ و پیلان گێڕان و گومڕاكردنى خه‌ڵكى

Al-An'aam 6:124Listen in Qur'an →
125

فَمَن يُرِدِ ٱللَّهُ أَن يَهْدِيَهُۥ يَشْرَحْ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ ۖ وَمَن يُرِدْ أَن يُضِلَّهُۥ يَجْعَلْ صَدْرَهُۥ ضَيِّقًا حَرَجًۭا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِى ٱلسَّمَآءِ ۚ كَذَٰلِكَ يَجْعَلُ ٱللَّهُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ

جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.

[ فَمَنْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ ] هه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ هیدایه‌تی بدات بۆ ئیسلام ئه‌وه‌ سینگی فراوان و چالاك ئه‌كات بۆ وه‌رگرتنی ئیسلام و یه‌كخواپه‌رستى [ وَمَنْ يُرِدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ گومڕای بكات ئه‌وا سینگی زۆر ته‌سك و ته‌نگ ئه‌كات كه‌ شوێنى ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى چاكه‌ى تیادا نه‌بێته‌وه‌و وه‌رى نه‌گرێت [ كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ ] وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ به‌رز بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان، كه‌ ئێستا زانستى سه‌رده‌م سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه‌ بۆ ئاسمان دڵی ته‌نگ ئه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وا نامێنێ، ئه‌میش یه‌كێكه‌ له‌ موعجیزاتی قورئانى پیرۆز [ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (١٢٥) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ پیسی واته‌ شه‌یتان یاخود سزا دائه‌به‌زێنێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمان ناهێنن

Al-An'aam 6:125Listen in Qur'an →
126

وَهَٰذَا صِرَٰطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًۭا ۗ قَدْ فَصَّلْنَا ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَذَّكَّرُونَ

ئا ئه‌م قورئانه ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری تۆیه که ڕاست و دروسته‌، بێگومان ئێمه هه‌موو به‌ڵگه و فه‌رمانه‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.

[ وَهَذَا صِرَاطُ رَبِّكَ مُسْتَقِيمًا ] وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه‌ ڕێگای ڕاست و دینه‌كه‌ی په‌روه‌ردگارته‌ كه‌ هیچ گێڕی و چه‌وتى و خواريیه‌كی تیا نیه‌ [ قَدْ فَصَّلْنَا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ (١٢٦) ] ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان درێژه‌ پێداوه‌و ڕوونمان كردۆته‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ بیر بكه‌نه‌وه‌

Al-An'aam 6:126Listen in Qur'an →
127

۞ لَهُمْ دَارُ ٱلسَّلَٰمِ عِندَ رَبِّهِمْ ۖ وَهُوَ وَلِيُّهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.

[ لَهُمْ دَارُ السَّلَامِ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] له‌لای په‌روه‌ردگاریان شوێنێكیان هه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌شته‌ شوێنی سه‌لامه‌تی و پارێزراویه‌ له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك [ وَهُوَ وَلِيُّهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢٧) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری ئه‌وانه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامیان ئه‌دا

Al-An'aam 6:127Listen in Qur'an →
128

وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ قَدِ ٱسْتَكْثَرْتُم مِّنَ ٱلْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَآؤُهُم مِّنَ ٱلْإِنسِ رَبَّنَا ٱسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍۢ وَبَلَغْنَآ أَجَلَنَا ٱلَّذِىٓ أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ ٱلنَّارُ مَثْوَىٰكُمْ خَٰلِدِينَ فِيهَآ إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌۭ

ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وه و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد، له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان، (له خه‌ڵکی نه‌گبه‌ت و ڕه‌نجه‌ڕۆ) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان سوودمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت (سوودی ئینسانه‌کان ڕابواردن سامان کۆکردنه‌وه بوو، سوودی په‌ریه‌کانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد به‌گومڕاکردنی خه‌ڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فه‌رمووی: (ماده‌م وایه‌) ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا، مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت (به سزایه‌کی تر سزایان بدات)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) داناو زانایه‌.

[ وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ مرۆڤ و جنی هه‌ر هه‌موویان كۆ ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌فه‌رمێت: ئه‌ی گرۆی جنی ئێوه‌ زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كانتان گومڕا كرد تا بوون به‌ شوێنكه‌وته‌ی ئێوه‌ [ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ ] وه‌ دۆستانی جنیه‌كان له‌ مرۆڤه‌كان ئه‌ڵێن [ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه‌ هه‌ندێكمان تام و چێژو له‌زه‌تمان كرد له‌ هه‌ندێكمان، جنیه‌كان تام و چێژو له‌زه‌تیان كردووه‌ له‌ مرۆڤه‌كان به‌وه‌ی كه‌ شوێنیان كه‌وتوونه‌ وه‌ گوێڕایه‌ڵیان كردوون، وه‌ مرۆڤه‌كانیش تام و چێژو له‌زه‌تیان كردووه‌ له‌ جنیه‌كان به‌وه‌ی كه‌ تاوانیان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه‌و جوان كردووه‌و ئاسان كردووه‌، یاخود فاڵچییه‌كان شتیان له‌ جنی و شه‌یتانه‌كان وه‌رگرتووه‌ [ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ] وه‌ گه‌یشتین به‌و كاته‌ دیاریكراوه‌ی كه‌ بۆمانت دیاری كردبوو كه‌ مردنه‌، یان ڕۆژی قیامه‌ته‌ [ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئاگری دۆزه‌خ شوێنی مانه‌وه‌ی هه‌مووتانه‌و به‌نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت له‌ ئاگری دۆزه‌خ ده‌ریان بكات كه‌ تاوانبارانی ئه‌هلی ته‌وحیدن له‌ باوه‌ڕداران كه‌ به‌ شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كان و شه‌هیدان و باوه‌ڕداران و منداڵى موسڵمانان ده‌رده‌چن [ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ (١٢٨) ] به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌.

Al-An'aam 6:128Listen in Qur'an →
129

وَكَذَٰلِكَ نُوَلِّى بَعْضَ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ

هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر، به‌هۆی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

{خەڵكانی ستەمكار فەرمانڕەوای ستەمكاریان دەبێت}

[ وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا ] به‌م شێوازه‌ هه‌ندێك له‌ سته‌مكاران زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكیانداو ئه‌یانكه‌ینه‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌ندێكیان، هه‌ندێك خه‌ڵك كه‌ سته‌مكار بوون سه‌ركرده‌ی سته‌مكاریشیان ده‌بێت، یاخود هه‌ندێك له‌ جنیه‌ سته‌مكاره‌كان زاڵ ئه‌كه‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێك مرۆڤی سته‌مكاردا، یاخود موسڵمان دۆستى موسڵمانه‌و كافر دۆستى كافره‌و زاڵم دۆستى زاڵمه‌ [ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (١٢٩) ] به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپ و تاوانی خۆیانه‌وه‌

Al-An'aam 6:129Listen in Qur'an →
130

يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌۭ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِى وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا ۚ قَالُوا۟ شَهِدْنَا عَلَىٰٓ أَنفُسِنَا ۖ وَغَرَّتْهُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَشَهِدُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰفِرِينَ

(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌کده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.

[ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ئه‌ی گرۆی جنی و مرۆڤه‌كان ئایا پێغه‌مبه‌رتان له‌ خۆتان بۆ نه‌هات كه‌ ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه‌، وه‌ ئاگادارتان بكه‌نه‌وه‌و بتانترسێنن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌و رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره‌ ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ن به‌خواى گه‌وره‌، (پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان له‌ مرۆڤ بوونه‌ به‌ڵام بۆ جنیه‌كانیش هاتوونه‌، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له‌ جنى نه‌بووه‌) [ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَى أَنْفُسِنَا ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ ئێمه‌ شایه‌تین به‌سه‌ر خۆمانه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ران هاتوون وه‌ ئێمه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه‌ [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] به‌ڵام ژیانی دونیا له‌خشته‌ی بردوون و فریوی داون [ وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (١٣٠) ] وه‌ شایه‌تی تریش ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا له‌ رۆژى قیامه‌ت كه‌ ئێمه‌ به‌ڕاستی له‌ دونیا كافرو بێباوه‌ڕ بووین كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتین

Al-An'aam 6:130Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.