وَإِذْ أَوْحَيْتُ إِلَى ٱلْحَوَارِيِّۦنَ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِى وَبِرَسُولِى قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَٱشْهَدْ بِأَنَّنَا مُسْلِمُونَ
هه‌روه‌ها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوه‌ڵه دڵسۆز‌و تایبه‌تیه‌کانی عیسا (حه‌واریه‌کان) که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به من و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌وانیش وتیان: ئیمان و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، خوایه تۆش به‌شایه‌ت به که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکه‌چ و دڵسۆزین).
وە یادی ئەوەش بکەرەوە کەنیعمەتم پێی بەسەردا ڕشت کە ھاوەڵ ویارمەتیدەرانێکم بۆ ئاسان کردیت کاتێک ئیلھامم کرد بۆ ھاوەڵە دڵسۆزەکان کەباوەڕ بەمن وبەپێغەمبەرەکەم بھێنن، ئەوانیش گوێڕایەڵی ئەوە بوون وھاتن بەدەمیەوە وە ووتیان: ئەوە باوەڕمان ھێنا، وە ئەی پەروەردگار تۆیش شاھیدبە بەڕاستی ئێمە موسڵمانین وملکەچی فەرمانی تۆین.