Muslim99Muslim99
← Tafsir library

5. Al-Maaida

The Table · Medinan · 120 ayahs

سُورَةُ المَائـِدَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 120

11

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).

ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە، بەدڵ و زمانتان یادی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە ڕژاندویەتی بەسەرتاندا، نیعمەتی ئەمن وئاسایش و ترستان کە خستویەتیە دڵی دوژمنەکانتانەوە کاتێک نیازی ئەوەیان ھەبوو کە دەست درێژ بکەن بۆتان و ئەزیەت وئازارتان بدەن، خوای گەورە ئێوەی پاراست وشەڕ وخراپەی ئەوانی لێ لادان، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراو ورێگریەکانی، باوەڕدارانیش تەنھا پشت وپەنا بەخوای گەورە دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی گشت بەرژەوەندیەکانی دین ودونیایان.

Al-Maaida 5:11Listen in Qur'an →
12

۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًۭا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فه‌رموون که‌: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانییان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه‌، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه‌.

خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەری لە نەوەکانی ئیسرائیل وەرگرت کە پاش کەمێکی تر باسیان دێت، وە خوای گەورە دوانزە سەرۆکی دیاری کرد بەسەریانەوە، ھەموو سەرۆکێک چاودێری ئەوانەی ژێر دەستی دەکات وبەرپرسە لێیان، خوای گەورە بە نەوەکانی ئیسرائیلی فەرموو: من بە سەرخستن وکۆمەکی کردن لەگەڵتاندام، ئەگر ھاتوو نوێژەکانتان بەو شێوەی کە داوام کردووە بەجێ بھێنن، وە زەکاتی ماڵ وسامانتان دەربکەن، وە باوەڕتان ھێنا بەسەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، وە بەگەورەتان ڕاگرتن و کۆمەک ویارمەتیدەریان بوون، وە ماڵتان لەپێناو خوادا بەخشی، ئەگەر ھەموو ئەوانەتان جێ بەجێ کرد ئەوا منیش ئەو تاوان وگوناھانەی ئەنجامتان داوە دەیانسڕمەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا دەتانخەمە ناو بەھەشتانێک کە ڕووبارەکانی بەژێر کۆشکەکانیدا گوزەر دەکەن، جا ھەر کەسێک پاش وەرگرتنی ئەم پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرە بێباوەڕ بوویەوە ئەوا بێگومان بەشارەزایی وبەدەست ئەنقەسد ڕێگای ڕاستی وون کردووە و سەرلێشێواو سەرگەردان بووە.

Al-Maaida 5:12Listen in Qur'an →
13

فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ لَعَنَّٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَٰسِيَةًۭ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍۢ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه‌) که‌: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه‌) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کردو، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.

بەھۆی شکاندی ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لێیان وەرگیرا بوو لەڕەحمەت ومیھرەبانی خۆمان دەرمانکردن، وە دڵەکانیانمان ڕەق وتوند کرد بەشێوەیەک ھیچ خێر وچاکەیەکی پێ نەگات، وە ئامۆژگاری وقسەی خێریش سوودی نەبێت بۆیان، ئەوان ووشەکان لەجێی خۆی دەگۆڕن بەووشە گەلێکی تر کە خوا ئەوەی ناوێت، وە دەیگۆڕن بە مانا ومەبەستێک کە لەگەڵ ھەواو وئارەزووی خۆیاندا دەگونجێت، وە وازیان ھێنا لەکارکردن بەوەی بیریان خرابوویەوە، ئەی پێغەمبەری خوا بەردەوام خیانەت وناپاکی ئەمانەت بۆ دەردەکەوێت بەرامبەر بەخوا وبەندە باوەڕدارەکانی خوا، جگە کەمێکیان نەبێت کە بەوەفا بوون لەگەڵ ئەو پەیمان وبەڵێنەی کە لێیان وەرگیرابوو، تۆیش چاوپۆشیان لەوانە بکە ولێیان خۆشبە ولێیان مەگرە، چونکە ئەوە لە ئیحسان وچاکەکاریەوەیە، وە خوای گەورەش چاکەکارانی خۆش دەوێت.

Al-Maaida 5:13Listen in Qur'an →
14

وَمِنَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّا نَصَٰرَىٰٓ أَخَذْنَا مِيثَٰقَهُمْ فَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ فَأَغْرَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَاوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَسَوْفَ يُنَبِّئُهُمُ ٱللَّهُ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ

هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

ھەروەک چۆن پەیمان وبەڵێنی دڵنیاکەر وبێ گومانمان لە جولەکە وەرگرت، بەھەمان شێوە ئەو پەیمان وبەڵێنەیشمان لەوانە وەرگرت کە تەزکیەی دەرونی خۆیان کرد کە شوێنکەوتەی عیسان(سەلامی خوای لێ بێت)، وازیان ھێنا لەکار وکردەوە کردن بەبەشێک لەوەی یادیان خرابوویەوە، ھەروەک چۆن جولەکەکانی پێشینیان ھەمان کاریان کرد، ئێمەیش ناکۆکی و دووبەرەکی توندمان خستە نێوانیانەوە ھەتا ڕۆژی دوایی، تاوایان لێھات یەکتر بکوژن و ناکۆک وناجۆر بن ھەندێکیان ھەندێکی تریان بێباوەڕ بکەن، وە دواتریش خوای گەورە ھەواڵیان پێ دەدات کە چیان کردووە و چیان ئەنجامداوە، وە پاداشت وتۆڵەی کار وکردەوەیان وەردەگرنەوە.

Al-Maaida 5:14Listen in Qur'an →
15

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًۭا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌۭ وَكِتَٰبٌۭ مُّبِينٌۭ

ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه‌، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیلدا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه‌).

ئەی خاوەن کتێب وپەڕاوەکان، جولەکەی خاوەن تەورات، و گاوری خاوەن ئینجیل، پێغەمبەرەکەمان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھات بۆلاتان، زۆرێک لەوەی ئێوە دەیشارنەوە لەو پەڕاو ونامانەی بۆتان دابەزیووە ئەو بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، وە زۆرێکیشی کە بەرژەوەندی تێدا نیە جگە لە ئابڕوو بردنتان وازی لێ دەھێنێت ولێی دەبورێت، قورئانتان بۆ ھاتووە لە لایەن خواوە، کە نور و ڕوناکیە تاوەکو ڕێگای پێ دەربکەن، وە پەڕاوێکی ڕوون ودیارە بۆ ھەر شتێک کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەبێت لە کاروباری دونیا و دواڕۆژیاندا.

Al-Maaida 5:15Listen in Qur'an →
16

يَهْدِى بِهِ ٱللَّهُ مَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَهُۥ سُبُلَ ٱلسَّلَٰمِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِهِۦ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

(بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که‌: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه‌).

خوای گەورە بەم قورئانە ڕێنوێنی ئەوانە دەکات بە باوەڕ و کاروکردەوەی چاکە لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئەنجامی دەدەن ڕێنوێیان دەکات بۆ ڕێگای سەرفرازی و سەلامەت بوون لە سزای خوای گەورە، ئەو ڕێگایەش ڕێگای چوونە بەرەو بەھەشت، وە لەتاریکی وگومڕایی بێباوەڕی و گوناھو تاوانەوە دەریان دەھێنێت بۆ نوور وڕوناکی باوەڕ و کار وکردەوە و گوێڕایەڵی کردن بەیارمەتی خوای گەورە، وە موەفەق وسەرکەووتیان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست وبێ خوار وخێچی وڕێگای ئیسلام.

Al-Maaida 5:16Listen in Qur'an →
17

لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه‌، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه‌؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه‌).

بێگومان بێباوەڕ بوون ئەوانەی لەناو گاورەکان ووتیان: کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم خوایە، ئەی پێغەمبەر تۆش پێیان بڵێ: کێ دەتوانێ ڕێگر بێت لەبەردەم خوای گەورە کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ودایکیشی لەناو ببات؟ وە ڕێگری بێت لەبەردەمیدا کە ھەرچی لەسەر زەویە لەناوی ببات ئەگەر بیەوێت کارێکی وەھا بکات؟! جا ئەگەر کەس ناتوانێت ڕێگری بکات لەوەھا کارێک کە بەتەنھا ئەو خوایە و ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش جگە لەو نیە، وە ھەموانیش: عیسای کوڕی مەریەم و دایکی وتەواوی دروستکراوەکانیش ھەمووی دروستکراوی دەستی ئەون، وە ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لەنێوانیاندا ھەیە تەنھا موڵکی ئەوە، ھەرچیەکی بوێت دروستی دەکات، وە ئەوەشی وویستی دروستی کرد، عیسی (سەلامی خوای لێ بیت) کە بەندە و پێغەمبەرێتی دروستی کرد، وە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.

Al-Maaida 5:17Listen in Qur'an →
18

وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌۭ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ

جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خواو خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه‌) نه‌خێر وانیه‌، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه‌، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه‌.

ھەریەک لەجولەکە وگاورەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە کوڕان و خۆشەویستی خوان، جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: ئەگەر وایە بۆچی خوای گەورە لەسەر ئەو گوناھو تاوانانەی ئەنجامی دەدەن سزاتان دەدات؟! ئەگەر ئێوە وەک وای دەبینن کە خۆشەویستی خوان بۆچی خوای گەورە بە کوشتن وسڕینەوەی ڕوخسارتان لە دونیادا سزاتان دەدات؟! وە لەڕۆژی دواییشدا بە ئاگری دۆزەخ؟ چونکە ھەرکەسێک ھەرکێی خۆش بوێت ھەرگیز سزای نادات، نەخێر وانیە بەڵکو ئێوە وەک ھەموو مرۆڤەکانی تر مرۆڤن وھیچ جیاوازیەکتان نیە، ھەر کەسێک باشە بکات خوای گەورە بە بەھەشت پاداشتی دەداتەوە، وە ھەرکەسێکیش خراپە بکات بە ئاگر تۆڵەی لێ دەسێنێت، وە خوای گەورە ھەرکەسێکی بوێت بە فەزڵی خۆی لەگوناھەکانی خۆش دەبێت، وە ھەر کەسیشی بوێت بە دادگەری خۆی سزای دەدات، وە ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لەنێوانیاندا ھەیە ھەر ھەمووی موڵکی خوای گەورەیەوە گەڕانەوەیش تەنھا ھەر بۆلای ئەوە.

Al-Maaida 5:18Listen in Qur'an →
19

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍۢ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُوا۟ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٍۢ وَلَا نَذِيرٍۢ ۖ فَقَدْ جَآءَكُم بَشِيرٌۭ وَنَذِيرٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه‌) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه‌)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات).

ئەی خاوەن نامەکان (ئەی جولەکە وگاور) موحەمەدی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم) پاش بچڕانی پێغەمبەرایەتی وپێویستیەکی زۆر بەھاتنی ئەو ھات بۆلاتان، تاوەکو دواتر بەھانەتان نەبێت وبڵێن: ھیچ پێغەمبەرێک نەھات بۆلامان موژدەمان بداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا، وە بمانترسێنێت بەسزای سەختی دۆزەخ، ئەوەتانێ ئێستا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھاتووە بۆلاتان موژدەتان دەداتێ بە پاداشتی نەبڕاوەی خوا و دەیشتان ترسێنێت بە سزای دۆزەخ، وە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە دەسەوسان نیە لەبەردەم ھیچ شتێکدا، لەدەسەڵاتەکانیشی ناردنی پێغەمبەرانە، کە کۆتا پێغەمبەریان موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم )ە.

Al-Maaida 5:19Listen in Qur'an →
20

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًۭا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًۭا مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ

یادیان بێنه‌وه کاتێک موسا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له سه‌رتان که پێغه‌مبه‌رانی له‌ناو ئێوه‌دا فه‌راهه‌م هێناوه‌، هه‌روه‌ها پاشای زۆری له‌ناوتاندا هه‌ڵخستووه‌، ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌که‌سی تری نه‌به‌خشیووه له‌و خه‌ڵکه بێ شوماره‌ی (ئه‌و سه‌رده‌مه‌).

ئەی پێغەمبەر وەبیریان بھێنەرەوە کاتێک موسی (سەلامی خوای لێ بێت) بەگەلەکەی بەنو ئیسرائیلی ووت: ئەی گەلەکەم بەدڵ وزمانتان سوپاسی ئەو ناز ونیعمەتانە بکەن کە خوای گەورە پێی بەخشیوون کە پێغەمبەرانی بۆ ناردون کە بانگتان بکەن بۆ ھیدایەت وڕێنوێنی، وە کردونی بە پاشا و دەسەڵاتداری خۆتان کە پێشتر بەندە وکۆیلەی خەڵکی تر بوون، وە ئەوەندە لە نازو نیعمەتی خۆی پێ بەخشیوون لە سەردەمی خۆتاندا کە نەیداوە بەھیچ کەسێکی تر لە جیھاندا.

Al-Maaida 5:20Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.