وَإِذَا جَآءُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَقَد دَّخَلُوا۟ بِٱلْكُفْرِ وَهُمْ قَدْ خَرَجُوا۟ بِهِۦ ۚ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْتُمُونَ
ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا.
ئەی باوەڕداران ئەگەر ھاتوو دووڕوەکان ھاتن بۆلاتان ئەوانەی بەدووڕوی بەڕواڵەت باوەڕی خۆیان ئاشکرا دەکەن بۆتان، پێتان دەڵێن: ئێمەیش موسڵمانین وباوەڕمان ھێناوە، کەچی ئەوانە ھەر بەبێباوەڕی ھاتنە ژوورەوە بۆلای تۆ وھەر بەبێ باوەڕیش چوونە دەرێ، خوای گەورەش باش دەزانێت چیان شاردووەتەوە لەبێباوەڕی ئەگەر لای ئێوەیش وادەرخەن کە باوەڕدارن، وە بێگومان سزای تەواوی کارەکانیشیان دەداتەوە.