Muslim99Muslim99
← Tafsir library

5. Al-Maaida

The Table · Medinan · 120 ayahs

سُورَةُ المَائـِدَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 120

101

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَسْـَٔلُوا۟ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْـَٔلُوا۟ عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ ٱلْقُرْءَانُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهَا ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆشبوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە پرسیار لەپێغەمبەرەکەتان مەکەن لەبارەی شت گەلێکەوە کە پێویستتان پێی نییە، وە ھیچ پەیوەستیش نییە بە کاروباری ئاینەکەتانەوە، ئەگەر بێتو ئاشکرا بکرێت و بۆتان دەرکەوێت سەغڵەتان دەکات و دووچاری ناڕەحەتیتان دەکات، وە ئەگەر ھاتوو پرسیارتان کرد لەبارەی ئەو شتانەوە کە لێتان قەدەغەکرواە پرسیاری لەبارەوە بکەن لەکاتی دابەزینی وەحی بۆ پێغەمبەری خوا بۆتان ئاشکرا دەکرێت، وە ئەمەش بۆ خوا ئاسانە و گران نییە بۆی، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی کردووە لە شتانێک کە قورئان لێی بێدەنگ بووە، جا لەبەر ئەوە ئێوەیش پرسیاری لەبارەوە مەکەن، چونکە ئەگەر ھاتوو پرسیارتان لێکردن، ئەوا حوکمی جێبەجێکردنی دێتە خوارەوە بۆتان - ئەو کاتەش گران وناڕەحەت دەبێت بۆتان - ، وە خوای گەورە لێخۆش بووە لە گوناهی بەندەکانى ئەگەر تەوبە بکەن و بەحیلمە و پەلە ناکات لە سزادانیان.

Al-Maaida 5:101Listen in Qur'an →
102

قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌۭ مِّن قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا۟ بِهَا كَٰفِرِينَ

بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).

بێگومان گەلانی پێش ئێوە پرسیاریان لەبارەیەوە کرد، جا کاتێک داوایان لێکرا کە ئەنجامی بدەن پێی ھەڵنەسان، بەو ھۆیەشەوە بێباوەڕ بوون، دەی ئێوە وەک ئەوان مەبن.

Al-Maaida 5:102Listen in Qur'an →
103

مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٍۢ وَلَا سَآئِبَةٍۢ وَلَا وَصِيلَةٍۢ وَلَا حَامٍۢ ۙ وَلَٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ

خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).

خوای گەورە ووشتر وڕەشەوڵاخ ومەڕ وبزنی حەڵاڵ کردووە، ئەوەی موشریک وبت پەرستەکان لەسەر خۆیانیان حەرام کردبوو بۆ بتەکانیان خوای گەورە ھیچ شتێکی لەوانە حەرام نەکردووە، ئەوانیش بریتین لە بەحیرە واتا: ئەو ووشترەی کە گوێیەکانی دەقرتێنرێن ئەگەر ژمارەیەکی دیارکراو بێچووی لێ بووبێت، وە سائبە: واتا: ئەو ووشترەی کە گەیشتوەتە تەمەنێکی دیاریکراو وازی لێ دەھێنرێت بۆ بتەکان، وە وصیلە: واتا: ئە ووشترەیە کە یەک لەدوای یەک بێچووە مێنگەی دەبێت، وە الحامی: واتا:ئەو ووشترە نێرەیە کە لەپشتی ئەو چەندان نەوە لەبێچووە ووشترە لەدایک بوو بێت، بەڵام بێباوەڕان بەدرۆ ودەلەسە واگومانیان دەبرد کە خوای گەورە ئەوانەی ھەموو حەرام کردووە، وە زۆربەی بێباوەڕانیش بەو شێوەیەن کە جیاوازی ناکەن لەنێوان ڕاستی وناڕاستی و حەڵاڵ وحەرامدا.

Al-Maaida 5:103Listen in Qur'an →
104

وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُوا۟ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ

هه‌ر کاتێک پێیان بوترێت: وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه و وه‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش (بۆ ئه‌وه‌ی داوه‌ری بکات له نێوانتاندا) ئه‌وه ده‌ڵێن: هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باوو باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستاو ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه‌، ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک له حه‌رام و حه‌ڵاڵ نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن، ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟!

ھەرکاتێک بوترێت بەوانەی درۆ بەدەم خواوە دەکەن کە پێیان وابوو خوای گەورە ئەو ئاژەڵانەی حەرام کردووە، وەرن بۆلای ئەوەی کە لەقورئاندا دابەزیووە، وە بۆلای سوننەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو حەڵاڵ بناسن وجیای بکەنەوە لە حەرام، کەچی لەوەڵامدا ووتیان: تەنھا ئەوەمان بەسە کە لە باوباپیرانەوە بۆمان ماوەتەوە لەبیروباوەڕ وگوفتار وکردار، ئەی چۆن ھەر ئەوەندەیان بەسە لەکاتێکدا کە باوباپیرانیان ھیچیان نەزانیوە، وە ڕێنوێنیش نەکراون بۆ ھەق وڕاستی؟! وە تەنھا ئەوانەیش شوێنیان دەکەون کە نەزان وگومڕا وسەرلێشێواون، ئەوانە ھەر خۆیان نەزان وگومڕا وسەرگەردانن.

Al-Maaida 5:104Listen in Qur'an →
105

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن و (مه‌ترسن)، چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسیتان گرتبێته به‌ر، دڵنیابن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆلای خوایه‌، سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ھەمیشە سەرگەرمی بایەخدان بن بەپاککردنەوەی دەرونی خۆتان ودەستبگرن بەوەی کە بەرژەوەندی ئەوی تێدایە، ئەو کاتە ئەوانەی سەرلێشێواو وسەرگەردانن، ئەوانەی نەھاتن بەدەم بانگەوازەکەتانەوە ناتوانن زیانتان پێ بگەیەنن، ئەگەر ئێوە ڕێبازی ھیدایەت وڕێنوێنیتان گرتبێتە بەر، یەکێک لەنیشانەکانی رێبازی ھیدایەتیش ئەوەیە کە فەرمان بکەن بەچاکە وڕێگری بکەن لەخراپە، وە دڵنیابن کە گەڕانەوەتان لەڕۆژی دواییدا تەنھا ھەر بۆلای ئەوە، سەرەنجامیش خوای گەورە ھەواڵی تەواوی ئەوەتان پێ دەدا کە لەدونیادا ئەنجامتان داوە، وە پاداشت وسزایشتان لەسەر دەداتەوە.

Al-Maaida 5:105Listen in Qur'an →
106

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ شَهَٰدَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ حِينَ ٱلْوَصِيَّةِ ٱثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ أَوْ ءَاخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَأَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةُ ٱلْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعْدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِى بِهِۦ ثَمَنًۭا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْءَاثِمِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتداو جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە، ئەگەر ھاتوو مردنی کەسێکتان نزیک بوویەوە، ئەویش بەدەرکەوتنی یەکێک لەنیشانەکانی مردن، ئەوا بادوو کەسی دادپەروەری لەموسڵمانان ببن بەشاھید بەسەر وەسیەتەکەیەوە، یان دوو کەسی بێباوەڕ لەکاتی پێویستدا ئەگەر ھاتوو شاھیدی موسڵمان دەست نەدەکەوتن ئەگەر ئێوە لەسەفەردا بوون ومردن یەخەی گرتن، خۆ ئەگەر ھاتوو دوو دڵ بوون لەدوو شاھیدەکە ئەوا ڕایانگرن پاش یەکێک لەنوێژەکان سوێندیان بدەن بەخوای گەورە، کەبڵێن: ئێمە ڕەزامەندی خوای گەورە ناگۆڕینەوە بەھیچ شتێکی تر، ئەگەر چی سوێند بۆ خوراوەکەش کەسی نزیکی خۆیانیش بێت، وە شاھیدیەکیش کە بۆ خوا داومانە بەھیچ شێوەیەک نایشارینەوە، وە ئەگەر ھاتوو بەپێی سوێندەکەمان کارمان نەکرد ئەوا لەگوناھبار وسەرپێچی کەرانین.

Al-Maaida 5:106Listen in Qur'an →
107

فَإِنْ عُثِرَ عَلَىٰٓ أَنَّهُمَا ٱسْتَحَقَّآ إِثْمًۭا فَـَٔاخَرَانِ يَقُومَانِ مَقَامَهُمَا مِنَ ٱلَّذِينَ ٱسْتَحَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْأَوْلَيَٰنِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ لَشَهَٰدَتُنَآ أَحَقُّ مِن شَهَٰدَتِهِمَا وَمَا ٱعْتَدَيْنَآ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره‌، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.

جا ئەگەر ھاتوو پاش سوێند خواردنەکە دەرکەوت ئەو دوو شاھیدە درۆیان کردووە، یان دەرکەوت کە خیانەتیان کردووە، با دوو کەس لە خزمانی زۆر نزیکی مردووەکە لەبری ئەوان ئامادە بکرێن وھەستن بەوەی کە ھەق وڕاستیە، وە ئەمجا با سوێند بەخوا بخۆن وبڵێن: بەڕاستی شاھیدی ئێمە لەسەر درۆ وخیانەتی ئەوان ڕاستر ودروسترە لە شاھیدی ئەوان لەسەر ڕاستی وئەمانەتی ئەوان، وە بەدرۆ سوێندمان نەخواردووە، وە خوایە ئەگەر ئێمە بەدرۆ شاھیدیمان داوە ئەوا بزانە ئێمە لەستەمکارانین ولەو کەسانەین کە سنوورەکانی تۆ دەبەزێنن.

Al-Maaida 5:107Listen in Qur'an →
108

ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِٱلشَّهَٰدَةِ عَلَىٰ وَجْهِهَآ أَوْ يَخَافُوٓا۟ أَن تُرَدَّ أَيْمَٰنٌۢ بَعْدَ أَيْمَٰنِهِمْ ۗ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱسْمَعُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ

ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایه‌تی جێبه‌جێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوێند و شایه‌تیه‌کان به ڕاستی بدرێن له‌به‌ر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سوێنده‌کانیان (تا مافی که‌س نه‌فه‌وتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هه‌موو ڕێنموییه‌کی خێر) خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزو قه‌ومی تاوانبارو گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو نادات.

ئەوەی باسکرا لە سوێند دانی دوو شاھیدەکە لەدوای نوێژ، لەکاتی بوونی شک وگومان لەشاھیدیدانەکەیان، وە وەرنەگرتنی شاھیدەکەیان، ئەوە نزیکترین وشیاوترین شێوازە بۆ جێ بەجێکردنی شاھیدی بەو شێوەیەی کە شەرعی ئیسلام داوای کردووە، جا کەوابوو با شاھیدیدانەکە نەگۆڕن ودەستکاری نەکەن، وە ئەمە نزیکتریشە لەوەی کەبترسن سوێندی خاوەن بەشەکان دوای سوێند دانیان وەرنەگیرێت ئەو کاتە بەپێچەوانەی شاھیدیەکەی خۆیان سوێند بخۆن وەپاشانیش ڕسوا وفەزح ببن لەناو خەڵکیدا، کەوابوو لەخوا بترسن بەوەی واز لەدرۆ وناپاکی وخیانەت بھێنن لەشاھیدی وسوێندداندا، وە گوێ بگرن وگوێڕایەڵی ئەوەش بن کە فەرمانتان پێکراوە پێی، وە خوای گەورەش کەسانێک موەفق وسەرکەوتوو سەرفراز ناکات لەسنوورەکانی درەچووبن.

Al-Maaida 5:108Listen in Qur'an →
109

۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ

رۆژێک دێت، خوا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران کۆده‌کاته‌وه‌، ئیجا پێیان ده‌فه‌رموێت: چۆن وه‌ڵامتان درایه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رامبه‌رتان؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتن به‌ده‌متانه‌وه‌؟ (له سامناکی ئه‌و ڕۆژه و به‌هۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شاره‌زاییه‌کمان نیه‌، به‌ڕاستی خوایه تۆ هه‌ر خۆت ئاگات له هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کانه و به هه‌موو په‌نهانێک ده‌زانیت.

ئەی خەڵکینە بیر لەو ڕۆژە بکەنەوە (ڕۆژی دوایی) کە خوای گەورە سەرجەم پێغەمبەران کۆدەکاتەوە وپێیان دەڵێت: ئایا وەڵامی ئەو ئوممەت گەلانە چی بوو بۆتان کە رەوانە کران بۆلایان؟ ئەوانیش وەڵامەکەیان گێڕایەوە بۆلای خوای گەورە و ووتیان: ئێمە نازانین وشارەزا نین، بەڵکو ئەی پەروەردگارمان تۆ دەزانیت چونکە بێگومان ھەر تەنھا تۆ ئاگات لەھەموو کاروبارە نھێنی وشاراوەکانە.

Al-Maaida 5:109Listen in Qur'an →
110

إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱذْكُرْ نِعْمَتِى عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ بِإِذْنِى فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِى ۖ وَتُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ

ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبره‌ئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه‌، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه‌.

وە ئەوە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کاتێک کەخوای گەورە لەگەڵ عیسا دواو و فەرمووی: ئەی عیسای کوڕی مەریەم یادی ئەو ناز ونیعمەتانەی من بکەرەوە ھەر لەو ڕۆژەی بەبێ بوونی باوک دروستم کردیت، وە یادی ئەو ناز ونیعمەتانەیشم بکەرەوە کە بەسەر مەریەمی دایکتەوەیە (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک لەناو ھەموو ئافرەتانی سەردەمی خۆیدا ھەڵم بژارد، وەیادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە من بەھۆی جوبرەئیلەوە (سەلامی خوای لێ بێت) پشتیوانیم لێکردیت، –کاتێک خەڵکی داوایان لەخوا کرد-تۆ لەناو لانکەدا بوویت قسەت لەگەڵ کردن، وە لەکاتی پیریشدا کاتێک ڕەوانەم کردیت بۆلایان قسەت لەگەڵ کردن، ھەورەھا کاتێک فێری نوسینم کردیت، وەفێری ئەو تەوراتەیشم کردیت کە دابەزی بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بیت)، وە فێری ئینجلیشم کردیت کە دابەزیوە بۆ خۆت، وە فێری نھێنی وسوود وحیکمەتەکانی شەریعەتکەیشتم کردیت، وە فێری ئەوەشم کردیت کە لەگڵ وقوڕ شێوەی باڵندەت دروست دەکرد پاشان فوت پێدا دەکرد بەئیزنی من دەبوویە باڵندەیەکی ڕاست ودروست، وە بەئیزنی من شیفای ئەو کوێرەت دەدا کە بەکوێری لەدایک بوو بوو، وە نەخۆشی بەڵکەیت چاک دەکردەوە وپێستەکەی ساغ وسەلامەت دەبوویەوە، وە مردوەکانیشت زیندوو دەکردەوە کاتێک داوات لەخوا دەکرد کە زیندوویان بکاتەوە، ھەموو ئەمانە بە ئیزن وفەرمانی من بوو، وە یادی ئەو نیعمەتەیش بکەرەوە کە خراپە وشەڕی بەنو ئیسرائلیم لێ لادایت کە وویستیان بتکوژن کاتێک بەو ھەمووە موعجیزە ڕوون وئاشکرانەت بۆ ھێنان، جا ئەوانیش لەبری ئەوە باوەڕ بھێنن کەچی بێباوەڕ بوون پێی، وە ووتیان: ئەوەی عیسا ھێناویەتی جگە لەوەی جادوویەکی ڕوون وئاشکرایە ھیچی تر نیە.

Al-Maaida 5:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.