بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ
بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه.
[ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و دروستی كردوون به شێوازێك كه پێشتر وانه‌بوونه [ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ] خوای گه‌وره چۆن مناڵی ئه‌بێت له كاتێك كه خێزانی نیه ئه‌مه شتێكی ئه‌سته‌مه [ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] وه خوای گه‌وره هه‌موو شتێكی دروست كردووه به مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی تر كه ئه‌وان ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره هه‌مووی عه‌بدو دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٠١) ] وه خوای گه‌وره زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه