Muslim99Muslim99
← Tafsir library

5. Al-Maaida

The Table · Medinan · 120 ayahs

سُورَةُ المَائـِدَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 120

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مه‌ڕو بزن و گاو وشتر) بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه‌، بێجگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه (له‌م سووره‌ته‌دا)، له‌کاتێکدا ڕاوتان بۆ حه‌ڵاڵ نیه که له ئیحرامدان، (ئه‌م سنوورانه فه‌رمانی خوایه‌) به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات به هه‌ر شتێک که بیه‌وێت.

ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە ھەموو ئەو پەیمان وبەڵێنە دڵنیاکەرەوانەی کەلە نێوان ئێوە وخوای دروسترکەرتان ھەیە تەواوی بکەن، وە ئەو پەیمان وبەڵێنانەیش کە لە نێوان ئێوە ودروستکراوەکانی خوادا ھەیە وەفاتان پێوەی ھەبێت و تەواویان بکەن، وە خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی خۆی خواردنی گۆشتی ووشتر وگاو مەر وبزنی بۆ حەڵاڵ کردوون، جگە گۆشتی ئەوانە نەبێت کە بەسەرتاندا دەخوێنرێتەوە بۆتان باس دەکرێت، وە گۆشتی ئەوانەیش نەبێت کە ڕاویان بۆتان حەرامە لەکاتی ئیحرامدا بەحەج یان بەعومرە، مەبەست ڕاوکردنی گۆشتی ئاژەڵی ووشکانیە جگە لەدەریایی، بێگومان خوای گەورە بە گوێرەی حیکمەتی خۆی حوکمی حەڵاڵی یان حەرامی ھەر شتێک بیەوێت دەیدات، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت زۆری لێ بکات یان ڕێگر بێت لێی.

2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًۭا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره‌) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که‌: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە سنوور و حەرامکراوەکانی خوای گەورە حەڵاڵ مەکەن و مەیانبەزێنن کە فەرمانتان پێکراوە بە گەورەیان بزانن، وە واز بھێنن لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا قەدەغە و یاساغن، وەک لەبەرکردنی جلوبەرگی دووراو، وە واز بھێنن لە حەرامکراوەکانی ناو حەرەم، وەک ڕاو و شکار کردن، وە کوشت و کوشتار لە مانگە حەرامکراوەکاندا ئەنجام مەدەن، کە بریتین لە مانگەکانی (ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورجب)، وە ئەو ئاژەڵانەیش دەدرێن بەدیاری بۆ حەرەم (لە وشتر و گا ومەڕ وبزن) کە بۆ خوا سەرببڕێن داگیری مەکەن و زەوتیان مەكەن بۆ خۆتان چونکە ئەوانە بۆ ھەژارانی ناو حەرەمە، یان رێگری بکەن لەوەی ئەو ئاژەڵانە بگەنە شوێنی خۆیان، وە ھەر ئاژەڵێکیش دیاری کرابێت و نیشانەی لەمل کرا بێت وەک خوری و زەنگۆڵ و ھاوشێوەکانی بەمەبەستی کردنی بە دیاری و قوربانی بۆ خوا نیشانەکانی لێ مەکەنەوە و دەستکاری مەکەن، وە ڕێ مەگرن لەوانەی کە مەبەستی ماڵی خوایان ھەیە بە نیازی بازرگانی کردن و بەدەست ھێنانی ڕەزامەندی خوا، جا کاتێک ئیحرامی حەج یان عومرەتان شکاند و لەسنووری حەرەم چوونە دەرەوە ھەرچۆن پێتان خۆشە ڕاو و شکار بکەن، وە با ڕق و کینەتان لە ھۆز و گەلێک لەوەی کە ڕێگریان لێ کردن لەچوونە ناو حەرەم لەکاتی سوڵحی حودەیبیە واتان لێ نەکات کە ستەم و زوڵمیان لێ بکەن و تۆڵەیان لێ بسێننەوە، جا ئەی باوەڕداران لەسەر چاکە و کاری خێر و ئەوەی فەرمانتان پێکراوە بەکردنی ھاوکار و کۆمەکی یەکتر بن، وە واز بھێنن لەوەیش کە قەدەغە و یاساغ کراوە لێتان و ھاوکاری یەک مەبن لەسەر گوناهـ و ئەنجامدانی تاوان، وە لەخوا بترسن بە پابەند بوون بە گوێڕایەڵی بە فەرمانەکانیەوە، وە دوور کەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى، بێگومان تۆڵەی خوا زۆر توندە بۆ سەرپێچیکەران، لەبەر ئەوە ئاگاداری تۆڵە و سزادانى بن.

3

حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةُ وَٱلدَّمُ وَلَحْمُ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ وَٱلْمُنْخَنِقَةُ وَٱلْمَوْقُوذَةُ وَٱلْمُتَرَدِّيَةُ وَٱلنَّطِيحَةُ وَمَآ أَكَلَ ٱلسَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى ٱلنُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا۟ بِٱلْأَزْلَٰمِ ۚ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ ۗ ٱلْيَوْمَ يَئِسَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن دِينِكُمْ فَلَا تَخْشَوْهُمْ وَٱخْشَوْنِ ۚ ٱلْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِى وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلْإِسْلَٰمَ دِينًۭا ۚ فَمَنِ ٱضْطُرَّ فِى مَخْمَصَةٍ غَيْرَ مُتَجَانِفٍۢ لِّإِثْمٍۢ ۙ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازارو لێدان مردار بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حا‌ڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه‌)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غه‌یری خوا تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌‌زلام) وه‌، وه‌کو ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی زاره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و فاڵگرتنه‌وه‌، بورجه‌کان، قاوه گرتنه‌وه‌،... هتد) ئه‌و جۆره کردارو ڕه‌فتارانه‌تان سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی خوا)، جا ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌) کافران نائومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتانداو هه‌رگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێته‌وه‌) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن، ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه‌) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه‌).

خوای گەورە گۆشتی مردارەوە بووی لەسەر حەرام کردوون، وە خۆینی ڕژاوی لەسەر حەرام کردوون، وە گۆشتی بەراز و ئەو سەربڕاوەیش ناوی جگە لەخوای گەورەی لەسەر ھێنرا بێت، وە ئەو ئاژەڵەیش بەخنکان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش بە لێدان مردار بووبێتەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش لە جێگای بەرز کەوتبێتە خوارەوە، وە ئەو ئاژەڵەیش کە ئاژەڵی تر قۆچی لێدا بێت مردارەوە بووبێت، وە ھەر ئاژەڵێکی تر لە ئاژەڵە دڕندەکان وەک شێر و پڵنگ و گورگ خواردبێتیان، ھەموو ئەمانە کە باسکران حەرامن ئەوانەیان نەبێت کە بە زیندوویی دەگەن بەدەستدا و سەریان دەبڕن بۆتان حەڵاڵن، وە ئەو سەربڕاوانەیش کە بۆ بتەکان سەر دەبڕێن حەرامن بۆتان، وە حەرامە بۆتان ئەوەی کە خوای گەورە لە غەیبدا لەسەری نووسیون بە تیروپشک ھەڵدان بتانەوێت ئاگاداری بن، ئەو تیروپشکە بە بەرد ھەڵدان بێت یان بە ڕم ھەڵدان کە لەسەریان نوسراوە (بیکەن ) یان (مەیکەن) جا دوای ھەر دانەیەکیانی بۆ دەرچوو بەوەیان کار دەکات، ئەنجامدانی ھەموو ئەوانە حەرامن و دەرچوونە لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە، ئەمڕۆ بێباوەڕان بێ ھیوا بوون لەوەی کە لە ئاینەکەتان ھەڵتان بگێڕنەوە، کاتێک دڵنیا بوون لە ھێزی ئاینەکەتان، لەوان مەترسن تەنھا لە من بترسن، ئەمڕۆ ئاینەکەتانم کە ئیسلامە بۆ تەواو کردن، وە ھەموو نازو نیعمەتە دیار و نادیارەکانم بۆ تەواو کردن، وە ئیسلامم بۆ دەستنیشان کردن کە ئاینتان بێت، وە ڕازی نابم جگە لە ئیسلام ئاینێکی ترتان ھەبێت، ھەرکەسێک ناچاربێت لەبەر برسێتی گۆشتی مردارەوە بوو بخوات بەو مەرجەی سنوور نەبەزێنێت ئەوا ھیچ گوناھی ناگات و تاوانبار نابێت، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووی میھرەبانە.

4

يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه‌، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردارو ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات).

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئایا خوای گەورە چی بۆ حەڵاڵ کردوون بیخۆن؟ تۆیش پێیان بڵێ: ھەرچی پاکوخاوێن بێت بۆی حەڵاڵ کردوون، وە نێچیری ئەو سەگو تاژی وئاژەڵە دڕندانەی کە کەڵپەیان ھەیەو فێری ڕاو وشکار کراون، وە نێچیری ئەوانەش کە چڕونکیان ھەیە وەک ھەڵو و باز، ئەوانەی کە فێری ڕاویان دەکەن و نیچیرەکانتان بۆ بەجی دەھێڵن، خوای گەورە منەتی خۆیتان دەکات بەسەردا کە فێری ئادابی کردوون، تاوەکو وای لێھاتووە ئەگەر فەرمانیان پێ بکەن بەگوێتان دەکەن، وە ئەگەر بیانترسێنن سڵ دەکەنەوە لێتان، کەوابوو لەو نێچیرە بخۆن کە ئەوان دەیگرن ئەگەر کوشتبێتیشیان، وە لەکاتی ناردنی ئەو ئاژەڵ و باڵندە ڕاوکەرانەدا بۆ نێچیرەکانیان ناوی خوا بھێنن لەسەریان، وە لەخوا بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغە و یاساغی کردوون، وە خوای گەورە چەسپان و خێرایە لە حسابکردنی کاروکردەوەکاندا.

5

ٱلْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۖ وَطَعَامُ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ حِلٌّۭ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلٌّۭ لَّهُمْ ۖ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْمُحْصَنَٰتُ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ مُحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَٰفِحِينَ وَلَا مُتَّخِذِىٓ أَخْدَانٍۢ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِٱلْإِيمَٰنِ فَقَدْ حَبِطَ عَمَلُهُۥ وَهُوَ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه و خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه‌، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه‌) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن، به‌مه‌رجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نه‌بن به‌ئاشکراو دووره په‌رێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێت به‌شه‌رعی خواو له‌م حه‌رامانه خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر کارو کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌تدا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌کاندان.

لە ئەمڕۆ بەدواوە خوای گەورە ھەموو شتێکی پاکوخاوێنی بۆ حەڵاڵ کردوون، وە سەربڕاوی خاوەن نامەکان لە جولەکە و گاورەکانتان بۆ حەڵاڵە، وە سەربڕاوی ئێوەش بۆ ئەوان حەڵاڵە، وە ژنانی باوەڕدار و داوێن پاک و ئازادتان بۆ حەڵاڵە، وە ژنانی داوێن پاکی ئازادی خاوەنی نامەکانی پێش خۆتان لەجولەکە وگاورەکان بۆ حەڵاڵە ئەگەر مارەییەکانیان بدەنێ، وە ئێوەیش داوێن پاکو دوور لە داوێن پیسی بن، وە دۆست و عەشیقی ژێر بەژێرتان نەبێت کە زینا و داوێن پیسیان لەگەڵدا بکەن، ھەرکەسێک بێباوەڕ بێت بەو حوکمانەی خوای گەورە گێراویەتی بە شەریعەت وبەرنامەی ژیان بۆ بەندەکانی ئەوا ھەرچی کاروکردەوەی ھەیە بەتاڵ بووەتەوە چونکە مەرجی باوەڕ وئیمانی وون کردووە، وە لەڕۆژی دواییشدا لە خەسارۆمەندانە چونکە بە ھەتا ھەتایی دەچێتە ئاگری دۆزەخەوە.

6

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًۭا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍۢ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه‌): ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یان له ئافره‌تی (نامه‌حره‌م) که‌وتبوون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان بۆ ده‌ستنوێژ، ئه‌وکاته ده‌توانن) به خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته له‌پی ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به‌خاکدا)و بیهێنن به ڕووخسارو ده‌ستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکدا) و ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەرکاتێک وویستان ھەستن بۆ ئەنجامدانی نوێژ، وە بێ دەست نوێژ بوون، بێ دەست نوێژی بچووک، ئەوا دەست نوێژ بگرن، بەوەی دەموچاوتان بشۆرن، لەگەڵ ھەردوو دەسەکانتان لەگەڵ ئانیشکەکان، وە دەستی تەڕیش بەئاوێکی نوێ بھێنن بەسەرتاندا، پاشان ھەردوو قاچەکانتان لەگەڵ گۆزینگەکانی، خۆ ئەگەر ھاتوو بێ دەستوێژی گەورە بوون (لەشتان گران بوو) ئەوا خۆتان بشۆرن، خۆ ئەگەر نەخۆش بوون وە دەترسان لەوەی بەبەکارھێنانی ئاو نەخۆشیەکە زیادی دەکرد یان باش بوونەوەی دوادەکەوت، یان لە سەفەردا بوون لەکاتی لەش ساغیدا، یان دەست نوێژتان نەبوو، بەھۆی چوو بوونە سەر ئاوەوە، یان بێ دەست نوێژی گەورە بوون بەھۆی چوونە لای ژنەکانتان وە دوای گەڕانیش ئاوتان دەست نەکەوت بۆ دەست نوێژ و لەش پیسی دەرکردن ئەوا نیەتی ڕووی زەوی بھێنن، واتا: تەیەموم بکەن، ئەویش بەوەی دەست بکێشن بەزەویدا، بەدەستی تۆزاویەوە دەست بھێنن بەدەموچاوتان و ھەردوو دەسەکانتان، خوای گەورە لە جێ بەجێکردنی حوکمە شەرعیەکاندا نایەوێت تەنگەتاو نارەحەتتان بکات، بەوەی پابەندتان بکات بە بەکارھێنانی ئاو کە زیانی ھەبێت بۆتان، بۆیە لەکاتی بیانویەکی شەرعی بەھۆی نەخۆشی یان نەبوونی ئاوەوە لەجێگای ئەوە تەیەمومی بۆ داناون، تاوەکو ناز وینعمەتەکانی خۆیتان بۆ تەواو بکات، بەڵکو ئێوەیش سوپاس گوزاری نیعمەتەکانی خوای گەورە بن و سپڵە و پێ نەزان نەبن لەبەرامبەریدا.

7

وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که پێویسته ئێوه پابه‌ندی بن، له بیرتان نه‌چێت که وتوتانه‌: گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به‌نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان.

باسی ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن، کە ڕێنوێنی کردوون بۆ سەر ڕێگای راستی ئیسلام، وە ئەو پەیمانەتان لەبیر نەچێت کە لەگەڵ خوادا گرێتاندا، ئەو دەمەی کە بەیعەتان بە پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) لەسەر بیستن وگوێرایەڵی لەکاتی خۆشی و ناخۆشیدا، پێتان ووت: قسەکەتمان بیست و گوێڕایەڵی فەرمانت بووین، بۆیە لەخوا بترسن، ئەویش بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی (لەناویشیاندا پەیمان وبەڵێنەکانی) وە دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە قەدەغە ویاساغی کردوون، بێگومان خوای گەورە زانا وئاگادارە بەوەی لەناو دڵەکاندا ھەیە، وە ھیچ شتێکیشی لێ شاراوە نیە.

8

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ لِلَّهِ شُهَدَآءَ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ عَلَىٰٓ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ ۚ ٱعْدِلُوا۟ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خوا، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه‌، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کارو کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.

ئەی ئاوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی، ھەستن بە بەجێھێنانی مافەکانی خوای گەورە بەنیەتی بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو، وە بەدادگەرانە شاھیدی بدەن نەک بە زوڵم وستەم، ڕق لێ بوونەوەی ھیچ گەل وھۆزێک واتان لێ نەکات لە دادگەری لابدەن، چونکە دادگەری فەرمانی پێکراوە لەگەڵ دۆست و دوژمنیشدا، لەگەڵ هەردوولادا دادگەربن، چونکە دادگەری نزیکترە لە تەقوا و ترسان لەخوا، وە زوڵم وستەمیش نزیکترە لە دۆزەخەوە، لەخوا بترسن بەبەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە لەقەدەغە ویاساغکراوەکانی، بێگومان خوای گەورە زۆر شارەزا وئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لەکار وکردەوەتانی لاشاراوە ونھێنی نیە، وە سزاو پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە لەسەری.

9

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ ۙ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌۭ

خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوون و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه‌.

خوای گەورە بەڵێنی داوە (بەڵێنی خوایش بێ وەعدی تێدا نیە) بەڵێن بەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوا و بەپێغەمبەرەکەی وە کاروکردەوەی باشە ئەنجام دەدەن کە لەگوناھو تاوانەکانیان خۆش بێت، وە پاداشتی گەورەیان بداتەوە وە بیانخاتە بەھەشتیشەوە.

10

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ

ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێناوه‌، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن.

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە، وە باوەڕیان نیە بە ئایەت ونیشانە وبەڵگەکانی، ئەوانە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخن ئەو ئاگرەی کە لەتۆڵەی بێباوەڕی و بەدرۆزانینی ئایەتەکانی خوای گەورە دەچنە ناویەوە، ئەوان ھاودەمی ئاگرن ھەروەک چۆن ھاوڕی ھاودەمی ھاوڕێیە.

Al-Maaida 5:10Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.