بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ صَٰحِبَةٌۭ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ
بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه.
اللە تەعالا بەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەویە بەشێوەیەک کە ھاوشێوەی پێشتر نەبووە، باشە خوایەکی بەدەسەڵاتی لەو شێوەیە چۆن مناڵ بۆ خۆی بڕیار دەدات کە لەبنەڕەتدا ژن وھاوسەری نیە؟! ئەو ھەموو شتێکی دروستکردووە، وە زانا وئاگادارە بەھەموو شتێک، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە ونھێنی نیە.