يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).
ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە، بەدڵ و زمانتان یادی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا، نیعمەتی ئەمن وئاسایش و ترستان کە خستویەتیە دڵی دوژمنەکانتانەوە کاتێک نیازی ئەوەیان ھەبوو کە دەست درێژ بکەن بۆتان و ئەزیەت وئازارتان بدەن، خوای گەورە ئێوەی پاراست وشەڕ وخراپەی ئەوانی لێ لادان، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراو ورێگریەکانی، باوەڕدارانیش تەنھا پشت وپەنا بەخوای گەورە دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی گشت بەرژەوەندیەکانی دین ودونیایان.