Muslim99Muslim99
← Tafsir library

6. Al-An'aam

The Cattle · Meccan · 165 ayahs

سُورَةُ الأَنۡعَامِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 101–110 of 165

101

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ

بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه‌؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه‌، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه‌.

[ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] خوای گه‌وره‌ داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وییه‌و دروستی كردوون به‌ شێوازێك كه‌ پێشتر وانه‌بوونه‌ [ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ] خوای گه‌وره‌ چۆن مناڵی ئه‌بێت له‌ كاتێك كه‌ خێزانی نیه‌ ئه‌مه‌ شتێكی ئه‌سته‌مه‌ [ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو شتێكی دروست كردووه‌ به‌ مه‌لائیكه‌ت و عیسى و عوزێرو هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی تر كه‌ ئه‌وان ئه‌یده‌نه‌ پاڵ خوای گه‌وره‌ هه‌مووی عه‌بدو دروستكراوی خوای گه‌وره‌ن [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٠١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه‌

Al-An'aam 6:101Listen in Qur'an →
102

ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ فَٱعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ وَكِيلٌۭ

ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه‌، جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه‌، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه‌، که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن، ئه‌و خوایه ئاگادارو چاودێری هه‌موو شتێکه‌.

[ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئه‌و الله یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌ [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌ حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوه وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (١٠٢)ُ ] كه‌ دروستكاری هه‌موو شتێكه‌، ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌ت بۆ ئه‌و خوایه‌ بكه‌ن چونكه‌ ته‌نها ئه‌و شایه‌نی په‌رستنه‌ وه‌ هه‌ر ئه‌و تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ وه‌ پارێزه‌ری هه‌موو شتێكه‌

Al-An'aam 6:102Listen in Qur'an →
103

لَّا تُدْرِكُهُ ٱلْأَبْصَٰرُ وَهُوَ يُدْرِكُ ٱلْأَبْصَٰرَ ۖ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ

ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، ئاگاداریشه به‌هه‌موو ده‌زگاکانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه وردبین و ئاگایه‌.

[ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ ] چاوه‌كان ناتوانن خوای گه‌وره‌ ببینن له‌ دونیادا به‌ڵام له‌ قیامه‌تدا باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن [ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (٢٢) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (٢٣) ] (الْقِيَامَة) واته‌: كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پڕشنگداره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ فه‌رمووده‌كانیش موته‌واتیرن كه‌ هیچ گومانێكی تیا نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن [ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌موو چاوه‌كان ئه‌بینێ وه‌ حه‌قیقه‌تی ئه‌زانێ وه‌ ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌ [ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (١٠٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر نه‌رمونیانه‌ به‌ به‌نده‌كانی، یان هه‌ست به‌ نهێنیه‌كان ده‌كات به‌ ئاسانی، وه‌ زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه‌

Al-An'aam 6:103Listen in Qur'an →
104

قَدْ جَآءَكُم بَصَآئِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَنْ عَمِىَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍۢ

بێگومان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕووناکبیرتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه‌، جا ئه‌وه‌ی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیه‌کان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیرو هۆش و ژیانیدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌رخۆی قازانج ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییه‌کاندا و له‌ڕاستی لاده‌دات، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و من (واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاودێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه‌.

[ قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه‌ [ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ] جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ ببینێ كه‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌و لێی تێ بگات ئه‌وه‌ سووده‌كه‌ی بۆ خۆیه‌تی [ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی كوێر بكات له‌ ئاست بینینی ئه‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكرایانه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها زیان له‌ خۆی ئه‌دات [ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ (١٠٤) ] وه‌ من چاودێر نیم به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌و كرده‌وه‌كانتان بپارێزم به‌ڵكو ته‌نها په‌یامی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم

Al-An'aam 6:104Listen in Qur'an →
105

وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ ٱلْءَايَٰتِ وَلِيَقُولُوا۟ دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُۥ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه‌، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.

[ وَكَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] به‌م شێوازه‌ ئایه‌ته‌كانی خۆمان ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه‌ [ وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ ] وه‌ موشریكان ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئه‌م قورئان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ شوێنێكی تر لای ئه‌هلی كتاب خوێندووته‌و له‌وانه‌وه‌ فێر بوویته‌ [ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (١٠٥) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌ ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌ ئاشكرا ئه‌كه‌ین وه‌ ڕوونی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ زانیاریان هه‌بێ

Al-An'aam 6:105Listen in Qur'an →
106

ٱتَّبِعْ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ

(تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه‌، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه‌، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.

[ اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - شوێنی ئه‌و وه‌حی یه‌ بكه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌ بۆت هاتووه‌، وه‌ گوێ به‌وان مه‌ده‌و خۆتیان پێوه‌ سه‌رقاڵ مه‌كه‌، (ئه‌مه‌ فه‌رمانكردنه‌ به‌ ئێمه‌یش به‌ شوێنكه‌وتنى وه‌حى) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ (١٠٦) ] وه‌ تۆ پشت له‌ موشریك و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بكه‌و لێیان ببوره‌، ئه‌مه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئایه‌تی كوشتارو جه‌نگ دابه‌زێت، پاشان خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی كرد به‌ كوشتار كردنیان

Al-An'aam 6:106Listen in Qur'an →
107

وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَآ أَشْرَكُوا۟ ۗ وَمَا جَعَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًۭا ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍۢ

خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت).

[ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا أَشْرَكُوا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ ئه‌وا وای ئه‌كرد كه‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌ده‌ن و هه‌موو خه‌ڵك باوه‌ڕدار بوایه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ حیكمه‌تی تیایه‌ كه‌ هه‌یه‌ موسڵمانه‌و هه‌یه‌ موسڵمان نیه‌ [ وَمَا جَعَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ] وه‌ تۆمان دانه‌ناوه‌ كه‌ پارێزه‌رو چاودێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه‌و كرده‌وه‌كانیان بپارێزی [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْهِمْ بِوَكِيلٍ (١٠٧) ] وه‌ تۆ سه‌رپه‌رشتیارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری رۆزى و ئیشوكاریان نیت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی.

Al-An'aam 6:107Listen in Qur'an →
108

وَلَا تَسُبُّوا۟ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَسُبُّوا۟ ٱللَّهَ عَدْوًۢا بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۗ كَذَٰلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِم مَّرْجِعُهُمْ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

(ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه‌) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه‌، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه‌، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.

{جوێن نەدان بە خوای كافران}

[ وَلَا تَسُبُّوا الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَيَسُبُّوا اللَّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ ] ئه‌ی موسڵمانان ئێوه‌ نه‌كه‌ن جوێن به‌ خوای كافران بده‌ن چونكه‌ ئه‌وانیش به‌بێ زانیارى و به‌ نه‌زانی جوێن به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن، مه‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵك جوێن به‌ خوای گه‌وره‌ بدات، ئه‌و كه‌سه‌ى ببێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جوێن به‌ خواى گه‌وره‌ بدرێت و كوفر بكرێت تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌، (له‌م ئایه‌ته‌وه‌ ئه‌و بنچینه‌یه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌: ره‌تكردنه‌وه‌ى خراپه‌كارى و زیان پێش هێنانى سودو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌) [ كَذَلِكَ زَيَّنَّا لِكُلِّ أُمَّةٍ عَمَلَهُمْ ] به‌م شێوازه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌تێك كرده‌وه‌كانیان بۆ ده‌رازێنینه‌وه‌و له‌به‌رچاویان جوانمان كردووه‌ [ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ مَرْجِعُهُمْ ] به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٠٨) ] هه‌واڵیان پێ ئه‌دات له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامیان داوه‌و كردوویانه‌

Al-An'aam 6:108Listen in Qur'an →
109

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِن جَآءَتْهُمْ ءَايَةٌۭ لَّيُؤْمِنُنَّ بِهَا ۚ قُلْ إِنَّمَا ٱلْءَايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ ۖ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَآ إِذَا جَآءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ

موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه‌، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.

[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ] وه‌ هاوبه‌شبڕیارده‌ران سوێندیان خوارد به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌وپه‌ڕی سوێند خواردن [ لَئِنْ جَاءَتْهُمْ آيَةٌ لَيُؤْمِنُنَّ بِهَا ] وتیان: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر یه‌ك موعجیزه‌مان بۆ بێنی به‌چاو خۆمان بیبینین ئه‌وا ئیمانت پێ ئه‌هێنین [ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِنْدَ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بڵێ: هه‌رچی موعجیزه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ پێشنیاری ئه‌كه‌ن و داوای ئه‌كه‌ن لای خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌، كه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیان كوفرو عینادى بوو نه‌ك هیدایه‌ت وه‌رگرتن و باوه‌ڕهێنان [ وَمَا يُشْعِرُكُمْ أَنَّهَا إِذَا جَاءَتْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٠٩) ] وه‌ ئێوه‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران نازانن ئه‌مانه‌ ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یشیان بۆ بێت ئیمان ناهێنن بۆیه‌ سوور مه‌بن له‌سه‌ر ئیمان هێنانی ئه‌وان

Al-An'aam 6:109Listen in Qur'an →
110

وَنُقَلِّبُ أَفْـِٔدَتَهُمْ وَأَبْصَٰرَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ وَنَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خواو ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن).

[ وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ ] وه‌ دڵ و چاویان وه‌رده‌گێڕین و جێگیریان ناكه‌ین له‌سه‌ر ئیمان هێنان، یان دڵ و چاویان له‌ناو گڕو بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خدا وه‌رده‌گێڕین [ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] چۆن له‌ دونیادا یه‌كه‌مجار ئیمانیان پێ نه‌هێنا [ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١٠) ] وه‌ له‌ دونیادا وازیان لێ دێنین با له‌ناو كوفرو توغیان و سه‌ركه‌شی و له‌ڕێ ده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و یارى بكه‌ن و به‌رده‌وام بن.

Al-An'aam 6:110Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.